Kurdish Media Monitoring

Kurdish Media Monitoring تایبەتە بە چاودێریی میدیا

تووڕەن.
05/06/2025

تووڕەن.

عەقڵی میدیایی بۆ ساتێکی وا باشە.. ئەگەر هەبوایە پرسیاری دەکرد، ئەو وێنەیە چ پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەیە؟ کاتژمێرێکیشە پۆ...
14/05/2025

عەقڵی میدیایی بۆ ساتێکی وا باشە.. ئەگەر هەبوایە پرسیاری دەکرد، ئەو وێنەیە چ پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەیە؟ کاتژمێرێکیشە پۆست کراوە، دیارە کەس بە کەس نیە!

لە کەناڵی سەرۆکی حکومەتەوە بۆ کەناڵی بڵاوکردنەوەی هەواڵی فەیکڕاستە زۆر پەیج و بەناو دەزگای میدیایی بڵاویانکردەوە، بەڵام ...
13/05/2025

لە کەناڵی سەرۆکی حکومەتەوە بۆ کەناڵی بڵاوکردنەوەی هەواڵی فەیک

ڕاستە زۆر پەیج و بەناو دەزگای میدیایی بڵاویانکردەوە، بەڵام نەنگییەکی گەورەیە کەناڵی نیمچە زمانحاڵی حکومەت و پەیوەست بە خودی سەرۆکی حکومەت هەواڵی بێ سەرچاوە بڵاو بکاتەوە. چاوەڕوانین فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمجارە کەناڵی دڵخوازیش بخاتە ڕیزی ئەو کەناڵانەی فەیک بڵاودەکەنەوە.

بەڕێزان ئێوە کەناڵێکن ناسنامەتان دیارە و دەبێت لە پێش هەموو کەناڵێکەوە بن لە پاراستنی ئەخلاقی میدیایی و ڕێز لە ماندووبوو...
21/04/2025

بەڕێزان ئێوە کەناڵێکن ناسنامەتان دیارە و دەبێت لە پێش هەموو کەناڵێکەوە بن لە پاراستنی ئەخلاقی میدیایی و ڕێز لە ماندووبوونی ئەوانی دیکە بگرن و سادەترین بنەمای پیشەیی ئەوەیە ناوی سەرچاوە بهێنرێت، نەک دزی لێ بکرێت. خۆتان باشتر لە زمانی ئایین شارەزان و بە گوێرەی ئایینیش نابێت ستەم لە مافی خەڵک بکرێت و بابەتی بدزرێت و بەناوی خۆتان بڵاوی بکەنەوە و لۆگۆی بە بێ پرس لەسەر دابنێن. ئەمە لە ئیتیکی میدیاییدا شارەزا نەبن، خۆ ماشەڵا لە ئایین شارەزان.

شێواندنی زانیاری و بڵاوکردنەوەی درۆ بە ناوی زانکۆی کەرکووکەوەپانێلێک ڕێکخراوە، بەڕێوبەری پانێلەکە قسەیەکی بۆ هەر مەبەستێ...
21/04/2025

شێواندنی زانیاری و بڵاوکردنەوەی درۆ بە ناوی زانکۆی کەرکووکەوە

پانێلێک ڕێکخراوە، بەڕێوبەری پانێلەکە قسەیەکی بۆ هەر مەبەستێک بێت کردووە، کەچی کەناڵەکە زۆر بێ چاو و ڕووانە قسەی بەڕێوبەری پانێلەکەی کردووە بە هەڵوێستی زانکۆی کەرکووک، ئەمە زەقترین و دزێوترین جۆری ساختەکاری و شێواندنی زانیارییە. ئەمە لە کاتێکدا کراوە، ڕۆژنامەنووسان جەژنی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی پیرۆز دەکەن!!!

دەرکەوت کۆبوونەوەی حوسییەکان نەبوو، مەراسیمێکی کۆمەڵایەتیی دێهاتییەکان بوو. ئەمان تەنیا لە گۆشەی ئەمەریکاوە بابەتەکەیان ...
05/04/2025

دەرکەوت کۆبوونەوەی حوسییەکان نەبوو، مەراسیمێکی کۆمەڵایەتیی دێهاتییەکان بوو. ئەمان تەنیا لە گۆشەی ئەمەریکاوە بابەتەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

ڕێکلامی بازرگانی بە ناوی هەواڵ و زانیاریئەمە کارێکی نائیتیکییە، پێویستە ئەو بابەتانەی ڕێکلامن لە گۆشەیەکی بنووسرێت، ڕێکل...
05/04/2025

ڕێکلامی بازرگانی بە ناوی هەواڵ و زانیاری

ئەمە کارێکی نائیتیکییە، پێویستە ئەو بابەتانەی ڕێکلامن لە گۆشەیەکی بنووسرێت، ڕێکلام، بۆ ئەوەی وەرگر بزانێت ئەوە هەواڵ (زانیاری ڕاست) نیە، بەڵکو ڕێکلامە. شەرمە کەناڵەکان وەرگرانیان چەواشە بکەن، بە بۆنی کەباب ڕایانکێشن و واقیعەکە کەرداخکردن بێت.

