ڕۆژانەی سلێمانی

ڕۆژانەی سلێمانی لینکێک بۆ هەواڵ و زانیاری شاری سلێمانی

خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.  ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ٢٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) دە...
26/10/2025

خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ٢٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥

چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی 🎤🎥 لەگەڵ ئەستێرەکانی تۆپی باسکە 💪 🏀
25/10/2025

چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی 🎤🎥 لەگەڵ ئەستێرەکانی تۆپی باسکە 💪 🏀

کاک دیلان هاورێییەکی ئازیزمانە ، ئەو لە بنەماڵەیەکی بەڕێز و بێدەنگ و ڕۆشنبیر و مەسیحی ئەم شارەن ، باوکی مامۆستا و نوسەرێ...
23/10/2025

کاک دیلان هاورێییەکی ئازیزمانە ، ئەو لە بنەماڵەیەکی بەڕێز و بێدەنگ و ڕۆشنبیر و مەسیحی ئەم شارەن ، باوکی مامۆستا و نوسەرێکی جوانە کە زۆر بەرێزەوە خزمەتی ئەم شارەی کردووە و خۆشی بە بەردەوامی و بەبێدەنگی هاوکاری هەموو کەسێک ئەکات، لە منداڵانی ئۆتیزمەوە ، تا ماڵە هەژار و منداڵی بێسەرپەرشت و ژینگە و ئاژەڵی بێلانە .

ئەوەی ئەمڕۆ بۆ هەندێک لە ئاژەڵی بێلانەی کرد ئەو بابەتەی زۆر لەلا یەقین کردمەوە ئەگەر چەند دەوڵەمەند و بەرپرسێک وەک پێویست بهاتنایەتە پێشەوە لە مێژبوو کێشەی ئاژەڵی بێلانە چارەسەر دەبوو ، لایەنی کەم بە تەواوی چارەسەریش نەبوایە دەچووە قۆناغێکی باشتر ، هەم ئاژەڵەکان سەلامەت دەبوون و کەمتر ئازار دەدران و هەم هاوڵاتیانیش کەمتر هەستیان بە مەترسی دەکرد.

هەمیشە ئەو کەسانە جێگەی سەرنجن لای من کە بەخشینەکانیان بەجۆرێکە چاوەرێی پاداشت لەو شتە ناکەن کە پێیان بەخشیوە ، ئاخر بەخشین بە مرۆڤ کارێکی زۆر گەورەیە بەڵام رەنگە چاوەرێی ئەوەبکەیت رۆژێک سوپاسێک پێزانینێک لەبری وەرگریتەوە ، بەڵام ئەوانەی بە ئاژەڵ و ژینگە و درەخت و کانی و ئاو دەبەخشن چاوەرێی ئەم نوسینەو سوپاسێکیش ناکەن .

سوپاس بۆ دەستێشخەرییەکەت بۆ رزگارکردنی ژیانی سەدان ڕۆحلەبەری بێدەست و قاچ و نابینا کە لایەنی کەم لەم سەرمای زستانە شوێنێکیان دەبێت بە ئارامی تێیدا بمرن ، نەک بژین.

سوپاس بۆ هەموو ئەو مرۆڤە جوانانەی نیشتیمان کە لەم لێڵییەدا ڕۆشناییەک ئەدەن بە ئاوەکە و سەرچاوەکە.

هێمن عبدالقادر

ساڵیادی كۆچی دوای "ژەنەڕاڵی پاییز" شەش ساڵ بەسەر كۆچی دوای "ژەنەڕاڵی پاییز" محەمەدعومەر عوسمان تێپەردەبێت.محەمەد عومەر ع...
22/10/2025

ساڵیادی كۆچی دوای "ژەنەڕاڵی پاییز"

شەش ساڵ بەسەر كۆچی دوای "ژەنەڕاڵی پاییز" محەمەدعومەر عوسمان تێپەردەبێت.

