Regay Kurdistan

Regay Kurdistan regay kurdistan
(15)

🔴سبەینێ دووشه‌ممه‌ 2023/11/20 لەم شوێنانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
19/11/2023

🔴سبەینێ دووشه‌ممه‌ 2023/11/20 لەم شوێنانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

19/11/2023

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩-١١-٢٠٢٣ مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان بە بەشداریی هاوڕێی کوردۆ ساڵح ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێپرسراوی مەڵبەند، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند....

19/11/2023
19/11/2023

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی سبەینێوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەی پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگەکانی حکومەت.رۆژی یەکشەممە، 19-11-20...

بەرگری شارستانی هەولێر لە باەەی دروستبونی لافاو هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات،بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشدا...
19/11/2023

بەرگری شارستانی هەولێر لە باەەی دروستبونی لافاو هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات،

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشدارییەکی لەبارەی ئەگەرەکانی پێشبینی لافاو بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/11/2023، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشدارییەکی لەبارەی پێشبینییەکانی ئەگەری روودانی لافاو بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات کە رەچاوی ئەم چەند خاڵە بکەن کە لە راگەیاندراوەکەدا خراوەتە روو.

دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر :

لە (کاتێک پێشبینی لافاو دەکرێت) ئاگاداری بۆ هاووڵاتییان:

