KurdistanPress+

KurdistanPress+ KurdistanPress+

سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21ـی بۆ 690 هەزار بەرزکردەوە
16/04/2025

سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21ـی بۆ 690 هەزار بەرزکردەوە

لە دیداری سلێمانیدا، محەمەد شیاع سوودانی، لە وتارێكدا ڕایگەیاند: پێویستە حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی فەرماندەی هێزە چەكدار...
16/04/2025

لە دیداری سلێمانیدا، محەمەد شیاع سوودانی، لە وتارێكدا ڕایگەیاند: پێویستە حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان بێت، هەروەها بە یاسا ئەرك و كارەكانیان دیاری بكرێت.
بۆ یەكەمجار، پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا چووەتە گفتوگۆی تەکنیکی و یاسایی.
ئاماژەی بەوەش كرد: لە ڕابردوودا، سیاسەتێكی ئابووریی خراپ لە عێراق پەیڕەو كراوە.

بەڕێز مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە⬇️⬇️⬇️
16/04/2025

بەڕێز مەسرور بارزانی
پەیامێكی بڵاوكردەوە

⬇️⬇️⬇️

دوو رۆژی هەفتەی داهاتوو کرایە پشوو 👇🏻👇🏻👇🏻
16/04/2025

دوو رۆژی هەفتەی داهاتوو کرایە پشوو
👇🏻👇🏻👇🏻

پیرۆزبێت پارێزگا بوونی هەڵەبجە
14/04/2025

پیرۆزبێت پارێزگا بوونی هەڵەبجە

نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی دنیا، جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ مێژوودا شكاند و گه‌یشته‌ به‌رزترین نرخ كه‌ تا ئێسته‌ تۆما...
14/04/2025

نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی دنیا، جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ مێژوودا شكاند و گه‌یشته‌ به‌رزترین نرخ كه‌ تا ئێسته‌ تۆمار كرابێت.

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی زێڕ، نرخی ئه‌و كانزا گرانبه‌هایه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه‌، به‌رزترین نرخی تۆمار كرد و هەر ئۆنسێکی گه‌یشته‌ سێ‌ هه‌زار و 342 دۆلار، به‌ڵام دواتر كه‌مێك دابه‌زییه‌وه‌ و ئێسته‌ له‌ كاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، نرخه‌كه‌ی سێ‌ هه‌زار و 233 دۆلاره‌.

گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی به‌های زێڕ، بۆ دۆخی نوێی ئابووریی دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و جه‌نگی ئابووریی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پێناسی گومرگی، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاره‌كان هه‌بووه‌ و زێڕ كه‌ كاڵایه‌كی جێی متمانه‌یه‌، خه‌ڵك و وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر له‌ جاران روویان له‌ كڕینی كردووه‌.

هۆكارێكی تر بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌ داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوود به‌رز بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی دواین نرخی زێڕ له‌ بازاڕی زێڕنگرانی هه‌ولێر، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 675 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 18 به‌ 578 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 22 به‌ 707 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به‌ 770 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.

نرخی زێڕ لە هەولێر   13/04/2025یەک ئۆنسی زێڕ=3238$نرخی دۆلار لەسەر 148,150حساب کراوەنرخی فرۆشتن  مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=77...
13/04/2025

نرخی زێڕ لە هەولێر
13/04/2025
یەک ئۆنسی زێڕ=3238$
نرخی دۆلار لەسەر 148,150حساب کراوە
نرخی فرۆشتن
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=777,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=713,000

مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=680,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=583,000

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: گەڕی یەكەمی دانوستانمان لەگەڵ ئەمریكا كۆتایی هاتدەمێك لەمەوبەری ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دە...
12/04/2025

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: گەڕی یەكەمی دانوستانمان لەگەڵ ئەمریكا كۆتایی هات

دەمێك لەمەوبەری ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كۆتاییهاتنی گەڕی یەكەمی دانوستانە (ناڕەستەوخۆ)كەی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای راگەیاند كە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر فایلی ئەتۆمیی ئێران و هەڵگرتنی سزا ئابوورییەكان، بەڕێوە چوو.

لە راگەیەنداوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە دانوستانەكان ناڕاستەوخۆ بووە لەنێوان هەریەكە لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیف ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەڕێی وەزیری دەرەوەی سوڵتاننشینی عومان، گفتوگۆكەش لە شاری مەسقەتی ئێماراتی یەكگرتووی عەرەبیی بەڕێوە چووە.

