Ranya TV

Ranya TV کەناڵی ڕانیە ، یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنی سەربەخۆ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین...
(1)

ئاگادارکردنەوەی گرنگسەرۆکایەتی شارەوانی چوارقوڕنە، لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندی هاوڵاتییان، ئاگاداری هەموو هاوڵاتی...
03/08/2026

ئاگادارکردنەوەی گرنگ

سەرۆکایەتی شارەوانی چوارقوڕنە، لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندی هاوڵاتییان، ئاگاداری هەموو هاوڵاتیان دەکاتەوە کە تا تەواوبوونی هەموو ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، خۆیان لە هەر جۆرە کڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی زەوییەکان بەدوور بگرن کە لە چوارچێوەی پرۆژەی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و سودمەندانی دیکە دابەش دەکرێن.

شارەوانی چوارقوڕنە ڕوون دەکاتەوە کە:

* هێشتا وردبینی و پشکنینی تەواوی لیستی سودمەندان بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە.
* هەر ناوێک کە لە دواتردا بسەلمێت پێشتر سودمەند بووە یان مەرجە یاساییەکانی تێدا نییە، بە پێی یاسا ناوی لە لیست لادەبرێت و زەوییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە. سودمەندبوان ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە پێشتر (زەوی، شوقە یان خانووی حکومی) وەرگرتبێت.
* تا تەواوبوونی ئەم قۆناغە، شارەوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نییە لە هیچ مامەڵەی کڕین و فرۆشتن یان گواستنەوەی مڵکایەتی ئەو زەوییانە.

هەروەها داوا لە هەموو هاوڵاتیان و دڵخوازان دەکرێت بۆ پاراستنی ماف و سەرمایەی خۆیان، تەنها پشت بە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی شارەوانی چوارقوڕنە ببەستن و لە هەر جۆرە مامەڵەی نافەرمی خۆیان بپارێزن.

شارەوانی چوارقوڕنە
خزمەتگوزاری بە یاسا، دادپەروەری و شەفافیەت.

ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کە دابەشکردنی بەنزینی (٧٥٠) دیناری حکومی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ڕاپەری...
03/08/2026

ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کە دابەشکردنی بەنزینی (٧٥٠) دیناری حکومی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ڕاپەرین دابینکراوە بەپێی پسوڵە دەبێت کە ڕۆژانە لەلایەن لێژنەی سوتەمەنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە دابەشدەکرێت بە سیستەمی (تاک و جووت) وە تەنها بڕی (٤٠) چل لتر دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک .

تێبینی / پسوڵە تەنها دەدرێت بە دوو ڕیزی یەکەمی بەردەم دەرگای بەنزینخانە بەم دوو ڕیزە بەردەوام دەبێت تا کۆتای پسولەکان دەگاتە دەستی شۆفێران و تاکو سەرجەم بڕی بەنزینەکە تەواو دەبێت.

هیچ ئۆتۆمبێلێک دوو پسوڵەی لێ وەرناگیرێت وە ڕۆژی هەینی بەنزینمان نابێت .
ڕۆژە جووتەکان ( شەممە ، دووشەممە ، چوارشەممە)
ڕۆژە تاکەکان (یەک شەممە ، سێ شەممە ، پێنج شەممە)

کۆتا ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل تاکو جووت دیاری دەکات .

ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە

03/08/2026

کورتکراوەی مۆندیال
بەشی حەوتەم

سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لەڕاپەڕینئاماری خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی سەنتەرەکە لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا.
02/08/2026

سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لەڕاپەڕین

ئاماری خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی سەنتەرەکە لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا.

هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هاوڕێ و هاوکارمان ڕۆژنامەنووس ئەمیر حەسەن دەخوازین ، خوای گەورە شیفای بەخێری بۆ بنێ...
02/08/2026

هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هاوڕێ و هاوکارمان ڕۆژنامەنووس ئەمیر حەسەن دەخوازین ، خوای گەورە شیفای بەخێری بۆ بنێرێت.

