12/01/2026
ئایا دەزانیت کە کۆلیۆپاترا (شاژنی بەناوبانگی میسر)، لە ڕووی کاتەوە لە سەردەمی دروستبوونی ئایفۆن و ئینتەرنێت نزیکترە وەک لە سەردەمی دروستکردنی هەرەمە گەورەکانی میسر
هەرەمەکان نزیکەی ٢٥٥٠ ساڵ پێش زاین دروست کراون
کۆلیۆپاترا نزیکەی ٣٠ ساڵ پێش زاین ژیاوە
واتە لە نێوان هەرەمەکان و کۆلیۆپاترادا ٢٥٠٠ ساڵ جیاوازی هەبووە، بەڵام لە نێوان کۆلیۆپاترا و ئێمەدا تەنها ٢٠٠٠ ساڵ جیاوازی هەیە.
ئەمە واتە کاتێک کۆلیۆپاترا سەیری هەرەمەکانی کردووە، هەستی کردووە ئەمانە شوێنەوارێکی "زۆر کۆن و تەمومژاوین"، ڕێک وەک ئەوەی ئێمە ئێستا سەیری ئەو بکەین!