09/10/2025
السلام عليكم
فێرخوازانی خۆشەویستی پۆلی 12
چەند تێبینیەکی گرنگ دەربارەی ئینگلیزی پۆلی 12:
1- ئەتوانی بە بێ مامۆستا گرتن و بێ خوول نمرەی تەواو یان نمرەی زۆر بەرز بهێنی. بێ گومان مامۆستا و خوول لەوانەیە کارەکە ئاسانتر بکەن، و لەهەمان کات مامۆستای تایبەت و خوول گەرەنتی نییە بۆ بەدەستهێنانی دەرجەی بەرز.
2- لە ناو پۆل بە 35 یان 40 دەقە ناتوانی هەموو شتێک بە ووردی شەرح بکەی، یان هەموو نموونەکان باسکەی. لەبەر کەمی کات و کەمی ماوە. وەک خۆتان دەزانن تەلەبەی پۆلی 12 لە دەسپێکی مانگی چوارەوە ئەڕواتەوە.
چارەسەر چییە؟
لەگەڵ مەکتەب - سەیری شیکاری تەواوی دەرسەکان بکەی لە یوتوب، چارەسەرێکی بەرچاو و پەسەندە لای چەندین کەس کە ساڵانی پێشوو نمرەی بەرزیان هێناوە.
بەکارهێنانی پەرتووک (مەلزەمە) کە شیکاری باش و نموونەی زۆر تیایە. هەروەها بەکارهێنانی مەلزەمەی پرسیاری وزاری. وەرە کۆمێنت 👇👇
3- لەبەرەکانی ئینگلیزی پۆلی 12 ، کە زۆربەیان جێگیرن:
- ریدنگ 10 نمرە
- ئەپیسۆد 12 نمرە
- یونت تاسک 8 نمرە
- گۆڕینی ناو بۆ فرمان ، ناوی کەس بۆ ناوی شت، ناو بۆ ئاوڵناو.... هتد 5 نمرە
- دژەواتا و هاوواتا 5 نمرە (هەندێ جار 10 نمرە)
- دەنگەکان 5 نمرە
- پێناسەکان 5 نمرە
- بابەتی یەکەم لە یونت پێنج 5 نمرە (هەندێ جار7 نمرە)
- پێنج نمرەکە 5 نمرە
- ناوە دوو ووشەییەکان 5 نمرە
ئەمانەت لەبەر بێ بە جوانی 60 نمرە کەمتر ناهێنی ان شاء الله.
ئەوەی تر ڕێزمان و بەشەکانی تری کتێبی چالاکییە (ئاکتڤتی) یە + قطعەی خارجی
4- هەوڵدەی ڕۆژانە پەیوەندیت هەبێ بە ئینگلیزییەوە، چۆن؟ بۆ نموونە
أ- خوێندنەوەی ریدنگ و پرسیارەکانی کە کاریگەریەکی زۆری هەیە بۆ خوودی بابەتەکە و بۆ ناسینەوەی رستە و بابەتەکانی ڕێزمان.
ب- خوێندنەوەی بەشەکانی پێنج نمرەکە.
ج- پرسیار و ڕاهێنان حەل کردن.
بینێرن بۆ هاوڕیکانتان ،
سەرکەوتووبن
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پۆلی ١٢ شیکاری و هاک
وەرە کۆمێنتەکان 👇👇