ئیسلام تیڤی = islam TV

ئیسلام تیڤی  =  islam TV کەناڵێک شایستە بە خێزانی کورد

08/03/2025

بزانە ڕۆژووی کێ قبوڵە لەلای خودا ؟

03/03/2025

بەدیکۆر مسوڵمانی ناخ وێرانی موفلیس

09/04/2024

بەردەوام بوون

ئەوە جەژن هات و ڕەمەزان کۆتایی هات و دەرگاکانی دۆزەخ کرانەوە و شەیتانەکان بەڕەڵا کران….

خوای پەروەردگار بە پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: { وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ } . الحجر: ٩٩
یەقین لێرە یانی مردن پێغەمبەریش ﷺ فەرمانەکەی خودای جێبەجێ کرد تاوەکو یەقینی بۆ هات و گەڕایەوە لای پەروەردگاری ….

پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: “ ئەگەر یەکێ لەئێوە مرد کردەوەکانی ئەپچڕێ “ .
کەواتە پشوودان لە عیبادەت و خواپەرستی نیە و ئەبێ بەردەوام بی تاوەکو مردن .

💌لە ڕۆژوو گرتن:

- شەش ڕۆژ لەمانگی شەوال بگری - شەشەڵان - وەک ئەوە وایە هەموو ساڵەکە بەڕۆژوو بی .
- سێ ڕۆژ لە مانگێ بگری وەک ئەوە وایە هەموو ساڵەکە بەڕۆژووبی ، چونکە چاکە یەک بە دەیە .
- ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە - نۆمینەی حاجیان - بگری ئەبێتە کەفارەتی تاوانە بچوکەکانی دوو ساڵ .
- ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا - ١٠ ی موحەڕەم - بگری ئەبێتە کەفارەتی تاوانە بچوکەکانی ساڵێکی پێش خۆی .
- یەک ڕۆژ بەتەنیا بگری خودا ٧٠ ساڵ ڕووخسارت لە ئاگر دوورەخاتەوە .

💌قورئان خوێندن

- پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: “ باشترینتان ئەوانەن قورئان فێردەبن و خەڵکیش فێردەکەن “ .
- پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: “ هیچ دەستەیەک کۆنابنەوە لە ماڵێک لە ماڵەکانی خودا ، قورئانەکەی بخوێنن و لەنێوان خۆیاندا دەوری بکەنەوە ، ئیللا ئارامی دادەبەزێتە سەریان و ، ڕەحمەت دایان دەپۆشێ و ، فریشتەکان دەوریان لێدەدەن و ، خودا لای فریشتە نزیکەکانی باسیان دەکات “ .

💌زیکر کردن :

خوای پەروەردگار بەو گەورەیی و بێ منەتیەی خۆی ئەفەرموێ: { فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ }. البقرة: ١٥٢
یادم بکەن یادتان دەکەم
باسم بکەن باستان دەکەم
چ مژدەیەک لەوە گەورەترە…!

💌شەونوێژ :

پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: “ باشترین نوێژ لەدوای نوێژە فەرزەکان شەونوێژە “ .

💌بەخشین :

خوای پەروەردگار ئەفەرموێ : { وَأَنفِقُوا مِن مَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ الصَّالِحِينَ }. المنافقون: ١٠

خۆزگە خواستن لە سەرەمەرگ و گەڕانەوە و داوای مۆڵەت کردن تەنیا بۆ یەک شت ، ئەویش بەخشین…
دەبێ بەخشین چەند گەورەبێ وا مرۆڤ لەسەرە مەرگ داوای مۆڵەتی بۆ دەکات….!؟

ئاگاداربە ئەم سیفەتانە لە شەوانی قەدردا ڕێگر ئەبن لە لێخۆشبوونی پەروەردگار!جۆرە کەسانێک هەن کە اللە تعالی لێیان خۆش نابێ...
02/04/2024

ئاگاداربە ئەم سیفەتانە لە شەوانی قەدردا ڕێگر ئەبن لە لێخۆشبوونی پەروەردگار!