1- چاودێری دەوروبەرەکەتان بکەن کە چی ڕوودەدات.
2- چاودێری ڕادیۆی کەشوهەوای تەلەفزیۆن و ڕادیۆ ناوخۆییەکان بكەن یان سۆشیال میدیا بۆ پرسی تایبەت بەهەواڵ.
3- ئەگەر هۆشداری لافاوێکی خێرا بۆ ناوچەکەت درا، دەستبەجێ سەرکەون بۆ شوێنی سەلامەت بەرز.
4- لافاوی خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە.
5- لە ناوچە نزمەکان دەربچن کە تووشی لافاو دەبن.
6- ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە ڕێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە.
7- کۆکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکان پێش کارەسات.
8- ئاوی خواردنەوە پڕ بکەرەوە.
9- ئەو خواردنانەی کە پێویستیان بەگەرمکردنەوە و چێشت لێنان نییە دابینیان بکەن.
10- پارەی نەختی.
11- دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی.
12- جل و بەرگ پۆشاکی پێویست.
13- چرای دەستی.
14- بەڵگەنامە گرنگەکان
15- ئامادە بە بۆ چۆڵکردن.
16- ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەبێ بچیت.
17- ڕێگاکانی گەشتە بەدیلەکان دیاری بکە کە تووشی لافاو نابن.
18- پلان دابنێ چی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت.
19- تانکی غازی و بنزینی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکەرەوە.
20- لەگەڵ خێزانەکەت باسی پلانەکانی لافاو بکە.
21- بڕیار بدە لە کوێ کۆدەبنەوە ئەگەر جیابوونەوە.
22- کەسێکی پەیوەندیدار دیاری بکە کە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت جیابوونەوە، دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت.
23- دڵنیابە لە هەموو ئەندامێکی خێزانەکەت زانیاری و پەیوەندییەکانی هەیە.
24- موڵک و ماڵی خۆت بپارێزە.
25- گواستنەوەی کەلوپەلی بەنرخ و مۆبیلیات بۆ ئاستێکی بەرزتر.
26- ماددە مەترسیدارەکان (وەک بۆیاخ، ڕۆن، قڕکەر و پێداویستی پاککردنەوە)دوور بخەرەوە.یان بیان گوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.
27- ئامێرە کارەباییەکان داببڕە.
28- ئەگەر تەڕ بوویت یان لەناو ئاودا وەستاویت دەست لە هیچ کەرەسەیەکی بارگاوی و کارەبای مەدە.
29- کەلوپەلی دەرەوە بهێنە ناو ماڵەوە یان بە باشی بیان بەستە،ئەمەش مۆبیلیات و سەبەتەی زبڵ و شتە جوڵاوەکانی تر دەگرێتەوە.
30- دەرچەی هەوا گۆڕکێ بۆ ژێرزەمینەکان دابخە بۆ ڕێگریکردن لە لافاو.
31- مەگەر ناچار بیت ئەگەر نا شۆفێری مەکە.
32- ئەگەر پێویست بوو شۆفێری بکەیت ، بە وریاییەوە گەشت بکە.
33- دڵنیابە ئۆتۆمبێلەکەت سووتەمەنی پێویستی هەیە.
34- ڕێگا پێشنیار کراوەکان بەپێی ڕێنمایی هاتووچۆیی پەیڕەو بکە.
35- دوور بکەوەرەوە ناوچە کارەساتبارەکان . ڕەنگە بوونی تۆ ڕێگری بکات لەڕزگارکردن یان ئۆپەراسیۆنە فریاگوزاریەکانی تر و بتخاتە مەترسی زیاترەوە.
36- چاودێری ڕێگاکانی شۆردراو و زەوی و دارە کەوتووەکان یان هێڵەکانی کارەبا بکەن.
37- لە شەودا وریابن کاتێک ناسینەوەی مەترسییەکانی لافاو قورسترە.
38- ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە وەستا، وازی لێبهێنە ژیانی خۆت گرنگتر بەرچاوبگرە.
39- ئەگەر ئاو لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەت بەرز بووە ، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە بەجێبهێڵە ، بە خێرایی سەرکەوتن بۆ سەر زەوییە بەرزەکان بڕۆن .
40- هەرگیز بە ڕێگا لافاواوییەکاندا لێ مەخوڕن ،بوەستە،بگەڕێوە،تادووچاری خنکان نەبیتەوە.
41- لەوانەیە جێگاو ڕێگاکە شۆردرابێتەوە.
تەنها لە چەند ئینجێک ئاودا دەتوانیت کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت لەدەست بدەیت.
42- لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکەت سەرئاوبکەوێت بۆیە ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن بەهۆی کەمتر لە 2 پێ ئاوەوە سەرئاو بکەون.
43- بە ئۆتۆمبێل بە دەوری بەربەستێکاندا مەڕۆن، سوڕانەوە و بە ڕێگایەکی تردا سەلامەترە.
44- دوور بکەوەرەوە لەو شوێنانەی کە پێشتر لافاویان لێ هاتووە و هەوڵ مەدەن ئەو شوێنانە پێیاندا تێ پەرن.
45- دوور بکەوە لە هێڵەکانی کارەبا و وایەری کارەبا و کێبڵە بارگاویەکان.
46- دەستبەجێ شوێنەکەچۆڵ بکە، ئەگەر پێت وایە مەترسیت لەسەرە یان ئامۆژگاریت کرایت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت.
47- خێرا مامەڵە بکە وخۆت ڕزگار بکە نەک کەلوپەلەکانت.
48- پێش ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە هەراسان بیت،خۆت زووتر بچۆ بۆ شوێنێکی سەلامەت.
49- پێویستە خێزانەکان تەنها یەک ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لەیەکتر جیا نەبنەوە و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.
50- پێش ڕۆیشتن خزمەتگوزاری ئاو و غاز و کارەبا بکوژێنەرەوە بۆ دڵنیایی زیاتری ماڵەکانتان.
51- ماڵەکەت پارێزراو بکە هەموو دەرگا و پەنجەرەکان قوفڵ بکە.
52- ئەگەر ئاراستەی شوێنێکی دیاریکراو کرای بڕۆ بۆ ئەوێ.
53- هەرگیز هەوڵ مەدە بەناو ئاوی ڕژاودا بڕۆن یان مەلە بکەن لەبەر ئەوە مەترسی زۆری تیادایە.
54- ئەگەر ئاوی ڕژاو لە سەرووی پاژنەی پێیەکانتەوەیە بوەستە و بە ڕێگایەکی تردا بڕۆن.
55- ئەگەر بە خێرایی بجوڵێت، ئاو بە قووڵی 6 ئینج دەتوانێت لە پێکانت بتخاتە خوارەوە.
56- ئاگاداربە خەڵک بە ئاوی لافاودا دەڕۆن و دەخنکێن
57- هەرگیز ڕێگە مەدە منداڵان یاری بە دەوری ئاوی بەرز، ئاوەڕۆی مەنهۆڵەکان و ڕووبارەکاندا بکەن و لێیان نزیک نەبنەوە.
58- ئەگەر کەسێک کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە یان گیری خوارد پەیوەندی بگرن بە بەرگری شارستانیەوە.
59- بۆ گیرخواردوەن و ڕزگارکردنیان کەرەسەی گونجاو بەکاربێنن ئەگەر دەتوانیت شتێک فڕێ بدەیت بۆقوربانییەکە کە یارمەتی بدات لە دەست پێ گەیشتن و سەلامەتی ، وەک تایەی یەدەگ، یان پەتێکی بەهێز. یان راهێڵەیەکی داری پتەو.
60- بەخێرایی پەیوەندی بکەن بە (115-125)وە پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی و هاوکاریتان و زانیاری شوێنی دروست بدەن.
61- چاوەڕێ بکەن تا سەلامەت دەبن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانتان.
62- مەگەڕێنەوە بۆ ناوچە لافاواویەکان تاوەکو میری و بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەلاتە ئەوشوێنانە.
63- ئەگەر بینایەک لافاوی بەرکەوتبوو پێش چوونە ژوورەوە پشکنین بکەن بۆ سەلامەتی خۆتان و مال و منالەکانتان.
64- ئەگەر بینایەک هێشتا بەرکەوتەی لافاوی بوو یان بە ئاوی لافاو دەورە دراوبوو هەرگیز مەچۆ ناو بیناکەوە.

