09/11/2025
وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ سوپاسی تەواوی هێزە ئەمنییەکان دەکەین لە دەنگدانی تایبەت بۆ سزادانی پارتیی و یەکێتیی کە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پارتیی و یەکێتیی گەورەتریین شکستیان هێناوە و لە کۆی ٢٨٥ هەزار دەنگدەر زیاتر لە ١٥٠ هەزار هێزی ئەمنیی دەنگیان نەداوە بە دەسەڵات کە ئەمەش لە نیوە زیاتری دەنگی هێزە ئەمنییەکان دەکات، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو دەنگانە دەکەین کە داویانە بە جوڵانەوەی نەوەی نوێ.
وەک دەزانن ئەمە لە دەنگدانی تایبەت و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەمشێوەیە سزای دەسەڵات دراوە، بۆیە دڵنیاین کە دەنگدانی گەورە و یەکلایی کەرەوە رۆژی ١١/١١ەیە و زیاد لە چوار ملیۆن هاوڵاتیی مافی دەنگدانیان هەیە، بۆیە زۆر گرنگە لەو رۆژەدا هاوڵاتیانی ئازیز ئەم دەرفە مێژووییە لەدەست نەدەن. ١١/١١ دەست لە دەست و قوەت لە خوا ڕۆژی تۆڵەی هاوڵاتیانە و دوایین دەرفەتە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئەم دۆخە خراپەی ژیانیان بگۆڕن و کۆتایی بەم ستەمە زۆر و بێڕێزییەی دەسەڵات بهێنن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
٩/١١/٢٠٢٥