
15/06/2025
هۆکارە ئابڕوبەرەکەی دواخستنی تاقیکردنەوەکان لە هەرێم ئاشکرا بوو
بەپێی بەدواداچونێک، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی هەرێم ڕایگەیاند:" پێش دەستپێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەندێک لە بەرپرسان لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیان، ماڵەکانیان بەجێهێشتوە، ئەوان پێشوەخت ئاگاداری هێرشی سەر ئێران بون".
دەشڵیت:" هەر ئەوانیش هۆکار بونە بۆ ئەوەی کە تاقیکردنەوەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دوابخرێت".
جێی باسە وەزارەتی پەروەردە هۆکاری دواحستنەکەی بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان گەڕاندەوە، بەڵام دەرکەوتووە بۆ ئەوە بووە ئەو منداڵانی ئەو بەرپرسانەی لەترسی گەورەبوونی شەڕ هەڵاتون، لەتاقیکردنەوەکان بێ بەش نەبن، ئەگینا لە ئیسرائیل و ئێران و تەنانەت لەهیچ بەشێکی دیکەی عێراق، تاقیکردنەوەکان نەوەستاون.