Govari KOCH - Koch MAgazine

Govari KOCH - Koch MAgazine http://www.govarikoch.com گۆڤاری كۆچ -
كۆچ به‌ره‌و مه‌عریفه‌ -
وه‌رزه‌ گۆڤارێكی روناكبیرییه‌ گرنگی به‌ بواری لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌دات

داهێنانی ئەدەبی و زیرەکی دەستکرد .. ئا: حیکمەت مەعرووفلە ئێستادا یەکێک لە داهێنانە دیار و نوێکانی بواری تەکنەلۆژیا، زیرە...
22/01/2024

داهێنانی ئەدەبی و زیرەکی دەستکرد .. ئا: حیکمەت مەعرووف

لە ئێستادا یەکێک لە داهێنانە دیار و نوێکانی بواری تەکنەلۆژیا، زیرەکی دەستکردە، کە بە خێراییەکی زۆر بەرەو پێشەوە دەڕوات، بەشێوەیەک هەندێکجار هەست دەکەین پێیڕانەگەین، ئەوکاتەی هەست بەوە دەکەین لێی نزیک بووینەتەوە، لە هەمانکاتدا هەست دەکەین لێمان دوور دەکەو‌ێتەوە و جێمان دەهێڵێت!
زیرەکی دەستکرد، بە خێرایی خۆی بە ژیانی مرۆڤدا دەکات و تا ئاستی داگیرکردن، داگیریی دەکات. تێکەڵ بەکۆی بوارە جیاوازەکانی ژیانی مرۆڤ بووە و وا چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا ببێت بە دووانەی مرۆڤ و نەتوانین دەستبەداری ببین.

زیرەکی دەستکرد چییە؟
زیرەکی دەستکرد، بریتییە لە هاوشێوەکردنی زیرەکی مرۆڤ بەهۆی ئامێرەوە، بە تایبەت سیستمەکانی کۆمپیوتەر. بەکارهێنانە تایبەتەکانی زیرەکی دەستکرد بریتیین لە سیستەمە پسپۆڕییەکان (Expert Systems) و چارەسەری زمانە سروشتییەکان (Natural Language Processing) و ناسینەوەی قسەکردن (Speech Recognition) لەگەڵ دیدگا یان ڕووانینی ئامێری (Machine Vision).(١)
یان بریتییە لە زانستی دروستکردنی ئامێرەکان، کە بتوانن وەک مرۆڤ بیر بکەنەوە، کارگەلێک دەکەن کە بە زیرەکی دادەنرێن. بە پێچەوانەی مرۆڤەوە، تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە توانایدایە چارسەری بڕێکی یەکجار زۆر لە داتاکان، بە ڕێگەی جیاواز و جۆراوجۆر بکات. ئامانج لە زیرەکی دەستکرد ئەوەیە، بتوانێت شتگەلێکی وەک ناسینەوەی شێوازەکان (Recognize Patterns)، وەرگرتنی بڕیاڕەکان (Make Decisions)، و دادوەریی (Judge) وەک مرۆڤ بکات.

ئارونا پاتام، سەرۆکی بەشی زیرەکی دەستکرد و زانستی داتاکان، لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت: زیرەکی دەستکرد بابەتێکە دەیان ساڵە لە فەلسەفە و هەندێشەی زانستیدا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، بەڵام لە ئێستادا بەخێرایی بووەتە ڕاستی. لە ساڵی (٢٠١٧)ەوە زیرەکی دەستکرد بووە ناوێكی ناسراو (مألوف) و لە سەردێڕیی هەوڵەکاندا باسی دەکرا، کۆمپانیای گووگڵ بە ملیارەها دۆلاری لە گەشەپێدانی زیاتری بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرددا خەرج کرد. ئەم تەکنەلۆژیایە، چەند بوارێکی سەرنجڕاکێش دەگرێتەوە، هەر لە چۆنییەتی دیزاینکردنی ئامێرە زیرەکەکانەوە تا دەگاتە ئەو شێوەیەی لە داهاتوودا دەمانبێت، ئەم ئامێرانە بەشێویەک زۆر دەبن، کە لە مرۆڤ بەربڵاوتر دەبن! نموونەی ئەمەش ئەوەیە، کاتێک سیری (Siri) پێتدەڵێت کەی لە شارەکەتدا باران دەبارێت!؟ (٢)

