Koroj Plus

Koroj Plus کۆی هەواڵە هەمەڕەنگەکان لای ئێمەیە سۆشیاڵمیدیای کۆرۆژ پڵەس، بەشێکە لە دیجیتاڵ میدیای کۆڕۆژ. یەکێکە لە ئەکتیڤترین سۆشیاڵمیدیاکانی هەرێمی کوردستان

ئەمیر تەتەلۆ حکومی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا..ئەمیر حسێن مەقسوودلوو، ناسراو بە ئەمیر تەتلۆ لە لایەن دادگای تاوانەکانی...
19/01/2025

ئەمیر تەتەلۆ حکومی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا..

ئەمیر حسێن مەقسوودلوو، ناسراو بە ئەمیر تەتلۆ لە لایەن دادگای تاوانەکانی پارێزگای تاران بە تۆمەتی کوفر و سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەمڕۆ 7 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی تێدەپەڕێتلەیادی حەوت ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار پشتیوان...
16/01/2025

ئەمڕۆ 7 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی تێدەپەڕێت

لەیادی حەوت ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار پشتیوان نوری ناسراو بە (ڕزگاری گەردەلوول) هەواڵ عوسمانی هاوسەری دەڵێت:

🛑تۆ هێزێکی مەزن بوویت لە ڕۆژگاری بێهێزی ئێمەدا، بێستانی شادی بوویت لە ڕۆژگاری بەدبەختیماندا شکۆفەی پەیڤی ڕەنگین بوویت، ئێستا کە ئەو هەموو یادە شیرینە دێتەوە بەردیدەمان چیمان لەدەست دێت مەگەر بە وشەی گەرمی بیرکردن بە دەنگێکی پڕ لە قوڵپی گریانەوە بڵێم هەمیشە یادت بەخێر پیاوە بەسەلیقەو هونەرمەندە بەرزو باوکە شیرین و ئارامەکە یادت هەمیشە بەخێر پشتیوانێک لە هێز دڵنیابە تامن لەژیاندابم ناهێڵم هەوڵو ڕەنجت بەفیڕۆ بچێت..

دوێنی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، نەشتەرگەری بۆ هونەرمەندی ناسراو (زاهیر عەلی) ئەنجامدرا، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پز...
03/01/2025

دوێنی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، نەشتەرگەری بۆ هونەرمەندی ناسراو (زاهیر عەلی) ئەنجامدرا، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا کۆچى دواییکرد
23/11/2024

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا کۆچى دواییکرد

ئەمڕۆ دایکی هونەرمەند (ئاراس کۆیی) لەوڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد ...ئاراس کۆیی بڵاویكردۆتەوە: دایکم لەجێگەی باوکم بوو بۆ ئ...
22/11/2024

ئەمڕۆ دایکی هونەرمەند (ئاراس کۆیی) لەوڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد ...

ئاراس کۆیی بڵاویكردۆتەوە: دایکم لەجێگەی باوکم بوو بۆ ئێمە، ئەو شێرەژن و پێشمەرگە بوو، بەڵام ئەمڕۆ بەیەکجاری بەجێی هێشتین بەهۆی شێرپەنجەوە!

پەرواس حسێن بە پێدانی هەواڵی گەڕانەوەی بۆ نێو هەوادارەکانی  دەنگۆی مردنی رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت"بەبۆنەی رۆژی لەدایکب...
16/11/2024

پەرواس حسێن بە پێدانی هەواڵی گەڕانەوەی بۆ نێو هەوادارەکانی دەنگۆی مردنی رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت"بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونمەوە مزگێنی هاتنەوەم زۆر کەمی ماوە و بە هەمووتان شاد دەبمەوە"

دڵنیا قەرەداغی گۆرانیبێژ هەواڵی مردنی رەتدەکاتەوە و دەڵێت "سوپاس بۆ خوا من زۆر باشم، ئەوەشی بڵاوبووەتەوە دەربارەی مردنم ...
01/11/2024

دڵنیا قەرەداغی گۆرانیبێژ هەواڵی مردنی رەتدەکاتەوە و دەڵێت "سوپاس بۆ خوا من زۆر باشم، ئەوەشی بڵاوبووەتەوە دەربارەی مردنم راست نییە"

کانی هەڵەبجەیی چووە نێو ژیانی هاوسەرگیریی و دوێنێ ئاهەنگی گواستنەوەی ئەنجامدا.
26/10/2024

کانی هەڵەبجەیی چووە نێو ژیانی هاوسەرگیریی و دوێنێ ئاهەنگی گواستنەوەی ئەنجامدا.

