
25/08/2025
لە گەڕەکی بەختیاری ..
(12) شوێن وەک (ماڕکێت و شیرینەمەنی و کافتریا و ڕیستۆرانت و ئارایشتگ ) بەسەرکرایەوە
ئەمشەو دووشەممە 2025/8/25، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو، لە شارى هەولێر (12) شوێن بەسەرکرایەوە.
دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەم و کوڕیی تریان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قائیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێڵانى کەم و کوڕییەکانیان.