هێڵی سپی - Hêlî sıpî

هێڵی سپی - Hêlî sıpî خێرایی، هەواڵی نەزانراو ،ڕاستگۆیی، پیشەیی

7ـی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان. لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ب...
09/06/2024

7ـی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان.

لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە سور بوون و پێداگرییەکی رابەرانەی سەرۆک مسعود بارزانی بریاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دا تا گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهان بگەیێنێت، ئەم بریارە بە بوێرانەترین ورەواترین دەسکەوت دادەندرێت لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ،سەرەنجام خەلکی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ وەک مافێکی یاسایی ودەستووری ،گوزارشتیان لەئیرادەی ئازادیخوازی خۆیان کردو بەبەلێ دەنگیان دا ،بۆیەش دەرەنجامەکەی بۆ ھەتا ھەتایە وەک سەنەدێکی نەتەوەیی دەمێنێتەوە،بە تایبەت كە پرۆسەكە ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانی گرتەوە ،ھاوشێوەی ھەموو نەتەوەوگەلانی دونیا گەلی کوردستان ویستی خۆی بۆ سەربەخۆیی دەرخست، گەرپیلانی دوژمنانی گەلەکەمان بەھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی نەبا بۆ لە باربردنی خەونی لە مێژینەی سەربەخۆی کوردستان ،ھیچ بریاروسزایەکی سیاسی وسەربازی وئابووری کاریگەری نێگەتیفی لەسەرخەلکی کوردستان دروست نەدەکرد ،بەلام رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەلێنێکی گەورەی لە بەردەم خواستی زۆرینەی کوردستانیان دروستکرد،دلنیام لەئاییندەدا لەسەر دەرەنجامەکانیدا رۆلەکانمان دەولەتی سەربەخۆی کوردستان بنیاددەنرێت ،و بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین کەسەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامێکی داجوانی فەرموو(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت)

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیان داوە. دەشڵێت، پێش جەژن پا...
09/06/2024

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیان داوە. دەشڵێت، پێش جەژن پارەی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکان رەوانەی هەرێم دەکەن.

08/06/2024

#سەرنج
ئەوە ناوی سیانی پێشمەرگە و ناوخۆش نێردرا ئینجا بزانین بۆ مووچەی مانگی 6 چ داواكارییەكیتر دەكەن.

سیپان شێروانی:
ئەوە ناوی سیانی پێشمەرگە و ناوخۆش نێردرا ئینجا بزانین بۆ مووچەی مانگی 6 چ داواكارییەكیتر دەكەن و بەناوكوردەكانیش چۆن دەكەونە بەهانە هێنانەوە بۆیان.!

سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
بیرتانە دەیان وت ئەگەر نەوت رادەستبكرێت كوردستان پڕی پارە دەكەن، ئەگەر لیستی مووچە نەنێرن تەبعەن بەغدا مووچە نانێرێت، ئەگەر مەحكەمەی اتحادی قەرار بدات هەموو 25 مانگێك مووچە دێت، ئەگەرداهاتی نانەوتی رادەست نەكرێت منیش بم مووچە نانێرم، ناوی سیانی پێشمەرگە پری گەندەلییە بۆیە نانێرن.

سیپان شێروانی دەڵێت:
حكومەتی هەرێم هەموو ئەمانەی جێبەجێ كردوو لەگەڵ هەر جێبەجێكردنێكدا بۆ مانگی دواتر داوایتریان هەبوو، سەیركەن بۆ مانگی 6 چۆن جارێكیتر گێچەڵێكیتر بە مووچەی هەرێم دەكەن، جارێكیتر ئەم گروپە چۆن دەكەونەوە بە بەهانە هێنانەوە بۆ بەغدا.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت:
مادام وایە ئیتر روونە كە ئەم گرووپە خۆی یەكلایی كردۆتەوە بۆ دژی مافەكانی هەرێم و بەشێكن لە پلانەكەی ناحەزانی هەرێم.

پرسیارێك بۆ گەل:-
ئەرێ كاتی ئەوە نەهاتووە چیتر بەو بەهانانەی كە گروپەكە بۆ بەغدا دێننەوە نەخەلەتێین ؟
ئەری كاتی ئەوە نەهاتووە ستۆپێك بە داوا نادەستورییەكانی ناحەزەكانمان بكەین بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ بەزاندنی مافە دەستورییەكانی هەرێم دابنێین؟
ئەرێ كاتی ئەوە نەهاتووە چیتر قبوڵ نەكەین موچەی فەرمانبەران بە پاڵپشتی گروپی بەناوكوردەكانەوە بكرێتە بارمتەی ئامانجی سیاسی و لێدان لە مافە دەستورییەكانی هەرێم؟

بەڵێ ئەگەر میللەت، بەناوكوردە بەهانەهێنەرەكان بێدەنگ بكات ئیتر ناحەزان خۆیان بێدەنگ دەبن.

