WikiLeaks-kurdistan

WikiLeaks-kurdistan هةوال و زانياري..بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌ په‌یج ئیمێل..[email protected]

baxer bin bo baegy wikileaks kurdistan dawatan li dakaen hawali rastu drusman bo bnern bo away blawy bkaenawa..ba marje hawalaka nwebe ...wa aemash la paewandy daen lagal xawany wikileaks bo away zaneary lasar kurdistan man bdaty zor hawlman dawa paewandy man pewa krdua lamaweky kurda walaman dadatawa ..dwatr saetek dadanen bo hawalakan..supas bo hamu kurdik

17/03/2013

دوێنێ 16ی ئازاری 2013 عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ 17ی ئازار، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵه‌بج...

سلاو داوای لێبوردن ده‌که‌ین به‌هۆی کێشه‌ له‌ ئیمه‌له‌کمان ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ کار و چالاکیه‌کان وه‌ستا بوین .سوپاس بۆ خوا ...
10/06/2012

سلاو

داوای لێبوردن ده‌که‌ین به‌هۆی کێشه‌ له‌ ئیمه‌له‌کمان ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ کار و چالاکیه‌کان وه‌ستا بوین .سوپاس بۆ خوا چاره‌سه‌ر مان کرد و له‌ 20\6 ئیشالله‌ به‌ شێوازێکی نوێ له‌ خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌رێزدا ده‌بین

له‌گه‌ل رێزماندا
(په‌یجی ویکیلیکسی کوردستان)

به‌په‌له‌.......بکوژه‌که‌ی رێباز رحیم سزای هه‌تاهه‌تای به‌سه‌ر سه‌پێندرائه‌مرۆ دادگای هه‌ولێر بریاری دا سزای هه‌تا هه‌تا...
19/03/2012

به‌په‌له‌.......بکوژه‌که‌ی رێباز رحیم سزای هه‌تاهه‌تای به‌سه‌ر سه‌پێندرا

ئه‌مرۆ دادگای هه‌ولێر بریاری دا سزای هه‌تا هه‌تای به‌سه‌ر بکوژی هاوڵاتیه‌که‌ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی سه‌پاند..ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی گردبونه‌وه‌که‌ی خۆپشاندانیش رایده‌گێنێت که‌ بریاره‌که‌ ته‌میز ده‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌میزمان کرده‌وه‌ بریاره‌که‌ نه‌گۆرا ئه‌وکاتی بریاری خۆمان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خۆپشاندان یان نه‌کردنه‌وه‌ی ..

ویكیلێكس ........دواساته‌كانى ژیانى سه‌دام حوسێن  به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكراوه‌ى پێگه‌ى ویكیلێكس كه‌بۆ ساڵى 2007 ...
19/03/2012

ویكیلێكس ........دواساته‌كانى ژیانى سه‌دام حوسێن




به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكراوه‌ى پێگه‌ى ویكیلێكس كه‌بۆ ساڵى 2007 ده‌گه‌رِێته‌وه‌، باس له‌دواساته‌كانى ژیانى سه‌رۆكى رِژێمى به‌عس ده‌كات به‌تایبه‌تى له‌و كاته‌ى له‌سێداره‌دراوه‌.

ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ له‌دیدارى نێوان باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق (زه‌لـماى خه‌لیل زاد) و داواكارى گشتى دادگاى تاوانه‌كانى عێراق (مونقیز ئال فیرعه‌ون) ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى (سه‌دام حوسێن) به‌رله‌خۆرهه‌ڵاتنى به‌ره‌به‌یانى یه‌كه‌م رِۆژى جه‌ژنى قوربانى ساڵى 2006 بووه‌.

هه‌روه‌ها تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ ئه‌و كاته‌ 14 كه‌س له‌گه‌وره‌ به‌رپرسانى عێراق ئاماده‌ى پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى (سه‌دام حوسێن) بوونه‌، له‌نێویاندا ناوى (مۆفه‌ق روبه‌یعى) راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى براوه‌و به‌هۆى ده‌نگیشیه‌وه‌ كه‌سێتى (موقته‌دا سه‌در) ى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ناسراوه‌ته‌وه‌و سه‌دامیش له‌و جێگه‌یه‌ له‌سێداره‌دراوه‌ كه‌ئه‌ندامانى حزبى ده‌عوه‌ى له‌سێداره‌داوه‌.

پێشمه‌رگرکانی پارتی به‌ گۆرانی داوای زیادکردنی موچه‌کانیان ده‌که‌ن ...
23/02/2012

پێشمه‌رگرکانی پارتی به‌ گۆرانی داوای زیادکردنی موچه‌کانیان ده‌که‌ن ...

