PDK News

PDK News Barzani👑

24/07/2026

یەکشەممە مووچە دابەشدەکرێت👇🏻

22/07/2026

نرخی بەنزین جێگیر کرا...

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبووان خاتوو (مریەم ...
21/07/2026

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبووان خاتوو (مریەم زۆر ئەحمەد) و (محەمەد غازی مزوری)کرد.

بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووان، و هیوای خواست خودای مەزن گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکانیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

20/07/2026

خەمخۆری تاک بە تاکی کورستان

19/07/2026

گوندی باڵندا لە دەڤەری بارزان.. بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەی ئاوی (باڵندا – بارزان) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٦، لە گوندی باڵندا لە دەڤەری بارزان، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومە...
19/07/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٦، لە گوندی باڵندا لە دەڤەری بارزان، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەی ئاوی (باڵندا – بارزان) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کرایەوە، کە تێیدا هەریەکە لە بەڕێزان ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەرپرسانی حکومی و حزبی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و پێشمەرگە شۆرشگێرەکان و هەلگرانی میدالیای بارزانی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بەشدار بوون.
جێی باسە لە ساڵی ٢٠١٣ بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە دانرا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش، قەیرانی دارایی، پەتای کۆرۆنا و چەندین بەربەستی ترەوە کارەکانی وەستابوو، تا لەساڵی ٢٠٢٢، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پاڵپشتیی ڕێزدارمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی ڕاسپێردرا بۆ بەدواداچوونی مەیدانی، چارەسەرکردنی گرفتەکان و دووبارە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکە، تاوەکو هاووڵاتیان بە زووترین کات لە ئاوی خواردنەوە سوودمەند ببن. بەڕێزیان دەستبەجێ چەندین سەردانی مەیدانی و زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی شارەوانی و ب. گشتی ئاوی هەولێر و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستپێکرد، بە مەبەستی داڕشتنی پلانێکی خێرا بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەکە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بکەوێتە خزمەت هاووڵاتیان، هەروەها لە لایەن بەڕێزیانەوە، نووسینگە و قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر ڕاسپێردران، بۆ رێکخستنی هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و چاودێری بەردەوامی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە. سەرەنجام لەسەر دەستی ڕۆلە دڵسۆزەکانی ناوچەکە و بە کارامەیی و شارەزایی تیمی ئەندازیاران و ستافی کۆمپانیای (GEG)ئەم خەونەهێنرایە دی و پڕۆژەکە گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
بەتەواو بوونی کارەکانی ئەم پرۆژەیە، ئاوی خواردنەوەی خاوێن بۆ 53 گوندی سنووری قەزاکانی (ئاکرێ، مێرگەسۆر و خەلیفان) دابین دەکرێت و لە هەمان کاتدا چەندین کاریگەری ئەرێنی تر بە دوای خۆیدا دەهێنێت لەوانە: کۆتایی بە قۆناغی سەختی گواستنەوەی ئاو لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ گوندەکان دێت و هاوكات، ٥٠ بیری ئاو لە سنوورەکەدا بە تەواوی دادەخرێن.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

17/07/2026

وەڵامێکی تووند ..

بەهار عەلی قادر بە تۆمەتی بێڕێزی بەرامبەر ئیسلام دادگای کرا و درایە یاسا
15/07/2026

بەهار عەلی قادر بە تۆمەتی بێڕێزی بەرامبەر ئیسلام دادگای کرا و درایە یاسا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٦، لە شاری هەولێر، بەڕێزان فەرماندە مەنسور بارزانی و مەلامستەفا بارزانی، بە مەبەس...
14/07/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٦، لە شاری هەولێر، بەڕێزان فەرماندە مەنسور بارزانی و مەلامستەفا بارزانی، بە مەبەستی هەواڵپرسین و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستییان، سەردانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری ناسراوی گەلی کوردستان، بەڕێز مام(محسن دزەیی)ـیان کرد.
لەو سەردانەدا، وێڕای بەسەرکردنەوەی بەڕێزیان، هیوای لەشساغی و تەندروستییەکی باشتریان بۆ خواست.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٦، لە شاری هەولێر، بەڕێزان فەرماندە مەنسور بارزانی و مەلامستەفا بارزانی بەشداریان...
14/07/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٦، لە شاری هەولێر، بەڕێزان فەرماندە مەنسور بارزانی و مەلامستەفا بارزانی بەشداریان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری فەڕەنسا (ڕۆژی باستێل)دا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ڕێکخرابوو.

لە میانەی بەشداریکردنەکەیاندا، هەردوو بەڕێزان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییانی فەڕەنسیی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاتریان بۆ پەیوەندییە مێژوویی، کولتووری و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فەڕەنسا خواست.

لەلای خۆشییەوە، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سوپاس و پێزانینی خۆی و ووڵاتەکەی بۆ ئەم ئامادەبوون و بەشداریکردنە دەربڕی، کە گوزارشت لە پەرۆشیی هەردوولا دەکات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە مێژوویی و دیپلۆماتییەکانی نێوانیان.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

Address

Hawler
Irbil
44100

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PDK News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share