باشترین هاوکاری هاووڵاتییان زوو پەیوەندی گرتنە بە ژووری کۆنترۆڵەکانمانەوە بە ژمارە (115-125) تاوەکوو بە زووترین کات بتوانین تیمەکانی فریاد رەسی بەرگری شارستانی پێیان بگەیەنین.

19/11/2023

فازاڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر:
📌وابەرە بەرە بەهۆی بارانی بەخوڕ، ڕێگەی نێوان هەولێر - پیرمام نزیک شاوێس، ئاوی لەسەر کۆدەبێتەوە، تکایە ئەگەر بۆکاری پێویست نەبێت بەکاری مەهێنن.

19/11/2023

پارێزگاری نەینەوا بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە سبەینێی لە دامودەزگەکانی پارێزگاکە کردە پشوو، بەڵام پشووەکە دەوامی خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و فەرمانگە خزمەتگوزار...

19/11/2023

سەرۆکی چین بە ڕۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز رایگەیاند، هەڵبژاردەیەکی دروست کراوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن.شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە چاوپێکەوتن...

19/11/2023

رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئایسلەندا رایگەیاند تۆپی پێ وەرزشێكی بە كۆمەڵە ، دەستكەوتە كەسییەكان لە ئەنجامی یاریكردنی...

19/11/2023

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەكانی ئیسپانیا هەواڵێكی چاوەڕواننەكراویان بڵاوكردەوە و ئەگەری هەیە یانەی ریال مەدرید دەستبەرداری ئاردا گولەر، یاریزانی توركی یانەكە ببێت، ب....

19/11/2023

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند"ھەرجۆرە زیادکردن و گۆڕانکارییەک لە هەناردەکردنەوەی نەوت پێویستە بە رەزامەندی حکوم...

19/11/2023

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دوێنێ ‌شەممە 18/11/2023، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ئەنجامداوە، ....

19/11/2023

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٥ دۆلار و ٨٩ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرەمانگی رابردوودا سعودیە رایگەیاند، لەگەڵ روسیا تا...

18/11/2023

کەڕەناڤاڵی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە ژمارە 142
سەمیرەاحمد کاندیدی ژمارە 4

لەیادی داستانە  مەزنەکەی گوندی هەنارەی سەر بەشارۆچکەی مەسیف سەلاحەدین.نووسینی، سامی ساڵح. هێزێك لە پێشمەرگەکانی حزبی شیو...
18/11/2023

لەیادی داستانە مەزنەکەی گوندی هەنارەی سەر بەشارۆچکەی مەسیف سەلاحەدین.