ڕەنگە تا ئەو شوێنەی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت هەموو ئەو کارانەی سەرەوە بکات، کە لە پێناسەکاندا هاتووە، شتێکی ئاسایی بێت و مرۆڤ بتوانێت هەزمی بکات، بەڵام کاتێک زیرەکی دەستکرد بتوانێت وەک هونەرمەندێکی شێوەکار تابلۆ بکێشێت و وەک نووسەرێک چیرۆکێک بنووسێت! ئیتر ئەوکاتە دەگاتە ئاستێک، مرۆڤ دەست بخاتە ژێر چەناگەیی و بکەوێتە بیرکردنەوەیەکی قووڵەوە، هەزاران پرسیار لە مێشکیدا گوزەر بکەن و بڵێت: ئەبێت داهاتوو چۆن بێت؟
تۆی خوێنەری ئەو چەند پەرەگرافەی پێشەوە، لەگەڵمدا بەردەوام بە و بزانە زیرەکی دەستکرد، چۆن چووەتەناو داهێنانە ئەدەبییەکان و لە نووسینی چیرۆکێکدا بەشدار بووە و ئەو چیرۆکەش خەڵاتی (ئەکوتاگوا)ی ئەدەبی بەدەست هێناوە!
ڕۆژی چوارشەممە (١٧ / ١ / ٢٠٢٤)، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی (ئەکوتاگوا) لە تۆکیۆی پایتەختی یابان بەڕێوە چوو. (خەڵاتی ئەکوتاگوا) یەکێکە لە بەناوبانگترین خەڵاتە ئەدەبییەکان لە یابان، بڕاوەی ئەمساڵ چیرۆکێک بوو بەناونیشانی (تاوەری میهرەبانی لە تۆکیۆدا)، ئەم چیرۆکە لە لایەن چیرۆکنووس (ڕی کودان)ەوە نووسراوە. لیژنەی دادەوەری خەڵاتەکە بڕوایان وا بوو، چیرۆکەکە گەیشتووەتە پلەی کامڵبوون و ئەستەمە هیچ کەموکوڕییەکی تێدا بدۆزرێتەوە!
ئەوەی جێگەی سەرنجە، (ڕی کودان)ی تەمەن (٣٣ ساڵ)، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا وتی: لە کاتی نووسینی ئەم کتێبەدا، هەموو تواناکانی زیرەکی دەستکردی بەکارهێناوە، بەشیوەیەک لە سەدا پێنج (٥ %)ی کتێبەکەی لەو ڕستانە پێکهاتووە کە لە لایەن زیرەکی دەستکردەوە نووسراوە و ئەم بە تەواوی کۆی ڕستەکانی وەک خۆی لە چیرۆکەکەیدا بەکارهێناوە.
ڕی کودان دەڵێت: بەرنامەی چات جی پی تی (ChatGPT) هەستاوە بە نووسینی ئەو لە سەدا پێنجەی چیرۆکەکەی، کە باس لە داهاتوو دەکات. پێیوایە، چات جی پی تی، لە دەرخستنی تواناکانیدا لە بواری نووسیندا یارمەتی داوە!(٣)
زیرەکی دەستکرد چەندین جار لە کتێبەکەی (کودان)دا دەردەکەوێت، کە لە تۆکیۆی داهاتوودا چی ڕوودەدات، باس لە زیندانێک دەکات لە شێوەی تاوەردایە و لە لایەن تەلارسازێکەوە دیزاینکراوە، کە بێزارە لە زیادەڕۆییکردنی کۆمەڵگە لە لێبوردەییدا.
***
1) www.techtarget.com
2) Aruna Pattam, Artificial Intelligence, defined in simple terms, www.hcltech.com, September 16, 2021.
٣) الفائزة بأهم جائزة أدبیة یابانیة تقر باستخدامها (ChatGPT) في الکتابة، العربي الجدید، (www.alaraby.co.uk)، ١٩ / ١ / ٢٠٢٤.

