
09/06/2025
🔶 لێدوانەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای بردنەوەی نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا:
💬 لەڕاستیدا لە کاتی خۆ گەرمکردنەوەکەدا هەستم بە پێکانەکە کرد، بەڵام بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، ئەگەر پێویست بکات قاچم بشکێنم، ئەوا دەیکەم.
💬 "ئەمە یاری کۆتاییە و ناچار بووم یاری بکەم، هەموو هەوڵێکم دا و بەشداریم کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ، پێش هەموو شتێک زۆر دڵخۆشم، بۆ ئەم نەوەیە کە شایەنی نازناوێکە".
💬 "بردنەوە لەگەڵ پورتوگال زۆر تایبەتە، نازناوەکانم زۆرە، بەڵام هیچ شتێک بەراورد ناکرێ بە بردنەوە لەگەڵ پورتوگال".
💬 "شتێکی جوانە، میللەتی ئێمەیە، گەلێکی بچووکین، بەڵام تەماحەکانمان گەورەن".
💬 "لە زۆر وڵات ژیاوم و لە زۆر یانە یاریم کردووە، بەڵام کاتێک باسی پورتوگال دەکرێت هەستێکی تایبەتە، بوون بە پێشەنگی ئەم نەوەیە بۆ من جێگای شانازییە".