کۆڕەک و ئاسیا سێڵ و پاڤیلیۆن، لە جیاتی نەتەوەسازی و نیشتیمانسازی، نەتەوە و نیشتیمان بنکۆڵ دەکەن شێرکۆ کرمانجسێ کۆمپانیای...
05/04/2025

کۆڕەک و ئاسیا سێڵ و پاڤیلیۆن، لە جیاتی نەتەوەسازی و نیشتیمانسازی، نەتەوە و نیشتیمان بنکۆڵ دەکەن

شێرکۆ کرمانج

سێ کۆمپانیای گەورە لە هەرێم کە هەر سێکیان هی گەورە بەرپرسانن لەم هەرێمەدا لە جیاتی دروستکردنی گوتارێک کە نیشتیمانسازی کوردی و کوردستانی چەقەکەی بێت بە ڕۆژی ڕووناک بنکۆڵی نەتەوە و نیشتیمان دەکەن و لە ڕێگەی ڕیکلامەکانیان پێمان دەڵێن کە ئێمە، واتە کورد و کوردستان، نە هونەرمەندمان هەیە، نە گۆرانیبێژمان هەیە، نە ئەکتەرمان هەیە، نە شاعیر و نە نووسەریشمان هەیە. وەک چۆن دوێنی لە پۆستێکدا ئاماژەم بەوە کرد کە دەزگای مەدا و وەزارەتی ڕۆشنبیری هیچ ڕێز لە زمانی کوردی و نووسەر و ئەدیب و فەیلەسوف و ئەکادیمی کوردی ناگرن، بەهەمانشێوە، ئەم کۆمپانیانە و دەسەڵاتی هەرێم لە ترۆپکیدا هیچ ڕێز لە هونەرمەند و نووسەر و ئەکتەر و گۆرانیبێژی کوردی ناگرن. ئاخر ئەگەر وا نییە بۆ کۆڕەک و ئاسیا سێڵ و پاڤیلیۆن گۆرانیبێژێک یان هونەرمەندێکی کورد ناکەن بە ڕووی کۆمپانیاکانیان. باشە ئەگەر وا نییە، بۆ ئاسیا سێڵ کازمی ساهیری گۆرانیبێژی عەرەبی عێراقی و کۆڕەک ڕەحمە ڕیاز گۆرانیبێژی عەرەبی عێراقی-لوبنانی-قەتەری و پاڤیلیۆن بای ڕامس بوراک ئۆزچیڤیت ئەکتەری تورکی دەکەن بە ڕووی کۆمپانیاکانیان.

مەگەر ئەوە مانای ئەوە نادات کە ئێمە نەتەوەیەکین نە هونەرمەند، نە گۆرانیبێژ نە ئەکتەرمان نییە. لە ڕاستیدا، ئەم کردارە نەک هەر ئەو مانایە دەگەیەنێت بەڵکوو پەیامی ئەوەش بە گەلانی دیکەی ناوچەکە، عەرەب و فارس و تورک، دەدات کە کورد هونەرمەند و گۆرانیبێژی نییە، ئەدەب و فەرهەنگی نییە، ئەگەرنا بۆ لە ڕیکلامەکانیان دەرناکەون.

حکومەتەکان، کۆمپانیاکان، دامەزراوەکان، حیزبەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، هەموو کەس و لایەنەکان، لە هەموو وڵاتانی دنیا بۆ گرنگی دان بە هونەرمەندانیان و ئەکتەرەکانیان و گۆرانیبێژەکانیان، بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەو لایەنانە و خەڵک و نەتەوە، وەک بەشێک لە پڕۆسەی نەتەوەسازی و نیشتیمانسازی، بەردەوام گرنگی بە سامانی نەتەوە و نیشتیمانەکەیان دەدەن، جا ئەو سامانە سەرچاوە مرۆییەکان بن یان سەرچاوە سروشتییەکان. ئەوەی ئەو حکومەت و بەرپرس و کۆمپانیایانەی هەرێم دەیکەن نەک هیچ خزمەت بە نەتەوەسازی و نیشتیمانسازی ناکات بەڵکوو نەتەوە و نیشتیمان بنکۆڵ دەکات.
بۆ شەیر و بڵاوکردنەوەیە

02/04/2025

مۆدێلێکی زۆر مەترسیداری میدیایی
بەبۆنەی چاوپێکەوتنەکەی توانا سەعید

فەرمان ڕەشاد

میدیا پڕیەتی لە بەرپرسیاریەتی، وەک دەڵێن چەکێکی دوو سەرە، میدیا و میدیاکاری باش لای من کەسێکە بەو پەڕی ئەخلاقەوە کارەکەی جێبەجێبکات، درۆ لەگەڵ بینەرەکان و ئەوانەی متمانەی پێدەکەن ناکات، نەک وەک ئەو قسە نا ئەخلاقیەی فێربوونە دەڵێن میدیاکار وەک یاریزانە، کێ پارەی باشتری پێبدا، حەقی خۆیەتی بۆ ئەو یاری بکات، کە ئەو پێناسە لەهەموو شتێک نزیک بێ لە میدیا دوورە، چونکە میدیا باشترین چەکە ئەگەر خراپ بەکاربێ بۆ فریودانی خەڵک، ئەوەی وا بیربکاتەوە کفری میدیایی دەکات.

