Mittan Media

Mittan Media News and media website

🔻دوو کوڕە لەندەنیەکەی مام جەلال چیان لەیەکێتی کرد!🔸 یەکێتی نوێ نەمێژووی ماوە نە شوناس و ناونیشانیەکێتی بەکۆنگرەی چوار سە...
08/07/2023

🔻دوو کوڕە لەندەنیەکەی مام جەلال چیان لەیەکێتی کرد!
🔸 یەکێتی نوێ نەمێژووی ماوە نە شوناس و ناونیشان

یەکێتی بەکۆنگرەی چوار سەری خۆی بڕیی و بەکودەتاکەی ٨ی تەمموزیش، بەتەواوی خۆی کردە جەستەیەکی سارد و سڕ! جەستەیەک کە ئیتر تا رۆژگارەکان تێپەڕن ئەویش ساردتر دەبێتەوە و زۆرتر لەبەریەک هەڵدەوەشێت و شیتەڵ دەبێتەوە، تا دەگاتە ئەو ئاستەی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەم و قۆناغی تاک حزبی و پێش راگەیاندنی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.
ئێستا کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، كۆتایی بەژیانی حزبیی و رێكخراوەیی خۆی هێناوە و ئەوەی بەعس و نەیارەکانی نەیانتوانی بەسەریدابهێنن، ئەم کۆمەڵە نەخوێنەوارەی ئێستا ناویان لەخۆیان ناوە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، بەسەر یەکێتیان هێناو لەرۆژگاری ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی چوارەوە دەستیانداوەتێ، یەکەم کار کە کردیان بەپارەو سەفەقات، بەدانانی لیست و گۆڕینی ناو و کاندیدانی سەرکردایەتی، لە بەرەبەیانی رۆژانی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکان و مەڵبەندەکان و پاشتر دانانی ریکۆردەر لە ژێر کورسی ئەندامانی کۆنگرە، پەیڕەوی ناوخۆ و پرەنسیپە بنەڕەتیەكانی ژیانی حزبایەتی یەکێتیان توڕدا.
تا ئێستا کە یەکێتی لەحزبێكی مۆدێرنی دیموكراتەوە بۆتە حزبێكی بێ‌ شوناس و ناونیشان و خاوەندارێتییەکەشی لەنمایشێکدا کرا بەناوی دوو کوڕە لەندەنییەکەی مام جەلال.
یەکێتی ئێستا نەمێژووی ماوە نە فەرهەنگ. نە شانازییەک بۆ گيڕانەوە نە ئەدەبیاتێک بۆ خوێندنەوە، یەکێتی نوێ تەنیا رۆژ بەڕێ دەکات و پلانی سبەی نیە، چونکە هیچ لەهاوکێشە سیاسیەکان و ئەگەرەکان و روداوەکان تێناگات، تا سیاسەت بکات و پلان دابڕێژێت. یەکێتی ئێستا تاکە فارگۆنی تێکشکاو و بەجێماوی ئەو شەمەندەفەرە دورودرێژەیە، کە لەناوەڕاستی رێگەدا ماوەتەوە، نە دەتوانی بگەڕێتەوە بۆ دواوە نە هێز و داینەمۆیەکیشی هەیە تا بۆ گەیشتن بە وێستگەکانی ئایندە بەردەوام بێ.

مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی کە سودمەندنەبوون لەزەوی و یەکەی نیشتەجێبون، رەخنەی توند لە سەرۆکایەتی زانکۆ و بەرپرسانی ئیدار...
21/05/2023

مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی کە سودمەندنەبوون لەزەوی و یەکەی نیشتەجێبون، رەخنەی توند لە سەرۆکایەتی زانکۆ و بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی دەگرن بە ھۆی ئەوەی کە ٨٢ دۆنم زەوی زانکۆ دراوە بە برایەکی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
یەکێک لە مامۆستایەکی زانکۆ راگەیاند: زەوی ژمارە (٥/١٧)ی کەرتی (١٩)ی قولەرەیسی کە رووبەرەکەی (٨٢)دۆنم و (١٠) ئۆلکە، لە بنەڕەتدا دەبوو بەسەر (٧٠٠) مامۆستای زانکۆی سلیمانیدا دابەش بکرایە. بەڵام لە ژێر فشاری گروپێکی باڵادەستی ناو یەکێتی رۆژی ١١/٦/٢٠١٨ بە نوسراوێکی ژێر بەژێری سەرۆکی ئەوکاتی زانکۆی سلیمانی و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی زانکۆ، ئەو زەویەی داوە بە کۆمپانیایەک کە خاوەنەکەی برای ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە.
وتیشی: ئەنجومەنی زانکۆ ئاگاداری بەخشینی ئەو زەویە نەبوەو سەرەرای نارەزایی ٧٠٠ مامۆستا، بەڵام تا ئێستا نە سەرۆکایەتی زانکۆ و نە بەرپرسانی زۆنی سەوز گوێ بە داواکاریەکانیان نادەن.
مامۆستاکەی زانکۆی سلێمانی جەختیشی کردەوە: روبەرێکی زۆری زەویەکانی زانکۆی سلێمانی تەخشان و پەخشان کراون و یەکێک لە سەرۆکەکانی پێشووی زانکۆ بەناوی (س.س)، روبەرێک زەوی داوە بە زانکۆیەکی ئەھلی و دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی خزمەتەکەی لەزانکۆی سلێمانی، راستەوخۆ بووە بە سەرۆکی ئەو زانکۆ ئەھلییە.
رونیشیکردەوە: مامۆستایانی سودمەند نەبوو، چەندین بەرپرسی باڵای حزبی و حکومییان بینیوە بە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە، بەڵام بەھۆی فراوانی بەرژەوەندیەکان و پشکی چەند بەرپرسێکی حزبی و حکومی زۆنی سەوز، ئەم دۆسیەیە بە لاڕێدا براوەو کۆمپانیای ناوبراویش دەستیکردووە بە کارەکانی کە بەپێی بڕیاری دادگا دەبوو کارەکانی بوەستاندایە ھەتا ئەم دۆسیەیە یەکلایی دەکرایەوە.

🔴لێپرسراوان دەڵێن دەبێ رۆژنامەنوسی بەجورئەتمان هەبێت! کەچی هەر خۆشیان دەیانڕفێنن!🔶بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان: لەلایەن بە...
01/05/2023

🔴لێپرسراوان دەڵێن دەبێ رۆژنامەنوسی بەجورئەتمان هەبێت! کەچی هەر خۆشیان دەیانڕفێنن!
🔶بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان: لەلایەن بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون
🔹لیوا بەرزان محەمەد فەرەج، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لە لێدوانێکدا، بێئاگایی دەزگاکەیانی راگەیاند لە دەستگیرکردنی ئارام حەسەن سایەخان و شەرمین عەلی هاوسەری، کە لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستگیرکران و وتی: ناشزانن کە بۆچی کردەوەیەکی لەو شێوەیە رویداوەو رایگەیاند: ئەو دوو کەسە لەلایەن بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون.

هەموو شتێک لەپێناو دەوڵەمەندی و کۆکردنەوەی سەروەت و ساماندا دەکەن؟🔶گۆشتەکە هندییە و هاوردە کراوە! بەڵام چۆن و لەکوێوە دا...
30/04/2023

هەموو شتێک لەپێناو دەوڵەمەندی و کۆکردنەوەی سەروەت و ساماندا دەکەن؟
🔶گۆشتەکە هندییە و هاوردە کراوە! بەڵام چۆن و لەکوێوە داخڵی کوردستان کراوە؟ لەکام مەرزەوە؟ کێ رێگەی پێداوە؟ بەئاشکرا قەدەغە کراوە، کەواتە ژێر بەژێر و بەپارە کراوە! بۆیە تەنها کەسێک تاوانبار نییەو زیاترن لەچەند کەسێک، ئەگەر لێپرسراوێک پاڵپشتی نەکردبن، بە دڵنیاییەوە نەیاندەتوانی ئەوکارە بکەن!
🔶ماستەکە، راستە فرۆشیارەکە تاوانباری سەرەکییە، بەڵام لەو تاوانبارتر ئەو کەسەیە ماستەکە بەبێ هیچ کۆنتڕۆڵێک دروستدەکات، کەس نازانێت بەچی و چۆن و لەکوێدا دروستیدەکات؟