نووسینی، سامی ساڵح.

هێزێك لە پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی لەناوچەی بارزان بەڕێکەوتین بەنیازی گەیشتن بەناوچەی کۆیەو شوان کە بۆماوەیەك لەناوچەکە دوور کەوتبوینەوە بەناوچەی سورچی و خەیلانیان داهاتین و جەولەیەکی باشمان لەناوچەکە کرد تاگەیشتینە سنوری بەستۆڕە شەو لە جادەکە پەڕینەوە کە دەیکردە شەوی(1983/11/18 )کاتژمێر یازدەو نیوی شەو گەیشتینە گوندی هەنارە لەماڵەکان پێداویستی خەوتنمان وەرگرتو چوینە مزگەوت بۆ ئەوەی پشوەك بدەین و سەرخەوێك بشکێنین لەبەر ئەوەی لەڕێگادا زۆر ماندوبوین حەرەسیات داندرا بۆ پێش ڕۆژهەڵاتیش دوو هاوڕێ دەستنیشان کران کەیەکێکیان هاوڕێ ئامانج ئیلنجاغی بوو کەبچنە دەرەوەی گوندەکە بەڕووی شەقامی سەرەکی مابەینی بەستۆڕەو دەربەندی گۆمەسپان پێشمەرگەکانی تریش دابەش بووین بەسەر ماڵەکاندا بۆ نان خواردنی بەیانی بەڵام لەگەڵ دەرچونی ئەم دوو هاوڕێیە لەگوندەکە لەلایەن ئەو هێزەی ڕژێم کە شەو هاتبوونە دەوربەری گوند تەقەیان لێکرا بەڵام خۆشبەختانە سەلامەت بوون لەو کاتەوە هێشتا ڕۆژ تەواو هەڵنەهاتبو شەڕ دەستی پێکرد هێزەکەی ئێمە لە بەشێك لە پێشمەرگەکانی لقی کۆیە بەسەرپەرشتی شەهید بکر جۆڵاو لقی شوان بەسەرپەرشتی شەهید علی حاجی نادرو لقی پشتئاشان بەسەرپەرشتی هاوڕێ ابو دونیا کۆی پێشمەرگەکان لەدەوروبەری( ٦۰)کەسێك دەبوین هاوڕێیان بڕیاریان دا بەشێکمان بچینه ئەو زورگەی بەرامبەر گوندەکە بەڵام لەگەڵ گەیشتنمان بۆ سەر زورگەکە هێزێکی ئێجگار زۆری ڕژێمی دڕندەی بە عس لە هەردوو هێلی دەربەندی گۆمەسپان و بەستۆڕە گەیشتنە مەیدانی شەڕەکە زۆر بەچڕی بەردومانی گوندەکەیان دەست پێکرد هاوڕێیان بانگیان کردین بگەڕێنەوە ناو گوند بەشێکمان گەڕاینەوە بەڵام بەداخەوە بەشێک لە هاوڕێیان نەگەڕانەوەو لە مەیدانی شەڕەکە دوور کەوتنەوە کە دکتۆرەکەش یەکێك بوو لەوان هەرچەندە گەڕانەوە بەرەو ڕووی دوژمن کارێکی ئێجگار زەحمەت بوو بەڵام ناکرا لەم ڕۆژەدا ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکەیت ئەگەر بە ژیانی خۆشت کۆتایی بێت ماڵێکمان بۆ دەستنیشان کرا بەرامبەر شەقامی گشتی بوو وا بزانم ناوی (مام حسین) بوو شەڕکە زۆر سەخت بوو هێزەکەی ڕژێم بە هەموو جۆرە چەکێك لێیدەداین ئێمەش چەکی گەورەمان یەك ڕەشاش حەفارۆف بوو لەگەڵ چەند ئاربێجی و ناتۆ وە فیشەکی زیادەی حەفارۆفەکە و گولەی ئاربێجیەکان بەنۆبە هەڵمان دەگرت ئەوەی زۆر گرینگ بوو بۆ ئێمە بڕیاردرابوو هیچ پێشمەرگەیەك نابێت لە (۳۰۰) گولەی کلاشینکۆفی کەمتر لابێت زیاتریش ئارەزووی خۆی بوو تاکو دوای کاتژمێر (۹) هیچ کۆپتەرو فڕۆکە نە هات بەڵام لەو کاتە بەدواوە بەهیچ شێوەیەك ئاسمانی گوند چۆڵ نەبوو وەجبەیەك کۆپتەر دەهات وەجبەیەکی تر فڕۆکەی پیلاتۆز دەهات هەندێك کات لە گەڵ لێدانی سارۆخەکان و گڕگرتنی خانوەکان تەواو تاریك دادەهات به ناچاری چەند فیشەکێکمان دەتەقاند بۆ ئەوەی دوژمن واتێنەگات کە لە