تایبه‌ت به‌ په‌یجی رۆژگول له‌ فه‌یسبوک هیوادارم سه‌ردانی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌نhttp://www.facebook.com/pages/Roj-Gull/166029613463380

هه‌ولێر؛ شوێنی‌ ده‌ستپێكردنی‌ خۆپیشاندان به‌ هێزی‌ چه‌كدار ته‌نراوه‌له‌ترسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندان له‌شاری‌ هه‌ول...
17/02/2012

هه‌ولێر؛ شوێنی‌ ده‌ستپێكردنی‌ خۆپیشاندان به‌ هێزی‌ چه‌كدار ته‌نراوه‌


له‌ترسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندان له‌شاری‌ هه‌ولێر، هێزێكی‌ زۆر بڵاوه‌ی‌ پێكراوه‌و خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشی یه‌وه‌ بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندان.

په‌یامنێری‌ سایتی‌ هاوڵاتی‌ له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند له‌به‌رده‌م بازاڕی‌ نیشتیمان له‌شاری‌ هه‌ولێر هێزێكی‌ زۆری‌ چه‌كدار جێگیركراوه‌.

هه‌روه‌ها وتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و به‌ووردی‌ چاودێری‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ده‌ترسن خۆپیشاندان له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌ستپێ بكات.

له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌رده‌م بازاڕی‌ نیشتیمان له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ دیاریكراوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی‌ خۆپیشاندان.

چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك بانگه‌واز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندان ده‌كرێت له‌رۆژی‌ 17 شوبات، ئه‌مڕۆ له‌شاری‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران.

د.موسەنا بۆ مەلابەختیار :قسەکانت وەک نوکتەى حەسەن و حسەین دوو خوشک بوون یەکتریان کوشت وابوو د.موسەنا ئەمین مامۆستاى زانک...
16/02/2012

د.موسەنا بۆ مەلابەختیار :قسەکانت وەک نوکتەى حەسەن و حسەین دوو خوشک بوون یەکتریان کوشت وابوو

د.موسەنا ئەمین مامۆستاى زانکۆ لەوەڵامى مەلا بەختیار کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دەڵێت قسەکانى مەلا بەختیار وەک نوکتەکە وابوو چەند وشەیەکى وت هیچیان ڕاست نەبوو .

مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەمیانەی بەرنامەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی کەی ئێن ئێن لەبارەی دکتۆر موسیەناوە ،چەندین جار وتی (دکتۆر ئوسامە-مەلا ئوسامەی یەکگرتوو )خەڵکی هاندەدا و دوایش کەدەگیرا سەرکردایەتی حزبەکەی فشاری دەکرد بۆ ئازادکردنی’یەکگرتووش بەفەڕمى 200ئەندامى ناردە ناو خۆپیشاندانەکان "

د.موسەنا ئەمین لەلێدوانێکیدا بۆ لڤین پرێس وتى :یەکەمین ناوەکەى بەهەڵە وتووە ئەم قسانەى کاک مەلا بەختیاریش ئەو نوکتەیەم بەبیردێنێتەوە کەوتى حەسەن و حسەین دوو خوشک بوون و یەکتریان کوشت جا ئەمە دەبێت بەمەلا بەختیار بڵێین ئوسامە نیە و موسەنایە و دووسەد ئەندام نەبوو ،هەزاران ئەندام بوو ،من نەگیراوم بەڵکو فرمانى دەسگیرکردنم بەتەنها هەبوو " "

د.موسەنا وتى :کاک مەلا بەختیار کۆمەڵێک شتى وتووە کە جێى تێرامان بوو ، لەوانە وتى ئەوەى کەئێمە و گۆڕان کۆدەکاتەوە زۆر نزیکترە لەوەى ئێمە و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆدەکاتەوە هەرچەندە پێویستە گۆڕان خۆى وەڵامى ئەمە بداتەوە ،بەڵام ئیتر نازانم ئەمە چ سەردەم و مێژوویەکە کەکاک مەلا بەختیارى تێدا دەژى کەپێى وایە دەبێت هێزەکان لەسەر بنەماى ئایدۆلۆژیا کۆببنەوە "

ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکگرتوو ڕەخنەى توندى ئاڕاستەى وتەکانى مەلا بەختیار کرد بەوەى لەبەشى یەکەمى بەرنامەکەدا دەیویست کوردستان بچوێنێت بە بەلژیکا و هۆڵەندا "

لەم ڕوەوە ڕایگەیاند : :دوێنێش دەیویست وەزعى کوردستان بفەلسەفێنێت ، دەیوت لەکوردستان دیموکراسى تەوافوقى هەیە هاوشێوەى بەلژیکا و هۆڵەندا ،منیش دەپرسم ئەوە چ هۆڵەندا و بەلژیکایەکە کەدەتەوێت نمونەى بۆ کوردستان پێبهێنێتەوە دیموکراسى تەوافوقیش بۆ چەند نەتەوە و چەند ئاینێک دەبێت کە لەوڵاتێکدا بن نەک هەرێمى کوردستان هاتتووە ،ئەمە چ قسەیەکە کەبێیت پارتى و یەکێتیمان لێبکەیتە دوو نەتەوەى جیاواز "کاک مەلا بەختیار کۆمەڵێک دەستەواژەى بەسەرچوو شێواندن دەهێنێتە ناو کوردستان