نهێنی داواكردنی ناو و ناونیشانی هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێڕاق چییە؟حكومەتی عێڕاق و وەزار...
07/06/2024

نهێنی داواكردنی ناو و ناونیشانی هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێڕاق چییە؟

حكومەتی عێڕاق و وەزارەتی دارایی عێڕاق، مووچەی شیعەی بەحڕێن ومیلیشیایی سوری و ئەفغانی و پاكستانی دابین دەكات، بەبێ ئەوەی ناسنامە و شوێنی نیشتەجێ بوون و تەنانەت ئەركەكانیان دیاریكراوبێت مانگانە مووچەكانیان بۆ ڕەوانە دەكرێت و كارتی بانكی ڕافیدەین بەكاردێنن، یەكێك لە مەرجەكانی دروستكردنی هەژمار ئەوەیە ناسنامەی باری شارستانی كەسی داواكار عێڕاقی بێت، بەڵام سەرجەمی بۆ میلیشیاكان لابراوەو نە تەیف سامی و نە سەرۆك وەزیرانی عێڕاق دەتوانن هیچ كاردانەوەیەك بنوێنن.

دەزگا هەواڵگرییەكانی عێڕاق دەیانەوێت، ناوی چواری و پلەی وەزیفی و سەرجەم وەردەكارییەكانی دەستكەوێت بۆیە هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی پارێزگاری لە ئەفسەر و كارمەندی ئەمنی خۆی بكات، (الوقاية خير من العلاج)

پلانەكەی حەشدی شەعبی و دەزگا هەواڵگرییەكان، ئەوەندە ڕوونە ئەوەی لە ئەلف و بای ئیدارەو كاروباری میری شارەزا بێت دەزانێت مەبەستەیانە ناوەكانی ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش و هێزەكانی پێشمەرگە بكەوێتە لایان.

تەرمی ئێڤار لە رووباری چۆمان دۆزرایەوەئەمڕۆ هەینی رائید/ رەوەند هاودیانی، گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران راگەیاند:“ دوێ...
07/06/2024

تەرمی ئێڤار لە رووباری چۆمان دۆزرایەوە

ئەمڕۆ هەینی رائید/ رەوەند هاودیانی، گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران راگەیاند:“ دوێنێ پێنج شەممە منداڵێکی تەمەن 13 ساڵان بەناوی ئێڤار کۆسرەت، لە رووباری ناوپردان کەوتبووە نێو ئاو کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو منداڵە لەلایەن تیمەکانمانەوە دۆزرایەوە.
هاودیانی ئاماژەی بەوەشکرد:“ کەمێکی تر تەرمەکەی دەبردرێتە پزیشکی دادی سۆران بۆ توێکاری.

07/06/2024

گومان لەخەمخۆریت نیە گەورەم هێشتان زوە بۆ سپی بوونی قژت

ئەمرۆ 45 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد (ملا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر تێده‌په‌ڕێت،کە 1ی ئاداری 1979...
01/03/2024

ئەمرۆ 45 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد (ملا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر تێده‌په‌ڕێت،کە 1ی ئاداری 1979دا، لە تەمەنی 76 ساڵی کۆچی دوایی کرد ، بارزانی نەمر ئەو تێکۆشەرەیە کە زیاتر لە نیو سەدە سەرکردایەتی بزاڤی رزگاری خوازی کوردی کرد.

وردەکاری لەکۆمێنتە
01/03/2024

وردەکاری لەکۆمێنتە

01/03/2024

بەپەلە
بارەگایەکی سەر بە پە*کە*کە لە کەلار کراوەتە ئامانج
ئەو دەنگەی کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شەهیدان لە کەلار بیسترا، بۆردوومانی درۆن بووە، سەرچاوەیەک پێی ڕاگەیاندین کە بارەگایەکی سەر بە پە*کە*کە. کراوەتە ئامانج

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی :سەرۆک جۆو بایدن سڵاو و ڕێزی بۆ سەرۆک بارزانی و حکومە...
01/03/2024

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی :

سەرۆک جۆو بایدن سڵاو و ڕێزی بۆ سەرۆک بارزانی و حکومەت هەیە .

بەهۆی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر گرووپێکی نزیکی پەکە*کە هێرشدەکەنەسەر ئۆفیسی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد ل...
01/03/2024

بەهۆی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر گرووپێکی نزیکی پەکە*کە هێرشدەکەنەسەر ئۆفیسی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ئاگر لە کەل و پەلی ئۆفیسەکە بەردەدەن،ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم گرووپە چەندین جار ئاڵای کوردستانی سووتاندوە و بەردەوام دژی بۆنەکانی گەلی کورد دەوەستێتەوە...

Address

Kurdistan
Kurdistan
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هێڵی سپی - Hêlî sıpî posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to هێڵی سپی - Hêlî sıpî:

Share

Category