خانوەکانی پێشەوە ڕووبەڕووبونەوە نەماوە هەرچەندە یەك فیشەك لەو کاتەدا قیمەتی زۆر بوو ئێستاش لە بیرمە لە کاتی پڕکردنەوەی مەخزەنەکان دانەیەك لە دەستم کەوتە ناو دارەکان بۆم دەرنەهات خەفەتم بۆ خوارد، شەڕی مانونەمان لەنێوان دوو هێزی نابەرامبەر بەردەوام بوو هەموو جارەکان هێرشەکانی دوژمن شکستی دەهێنا مسیتەری هاوڕێیان وایکردبوو لە کاتی هاتوچۆی بەرپرسانی سەربازی ڕژێم بۆ سەلامەتی گیانیان لە مابەینی هەردوو گردەکەی سەرشەقام سەیارەکانی خۆیان دەخستە تەنیشت زرێپۆشەکان بۆ ئەوەی لە کاتی هاتووچۆیان بەرڕێژنەی گوڵەی پاڵەوانەکان نەکەون و سەلامەت دەرچن تاشەو داهات هەرچەندە هێزی گەورەی پێشمەرگە تەنها قەناعەت و بیرو باوەڕەکەی بوو کە بتوانێت بەم شێوەیە ڕووبەڕووی گەورەترین هێز بێتەوە وەدەتوانم بڵێم ئەو مایکرۆفۆنە دەستگێڕەی مزگەوت کە هاوڕێیانی سەر لق بەتایبەتی شەهید علی حاجی بانگەوازیان تێدا دەکردو بەردەوام هاوڕێیانیان هاندەداو بەسەریان دەکردنەوە خانو بەخانو دەگەڕان کاریگەریەکی ئێجگار گەورەی هەبو لەسەر هاوڕێیان جگە لەوە چەند هاوڕێیەکی تریش بە جۆش وخرۆشکی پڕ لە حەماسەتەوە،شعری شۆڕشگێڕانەیان تێدا دەخوێندەوە من بۆ خۆم ئەوەم خوێندەوە کە دەڵێت( خوێنێ شەهیدان ئاو نییە تاکو ئاگری شۆڕش بکوژێنێتەوە بەنزینە بەنزین تاپتر بڕژێ پتر گەرمەبێ و ئەتەنێتەوە) وە هاوڕی محمد سمایل حەیرانەیەکی زۆر خۆشی ووت بەداخەوە هاوڕێ (ابو شوهدی) پێش شەهید بونی بە زمانی عەرەبی بانگەوازێکی زۆر بەحەماسی بۆ سەربازەکان کرد داوای لێدەکردن ئێوە شەڕ بۆکێ دەکەن و لەگەڵ کێ شەڕدەکەن کەڕژێم ئێوەی توشی گەورەترین شەڕی عێراق و ئێران کردوە بەکوشتان دەدات ئێمە لە پێناو گەلی عێراق تێدەکۆشین بۆ ڕزگاربوون لە دەستی سەدامی دیکتاتۆرو ڕژێمەکەی دەیوت ئێوە نەوەی جمال عبدا لناسرن ئێمە تەسلیم به ئێوە نابین ئێوە تەسلیم بە ئێمەبن شەڕ لە گەڵ ڕۆلەکانی گەلەکەتان مەکەن هاوڕێ پێشمەرگەیەکی عەرەب بوو ڕابەر سیاسی لقی کۆیە بوو خەڵکی پارێزگای بەسرە بوو جگە لەو شەهیدە سێ هاوڕێ تر بەسەختی برینداربون (کاوەی مام بایزـ مستەفاـ سیروان داربەسەری) جگە لەچەند برینداریتر کەتوانای ڕۆیشتنیان هەبو کەتواوتایك داهاتوو کورد گوتەنی سێرە هەڵگیرا بڕیار درا به هەر شێوازێك بێت دەبێت لە گوند دەربچین و نەمێنینەوە بۆ بەیانی چونکە لە هیچ لایەکەوە هاوکاریمان نەدەگەیشتێ وەکو ڕوداوێکی سەیر ئەو گوێدرێژەی کە لەگوند هێنامان هاوڕێ کاوەمان پێهەڵگرتبوو هەر لەگەڵ دەرچونمان لە کۆتا خانوی گوندەکە لێمان غەزری لەگەڵ شەهید بکر جۆلاو مام مجیدی هەمیشە زیندو زۆر هەوڵماندا بەڵام سودی نەبوو بەناچاری هاوڕێ کاوە مان لە پشتێ کرد هاوڕێیانیش ئاگایان لەو وەزعەنەبوو تا ئاگادار بونەوەو هاتن یارمەتیان داین ئەوەی زۆر پێی غەمباربووم لەکاتی هاوڕێ کاوەم لەپشت کردبوو له بەر ماندویەتی کەوەتم لاقە شکاوەکەی کەوتە بنەوەو زۆر ئازاری خوارد وە هەوڵی دەدا ئەگەر