کەناڵی ڕانیە

01/08/2026

کورتکراوەی مۆندیال
بەشی شەشەم

30/07/2026
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوەـــــــــــــــــــــــــــــــــــثـــــــــــــــ ...
30/07/2026

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــثـــــــــــــــ

تێبینی: بۆ دڵنیابوونەوە لە ناوی خۆت یان ئاگاداربوون لە کات و شوێنی تیروپشک، پێویستە پوستەكە سەیربكەیت بەوردی سەیری ناوەكان بكەیت

بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانیی چوارقوڕنە
٣٠-٧-٢٠٢٦

28/07/2026

کورتکراوەی مۆندیال
بەشی پێنجەم

ژیان و کارنامەی بەڕێز سەید قادربەڕێز سەید قادر لە ساڵی ١٩٢١ لەدایک بوو. سەرەتای ژیانی لە شاری ڕانیە دەست پێکرد و لە تەمە...
28/07/2026

ژیان و کارنامەی بەڕێز سەید قادر

بەڕێز سەید قادر لە ساڵی ١٩٢١ لەدایک بوو. سەرەتای ژیانی لە شاری ڕانیە دەست پێکرد و لە تەمەنی گەنجیدا بە کار و کاسبی و بازرگانی خۆی ناسرا. بەهۆی هەوڵ، ماندووبوون و بیرکردنەوەی پێشکەوتنخوازانەی، بوو بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ڕانیە.
دەستکەوت و خزمەتگوزارییەکان
سەید قادر خاونی مەزگەوتی سەید قادر لە شاری ڕانیە بوو، کە تا ئێستاش وەک یەکێک لە شوێنە گرنگەکانی شار ناسراوە.
لە بواری بازرگانیدا، چەندین دوکان و بازاڕی دامەزراند و هەروەها یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین بازرگانانی ناوچەکە.
لە گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەو ئەوە بوو کە:
یەکەم کەس بوو وەکالەتی نەوت، بەنزین و گازی هێنایە شاری ڕانیە و بەو هۆیە ڕۆڵێکی گرنگی لە پەرەپێدانی ژیانی ئابووریی شاردا گێڕا.
یەکەم کەس بوو کە هۆتێلێکی نوێ و مۆدێرنی لە ڕانیە دامەزراند و بە شێوەیەکی بەرچاو خزمەتی خەڵکی شار و میوانانی کرد.
دامەزرێنەری کارگەی سەهۆڵی قەندیل بوو، کە بوو بە یەکێک لە سەرکەوتووترین و ناسراوترین کارگەکانی ناوچەکە. هەروەها زۆربەی وەکالەتەکانی بە ژمارە یەک لە شاری ڕانیە ناسراون.
پاشان لە سلێمانی
دوای ماوەیەک، سەید قادر گواستییەوە بۆ شاری سلێمانی، بەڵام لەوێش هەمان ڕۆحی کاریگەر و پێشکەوتنخوازی بەردەوام بوو. لە سلێمانی چالاکییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی فراوانتر کرد و لە بواری:
کارگەی سەهۆڵ،
کارگەی مەرمەر،
و دامەزراندنی کارگەی شەکری قەندیل لە کانیسکان،
کاری گەورەی ئەنجامدا و بەشدارییەکی گرنگی لە گەشەپێدانی پیشەسازیی ناوچەکە کرد.
میرات و ناوبانگ
تا ئێستاش ژمارەیەک لە بیناکان، دوکان و موڵکەکانی بە ناوی سەید قادر ناسراون. هەروەها ناوی کارگەی سەهۆڵی قەندیل هێشتا وەک یەکێک لە دیارترین ناوە بازرگانییەکانی ناوچەکە ماوەتەوە و بەشێکە لە میراتی ئەو کەسایەتییە.
سەید قادر بە نمونەیەک لە کەسایەتییە سەرکەوتووەکانی کوردستان دادەنرێت؛ کە بە ماندووبوون، دڵسۆزی و بیرکردنەوەی ئابووری توانی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر گەشەی شاری ڕانیە و دوای ئەویش شاری سلێمانی جێبهێڵێت. ناوی ئەو هەمیشە وەک دامەزرێنەر، بازرگان و خاوەن خزمەتگوزارییە گەورەکان لە مێژووی ناوچەکەدا بە ڕێزەوە دەهێنرێتەوە.

وەرگیراوە لە فاتمە خان، وێنە کۆنەکانی سلێمانی

Address

Andaziaran, 5 Azar Street
Ranya
46012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ranya TV posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ranya TV:

Shortcuts

Share

Category