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری کە سەرچاوەکەی سیبیریای ڕووسیایە گەیشتۆتە تەواوی ناو...
11/04/2025

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری کە سەرچاوەکەی سیبیریای ڕووسیایە گەیشتۆتە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و کەشێکی تەواو فێنک و بەهاری دروست دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 11/4/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمڕۆ بارستەهەوای ساردی جەمسەری کە سەرچاوەکەی سیبیریای ڕووسیایە لە ڕێگەی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاوە ڕوویکردۆتە میسر، لیبیا، وڵاتانی شام و باکووری سعوودیە، کاریگەری بارستەهەوا ساردەکە گەیشتووەتە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژدا کەشێکی تەواو فێنک و بەهاری دروست دەکات و لە کاتەکانی ئێوارە بۆ درەنگانی شەو کاریگەری زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی باش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بەتایبەت لە شەواندا لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دەچێتە ژێر سفری سیلیزییەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی دیاردەی شەخته لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان."

ئاماژەشی بەوە داوە کە کاریگەریی ئەم بارستە هەوا ساردە دووبارە شەپۆلێکی بەفربارین دەهێنێتەوە بۆ ناوچه شاخاوییەکان لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، کاریگەری ئەم بارستە هەوا ساردەش تاوەکوو 18/4/2025، لە ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەرز بۆوەزیاتر ⬇️
11/04/2025

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەرز بۆوە
زیاتر ⬇️

لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی هەولێر بەشداردەبن لە گەڕان بەدوای تەر...
10/04/2025

لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی هەولێر بەشداردەبن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف.

بەمەبەستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا سەید یوسف، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێز مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وێڕای سوپاس و دەست خۆشی لە سەرجەم تیمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردوامن لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو، بۆ بەجێگەیاندنی ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆک بارزانی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بەڕێزیان، پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد کە تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاری شاری هەولێریش، لە سنووری (بێخمە تا قەزای خەبات) بخرێنە ئەرک و هەوڵەکان چڕتربکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف.

جێگەی باسە ڕۆژی شەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥، خانەوادەی سەید یوسف بۆ گەشتکردن چوونەتە سنووری قەزایی مێرگەسۆر، لەو کاتەدا یەکێک لە کچ و کورەکانی سەید یوسف بۆ وێنەگرتن دەچنە لێواری زێی گەورە کورەکەی دەکەوێتە نێو ڕووبار و خوشکەکەی بە ناوی ئاڤێستا یووسف هەوڵی ڕزگارکردنی براکەی دەدات، براکەی بە سەلامەتی دەردەچێت، بەلام ئاڤێستای خوشکی کە تەمەن 27 ساڵ بوو دەکەوێتە ناو زێی گەورە تاوەکوو ئێستا بێسەروشوێنە تیمەکانی فریاگوزاری و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی سۆراغی تەرمی ناوبراو.

بەرپرسێكی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، دامەزراندنی بنكەی سەربازیی توركیا لە شاری تەدموری پارێزگای حومس لە سووریا هێڵی سوورە.ل...
10/04/2025

بەرپرسێكی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، دامەزراندنی بنكەی سەربازیی توركیا لە شاری تەدموری پارێزگای حومس لە سووریا هێڵی سوورە.

لە کاتێکدا تورکیا دانوستانەکانی لەسەر ئاستی تەکنیکی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر سوریا ڕاگەیاندووە، سەرچاوەیەکی فەرمیی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە کۆبوونەوەیەک کە ڕۆژی چوارشەممە لەنێوان نوێنەرانی ئیسرائیل و تورکیا لە ئازەربایجان بەڕێوە چوو، تەلئەڤیڤ بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی ڕوونی کردووەتەوە کە هەر گۆڕانکارییەک لە جێگیرکردنی هێزە بیانییەکان لە سووریا، بە تایبەتی دامەزراندنی بنکەی تورکیا لە ناوچەی تەدمور هێڵی سوورە و بە پێشێلکردنی دەوڵەتیی تورکیا هەژمار دەکرێت

كەناڵی (ئەلعەرەبییە) بڵاوی كردووەتەوە، "ئەو سەرچاوەیە ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەکانیدا زیادی کردووە "ئیسرائیل لە ڕابردوودا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە ڕێگریکردن لەم هەڕەشەیە لە ئەستۆی حکوومەتی سووریادایە."

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر کارێک کە ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە، دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع دەخاتە مەترسییەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە توركیا لە ماوەی ڕابردوودا ویستوویەتی بنكەی سەربازی لە سووریای نوێدا بكاتەوە، بەڵام ئیسرائیل ڕێگری دەكات و لە چەندین پێگەی داوە كە توركیا دەیویست وەكوو بنكەی سەربازی بەكاریان بهێنێت.

Address

Erbil
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KurdistanPress+ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to KurdistanPress+:

Share