چەند مەترێك لەسەر دەست بڕواتو لەگوند دوور بکەوینەوە، بەڵام ئەوەی باش بوو لەم کاتەدا لەبەر تاریکی دوژمن ئێمەی نەدەدیت توانیمان هاوڕێ کاوە ڕزگار بکەین وە لەم داستانە دوو کاسێتی دەنگی تۆمار کرا لەلایەن هاوڕێ فرهاد گۆبتەپەیی بەڵام ئێستا نازانم چیان بەسەرهاتو لەلای کێ دەست دەکەوێت وە ناکرێت باسی هەڵوێستکی جوامێرانەی هاوڕێ کریم خان برازای شەهید مام کاوێسی سەرکردە نەکەم کە لەگەڵ هاوڕێیان (کاوەو عباس فەیلی و قادر) کە ڕەشاشەکەمان لابوو شارەزایەکی باشمان لە بەکارهێنانی هەبوو لە خانویەکی ڕووی جادەبوین هاوڕێ کاوەبەسەختی برینداربو بەر گولەی دۆشکەی کۆبتەرەکە کەوت خوێنی زۆر لەبەر دەڕۆیشت منیش ئاگاداری هاوڕێیانم کردەوە کە بریندارەو چارە نەکرێت شەهید دەبێت لەو کاتەدا هاوڕێ کریم ووتی من دەرزیەکی خوێن بەربونم لەلایە هات دەرزیەکەی لێدا ئەمە هەڵوێستی دڵسۆزی و خۆشەویستی هاوڕیان بوو لەگەڵ یەکتر دوور نەبوو لەو کاتەدا خۆی بریندار بێت و بەو دەرزیە ژیانی پارێزراو بێت بەڵام ئەوەی لام زۆر گرینگە ئاماژەی پێبکەم هەڵوێستی ئەو ماڵه کۆچەریەبوو کە شەو گەیشتینە لای زۆر هاوکاری کردین دووکوڕی خۆی بە وڵاخەوە بەگەڵ داین بۆ گواستنەوەی بریندارەکان تادۆڵی خانێ سەرێگای کۆیە کەگەیشتینە ناو ڕەشماڵەکان ئەوانەی برینداریش نەبوون هەندێکمان هەموو جلەکانمان خوێن بوو هەندێك لە ئافرەتەکان نەیان توانی بمێنەوەو لە ئێمە دوور کەوتنەوە وابزانم ئەو پیاوە دڵسۆزه خۆنەویستە ناوی مام حسین بوو شەو بەردەوام بووین لەڕۆیشتن تا گەیشتینه گوندی حاجی وسو لەوێش لەڕێگای هاوڕێ حەمەدکۆ دۆستێکی دلسۆزی حزب بوو بردینیه کۆتانێك لە دەرەوەی گوند چونکە ناو گوندەکە گونجاو نەبوو بۆ دوای ڕۆژهەڵات گەیشتینە شوێنی مەبەست، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ داوا لەخەڵکی بەشەرەفی هەنارە کرا بۆسەلامەتی گیانیان لەگوند بچنەدەرەوە بۆ ئەوەی کەسیان لێ شەهیدنەبێت لەو ماڵەی کە ئێمە لێیبو هیچ کات هەڵوێستی ئەو کوڕە مێردمنداڵەم لە یاد ناچێت زۆر داوام لێدەکرد کە ئەویش لەگەڵ خەڵکی گوند بچێتە دەرەوەی گوندو خۆی ڕزگار بکات بەڵام وەڵامی ئەو ئەوەبوو بۆمن کە دەیگوت خۆمن لە ئێوە زیاتر نیم هەر چەندەمن دەمگووت ئێمە شەڕی مان ونەمان دەکەین هەتا نیوەڕۆ ئاگام لێیبوو مابۆوە بەڵام لەبەر سەرقاڵبوونم بەشەڕەکەوە ئاگام لێینەما دیاربوو خۆشبەختانە گەیشتبووە قەناعەت و خۆی ڕزگار کردبوو، خۆشبەختانە هیچ هاوڵاتیەکی بەشەرەفی گوندی هەنارەی خۆڕاگر شەهید نەبوو بەڵام بەداخەوە برینداریان هەبوو زەرەرو زیانێکێ مادی زۆر بە گوندەکە کەوت چونکە زۆر خانو دەڕوخا وەیا دەسوتا دوا دیمەنی شەڕەکەش کە هیچ کات لەبەر چاوم وون نابێت ئەو کاتەی شەو بڕیاردرا دەربچین بەناو کۆڵانەکان پاشەکشەمان دەکرد بۆ خوارەوەی گوند کە سەر ئاسمانی گوندەکە یەك پارچە سوور هەڵگەڕابوو لەگولەی گڕدار دەتوت دووژمن هەرچی هێزی هەیە بە سەر ئێمە دەیبارێنێت.

