Xebat NewsPaper

Website Contact the business

Xebat NewsPaper رۆژنامه‌ی خه‌بات رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی رۆژانه‌یه‌ ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ری ده‌كات
Xebat Newspaper is a Political Newspaper That KDP shares it.

11/10/2026

ڤیدیۆ: سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەكات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکاتئەمڕۆ یەکشەممە 10/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردست...
11/10/2026

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلاند کردەوە.
هەروەها بیروڕایان لەبارەی پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ، بە تایبەتی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2027 بە پێی ڕێژەی 14%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی فەرمی پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەكاتڕۆژی یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزا...
11/10/2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانتی پوتكۆنین باڵیۆزی فینلاند لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزی و پێشهاتەكانی ئەم دواییە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرد و جەخت لە پێویستیی باڵادەستبوونی دیالۆگ و شێوازی ئاشتییانە بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوچەیی و جیهانییەكان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەماهەنگیی نێوانیان كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئالنگارییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و ڕەچاوكردنی پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان.

هەڕەشەی تیرۆر و ڕۆڵی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی تیرۆریستان تەوەری تری ئەو دیدار بوون و سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی فینلاند و وڵاتانی هاوپەیمانی كرد لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش. باڵیۆزی فینلاند لە عێراقیش هێمای بە ڕۆڵی سەرەكی و كاریگەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆر دا و جەختیشی لەوە كردەوە كە بەلای وڵاتەكەیەوە بوونی هەرێمی كوردستانێكی بەهێز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزتربوونی عێراق لە دابینكردنی سەقامگیری و بووژانەوە.

11/10/2026

📌سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕین، بەرەو قۆناغیکی نوێ..
📌 40%ـی کارەکانی پڕۆژەی ستراتیجیی دووسایدی (بێستانە - خەلەکان - دووکان) تەواو کرا.
☑ 11 کیلۆمەتری نێوان بێستانە و خەلەکان بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە، بەمەش سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕین بە ڕێگایەکی سەلامەت و مۆدێرن بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سەر سعوودیه سه‌رکۆنه‌ دەکاتبه‌ توندى سه‌رکۆنه‌‌ى ئه‌و هێرشه‌ ده‌که‌ین كه‌ دوێن...
11/10/2026

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سەر سعوودیه سه‌رکۆنه‌ دەکات

به‌ توندى سه‌رکۆنه‌‌ى ئه‌و هێرشه‌ ده‌که‌ین كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالد له‌ ڕيازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لەنێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه‌.

پرسه‌ و سەرەخۆشی و هاوخه‌میمان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ دووپات ده‌که‌‌ینه‌وه‌ ‌و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکه‌ینه‌وه‌.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
2026/10/11

نێچيرڤان  #بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا فه‌له‌كه‌دين  #كاكه‌يى ده‌كات:
11/10/2026

نێچيرڤان #بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا فه‌له‌كه‌دين #كاكه‌يى ده‌كات:

ڕەوشتی سەرکردایەتی و کارێزمای بارزانیی نەمر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولداhttps://xebat.net/ku/?p=206059
10/10/2026

ڕەوشتی سەرکردایەتی و کارێزمای بارزانیی نەمر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا

https://xebat.net/ku/?p=206059

سەرۆکی هەرێمی  #کوردستان پرسە نامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو جەلیل  #کاکەوەیس کردhttps://xebat.net/ku/?p=206078
10/10/2026

سەرۆکی هەرێمی #کوردستان پرسە نامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو جەلیل #کاکەوەیس کرد

https://xebat.net/ku/?p=206078

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان: سامانی ڕاستەقینە؛ عەقڵ و دەستپێشخەرییئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10/10/2026، بەڕێز نێچی...
10/10/2026

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان: سامانی ڕاستەقینە؛ عەقڵ و دەستپێشخەریی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10/10/2026، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی پازدەی زانكۆی ئەمەریكی لە عێراق ـ سلێمانی كرد كە هەریەك لە بەڕێزان قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە میوانان و خێزان و که‌سوکاری ده‌رچووان، ئاماده‌ی بوون.

لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:

https://xebat.net/ku/?p=206084

Address

Pirmam Street
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Xebat NewsPaper posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Xebat NewsPaper:

Shortcuts

Share

Category