24/03/2026
دوای چاوەڕوانییەکی زۆری جیهان بۆ بینینی تواناکانی، کۆمپانیای OpenAI بە فەرمی بڕیاری وەستاندنی پڕۆژەی Soraی دا، کە تایبەت بوو بە دروستکردنی ڤیدیۆ لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە.
چی ڕوویدا؟
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە چیتر کار لەسەر پەرەپێدانی ئەم مۆدێلە ناکەن و خزمەتگوزارییەکە بە تەواوی ڕادەگیرێت. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە هەمووان چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی وەشانی گشتی بوون.
هۆکارە سەرەکییەکان چین؟
• خەرجییەکی خەیاڵی: کارپێکردنی سێرڤەرەکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ تێچوویەکی زۆری (Compute) هەبووە کە لە توانای دارایی ئێستای کۆمپانیاکەدا نەبووە، هۆکارەکان فەرمی نین!
• گۆڕینی تەرکیز: OpenAI دەیەوێت سەرچاوەکانی بۆ پەرەپێدانی سیستەمی کۆدنووسین و پڕۆژە بازرگانییە گەورەکان تەرخان بکات.
• هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکان: بەهۆی ئەم بڕیارەوە، تەنانەت ئەو ڕێککەوتنە گەورەیەی کە لەگەڵ کۆمپانیای Disney هەبوو، هەڵوەشێنرایەوە.