جۆرە کەسانێک هەن کە اللە تعالی لێیان خۆش نابێت لە مانگی رەمەزان بە تایبەتی ئەم دە شەوەی کۆتایی مانگی رەمەزان بەهۆی ئەو سیفەتە خراپانەی هەیانە، لەوانەش:
1. ئەو ئارەق خۆرانەی کە خویان پێگرتوە و تەرکی ناکەن.
2. ئەو کەسانەی شیرک و هاوەڵ بۆخودا بڕیار ئەدەن، لەکارو کردەوەکانی ڕۆژانەیاندا.
3. ئەو کەسانەی بەرامبەر دایک و باوکیان بێ ڕێزن.
4. ئەو کەسانەی کەوا ڕق و کینە لەدڵیاندایە بەرامبەر موسڵمانان.
5. ئەوانەی کە لە خەلکی خۆش نابێت و لێیان نابورێت و عەفویان ناکات.
6. ئەو کەسەی کەوا بەخەڵک ئەڵێ خودا لێت خۆش نابێت و عەفوت ناکات.
7. غەیبەتکار و نەمیمەتکار و بوختانکەر.
8. ئەوەی بلێ خودا لێم خۆش نابیت.
9. سیحرباز و فاڵچی و جادووگەران ، وە ئەوانەشی بەدوایان ئەکەون.

(نافع عبدالله الگرتکی).

19/03/2024

ئه‌ی ئەوانەی هەمیشە دەست پێشخەربوون بە ماڵەکانتان بۆ ڕەزامەندی خودا و ئاوەدانی وڵات بەدروست کردنی مزگەوت و ئەوشوێنانەی بۆ خواناسی و خواپەرستی و پەروەردەی ئاینی و پەروەردەیەکی دروستی ڕەسەن بەکاردێن
خێزخوازان و خواناسان و چاکەکاران و خواپێداوان و دڵبێداران،
هەمیشە دەستی میهرەبانی ئێوەی تێدابووە، جێپەنجەی خۆتان نەخشاندووە، بۆ خەمی ناو گۆڕ و قیامەتان بە مشوربون ، خەمتان لەدواڕۆژتان خواردووە.

بۆئەو مەبەستە بڕیارمان داوە هەستین بەدروست کردنی شوێنێک تایبەت بە قورئان خوێندن و قورئان لەبەرکردن
بنکەیەک کە پێکدێت لەچەند قاتێک ،
قاتی ژێر زەمینی مزگەوتێک دەبێت بۆ شوێنی نوێژ کردنی قوتابیان
قاتەکانی تریش پۆلی خوێندن و وانە دەبێت ، هەوڵمانداوە زۆرترین قوتابی وەربگرین لەداهاتوودا.

بەڕێزان ئەم شوێنە دەبێتە خێری نەبڕاوە( صدقة الجارية) لەدوای مردنی بەڕێزتان بەردەوام خێرتان بۆ دێت،
بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەگەر (٥٠٠)قوتابی بخوێنن.
بەیەکجار ئەو خێرە بۆ هەربەڕێزێک دێت کەبەشدارە لەو پڕۆژە خێریەدا.
تۆی بەڕێز دەتوانی هاوکارمان بی بە
١-پارە و کەرەستەو مەواد بەشداربی
٢- لەڕێگەی بەڕێزتانەوە کەسێکی تر ئاگاداربکەیتەوە لەو خێرە بەشداربێ تۆش وەکو ئەو پشکت دەبێ.
٣- دەتوانی ڤیدۆکە بڵاو بکەیتەوە و یان بۆ ئەو گروپانەی بنێری کە تۆ تێیدا بەشداری.
٤- دەتوانی بەدوعای خێر هاوکارمان بی.
پێغەمبەر(صلی الله عليه وسلم ) فەرمویەتی:
الدال علی الخیر کفاعلە
واتە هەرکەس هۆکار بێت بۆ خێرێک وەکو ئەوە وایە خۆی ئەو خێرەی کردبێت

كۆڕه‌ك : 07504634137
ئاسیا : 07701756769
فاستپه‌ی : 07510127370

23/10/2023

بێتاقەتیت ؟

زۆر ئاساییە

توڕەیت ؟

ئەگەر توڕەنەبیت جێگەی پرسیارە و بێغیرەتیە

ئازار بەجەرگت گەشتووە و مەعیدەت ئەتەقێنێ ؟
دروستە و ئەمە بەدرێژایی مێژوو و ژیانی پێغەمبەران و چاکسازان تاقیکراونەتەوە و ئازاری سەختیان چەشتووە

