Kurd News

Kurd News کوردنیوز لاپەڕەیەکی جیاواز لینکی ئەم تێلیگرامەش جۆین بکەن. https://t.me/+I7xHocOCYLY5ZGQy

ژمارە ٦١✔
15/10/2024

ژمارە ٦١✔

لەمیدیاوە
07/09/2024

لەمیدیاوە

07/09/2024

میدیا ڕووداو ڕووماڵ دەکات ڕووداو دروست ناکات.

کوردنیوز

یەکێتی لەسێ بەیاننامە و ڕوونکردنەوەی جیادا هێرش دەکات سەر کەناڵی کوردستان٢٤،
بەهۆی ئەوەی کەناڵەکە ڕووداوە سیاسیەکانی سلێمانی و ئەمنیەکانی گەرمیان ڕوماڵ دەکات.
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە میدیا ڕووداو ڕوماڵ دەکات ڕوداو دروست ناکات بۆیە پێویستە جیاوازی بکرێت.
ئەگەر میدیاکە هی هێزێکی کەمدەسەڵات بوایە دەمێک بوو وەک NRT لەساڵی ٢٠١١ ئەکرایە قەرەبورت و تەخت و تەراجی تێک ئەدرا بەڵام.
ڕێوی هەرگیز جورئەت ناکات بچێتە لانەی شێر و بەڕێگاکەشیدا بڕوات.
باشترە یەکێتی میدیایەک دروست بکات کاریگەری هەبێت و چیتر پەیجی بێ دایک و هاننەدات جنێوبدەن.

كه‌ناڵى زووم: به‌هێرشى ئه‌لیكترۆنى كه‌ناڵ هه‌شت په‌ڕه‌ى فه‌یسبوكمان داخراکەناڵی زووم کە خاوەندارێتیەکەی بۆ لاھور شێخ جەن...
22/08/2024

كه‌ناڵى زووم: به‌هێرشى ئه‌لیكترۆنى كه‌ناڵ هه‌شت په‌ڕه‌ى فه‌یسبوكمان داخرا

کەناڵی زووم کە خاوەندارێتیەکەی بۆ لاھور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل دەگەڕێتەوە ئاشكرایده‌كات، کاتژمێر 9:38 خولەکى بەیانى ڕۆژى 22ى ئابى 2024، پەڕەى سەرەکیی کەناڵى ئاسمانیی زووم لەفەیسبووک داخرا، ده‌شڵێت:"تیمى تەکنیکی زووم، سەرچاوەی هەردوو هێرشەکەى دەستنیشانکردوە، لەڕێگه‌ی ئەم ئیمەیڵەوە ([email protected])وه‌ ئەنجامدراوە کە خاوەندارییەکەی لێی نوسراوە، کەناڵ8".

تیمى تەکنیکى کەناڵه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دواى بەدواداچون‌و پەیوەندیکردن بەکۆمپانیاى مێتا بۆی ڕونبوەوە، هۆکارى داخستنى پەڕەکە هێرشى ئەلیکترۆنییە، ئەمەش جارى دوەمە هێرشێکى لەوشێوەیە دەکرێتەسەر لاپەڕەى فەرمیی دامەزراوەکەمان".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه‌، "تیمى تەکنیکی زووم، سەرچاوەی هەردوو هێرشەکەى دەستنیشانکردوە، لەڕێگه‌ی ئەم ئیمەیڵەوە ([email protected])وه‌ ئەنجامدراوە کە خاوەندارییەکەی لێی نوسراوە، کەناڵ8".

باس له‌وه‌شكراوه‌، "هێرشی یەکەم بۆسەر پەڕەى فەرمیی کەناڵی ئاسمانیی زووم، لەمانگی حوزەیرانی ڕابردودا ئەنجامدرا، ئەوکات بەهەمان ئیمەڵ نزیکەی لە 10جار هێرشکرایەسەر پەڕەکەمان، کەناڵى ئاسمانیی زووم، ئەم هێرشە ڕێکخراوە ئەلیکترۆنییە وەک هەوڵێک بۆ کپکردنى دەنگى ئازادو بەرتەسکردنەوەى کارى میدیایی لەهەرێم دەبینێت، گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان لەعێراق، هەرێمى کوردستان، باڵیۆزخانە، کونسوڵ‌و نوێنەرایەتییەکان لەپێشێڵکارییەکان بەرامبەر بەزووم ئاگاداردەکاتەوەو داوایان لێدەکات پاڵپشتى دەنگى ئازادبن‌و فشاربخەنەسەر دەسەڵاتدارانى هەرێم بۆ ڕێزگرتن لەکارى ڕۆژنامەوانیی ئازاد، چیدیکە ڕێگەنەدرێت ڕۆژنامەنوس دەستگیربکرێت‌و ئەشکەنجە بدرێت، چیدیکە هێرشی ئەلیکترۆنى نەکرێتەسەر دامەزراوەکان".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "هێرشى سەر پەڕەکەمان دواى تەنها سێ ڕۆژ دێت لەئەشکەنجەدانی ئەڤین عەتا، زومی هەڵەبجە لەلایەن هێزێکى ئەمنی خورماڵەوە، زووم، بەڵێن بەبینەرانى دەدات، فشارو هێرش ڕایناگرێت، کەناڵەکە لەسەر بنەماى پیشەییبون، گەیاندنى زانیاریی ڕاست، خستنەڕوى کێشەکان، بەئامانجى چارەسەرکردنیان‌و گەیاندنى دەنگى خەڵک دامەزراوەو بەردەوامدەبێت لەکارکردن بۆ ئامانجەکانى".

https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=229488&fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR1owNzcl2zGzhQwx8L42Tv5jIMwPRpj5_evTtZLETLVRce1y4SFr2NJJoM_aem_TUweHg7zr8XZqVWnQ_EloA

بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە دەکاتڕۆژی پێنجشەممە 22ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی  پێشوازی لە شاندێکی...
22/08/2024

بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 22ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە بە سەرۆکایەتیی بەڕێز خەمیس خەنجەر کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوا پەرەسەندن و هاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها بارودۆخی پارێزگای کەرکووک ئاڵوگۆڕ کرا.

Kurd News

زانیاری لەبارەی جۆری دووەمی شەکرە لەکۆمێنت بخوێنەوە👇
22/08/2024

زانیاری لەبارەی جۆری دووەمی شەکرە لەکۆمێنت بخوێنەوە👇

کەناڵی جەزیرە لەسەر چارەنووسی تەرمی کوژراوانی غەززە ئامارێکی بڵاوکردەوە:10 هەزار کەس بێسەروشوێنن؛ لەژێر داروپەردووەکان م...
21/08/2024

کەناڵی جەزیرە لەسەر چارەنووسی تەرمی کوژراوانی غەززە ئامارێکی بڵاوکردەوە:

10 هەزار کەس بێسەروشوێنن؛ لەژێر داروپەردووەکان ماونەتەوە

2,210 تەرم لە گۆڕستانەکان دەرهێنراون

1,760 تەرم پارچەپارچە بوون

ئەم بەیانییە، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: لە سەرەتای جەنگەوە، سوپای ئیسرائیل دوو هەزار تەرمی فەلەستینی لە گۆڕستانەکانی کەرتی غەززە دەرهێناوە بۆ پشکنین، بەو گریمانەیەی کە ئەو تەرمانە هی دیلەکانی ئیسرائیل بن.

19/08/2024

بەپەلە:::
یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ـی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

Address

Irbil
00964

Opening Hours

Monday 00:15 - 04:00
Tuesday 02:00 - 04:15
Wednesday 01:00 - 04:30

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurd News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurd News:

Share