🔴دوای 30 رۆژ له‌تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا، به‌ره‌به‌یانی رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 18ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2020،  د.فه‌رسه‌ت سۆفی...
18/11/2023

🔴دوای 30 رۆژ له‌تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا، به‌ره‌به‌یانی رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 18ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2020، د.فه‌رسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی توركیا كۆچی دوایی كرد.

لە كەلار چوارەم ڤیستیڤاڵی هەفتە بازار  ئەنچامدراو هاوڵاتیان نیگەرانن لە نرخەكان ... زانیاری لە كۆمێنتە
18/11/2023

لە كەلار چوارەم ڤیستیڤاڵی هەفتە بازار ئەنچامدراو هاوڵاتیان نیگەرانن لە نرخەكان ... زانیاری لە كۆمێنتە

کۆیە بەبۆنەی ساڵیادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی کوردستان لێژنەی کۆیەی سەر بە لقی ھەولێری یەکێتی لاوانی کوردستان ...
17/11/2023

کۆیە
بەبۆنەی ساڵیادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی کوردستان لێژنەی کۆیەی سەر بە لقی ھەولێری یەکێتی لاوانی کوردستان بەھاوکاری رێکخراوی پاو ماڕاسۆنێکی لە ژێر ناونیشانی (ھەنگاوێک لە پێناو ئاشتی و دژ بە جەنگ) رێکخست تێدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کچان و کوڕان تێدا بەشدار بوون لە کۆتایدا خەڵات و رێزلێنان بەسەر براوەکان و دام ودەزگاکانی کۆیە دابەشکرا.

