دەنگی چیاکان

دەنگی چیاکان شنە کوردی

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ـەوەهاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، به‌ گه‌رمی لە موسڵمانا...
17/02/2026

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ـەوە

هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، به‌ گه‌رمی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری بۆ گەلی کوردستان و هەموو ناوچەکە.

با ئەم بۆنە ئایینییە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پێکەوەژیان کە هەمیشە ناسنامەی جوانی هەرێمی کوردستان بووە.

لە خودای مەزن داواکارین ئەم مانگە پیرۆزه‌ ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئازار و کێشەکان و پەیامی ئاشتی و تەبایی لە هەموو جیهاندا بڵاو ببێتەوە.

ڕەمەزان له‌ هەمووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خێر و خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/17

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی شەهیدانی 1ی شوباتئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی نەمری مەرگەساتی 1ی شوباتی 2004...
01/02/2026

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی شەهیدانی 1ی شوبات

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی نەمری مەرگەساتی 1ی شوباتی 2004 دەکەینەوە، ئەو ڕۆژەی تیرۆریستانی تاریکپەرست لە بەیانییەکی جەژندا، بە ڕق و کینەیەکی ڕەشەوە، دوو بارەگای سەرەکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە هەولێر کردە ئامانج و کۆمەڵێک سەرکردە و تێکۆشەری دیار و هاووڵاتیی بێتاوانیان شەهید و بريندار کرد.

شەهیدانی 1ی شوبات، سیمبۆلی پێکەوەژیان، یەکڕیزی و تێکەڵبوونی خوێنی ڕۆڵەکانی كوردستانن لەپێناو ئازادی و سەرفرازیدا. ئەوان لە کاتێکدا شەهید بوون کە خەریکی پیرۆزبایيی جەژن و بەهێزکردنی تەبایی و خۆشەویستی بوون، بۆیە یادکردنەوەیان تەنها وەبیرهێنانەوەی ئازارێک نییە، بەڵکوو جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو بەهایانەی ئەوان لەپێناویدا گیانیان بەخشی.

باشترین وەفا بۆ خوێنی شەهیدانی 1ی شوبات و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، پاراستنی دەستکەوتەکان، قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەکارکردن و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانە. دەبێت ئەم یادە بکەینە هەوێنی تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و کارکردن بۆ بنیاتنانی داهاتوويه‌كى گەشتر بۆ نەوەکانمان کە شایستەی قوربانیدانی شەهیدانمان بێت.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی 1ی شوبات و سەرجەم شەهیدانی کوردستان. سڵاو و سەربەرزی بۆ کەسوکاری سەربەرزیان.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/1

ئیدریس برای لەمێژینمرووناکاییی شەوی ژینمتامی مەرگی خۆت پێ چێشتمبۆ خەمانت بەجێ هێشتمقەرار بوو بەر لەتۆ بمرمجێگە لە لای با...
30/01/2026

ئیدریس برای لەمێژینم
رووناکاییی شەوی ژینم
تامی مەرگی خۆت پێ چێشتم
بۆ خەمانت بەجێ هێشتم
قەرار بوو بەر لەتۆ بمرم
جێگە لە لای بابە بگرم
ئێرەییت هات پێشم کەوتی
پێش من لە لای بابە خەوتی

هەژار موکریانی بۆ کۆچی سەرکردە و خەمخۆری یەکبوونی کورد

ڕاگه‌يه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ به‌رده‌واميى...
20/01/2026

ڕاگه‌يه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ به‌رده‌واميى پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سه‌ربازييه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هه‌سه‌ده‌ ده‌ڕوانين. به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى سووريا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌هێنێته‌وه‌ ئاراوه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئاڵۆزييه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا له‌ په‌يوه‌نديداين بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كاندا. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

داوا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له‌ پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين‌‌ به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى شه‌ڕ و گه‌يشتن به‌ ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن. جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له‌ سووريا پارێزراو بن و له‌ ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ر بكرێن.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/1/20

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ جێگرى دووەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كاتبە بۆنەی هەڵبژاردنییه‌وه‌ بە جێگر...
30/12/2025

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ جێگرى دووەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات

بە بۆنەی هەڵبژاردنییه‌وه‌ بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقى فيدراڵ، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە بەڕێز د. فه‌رهاد ئه‌ترووشی دەکه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم.

هیوادارین بەڕێزیان به‌ باشترين شێوه‌ ڕۆڵ و ئه‌ركى خۆيان له‌ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببينن بە شێوەیەک کە لە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

چاوەڕوانین بوونی بەڕێزیان لەو پێگه‌يه‌دا، هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا و سه‌رخستنى كارى په‌رله‌مانى.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/30

05/10/2025

بەربژێرێکی پارتی لە بازنەی دهۆک وەڵامی عەرەبە شۆڤێنییەکان دەداتەوە کە دەڵێن ٢+٢ دەکاتە ٤, بەڵێنی بە پارێزگابوونی زاخۆش دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی تەمموزی ٢٠٢٥ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووا...
01/07/2025

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی تەمموزی ٢٠٢٥ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان (خەسرۆ فارس احمد شاباز سورچی) و ئەندازیار (شێروان عەبدوڵلا حەسەن بیەیی) کرد.
بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووان و هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو ما...
30/06/2025

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مام (عەبدوڵلا عەزیز مەلا خال همزە)مێرگەسۆری، هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد.

جەنابیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەنگی چیاکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

l="false"> Add listing
  • Login
  • Subscribe

    We will notify you when anything happens in Irbil.