بێهیوابویت ؟
ئەمەشیان ئەگونجێت کاتێک تاقیکردنەوە و بەڵاکە قورسە و هیچ دەسەلاتێکیش شک نابەیت و دەسەوسانی ،
زۆر جار پێغەمبەرانیش بوون گەشتوونەتە ئاستی ئەوە بڵێن ئیتر سەرکەوتنی خوا کەی دێت ؟

چارەسەر چیە ؟
چیت پێدەکرێ بە دەست بە زمان بۆ گۆڕینی ئەو خراپە و ئازارە دەبێت بیکەیت ئەگەرنا بەدڵ

پەنا بگرن بە دەرمانی خوایی لە قورئاندا کە “ ئارامگرتن “ “ نوێژکردن _ دوعا “
فاستعینوا بالصبر والصلاة

لەگەڵ قورئان و چیرۆکە قورئانیەکان بژی وێنەگەورەکە دەبینی و کۆتایی چیرۆکەکان دەبینی و ئارام دەبێتەوە و بەرچاوڕون دەبیت

هەر چارەسەر نەبوو

بڕۆ لە بەهەشتەوە سەیری دنیا بکە

بچۆ بەهەشت سەیرکە هەموو ئەوەی ئێمە خەفەتیان بۆ دەخۆین پێدەکەنن

هەر بیریان نایە چۆن مردوون و بەلای راست کەوتوون یان بەلای چەپ

بڕۆن لەوي ببینن چۆن ئیمانداران پێدەکەنن بە ئەهلی کوفر و نیفاق کەلەدنیا کاریان پێکەنین بوو بە ئیمانداران

لە کۆتایی چیرۆکەکەوە بگەڕێنەوە

بچنە بەهەشت

#بەهەشت

کۆتایی یاریەکە و خەڵاتی گەورەی براوەکانە

دنیاش شوێنی تاقیکردنەوە و پاک و پیس کردن و دەرخستنی مەعدەنەکانە...

تامەزرۆ بەشی یەکەم ئاە تامەزرۆم تامەزۆی یەک نیگاتامەزرۆی یەک دیدارتامەزرۆی یەک ڕوخسارتامەزۆی یەک جێژوانکە دوو بەدوو دابن...
27/09/2023

تامەزرۆ
بەشی یەکەم
ئاە تامەزرۆم
تامەزۆی یەک نیگا
تامەزرۆی یەک دیدار
تامەزرۆی یەک ڕوخسار
تامەزۆی یەک جێژوان
کە دوو بەدوو دابنیشین
لەلێواری حەوزەکەدا
نەک بەپەرداخ بەڵکو بەلوێچی
دەستەکانت بنۆشم
ئاە تامەزرۆی ئەو قومە ئاوەم
بەدەستی تۆ
زۆردڵنیام شیفای هەموو دەردم دەدا
مێشێکێ ساف
سینە و دەرونێ ئاسوودەو
جەستەیەکی ساغم پێ دەدا
تەنهاو تەنها ئەو قومە ئاوە
کەلە نیگاری تۆدا قەتیسماوە
بۆی دەکوڵێم
بۆی دەسوتێم
بۆی دەبرژێم
بەڵام هەتا ئێستا نەمچەشتووە
بەو ئومێدەوە ڕێ دەکەم
بەو ئومێدەوە دەڕوانم
چاوەکانم پڕ فرمێسک لەئاسۆیە
چاوەڕێی دەرکەوتنی نیگای تۆیە.

چ نیگایەک
بەشی دووەم
نیگایەک جوانتر لەمانگ
شۆخ تر لەگوڵ
بۆن خۆشتر لەمیسک و ڕەیحانە
کەدانیشتین منی بچوک
تاڵیەکانی بێ تۆییت بۆ باس دەکەم
بەڵام دڵنیاشم هی خۆتم بۆ باس دەکەی
تاڵیەکانی من لەچاو
تاڵیەکانی ژیانی تۆوە هەنگوینن
باسی وەرینی پەڕەکانی گوڵت بۆدەکەم
کەتۆ باسی وەرینی خونچەکانی خۆت دەکەی
ئەوەی من دەبنە چرۆ و گەشەدەکەن لەچاوی ئەوەی تۆدا
کە پەڕەکانی ژیانت هەڵدەدەمەوە
ئاە وناڵەو حەسرەت
سەراپا لاشەم دادەگرێ
حەزدەکەم ببمە شمشێر و
جەستەی نەیارەکانت هەنجن هەنجن و
ئەوزمان و دەستانە ببڕم
کە بەنەشیاوی بۆ تۆ درێژ دەکرێن و
ئازارت دەدەن.

