11/04/2025
مامۆستا Issam Saydosh دەڵێ
سڵاو لە هەمووان
ئەو لینزەی کە تینووی ڕەگ و ڕیشە بوو... دەگەڕێتەوە
ئەم وێنەیە لە شەقامەکانی بەلجیکای کۆنەوە گیراوە، سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە گەشتە بینراوەکەمدا ڕادەگەیەنم
دوای چەندین ساڵ لە وێنەگرتن لە فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نەمسا و سویسرا،
دوای ئەوەی یادەوەرییە بینراوەکانم پڕ بوو لە تاڤگەکانی ئایسلەندا و لوتکەکانی بەرزاییەکانی ئەلب... گەیشتمە ساتێکی گرنگ : کاتی گەڕانەوە بوو بۆ کوردستان
بۆ یەکەمجار وەك فۆتۆگرافەرێکی پرۆفیشناڵ وێنەی کوردستان دەگرم. نەك هەر وەك کوڕی خاك، بەڵکو وەك هونەرمەندێکی (بینین) کە دوای گەشتکردن بە ئەوروپادا بە عەدەسەکەیەوە گەڕایەوە، بۆ ئەوەی وڵاتەکەی وەک ئەوەی بۆ یەکەمجار بێت دووبارە بدۆزێتەوە.
چیای گارا لەبەردەم ئەو لینزەی کە وێنەی بەرزاییەکانی ئەلب ی گرتووە ، ڕووباری زاب وەک چۆن ڕووباری ڕاینم بینی، دیجلە وەک تابلوکانی سین تۆمار کراوە ، تاڤگەکانی بێخاڵ و گەلی عەلی بەگ و سۆلاف لەگەڵ دەنگی تاڤگەکانی ئایسلەندا تێکەڵ دەبن. وە دەریاچەی دۆکان کە وەک دەریاچەی( ئیافیوردور) لە باکووری ئایسلەندا هێمنە ، بە زمانێک بانگم دەکات کە باش دەیناسم .
بەرنامەی ئەمساڵ لە دڵەوە دەست پێدەکات:
📷 کوردستان -مانگی نیسان-گەڕانەوەی چاوەڕوانکراو
📷 نەرویج - مانگی ئایار- یەکەم بانگهێشتی فەرمی
📷 فینلاند – مانگی- ئاب پرۆژەی فۆتۆگرافی
ئەمساڵ تەنها خشتەی کارکردن نییە، بەڵکو زنجیرەیەک وێستگە بۆ ڕۆمانێکی بینراو... لەڕێگەی عەدەسەیەکەوە دەیگێڕمەوە کە تێربوو لە غەریبی ، وە تامەزرۆی وردەکارییەکان بووە کە دڵ بەر لە کامێرادا دەیزانێت.
پەیامەکەم بۆ هەموو فۆتۆگرافەرەکانە
بەدوای باشتریندا مەگەڕێ، بەدوای جیاوازدا بگەڕێ.
مەڵێ "جوانتر"، بڵێ "باوەڕپێکراوتر
"هەموو شوێنێک سیحرێکی هەیە، هەر عەدەسەیەک دەتوانێت بە شێوازی خۆی دەریببڕێت
هیوادارم هەموو فۆتۆگرافەرێک هەست بە شانازی بکات بە خوێندنەوەی ئەم وشانە، چونکە هەموومان چیرۆکەکانمان بە وێنە دەنووسین
هیوادارم هەموو ئەو کەسانە ببینم کە خولیای فۆتۆگرافییان هەیە و پێکەوە وێنە بگرین
بۆ ئەوەی بتوانین بە وێنە بدوێین کە بە وشە ناووترێت.