توانا سەعید، بەوردی نازانم ئیشی چیە، بەڵام دوو سێ ڕۆژە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەسێک بەناوی ناڵە سوپەر، کە پار بەهۆی کەیسێکی گوماناوی گیرابوو سازدا، لە دیدارەکە بەبێ ئەوەی بزانین بۆ چ میدیایەکە، توانا وەک ملیۆنێرێکی سەرکەوتوو پیشاندرا، کەسێک جێی متمانەیە، ئەوەی زیاتر هەوڵی خەڵەتاندنی تێدابوو، وابکەن خەڵک متمانەی پێبکات، پێشکەشکارەکە داوای سەنەوی یەکێک لە ئۆتۆمبێلە هەرە گرانبەهاکانی لێدەکات، کە پیشانی دەدات سەنەویەکە بەناوی توانایە، لەکاتێکدا پێشکەشکار پۆلیسی هاتوچۆ نیە،داوای سەنەوی لەخەڵک بکات، بەڵکو شتەکە بەرنامە بۆداڕێژراوە، چونکە یەکێک لە تایبەتمەندی هەڵتۆقیوەکان، خۆدەوڵەمەند پیشاندانە، بۆ ئەوەی خەڵک متمانەیان پێکات، ئەگینا داوای سەنەوی چ پاڵنەرێکی میدیایی هەیە؟ ئامانجەکە ئەوەیە بڵێن کەسێکی دەوڵەمەندە، خەڵکینە ئێوەش پارەی خۆتانی بدەنێ لەجیاتی ئێوە بازرگانی پێبکات!چونکە بەپێی زانیاری من ئەویش ئیش بە پارەی خەڵک دەکات.

زۆر میدیای تریش لەکودستان کاری نزیک لەو شێوەیەدەکەن، ڕاپۆرتی ڕیکلام بۆ دەزگا و شوێنە بارزگانیەکان دروستدەکەن (چەندین حاڵەتی وام دیوە)، بەڵام وەک ڕیکلامی ئاسایی نانوسن ئەوە ڕیکلامە کە جۆرەیان دەتوانین بڵێین ئاساییە، چونکە خەڵک دەزانێ دەکرێ ئەو بانگەشەیە ڕاست نەبێ، بەڵام وەک فاکت و بەدواداچونی حەقیقی بەرامەر پارەیەکی زۆ دەرخواردی بینەری بدەی ئەوە کارەساتە، بۆ خەڵەتاندنی خەڵکی سادە، ئەمە میدیا زەبەلاحەکانیشی گرتۆتەوە، کە لەهیچ شوێنێکی ئەخلاقیاتی ڕۆژنامەوانی جێی نابێتەوە، پێویستە پێش لایەنی پەیوەندار میدیاکان خۆیان بە ئەخلاقەوە مامەڵە لەگەڵ پیشەکەیان بکەن، نەک بەسەریان بسەپێندرێت.

پیشاندانی ئاماژە و جووڵەی نەشیاو لە بۆتەی نوکتەدا ئەمە ناچێتە خانەی پەیامی خێزانییەوە
01/04/2025

پیشاندانی ئاماژە و جووڵەی نەشیاو لە بۆتەی نوکتەدا
ئەمە ناچێتە خانەی پەیامی خێزانییەوە

01/04/2025

کارێکی جیاوازی دەزگای میدیایی زەمەن

نەشارەزایی لە هەڵبژاردنی وێنەی گونجاو بۆ بابەتی گونجاووێنەی بەڕێز مەسرور بارزانی شەکەتی و ماندوێتی پێوە دیارە و بەڕێز د....
31/03/2025

نەشارەزایی لە هەڵبژاردنی وێنەی گونجاو بۆ بابەتی گونجاو
وێنەی بەڕێز مەسرور بارزانی شەکەتی و ماندوێتی پێوە دیارە و بەڕێز د. بەرهەم ئەحمەد ساڵحیش هیچ سیمایەکی خەمبارانەی پێوە نیە و ڕووخۆش دیارە، کوالێتی وێنەکانیش وەک پێویست نیە.
سەبر و ئارامیش هەر یەک مانایان هەیە و هەقە گلەیی لە کڵۆڵی نووسەری پەیامەکە بکرێ.

Address

Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdish Media Monitoring posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share