هزری چەپ و سۆسیالیزم / Leftism & Socialism idea

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • هزری چەپ و سۆسیالیزم / Leftism & Socialism idea

هزری چەپ و سۆسیالیزم / Leftism & Socialism idea پەڕەی فەرمیی حزبی شیوعیی کوردستان - عێڕاق

سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، بانگەوازێک بڵاودەکاتەوهلەسۆنگەی پەرۆشیمان بۆ گۆڕینی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ک...
07/11/2025

سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، بانگەوازێک بڵاودەکاتەوه

لەسۆنگەی پەرۆشیمان بۆ گۆڕینی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و عێراق و گێڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانی گەلەکەمان و کۆتاییهاتن بە یاریکردن بەقووت ومووچەی خەڵک لەڕێگای پەرلەمان و یاساوە، بانگەواز دەکەم لە :

یەکەم: چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان وعێراق وخەڵکانی دیموکراتیخواز و پێشکەوتنخواز ، نوسەران و ڕۆشنبیران و ئەدیبان وڕۆژنامەنووسان.

دووەم: خێزان و خانەوادەی سەر بەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی وهاوڕییان و دۆست ولایەنگرانی حزبی شیوعی کوردستان .

سێەم : هێزەکانی ئاسایش و پولیسی پاسەوانیانی ئارامی و سەقامگیری ئەمنی و پێشمەرگە گیان بەختکردووەکانی کوردستان.

چوارەم: خێزان و خانەوادەی کرێکاران وجوتیاران و چینە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.

پێنجەم: جەماوەری نیشتیمانپەروەری گەلی کوردستان

ڕۆژی ( ۹ و ۱۱) مانگی ۱۱، بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن و جارێکی تر ڕێژە وکاریگەری خەڵكی کوردستان بۆ عێراق و تەواوی جیهان و ناوچەکە بسەلمێنن و دەنگ بدەن بەکاندیدی ژمارە ۳٤۲ ی سەربەخۆی کۆتا، ثائرە یوسف، پاڵپشتیکراوی حزبی شیوعی کوردستان و حیزب و كەسایەتی چەپ و دیموكراتخواز .
ئەم کاندیدەمان لەکاتی سەرکەوتنیدا، کاری جیدی دەكات بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان وبەتایبەت هەموارکردنەوەی یاسای ئەحوالی شەخسی و مافەکانی دایکان ومناڵان و موچەو بودجەی مانگانەی مووچەخۆران
كار دەكات بۆ دەرچواندن و ھەموواركردنی یاساكانی پەیوەست بە مافی كریكارو جوتیاران و پێکهاتە نەتەوەییەکان و بەهاوکاری نوێنەرانی تری کوردستان کاربۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکات کەلە دەستوردا جێگیرکراون.

ئەبو کاروان
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
٢٠٢٥/١١/٧

01/11/2025

♦حزبی شیوعیی كوردستان و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان لەبارەی "هەڵبژاردن" پەیامی نوێیان هەیە...

ئەبو کاوان، سكرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی:ئەوان لە ڕێگای فشار و بەکارهێنانی دەوڵەت، پارە دابەشکردن، نوێنەری بەناوی...
28/10/2025

ئەبو کاوان، سكرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی:

ئەوان لە ڕێگای فشار و بەکارهێنانی دەوڵەت، پارە دابەشکردن، نوێنەری بەناوی خەڵک دەبەنە پەرلەمان، ئێمە لە ڕێگای خەڵکەوە بۆ خەڵک دەچینە پەرلەمان

ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لەکادرانی حزبەكە:
- یاسای هەڵبژاردنەکان بۆ بەرژەوەندی حزبە دەسەڵاتدارەکانی عێراقە و ئەوان لەڕێگەی بەکارهێنانی هێزو پارەی سیاسی دەچنە کێبڕکێی هەڵبژاردن و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگ و کورسی دەدەن.
- ئێمە پاڵپشتی لە کاندیدی ژمارە ۳٤۲ لە کۆتای پێکهاتەکان ، ثائیرە یوسف عزیز دەکەین. ئەم کاندیدە هاوڕێیەکی تێکۆشەری شیوعیەو خۆی خانەوادەکەی خاوەنی چەندین قوربانین

22/10/2025

♦بەرنامەی کار و هەڵبژاردای: سائیرە یوسف عزیز
♦دەنگ بدە بە ثائره یوسف عەزیز کاندید بەژمارە (۳٤۲) لە کۆتای پێکهاتەکان؛ حزبی شیوعیی کوردستان پشتیوانی دەکات.

21/10/2025

♦دەنگ بدە بە ثائره یوسف عەزیز کاندید بەژمارە (۳٤۲) لە کۆتای پێکهاتەکان؛ حزبی شیوعیی کوردستان پشتیوانی دەکات

قونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی حزبی شیوعیی کوردستانی کردئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥...
15/10/2025

قونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی حزبی شیوعیی کوردستانی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندێکی قونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەرپەرشتیی بەڕێز ئاغای تەقی، ڕاوێژکاری سیاسیی قونسوڵخانە، و شاندێکی یاوەری، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد. لەم سەردانەدا، لەلایەن هاوڕێ ئەبوو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، و هاوڕێ بابا عەلی جەباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی، و هاوڕێ نەعمەت، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، و هاوڕێ ئومێد، ئەندامی پەیوەندییەکانی ناوەندی، پێشوازییان لێ کرا.

سەردانەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند و تێیدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و کاردانەوەکانی کرا. هەروەها، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو. لە کۆتاییدا، شاندی میوان ئامادەیی خۆیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن دەربڕی.

15/10/2025

ئەبوو کاروان: سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هزری چەپ و سۆسیالیزم / Leftism & Socialism idea posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category