حزبى شیوعی كوردستان و پارتی وڵاتپارێزی كوردستان كۆبوونەوەلەدوای نێوەڕۆی پێنجشەممە، لەهەولێر هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆ...
16/11/2023

حزبى شیوعی كوردستان و پارتی وڵاتپارێزی كوردستان كۆبوونەوە
لەدوای نێوەڕۆی پێنجشەممە، لەهەولێر هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پێشوازییان لە شاندی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان -باكور كرد و دیدارێكی دۆستانەیان ئەنجامدا.
‎لەكاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی حزبى شيوعى كوردستان ، هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبى شيوعى كوردستان و هاوڕێ هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوڕێ كانیاو بایز ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ هاوتا رەسوڵ پێشوازییان لە شاندی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان -باكور كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان سەرۆكی گشتی و جێگرانی سكرتێر و ئەندامانی مەجلیس و بەرپرسانی رێكخستنی ئەوروپا و نووسینگەی پارتی وڵاتپارێز لەهەولێر كرد.
‎لەدیدارێكی دوستانەدا باس لەبارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەو جیهان كراو هەروەها بابەتی بەهێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵی خرایەبەرباس .
‎و هەردولا جەختیان. لە بەردەوامی ئالوگۆڕكردنی دیدوبۆچوونی یەكدی كردەوە.

16/11/2023

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی جەختی کەسەر بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە و رایگەیاند، بەپێی دەستوور بەهیچ شێوەیەک تان...

16/11/2023

‌پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بوومەلەرزەیەک لە نزیک سنووری عێراق و تورکیا لە پارێزگای دهۆک ڕوویدا. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زا....

16/11/2023

ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ، داخستنی كه‌مپی قۆره‌توی له‌ پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌مپ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له....

16/11/2023

لە دوو رۆژی رابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە، دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون.رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ل...

16/11/2023

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاندووە.پۆلیسی ئەڵمانیا پشكنینی بەرفراوانی لە حەوت ناوچەی ئەو وڵاتە ئەنجامدا و كۆمەڵەیەكی ئیسلامییان كردە ئامانج ك....

16/11/2023

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، سبەی رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوک...

16/11/2023

وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، خه‌ڵك هه‌یه‌ بازرگانه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و مانگانه‌ ١٥٠ هه‌زار دیناری كه‌مئه‌ن...

16/11/2023

وەزیری پەروەدە ئاماژە بەوەدەکات کە هەژمارکردن یان نەکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تەنیا لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە.وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ئ...

16/11/2023

بڕیارە رۆژی یەکشەممە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامبدەن.عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانە....

16/11/2023

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان رەشنوسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ماڵتا سەبارەت بە ئاگربەستی مرۆیی لە کەرتی غەززە پەسەندکرد.لە بڕیارنامەکەدا کە ئەنجومەنی ئاس...

16/11/2023

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی بە قاچاخبردنی دۆلاریان دەستگیر کردووە و رایگەیاند" یەکێک بووە لە مەترسیدارترین قاچاخچییەکانی دۆلار". رۆژی چوا...

16/11/2023

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەردۆگان ئیسرائیل بە تیرۆرست دەزانێت بەڵام خۆی پشتیوانی لە حەماسی "تیرۆرست دەکات" و بۆچونەکانی ئەویان بەلاوە گرنگ نییە.بنیامین ....

16/11/2023

جود بێلینگهام لە دوایین ساتەكانی گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2023 پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیال مەدریدەوە كرد لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە، یاریزانەكە تا ئێستا ئاستێكی زۆر ب...

16/11/2023

بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا و شی جین پینگ ی سەرۆكی چین لە سانفرانسیسكۆ كۆبوونەوە و پێیان وایە ئەم كۆبوونەوە بەرهەمدار دەبێت.جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ....

16/11/2023

سبەینێ لە پاڵاوتنی مۆندیال ئەرجەنتین میوانداری ئۆرۆگوای دەكات و بەرازیل رووبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.سبەینێ لە یارییەكانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئەمریكای لاتین بۆ مۆند....

16/11/2023

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٦ دۆلار و ٢ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە زیاتر لەدوو دۆلار نزمبووەتەوە.مانگی رابردوودا سعودی....

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Regay Kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Regay Kurdistan:

Videos

Share