کەژێ هاوتا دوای ئەوەی رایگەیاند شویکردووە و کوڕێکی هەیە، بۆ یەکەمجار وێنەی کوڕەکەی بڵاوکردەوە
20/10/2024

کەژێ هاوتا دوای ئەوەی رایگەیاند شویکردووە و کوڕێکی هەیە، بۆ یەکەمجار وێنەی کوڕەکەی بڵاوکردەوە

سەرتیپ بەختیاری پێشکەشکار هاوسەرگیریی کردەوە و وێنەی رۆژی مارەبڕینیان بڵاوکرایەوە
13/10/2024

سەرتیپ بەختیاری پێشکەشکار هاوسەرگیریی کردەوە و وێنەی رۆژی مارەبڕینیان بڵاوکرایەوە

نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند نەرمین قادر لەدوای نەخۆشکەوتنینەرمین قادر: تا ئێستا 7 دەفتەرم لاتە جەنابی سەرۆکی هەرێمنەرمین...
11/10/2024

نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند نەرمین قادر لەدوای نەخۆشکەوتنی

نەرمین قادر: تا ئێستا 7 دەفتەرم لاتە جەنابی سەرۆکی هەرێم

نەرمین قادر ئەم وێنەی بڵاوکردۆتەوە و نوسیوویەتی:

🛑زۆرسوپاس بێپانم بۆ هەواڵپرسینتان چ لەڕێگای نامەکانتانەوە لەڕێگای تیلەکانتانەوە لەناوەودەرەوی وڵات منڕێزو حورمەتم بۆتان هەیە چاوەگەش وجوانەکانتان ماچ دەکەم بە گەورەو بچوکتانەوەمن لەبەغداد بووم دووبارە بۆپشکنین ڕۆشتمەوە تیلم زۆربۆهاتبوو لەبەرنەبونی خەت نەمتوانی وەڵامتان بدەمەوە بەگەورەی خۆتان بمبەخشن.

🛑سوپاس بۆ خوای گەورە هیوادارم بەرەوباشتر برۆم
هاوڕێیان هەتا ماون ڕێز لەجەستەتان بگرن
من کەسێکی زۆرماندوبووم ڕێزم لەجەستەی خۆم نەگرت
زۆرم بەخشی بێبەرامبەر خۆڕاستە بەیانی جەستەمان دەچێتە ژێر گڵ قەل وداڵ دەیخوات بەڵام کێشەکە لەوەدایە نەخۆش بکەوێت بیمەیەکت نەبێ لە ڕێگای حکومه تەوە کەبتوانیت چارەسەری خۆتی پێ بکەیت.

🛑لەپاش 38 ساڵ خزمەت چاوەڕێ معاش بکەیت بۆ داودەرمان بە3 مانگ جارێک ئەویش بیکات بەمژدە حکومداری ئاوا دەکرێ هەتا ئێستا 7 دەفتەرم لاتە جەنابی سەرۆک پاشەکەوت وتمان بۆخۆتان گەردنتان ئازاد نەبێ دەبەسە مناڵی خۆتان چۆن دەژی خوا هەڵی نەگری ئەم زوڵمە

ێشكەشكار، سەرتیپ بەختیار بۆ جاری دوەم ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا و نوسیویەتی:ئیتر ژیان لێرەوە دەستپێدەكات
10/10/2024

ێشكەشكار، سەرتیپ بەختیار بۆ جاری دوەم ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا و نوسیویەتی:
ئیتر ژیان لێرەوە دەستپێدەكات

ئەمڕۆ خوشکی هونەرمەند بەیان بۆمبا بە ناوی (پەری) کۆچی دوایی کرد
03/10/2024

ئەمڕۆ خوشکی هونەرمەند بەیان بۆمبا بە ناوی (پەری) کۆچی دوایی کرد

هونه‌رمه‌ندی کورد فه‌تانه وه‌لیدی، له ته‌مه‌نی ٧١ ساڵیدا له شاری سنه لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوچیدوایی کردفەتانەی وەلیدی، ...
24/09/2024

هونه‌رمه‌ندی کورد فه‌تانه وه‌لیدی، له ته‌مه‌نی ٧١ ساڵیدا له شاری سنه لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوچیدوایی کرد

فەتانەی وەلیدی، یەکێکە لە یەکەمین ژنانی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم خانمە هونەرمەندە لە ساڵی 1953 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە خێزانێکی هونەر دۆست لە دایکبووە، لە ساڵانی حەفتاکان وانەی میوزیکی خوێندووە.