19/04/2023

کێ بیر لە حاڵی مووچەخۆرانی زۆنی سەوز دەکاتەوە؟

دوو رۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکەکانی ناوچەی ئەلمشراق لەشاری بەسرە، کچێکی تەمەن حەوت ساڵ دەڕفێندرێت و پاش ئەوەی دەستدرێژیی سێکس...
16/04/2023

دوو رۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکەکانی ناوچەی ئەلمشراق لەشاری بەسرە، کچێکی تەمەن حەوت ساڵ دەڕفێندرێت و پاش ئەوەی دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتەسەر، دەخنکێندرێت و لەناو خۆڵ و خاشاکدا فڕێدەدرێت.
دایکی منداڵەکە بەمیدیاکانی وتوە تەرمەکەیان لە زبڵدانەوە بۆ هێنامەوە و باوکیشی دەڵێت: بەهۆی لێدانەوە کچەکەی هەموو جەستەی شین بووەتەوە و خنکێنراوە.
پاش بەدواداچونەکانی پۆلیسیش بۆ رووداوەکە، توانراوە تاوانبارەکە دەستگیربکرێت.

لەبارەی رووداوەکانی دوێنێی سلێمانی و ئەو دۆخەی تێیدایە، رای خۆت بڵێ.. ئازادانە و لۆژیکیانە…
08/04/2023

لەبارەی رووداوەکانی دوێنێی سلێمانی و ئەو دۆخەی تێیدایە، رای خۆت بڵێ.. ئازادانە و لۆژیکیانە…

پەرلەمانتاری یەکێتی، هاوڕێی مەلا ستار سەردانی پاسەوانە بریندارەکەی دەکاتو لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ئەم وێنەیە پۆست ...
04/04/2023

پەرلەمانتاری یەکێتی، هاوڕێی مەلا ستار سەردانی پاسەوانە بریندارەکەی دەکاتو لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ئەم وێنەیە پۆست دەکاتو دەنوسێت :

“کاکە سەنگەر گیان برای من
خودای گەورە بیکات بەخاتری ئەم مانگە پیرۆزەی ڕەمەزان و ڕیشە سپی و نورانێکەی باوکت شیفای بە پەلەت بۆ بنێرێت
ان شااللە ...“

تێبینی؛ بە پێچەوانەی قسەو قسەڵۆک، لەم وێنەیەدا هاوڕێی مەلا ستار ڕوخساری جێی زیانی پێوە دیار نیە.

04/04/2023

🔴 بە ڤیدیۆ:
چەند کەسێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر خاوەنی پڕۆژەی شاری دایک و بە زەبری چەکو هەڕەشە لە سەیارەکەی دەیهێننە دەرەوە

کاوەی حاجی فایەق، خاوەنی سەرەکی کۆمپانیای ساوس کوردستان و ئوتێل های کریست و شاری دایک، برای گەورەی سامانی حاجی فایەق، ، بەم شێوەیە بە زەبری سیلاحو هەڕەشە لە سەیاەکەی دەیهێننە دەرەوەو هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێ.

ئەم ڕوداوە دوبارە لەبەردەم ئۆفیسی کۆمپانیای ساوس کوردستان لەناو شاری دایکدا ڕودەدات، هەمان شوێنی شەڕەکەی چەن ڕۆژی پێشوی نێوان پاسەوانەکانی کۆمپانیاکە و پاسەوانەکانی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی.