محەمەد عومەر عوسمان هەمیشە لە ڕەهەندێکی ترەوە بەڕوانیینێکی جوان و ناسکی شاعیرانەی دەڕوانێتە وەرزی پاییز و گەڵا زەردە وەریوەکانی سەر خاک ، ئەمەش زۆربەڕوونیلە دیوانە شیعری لە غوربەتا دەبینیتەوە ، کە هەر یەک لە کۆپلەکانی دنیایەک لە جوانی ئەو وەرزەی ساڵی پاییز پێناسە دەکات و دەڵێت ئەو ڕەنگەی لەم وەرزەدا دەردەکەون ڕەنگی ڕاستەقینەی سروشتن کە پڕن لە جوڵەو بەرکەوتن، شاعیر هەمیشە ویستویەتی لەم ڕوانگە جوانەی خۆی و تێکستی ژەنەڕاڵی پاییز پێمان بڵێ خۆزگە هەر چوار وەرزی ساڵ پایز بووایە.

"ژەنەڕاڵی پاییز"، لە ساڵی 1957 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، دواتر بۆ خوێندنی زانکۆچووەتە شاری بەغداد.

لە ساڵی 1975 دەستی کردووە بە نووسین و بڵاوکردنەوەی شیعرەکانی.کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی "لە غوربەتا" بڵاو کردووەتەوە. تائێستا دوو ماستەر لەسەر شیعرەکانی وەرگیراوە لە چوار نامەی دکتۆرا وەک سەرچاوەی سەرەکیبەکار هاتووە و شێعرەکانیشی بۆ چەندین زمانی زیندوو وەڕگێڕدراون، ناوبراو وەك یەكێك لەو دەنگە شیعرییانەی كە توانی بە بەرهەمێكی كەم، بەڵام بە كاریگەرییێكی زۆر لەبواری شیعری هاوچەرخی كوردیدا دەنگدانەوەیێكی باشی هەبێت، ئەویش ئەوە دەگەیەنێت، كە ئەم شاعیرە توانیی لەڕێگەی ئەو بەرهەمانەی بڵاویكردۆتەوە، ببێتە یەكێك لەو دەنگە شیعرییانەی جیاوازتر لە ئەزمونەكانی ڕابردوو ، ژنەراڵی پاییز توانیی كۆمەڵێك شت تێپەڕێنێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی شاعیر هەوڵی داوە لەڕێگەی ئەو زمانە شیعرییەی هەیەتی لە شیعرەكانیدا ڕەنگ بداتەوە. ڕەنگدانەوەكەش بەجۆرێك بێتكە لە شیعرەكانیدا هەستی پێدەكەین، کۆی بەرهەمەکانی لە غوربەتا دا بۆ چەند جارێکیش چاپکراوەتەوە

شێرکۆ بێکەس، لەبارەی ئەم شاعیرە گوتوویەتی:"محەمەد عومەر یەكێكە لەجوانترین پەنجەرەكانی شیعریتازەی كوردی لەهەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا، زمان لەگۆمێكی قووڵ ‌و ڕوونی پرشنگدار ئەچێت، لەدیوانەكەیدا شاعیرێك ئەبینین كە لەهاوڕێكانی سەردەمی خۆی ناچێت، وڵاتێكی تری شیعری دۆزیوەتەوە بۆ خۆی"

زۆربەی شیعرەکانی ئاوێتەن بەوجوانییەیی پاییز ، تا لە ژیانیشدامابوو لە باخچەی گشتی پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی پەیکەرێکی بۆ دانراوە بەدەستو پەنجەییهونەرمەند بەختیار هەڵەبجەیی نەخشینراوە ، شاعیر محەمەد عومەر عوسمان دەڵێت : ئەگەرهاتوو بیستت خۆم کوشت بزانە کە نەمتوانیوە ، شیعرێک بڵێم ئازارمی تیاجێ بێتەوە.

ژەنەراڵی پاییز لە 22-ی تشرینی یەکەمی 2019 کۆتایی بە ژیانیخۆی ھێنا.

لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا و لەسەر وەسیەتی خۆی تابووتەکەی بە گەڵای پاییز داپۆشرا.