هەڵبژاردن
بەشی سێیەم
لەنێوان مردن و ژیانا
نازانم کامیان هەڵبژێرم
ژیانم زۆر خۆشەوێ
چونکە ناوی تۆی تیا دێنم
مردنیشم خۆش دەوێ
چونکە تاکو نەمرم تۆ نابینم

ماچ
بەشی چوارەم
شعرم لەشعری هیچ شاعیرێ ترناچێ
وەکو سواد *
ئاواتە خوازە بۆ ماچێ

*سواد بن غزية،وتقبيل بطن محمد ﷺ

دەست بگرن به سوننەتەوە ، بەڕاستی من دەترسم ڕۆژێك بێت بەم نزیکانە ، کاتێك ئینسان باسی پێغەمبەر " صلى الله عليه وسلم " و ش...
19/09/2023

دەست بگرن به سوننەتەوە ، بەڕاستی من دەترسم ڕۆژێك بێت بەم نزیکانە ، کاتێك ئینسان باسی پێغەمبەر " صلى الله عليه وسلم " و شوێن کەوتنی بکات لە هەموو کاتەکانی ژیانی ، ئەوە قسەی پێبوترێ و لێی دوورکەونەوە و خەڵکی لێدووربخەنەوە و خۆیان بەری کەن لێی و سوکی کەن و ئیهانەی بەرامبەر بکەن !!

سهلی التستري (رحمه الله)



🌷

11ی سێپتەمبەر درۆیەکی گەورە، لە زاری خۆیانەوە!(تکایە ئەم بابەتە شەیربکەن) ئەمانە قسەی موسڵمان نین، بەڵکو قسەی خودی ئە...
11/09/2023

11ی سێپتەمبەر درۆیەکی گەورە، لە زاری خۆیانەوە!

(تکایە ئەم بابەتە شەیربکەن) ئەمانە قسەی موسڵمان نین، بەڵکو قسەی خودی ئەمریکییەکانە لەبارەی رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و رووداوی دیکەی پەیوەست بەو رووداوە.

1- سەرۆکی پێشووی ئێف بی ئای-ی لۆس ئانجلس: ڕووداوی 11ی سێپتەمبەر بە ئاگاداریی ئێف بی ئای و سی ئای ئەی و مۆساد و ئێم ئای فایڤ بووە لێرە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/1853223221449270 2- سیناتۆرێکی ئەمریکی: ''بەڵگەی زۆر هەیە کە ڕووداوەکەی 11ی سێپتەمبەر ئیسرائیلیەکان ئەنجامیاندا"! ڤیدیۆ: https://www.facebook.com/rostam990/posts/1604026023035659 3- ترەمپ: "لە بیناکانی (ناوەندی بازرگانی جیهانی)دا پێش پیاکێشانی فڕۆکەکان بۆمب لەناو بیناکاندا چێنراوە" بەڵگە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/1608950595876535 https://www.facebook.com/rostam990/posts/1608945789210349 4- کەناڵەکەی سەر بە حیزبەکەی ترەمپ: "حکومەتی ئیسرائیل پەیامی بۆ ئەو جولەکانە ناردووە کە لە دوو تاوەرە بازرگانییەکە کاریاندەکرد بۆئەوەی ڕۆژی 11ی سێپتەمبەر پشوو وەرگرن!" لێرە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/2018931284878462 5- بەشێک لە حەقیقەتە نەزانراوەکان لە زاری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاوە! https://www.facebook.com/rostam990/posts/2206901432748112 6- بنیامین نەتەنیاهوو لە 2008: "هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر باش بوون بۆ ئیسرائیل" بەڵگە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/1606186932819568 7- کریس مۆریس نووسەری بەریتانی "ئێف بی ئای گەورەترین لایەنە کە تیرۆریستان بەکرێ دەگرێت... ئێف بی ئای پیلانێکی تیرۆریستی دادەڕێژێ، کەسێک (کەسانێک) دەدۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی و دواتریش لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە ئەو کەسە (کەسانە) دەستگیردەکەن." لێرە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/2186744118097177 8- نووسەرێکی ئەمریکی: 11ی سێپتەمبەر ئیسرائیل ئەنجامیدا لێرە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/1611061128998815 9- بەڕێوەبەری پێشووی دەزگایەکی هەستیار: "بە دڵنیاییەوە 100% هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر ئۆپراسیۆنێکی مۆسادی ئیسرائیلی بوو"! لێرە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/1611958852242376 10- چالاکێکی دیاری ئەمریکی: 11ی سێپتەمبەر پلانی زایۆنییەکان بووە! لێرە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/1606582102780051 11- سوپای ئەمریکا لە 10ی سێپتەمبەر: "دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل لەتوانایدایە هێزەکانی ئەمریکا بکاتە ئامانج و کارێکی وایش بکات کە وای نیشانبدات ئەوە کردەوەی فەڵەستینی/عەرەب بووە" بەڵگە: https://www.facebook.com/rostam990/posts/2020808691357388 12- ڕاوێژکارێکی جۆرج دەبلیو بووش ''جەنگی عێراق لەپێناو پاراستنی ئیسرائیلدا بوو"! https://www.facebook.com/rostam990/posts/1611874155584179 13-