شێخ جەعفەر بۆ لڤین پرێس :هیچ هێزێكم نیە تا بیجوڵێنم ,من ئاگاشم لێ‌ نیە
16/02/2012

شێخ جەعفەر بۆ لڤین پرێس :هیچ هێزێكم نیە تا بیجوڵێنم ,من ئاگاشم لێ‌ نیە

سبه‌ی ساڵیادی ڕووداوه‌كانی 17 شوباته ‌و تا دێت هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌ره‌ ده‌سێنێت...
16/02/2012

سبه‌ی ساڵیادی ڕووداوه‌كانی 17 شوباته ‌و تا دێت هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ باره‌گاكانی یه‌كگرتووی



ئیسلامی كوردستان په‌ره‌ ده‌سێنێت و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی رانیه‌ی یه‌كگرتوو هاوشێوه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی تر گرته‌وه‌‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا لیواى (6)ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ فیرقه‌ى چوارقورنه‌ كۆبونه‌وه‌ى به‌ پێشمه‌رگه‌كان كردووه‌ و پێى راگه‌یاندون له‌ ئه‌گه‌رى رودانى هه‌ر خۆپیشاندانێكدا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باره‌گاكانى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان له‌ ده‌ڤه‌ری بیتوین به‌ تایبه‌تی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی ڕانیه‌ و و بیان سوتینن بۆ ئه‌و كاره‌ش ده‌ستان كراوه‌یه‌و خاوه‌نى هه‌مو ده‌سته‌ڵاتێكن .

جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌م كاره‌ی لیوای 6 د بۆ سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له‌ ده‌ڤه‌ری رانیه‌ ، دوا به‌ دوای هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌كانی لیوای 3 ی پیاده‌ له‌ گه‌رمیان و سه‌ردانی شاندێكى سه‌ربازى لیواى هاوبه‌شى كه‌ركوك به‌سه‌رپه‌رشتى لیوا شێركۆ شوانى وژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسه‌ بالاَكانى ئه‌و لیوایه‌ كه‌هه‌ڵگرى په‌یامێكى سه‌رو خۆیان بوون ،كه‌بریتى بوو له‌وه‌ى له‌روودانى هه‌ر خۆپیشاندانێك له‌شارى چه‌مچه‌ماڵ یه‌كگرتووئیسلامى وه‌ك لایه‌نێكى ئۆپۆزسیۆن لێى به‌رپرسیاره‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ فه‌رمانى لێدان له‌باره‌گاكانیان ده‌رده‌كرێت.

أ.ع

جه‌لاده‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م عاشقه‌ تاقه‌نه‌تان شه‌هید كردشه‌هید شێرزاد .. شه‌هید هه‌ردی فارۆقله‌به‌رنامه‌ی شۆرشی نیرگ...
16/02/2012

جه‌لاده‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م عاشقه‌ تاقه‌نه‌تان شه‌هید كرد

شه‌هید شێرزاد .. شه‌هید هه‌ردی فارۆق

له‌به‌رنامه‌ی شۆرشی نیرگزه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

تایبه‌ته‌ به‌په‌یجی هه‌ڵۆکان سلێمانی له ‌فه‌یسبوک https://www.facebook.com/halokan1 ----------------------------------

له‌ به‌شێك له‌ به‌رنامه‌ی شۆڕشی نیرگز ئه‌مشه‌وی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن نامه‌كه‌ی ریژوان په‌خش كرا كه‌ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ن...
16/02/2012

له‌ به‌شێك له‌ به‌رنامه‌ی شۆڕشی نیرگز ئه‌مشه‌وی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن نامه‌كه‌ی ریژوان په‌خش كرا كه‌ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نوسیبوو

تایبه‌ته‌ به‌په‌یجی هه‌ڵۆکان سلێمانی له ‌فه‌یسبوک https://www.facebook.com/halokan1 ---------------------------------

شەقام، هەڕەشە لەئۆپۆزیسیۆن دەكات دوای ئەوەی هەر سێ‌ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركردو ئەوەیان راگەیاند ك...
16/02/2012

شەقام، هەڕەشە لەئۆپۆزیسیۆن دەكات

دوای ئەوەی هەر سێ‌ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركردو ئەوەیان راگەیاند كە هیچ نییەتێكی هاتنە سەر شەقام‌و خۆپیشاندانیان نییە، لەچەند پەیجێكی ئینتەرنێتەوە بەناوی شەقامەوە هۆشیاری دەدەنە ئۆپۆزیسیۆن.

لەڕێگەی چەند پەیجێكەوە كە بانگەشە بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان دەكەن، هەڕەشە لەلایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن دەكەن بەوەی لەپێناوی بەرژەوەندییەكانییان پشت نەكەن لەشەقام.

ئەو پەیجانەی سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەتوندی هۆشیاری دەدەن بەلایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن كە ئەگەر پشتیان تێكەن ئەوە دەنگی شەقان لەدەست دەدەن.

Address

Kurdistan
Irbil
[email protected]

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when WikiLeaks-kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to WikiLeaks-kurdistan:

Share