باوکی فەتانە یەکەم پاڵپشتی بووە بۆ دەستکردن بە کاری هونەری و گۆرانی وتن، لە تەمەنێکی کەم و منداڵیدا یەکەم گۆرانی خۆی لە رادیۆی سنە تۆمار كرد و هەر زوو سەرنجی ژەنیاران و موزیسیەنە بەناوبانگەكانی ناوچەکەی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

هەرچەندە فەتانەی وەلیدی بۆ ماوەیەکی کەم لە بواری هونەردا کاری کردووە بەڵام کاریگەری و ناوبانگی ئەم خانمە بۆ ساڵانێکی زۆرە ماوەتەوە، نزیکەی 56 گۆرانی لە رادیۆكانی سنە و كرماشان تۆمار كرد، لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا یەك ئەلبوومی بەردەستە.
ئەم خانمە هونەرمەندە ئەمڕۆ ٢٤ ئەیلوول لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچیدوایکرد.

هونەرمەند نەرمین قادر دوو رۆژە نەشتەرگەری لە سەریدا بۆ کراوە و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.
16/09/2024

هونەرمەند نەرمین قادر دوو رۆژە نەشتەرگەری لە سەریدا بۆ کراوە و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.

شەهێن جەمالی هونەرمەند لە بارەی هاوسەرەکەیەوە دەڵێت:🛑ئەوەی لە لایڤەکە بڵاومکردەوە هەمووی راستی بوو. 🛑من داوای لێدەکەم بگ...
12/09/2024

شەهێن جەمالی هونەرمەند لە بارەی هاوسەرەکەیەوە دەڵێت:

🛑ئەوەی لە لایڤەکە بڵاومکردەوە هەمووی راستی بوو.

🛑من داوای لێدەکەم بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە ئەو باوکی مناڵەکانمە.

🛑ئێستاش خۆشمدەوێت.

پەرواز: نەمزانی بەو شێوەیە بەجێتاندەهێڵمپەرواز حسێن دوای نزیکەی شەش مانگ لە تووشبوونی بە شێرپەنجەی ریخۆڵە و بێدەنگبوونی ...
10/09/2024

پەرواز: نەمزانی بەو شێوەیە بەجێتاندەهێڵم

پەرواز حسێن دوای نزیکەی شەش مانگ لە تووشبوونی بە شێرپەنجەی ریخۆڵە و بێدەنگبوونی ، ئەمڕۆ لەرێگای سناپچاتەوە وەڵامی هەوادارانی دایەوە.

پەرواز حسێن روونی نەکردووەتەوە، لە ئێستادا چارەسەرە کیمیاییەکان وەردەگرێت یان تەواو بووە، بەڵام دەڵێت، نەخۆشییەکەم پێویستی بە سەبر و خۆڕاگرییەکی زۆر هەیە، خۆشەویستی هەوادارانم هێزم دەداتێ، و ئاگادارم هەموو کوردستان دوعام بۆ دەکەن، قەد نەمدەزانی بەوشێوەیە جێتاندەهێڵم، لە کۆتاییدا مرۆڤین و رۆژانێکی سەخت و خۆشمان لەپێشە، نازانم قیسمەت بە کوێ دەگات، بیرتان دەکەم".

نزار سەلامی: 50 تەقەڵ بە گیانمەوەیەئەکتەری ناسراو نزار سەلامی لەکاتی وێنەگرتنی درامایەک لە باڵەکۆن دەکەوێتەوە سەر جامێکی...
09/09/2024

نزار سەلامی: 50 تەقەڵ بە گیانمەوەیە

ئەکتەری ناسراو نزار سەلامی لەکاتی وێنەگرتنی درامایەک لە باڵەکۆن دەکەوێتەوە سەر جامێکی شوشەو دەست و قاچی بەسەختی ئازاری دەبێت و ئێستا پەنجا تەقەڵیان پێوەیە داوای نزای خێرتان لێدەکات و دەڵێت سوپاس بۆ خودا کە بەسەریکردمەوە

Address

Slemani
Slemani

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Koroj Plus posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category