10/09/2023

ناو: ئەسمائی كچی ئەبوبەكر
نازناو: خاوەن دوو پشتوێنەكە
نەسەب: كچی ئەبوبەكری صدیقە رضي الله عنهما .
لەدایكبون: ١٤ ساڵ پێش ئیسلام
شوێنی لەدایكبون: مەككە
مێردەكەی: زوبەیری كوڕی عەووام
وەفات: ٧٣ ی كۆچی
شوێنی وەفات: مەككە
ناشتن: مەككە
تەمەن: ١٠٠ ساڵ

پوختەی ژیاننامەی
ئەسمائی كچی ئەبوبەكر رضي الله عنهما ، یەكێكە لە موسڵمانە یەكەمینەكان و ، ١٠ ساڵ لە عائیشە گەورەترە و ، لەباوكەوە خوشكن ، پێی دەوترێ خاوەن دوو پشتوێنەكە ، چونكە لەكاتی كۆچكردنی پێغەمبەر ﷺ و ئەبوبەكر سوفرەی بۆ ئامادەكردن هیچی دەستنەكەوت پێی ببەستێتەوە تەنیا پشتوێنەكەی نەبێ ، كردی بەدوو پارچەوە و پارچەیەك شمەك و خواردنەكەی پێبەستەوە و پارچەكەی تری نێوقەدی خۆی ، ئەسماء مێردیكردە زوبەیری كوڕی عەووام
رضي الله عنهما و ، لەكاتی كۆچكردن بۆ مەدینە دووگیان بوو بە عبدالله ەوە و ، لە ڕێگادا و لە قوباء عبدالله لەدایكبو رضي الله عنهم ، یەكەم لەدایكبوی كۆچەرییەكان بوو لە مەدینە ، ٥٨ فەرموودەی ڕیوایەتكردوە ، ئەسماء رضي الله عنها ئافرەتێكی زۆر بەخشندەبوو هیچی لای خۆی نەدەهێشتەوە و دەیبەخشی ، تەمەنی زۆركرد و لەگەڵ ئەوەشدا هیچ دانێكی نەكەوت و توشی لەبیرچونەوەش نەبوو ، ئەسماء لە ساڵی ٧٣ ی كۆچی و دوای ماوەیەكی كەم لە شەهیدكردنی عبدالله ی كوڕی لەلایەن حەججاجەوە و ، لەتەمەنی ١٠٠ ساڵیدا لە شاری مەككە وەفاتیكرد و هەر لەوێیش نێژرا رضي الله عنها ، حەججاج كاتێ عبدالله ی شەهیدكرد لە سەر ڕێگای مەككە بۆ مەدینە و لە دەروازەی شاری مەككە جەستەكەی لەسێدارەداو هەڵیواسی ، وەك لە سەحیحی موسلم دا هاتوە ناردی بەدوای ئەسمائی دایكی دا ، بە نێردراوەكەی وت نایەم ، نێردراوەكە وتی: دێی یا كەسێك بنێرم بە پەلكەكانت ڕاتكێشێ ؟ ئەسماء وتی: والله ی نایەم تا كەسێك دەنێری بە پەلكەكانم ڕامكێشێ ، دواتر حەججاج بە كیبرێكەوە هات بۆلای و پێی وت: بینیت چۆنمكرد بە دوژمنی خودا ؟ ئەسماء وتی: بینیم دونیای ئەوت خراپكرد و ، ئەویش ئاخیرەتی تۆی خراپكرد ، حەججاج بەسوكایەتیەكەوە وتی: پێمگەیشتوە كە تۆ بە عبدالله دەڵێی: كوڕی خاوەن دوو پشتوێنەكە ،ئەسماء وتی: والله ی من خاوەن دوو پشتوێنەكەم، یەكێكیان خواردنی پێغەمبەر ‎ﷺ و ئەبوبەكرم پێبەستەوە و ، ئەوەی تریش لە نێوەقەدی خۆم كە ژنان پێویستیان پێیەتی ، بەڵام پێغەمبەری ‎خودا ﷺ
بۆی گێڕاینەوە كە لە ثەقیف دا درۆزنێك و خوێنڕێژێ دەردەكەون ، درۆزنەكەمان بینی - كە موختاری ثەقەفی بوو بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكرد - بۆ خوێنڕێژەكە گومانم وایە هەر تۆی ، حەججاج هەستاو هیچ وەڵامی نەداوە .
ئیبنو عومەر رضي الله عنهما دوای شەهیدكردنی ئیبنو زوبەیر بە ئەسمائی وت: ئەم جەستانە هیچ نین ، ڕۆحەكان لای پەروەردگارن ، لەخودا بترسە و ، ئارامبگرە ، ئەسماء وتی: چی ڕێگرە لێم سەبڕ نەگرم لەكاتێكدا سەری یەحیای كوڕی زەكەریا كراوە خەڵات بۆ ئافرەتێكی داوێنپیس لە داوێنپیسەكانی بەنی ئیسڕائیل ؟!