دوێنێ شەو لەدەباشان چی رویدا؟شەوی رابردوو لەشاری سلێمانی و لەدەباشان، بافڵ تاڵەبانی، لە دانیشتنێکی دوو سەعاتیدا، بە ئاما...
03/04/2023

دوێنێ شەو لەدەباشان چی رویدا؟
شەوی رابردوو لەشاری سلێمانی و لەدەباشان، بافڵ تاڵەبانی، لە دانیشتنێکی دوو سەعاتیدا، بە ئامادەبوونی شێخ ئەحمەدی نۆکان و سەرکۆ گەڵاڵی پەرلەمانتار، کۆتایی بەگرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هاوڕێ مەلا ستار و سامانی حاجی فایەق هێناوە.
لەو دانیشتنەدا، بافڵ تاڵەبانی نیگەرانییەکانی خۆی لە رووداوەکەکەی دوێنێی شاری دایک، کە لە نێوان هاورێ مەلا ستار و سامانی حاجی فایەقدا رویدا نەشاردۆتەوە، هەربۆیە داوای لەشێخ ئەحمەدی نۆکان کردووە، سامانی حاجی فایەق لەگەڵ خۆی بباتە دەباشان و لەوێش داوای لێبوردن لە هاوڕێ مەلا ستار بکات سەبارەت بەو گرژیی و ئاڵۆزییانەی رویانداوە.
دانیشتنەکە، کە لە سەعات (١٠ تا ١٢)ی شەوی خایاندووە، سامانی حاجی فایەق، داوای لێبوردنی لە هاوڕێ مەلا ستار کردووە و هەموو جۆرە مەسئولییەتێکی یاسایی و چارەسەری بریندارەکان و ئەو زەرەر و زیانانەشی بەر ئۆتۆمبیلەکەی هاوڕێ کەوتوون و رویانداوە، لەئەستۆ گرتووە.
هەر ئەمڕۆش هاوڕێ مەلا ستار، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای شاری دایک و سامانی حاجی فایەقی رەتکردەوە.

02/04/2023

هەڵهاتنو فڕێدانی چەکو تفەنگ بەڵگەی خۆ پاراستنە یاخود هێرشو ڕاکردن؟

سیکوریتی شاری دایک لادوای هێرش کردنە سەر پەرلەمانتار (هاوڕێی مەلا ستار) بەم شێوەیە سەربان بە سەربان ڕادەکەن کە پاسەوانەکانی پەرلەمانتارەکە داست دەکەن بە پارێزگاری لە خۆیان.

ڤیدۆی روداوەکەی ئەمڕۆی شاری دایک..
زیاتر لە ١٥ چەکدار ڕێگەیان لەپاسەوانەکانی هاوڕێ مەلا ستار گرتووە و تەقەیان لیکردوون، بەو هۆێەشەوە دوو پاسەوانی هاوڕێ مەلا ستار، بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە و فیشەک بەر سەری کەوتووە.

هاوڕێ مەلا ستار لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەپڕۆژەی شاری دایک لە سلێمانی، نزیکەی ۱٥ چەکداری نەناسرا...
02/04/2023

هاوڕێ مەلا ستار لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەپڕۆژەی شاری دایک لە سلێمانی، نزیکەی ۱٥ چەکداری نەناسراو هێرشیانکردە سەر ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتار هاوڕێ مەلا ستار و لەئەنجامدا دووان لەپاسەوانەکانی برینداربوون کەبرینی یەکێکیان سەختە و فیشەک بەر سەری کەوتوە.
هاوڕێ مەلا ستار لەبارەی ڕووداوەکەوە وتی: کێشەم لەگەڵ کەس نیەو لەماڵی خۆم دانیشتووم، کاتێک پاسەوانەکانم هاتوون بەدوامدا چاودێری کراون و نزیکەی ۱٥چەکدار ڕێگەیان پێ گرتوون و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردون وتیشی:
هەوڵەکە بۆ تیرۆرکردنی ئەو دراوە، بەڵام لەوکاتەدا ئەو لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووەو پاسەوانەکانی پێوەبوون.

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mittan Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Mittan Media:

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share