 #نرخی دۆلار
22/10/2025

#نرخی دۆلار

ئیتر ئێستا کاتی وەفاداری و بە دەمەوە هاتنی یانەکەی خۆتانە!— — — — — — — — —یانەی وەرزشی نەورۆز داوا لە هاندەران و هەوادا...
21/10/2025

ئیتر ئێستا کاتی وەفاداری و بە دەمەوە هاتنی یانەکەی خۆتانە!
— — — — — — — — —
یانەی وەرزشی نەورۆز داوا لە هاندەران و هەوادارانی، لە هاونیشتیمانیانی لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات دەکات ئێستا کاتی سەلماندنی وەفاداریی و بە دەمەوە هاتن و هاوکاریی و دەستگيرۆیی ئێوەیە تا لەسەر پێی خۆمان بوەستین و درێژە بە کاروانی خزمەتی وەرزش لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بدەین. بۆیە بە ئومێدێکی زۆرەوە چاوەڕوانتانین پێکەوە نەهێڵین رۆشنایی مەشخەڵی نەورۆز خامۆش بێت، بۆیە هەر ئێستا بڕیار بدەن هەرچەند بێت و هەرچی بتوانن بەهانای یانەکی خۆتانەوە وەرن ئێمە چاوەڕوانتانین و ئێوەش کەرەمکەن
با ئاوازو ئاپۆرەی ناو یاریگا قەشەنگەی خۆتان جارێکی تر بەگوێی چیای ئەزمڕدا ‎بزرەنگێتەوە.

تێبینی' هه‌ر به‌ڕێزێك خوازیاره‌ هاوكاری ڕاسته‌وخۆ بگه‌یه‌نێته‌ ده‌ستی یانه‌كه‌مان په‌یوه‌ندی بكات به‌م ژماره‌ مۆبایله‌وه‌ 07701570883

21/10/2025

بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی پێویست ڕێگا بەم چەشنە لە بێ سەرو بیە نەندە..
#ڕۆمی #هەرکی

18/10/2025

ئەمڕۆ لە سلێمانی یەکێتیی بانگەشە دەست پێدەکات..

شارباژێڕ ـ کارێزە ؛ وێنەیەکی ناوازەی مامۆستا و قوتابخانەی دەستكەوت سالی ٨٤ ئۆردوگای كاريزەجارێکی تر ئەم وێنەیە دائەنێینە...
14/10/2025

شارباژێڕ ـ کارێزە ؛ وێنەیەکی ناوازەی مامۆستا و قوتابخانەی دەستكەوت سالی ٨٤ ئۆردوگای كاريزە
جارێکی تر ئەم وێنەیە دائەنێینەوە بە دەستکاریکردنی و رەنگ کردن و روونکردنەوەی وێنەکە.

دانیشتوەکان لەڕاستەوە ؛
١- م.عبداللە مطبق بوو ٢ -م.هاوڕێ ٣-م.حسێن

ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە ؛
١- م. جمال ٢- م. ڕووبار ٣- م.مهاباد، ٤- م. ئاڵا ٥- م.لەیلا ٦-م. نیان ٧- م. نازەنین ٨- م. گزنگ ٩- م. محمد کونجرینی

هاوکارمانبن لە ناردنی وێنەی دێرین و ناوازەی مامۆستایانی شارباژێڕ

وێنەیەی گەڕەکە جوانەکەی شاری سلێمانیتویمەلیک ساڵی 1986
12/10/2025

وێنەیەی گەڕەکە جوانەکەی شاری سلێمانی
تویمەلیک ساڵی 1986

ڤیدیۆکان بۆ نامەکانی8 بنێرن تاوەکو مەترسی لە ماڵەکانتان دووربخەینەوە
05/10/2025

ڤیدیۆکان بۆ نامەکانی8 بنێرن تاوەکو مەترسی لە ماڵەکانتان دووربخەینەوە

04/10/2025

موەلێدە ئەهلییەکان:
پێمان وتراوە موەلیدەکان ئامادە بکەینەوە، چونکە کارەبای ٢٤ کاتژمێری کەم دەبێتەوە

Address

Salmstreit
Sleimani

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕۆژانەی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share