گوڵاو و ڕەیحان لە ناسینی هاوەڵان
رضي الله عنهم
ئامادەكردنی: هوشیار نصرالدین

1-کاتێک قژی منداڵەکەت شانە دەکەیت، پێ بڵێ لەبەر ئەوەیە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:"هەر کەسێک قژی هەیە با جوانی بکات ...
09/09/2023

1-کاتێک قژی منداڵەکەت شانە دەکەیت، پێ بڵێ لەبەر ئەوەیە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
"هەر کەسێک قژی هەیە با جوانی بکات و دابهێنێت و پشت گوێ نەخات".

2-کاتێک منداڵەکەت بۆن خۆش دەکەیت پێی بڵێ لەبەر ئەوەیە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
"لە دونیاکەتاندا بۆنخۆشیم لا خۆشەویست کراوە".

3-کاتێک منداڵەکەت دەنێریت بۆ قوتابخانە پێی بڵێ، پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
"هەرکەسێک ڕێگەیەک بگرێتە بەر بۆ دەستکەوتنی زانستێک، ئەوا خودای گەورە ڕێگەیەکی چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات".

4- کاتێک زەردەخەنە بۆ منداڵەکەت دەکەیت، پێی بڵێ کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
"زەردەخەنە بە ڕووی براکەتدا چاکەیە".

5- کاتێک ستایشی منداڵەکەت دەکەیت، پێی بڵێ پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
"وشە و قسەی جوان چاکەیە".

6- کاتێک لە خواردنەکەی خۆت دەدەیت بە منداڵەکەت، پێی بڵێ کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
"تێ کردنی خواردن لە قاپی خۆت بۆ قاپی براکەت، چاکەیەکە".

7- کاتێک منداڵەکەت لە جێگایەکە کە کەسانی بەتەمەنتری لێیە، پێی بڵێ کە ڕێزیان بۆ بنوێنێت، چونکە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
"لە ئێمە نییە ئەوەی لەگەڵ بچووکماندا بەسۆز نەبێت و ڕێزی گەورەمان نەگرێت".

وە بەو شێوەیە …

کردەوەی منداڵەکانتان بە سوننەت و ژیاننامەی پێغەمبەرەوە ﷺ ببەستنەوە، و فەرموودە بەرزەکانیان فێر بکەن، بەمەش خۆشەویستی پێغەمبەریان ﷺ لە منداڵییەوە لە دڵدا دەچێنن.


🥰

Address

Ranyah

Telephone

+9647503284568

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئیسلام تیڤی = islam TV posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category