Nawkur Eco

Nawkur Eco یەکەمین سەکۆی زانیاری
هەواڵ . شیکاری . ئابووری دەشتی ناوکوڕە
لەژێر ڕۆشنایی( متمانە، ڕاستگۆیی، بوێری )

20/09/2026

چونکە لە کوردستانە نابێتە جێگای بایەخ بەداخەوە

لە دانیمارکەوە بۆ بازاڕێکی میللیی سلێمانیی ؛ مۆبایلێکی ٧ هەزار دیناری، نهێنییەکی سەرسوڕهێنەر ئاشکرا دەکات

چیرۆکەکە لە ٢٠ی ئابی ئەمساڵەوە دەست پێدەکات. سۆران عەلی، هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی عەربەت، وەک بە کەی ئێن ئێنی وت: لە بازاڕی راپەڕینی سلێمانی مۆبایلێکی دەستی دووی کۆنی جۆری (سۆنی ئەریکسۆن) بە بڕی تەنها ٧ هەزار دینار دەکڕێت. کاتێک مۆبایلەکە دادەگیرسێنێت، لەبری ئامێرێکی بەتاڵ، ڕووبەڕووی ژیان و یادگارییەکانی کەسێکی دیکە دەبێتەوە کە هەزاران کیلۆمەتر لێیەوە دوورە.

مۆبایلەکە پڕە لە وێنە، نامە و تۆماری تەلەفۆنیی ژنێکی دانیمارکی بە ناوی (بێتی)، کە دانیشتووی ناوچەی تیاربۆرگە لە دانیمارک. تا ئێستا بۆ هیچ کەسێک ڕوون نییە ئەم مۆبایلە چۆن ئەو گەشتە درێژەی لە باکووری ئەوروپاوە بۆ ناو بازاڕێکی هەرێمی کوردستان بڕیوە.

لە ئێستادا، سۆران مۆبایلەکەی بە پارێزراوی لای خۆی هێشتووەتەوە و وەک ئەرکێکی ئەخلاقی، دەستی بە گەڕانێکی چڕ کردووە بۆ دۆزینەوەی بێتی، تا مۆبایلەکە و یادگارییەکانی ناویشی بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی بگەڕێنێتەوە.
ئێستا ئەو گەنجە کوردە خۆی تەنها بە هەڵگری پارچەیەک ئەلیکترۆنیات نازانێت، بەڵکو بووەتە پارێزەری ئەمانەتێکی مەعنەوی و بەشێک لە مێژووی "بێتی"، بەو هیوایەی ڕۆژێک تاقە نامەیەک یان پەیوەندییەک، پردێکی سەرسوڕهێنەر لە نێوان کۆڵانەکانی عەربەت و شەقامەکانی تیاربۆرگ دروست بکات.

20/09/2026
⬇⬇⬇
20/09/2026

⬇⬇⬇

19/09/2026

رێکخراوی هانا لەناحیەی کەلەکچی خانووەکی نیوەچەلی بۆ خێزانێکی بێ باوک تەواوکرد و ڕادەستی خانەوادەکەی کرد
پیرۆزیانبێت و دەستتان خۆشبێت

19/09/2026

پێویستە هەولدەین ڕاو كردن بێتە ڕاگرتن
ببێینین هەر كەسێ ڕاو بكات
هەر كەسێ ئاگر بەرداتە چیا و چەم
هەر كەسێ دار ببڕێت شكات لێ بكەین

🇺🇸🇨🇳ئەمریکا بەهۆی ڕاپۆرتێکی هەڵەی زانیارییەکانی AI، نزیک بوو لە دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ چین.• ڕاپۆرتێکی هەڵە بانگەشەی ئەوە...
19/09/2026

🇺🇸🇨🇳ئەمریکا بەهۆی ڕاپۆرتێکی هەڵەی زانیارییەکانی AI، نزیک بوو لە دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ چین.

• ڕاپۆرتێکی هەڵە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە کەشتییەکی چینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهاتەکانی پڕۆگرامێکی چەکی ناوکی دەگواستەوە.

• هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا خۆیان بۆ دەستبەسەرکردن و کۆنترۆڵ کردنی سەر کەشتییەکە ئامادە دەکرد، لە کاتێکدا فڕۆکە سەربازییەکانیش لە ئاسمان بوون.

• پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، بەرپرسان دۆزیانەوە کە ڕاپۆرتەکە بە یارمەتی AI دروست کراوە و چاتبۆتەکە ماددەکانی ناو کەشتییەکەی بە هەڵە ناساندووە

18/09/2026

ژنێک قژبڕینی کچەکەی بەدڵ نەبوو، کەسوکارەکەی لەگەڵ خۆی بردە ئارایشتگەیەک و بە هەموویانەوە زۆریان لە ژنێک دا

شوێنەکە مەڕەشی باکووری کوردستانە

ڕاگەیەندراوی فەرمی:بڕیاری کۆتایی بۆ هەردوو تیپی تۆپی باڵای (کەلەکچی) و (گرێگا) بەپێی بڕیاری وەرزش و قوتابیان و لاوانی نا...
17/09/2026

ڕاگەیەندراوی فەرمی:
بڕیاری کۆتایی بۆ هەردوو تیپی تۆپی باڵای (کەلەکچی) و
(گرێگا) بەپێی بڕیاری وەرزش و قوتابیان و لاوانی ناوچەی مەقلوب ناحیەی کەلەکچی بڕیار درا بە سەرکەوتنی تیپی تۆپی باڵای (کەلەکچی) (فوز بۆ تیپی کەلەکچی) ….

بەڵام لەسەر راسپاردە و پێشنیازی هەردوو کەسایەتیی دیار و براگەورەی دەڤەرەکەمان ، رێزداران (شێخ عیسی ککۆ) سەرۆک عەشیرەتی داودی و (فرحان خالد ئاغا)سەرۆک عەشیرەتی ئومری ، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەرقەرارکردنی گیانی برایەتی، تیپی کەلەکچی بە خۆشحالییەوە بریاری داكة
بەردەوام نەبێت لەم خولەدا.هەردوو تیپ لەم خولە یاری ناکەن،

ئێمە لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە هەردوو تیپ برا و هاوخەباتن، و جێگەی شانازینە بۆ دەڤەرەکەمان کە بە هەموو لایەک خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی دەڤەرەکەمان بکەین.

راگەیاندنی قوتابیان و لاوانی ناوچەی مەقلوب.

٢٠٢٦٩/١٧پێنچ شەممە

 #پیرۆزبایی گەنجە بەتواناکەی کەلەکچی فەهمی جلال احمد بروانامەی دکتۆرای  لەبواری (رێگاکانی وانەگوتنەوەی مێژوو).بەدەست هێن...
17/09/2026

#پیرۆزبایی
گەنجە بەتواناکەی کەلەکچی
فەهمی جلال احمد

بروانامەی دکتۆرای لەبواری (رێگاکانی وانەگوتنەوەی مێژوو).بەدەست هێنا
بەهیوای سەرکەوتن .

Address

Kalakchi

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nawkur Eco posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share