LED : لید

LED : لید لید، ناوه‌ندێكی میدیایی سه‌ربه‌خۆیه‌.

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و دا...
23/09/2025

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خستەڕوو.

ڕابەری باڵای ئێران جەختی لەوە کردەوە کە دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریکا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێران ناکات و بە "ڕێگایەکی داخراو" وەسفی کرد. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "واشنتۆن دەیەوێت بۆچوونەکانی خۆی بسەپێنێت و ئێمەش خواستەکانی ئەوان بەدیبهێنین."

سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان، خامنەیی ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتەکەی بەهۆی ئەم بەرنامەیەوە ڕووبەڕووی گوشارێکی زۆر بووەتەوە، بەڵام جەختی کردەوە کە "خۆیان بەدەستەوە نەداوە."

ناوبراو دووپاتیکردەوە کە ئێران پێویستی بە چەکی ئەتۆمی نییە و نیازی بەرهەمهێنانیشی نییە، بەڵام ڕوونیکردەوە کە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمیان بۆ ٦٠٪ بەرزکردووەتەوە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، وزە و دەرمان.

23/09/2025

کێلونی دەرگای لێدراوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٩/٢٣ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا، دوای ڕووبەڕو...
23/09/2025

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٩/٢٣ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا،
دوای ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، کارمەندێکی پۆلیس لەڕووداوەکەدا برینداربوو.

لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە

23/09/2025

دڵخۆشی کارمەندانی ئاڤا میدیا کەپڕبینەرترین کەناڵی کوردییە.

کۆبوونەوەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان لەمیانی لووتکەی ن...
23/09/2025

کۆبوونەوەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان لەمیانی لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک

23/09/2025

فاخیرهەریری پەیامی بۆ بەرپرسی کارەبای شەقڵاوە هەیە

23/09/2025

.فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شەش کوڕی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم دەرچوو

بارەگای بارزانی، پەیامێکی لەبارەی کوژرانی، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بڵاوکردووەتەوە و داوای بەپەلە دۆزینەوەی تاوانباران دەکات ب...
23/09/2025

بارەگای بارزانی، پەیامێکی لەبارەی کوژرانی، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بڵاوکردووەتەوە و داوای بەپەلە دۆزینەوەی تاوانباران دەکات بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسا بکرێن.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدکردنی فەرماندەی پێشمەرگە و كەسایەتیی خەباتگێڕ (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم)ـمان پێ گەییشت.
ئەكبەر حاجی ڕۆستەم تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی دەڤەری گەرمیان و جێی ڕێزی خەڵكی كوردستان بوو و لەدەست دانی خەسارەت و كەلێنێكی گەورەیە. پێویستە بە زووترین كات دامودەزگاکانی دەڤەری گەرمیان تاوانباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیێندرێن.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ئەكبەر حاجی ڕۆستەم و خەڵكی گەرمیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
23ی ئەیلوولی 2025

23/09/2025

. ئێمە وەک گەلێک کە زۆر قوربانیمان بۆ ئازادی و مافە ڕەواکانمان داوە،

23/09/2025

باپیرە لە ئاهنگی نەوەکەی بە موبایلە کۆنەکەی وێنەیان دەگرێت😍

23/09/2025

عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 7 هەرێمیدا.

پۆلیسی گەرمیان: لێکۆڵینەوەکان لە کوژرانی ئەکبەر رۆستەم محەمەد دەستیپێکردووە
23/09/2025

پۆلیسی گەرمیان: لێکۆڵینەوەکان لە کوژرانی ئەکبەر رۆستەم محەمەد دەستیپێکردووە

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when LED : لید posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to LED : لید:

Share