نەفتچیزادە و ئەوجیزادە و  پێکهاتەکانی تری لایەنگری تورک ...بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە، تکایە سەردانی سایتی ناوەندی کۆچ بکە...
08/01/2024

نەفتچیزادە و ئەوجیزادە و پێکهاتەکانی تری لایەنگری تورک ...

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە، تکایە سەردانی سایتی ناوەندی کۆچ بکە، یان کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:.
(https://govarikoch.com/?p=2218)

ڕەنجدەر شێرزاد ئەوانەی سەرەوە، کە هەموویان بەدبەختییە بێشومارەکانیان دەخەنە بەردەم دەرگایموتەسەریفی

عەبدولمەجید ئەفەندی (یەعقوبی زادە)، موتەسەڕفی کەرکوک...بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
04/01/2024

عەبدولمەجید ئەفەندی (یەعقوبی زادە)، موتەسەڕفی کەرکوک...

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

و: ڕەنجدەر شێرزاد ڕاشکاوانە قسە بکەین، مەجید کوردێکی ڕاستەقینە نییە.

تێبینییەکان لەسەر پرسی سەربەخۆیی کورد ..هەڵوێستی حکومەتی بەریتانیا له بەرامبەر کوردستانێکی سەربەخۆدا هەرچی بێت، درک بەوە...
30/12/2023

تێبینییەکان لەسەر پرسی سەربەخۆیی کورد ..

هەڵوێستی حکومەتی بەریتانیا له بەرامبەر کوردستانێکی سەربەخۆدا هەرچی بێت، درک بەوە کراوە که دەبێت ئەمە بۆ ئێستا به ناڕوونی بمێنێتەوه ..

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

(https://govarikoch.com/?p=2206)

بیرمەندی فەرەنسی ئۆلیڤیێە ڕۆی: ئیسرائیل لە (جەهلی موقەدەس)دا دەژی! و: حیکمەت مەعرووفڕۆی، کۆمەڵێک کتێبی گرنگیی لە کۆمەڵنا...
25/12/2023

بیرمەندی فەرەنسی ئۆلیڤیێە ڕۆی: ئیسرائیل لە (جەهلی موقەدەس)دا دەژی! و: حیکمەت مەعرووف

ڕۆی، کۆمەڵێک کتێبی گرنگیی لە کۆمەڵناسی ئیسلام و ئاینییەکان بڵاو کردەوە و زۆرینەیان وەرگێڕدرانە سەر زمانی عەرەبی، وەک: ئیسلام و عەلمانییەت، جەهلی موقەدەس، سەردەمی ئایین بەبێ ڕۆشنبیریی، جیهاد و مردن، جیهانگیریی ئیسلام و شکستی ئیسلامی سیاسیی و چەند کتێبێکی تر. ماڵپەڕی "جەزیرەنێت" میوانداری ڕۆی کردووە، تا لەسەر داهاتووی ئایینەکان و شوناس و عەلمانییەت، قسە بکات، ئەمەش (بەشێک) لە چاوپێکەوتنەکەیەتی:

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە (سایتی ناوەندی کۆچ)، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
(https://govarikoch.com/?p=2195)

25/11/2023

رۆڵی جافەکان لە بونیادنانی هەڵەبجە وگەشەپێدانی بواری رووناکبیری وئەدەبی.
لەلایەن کەسایەتی دیاری هەڵەبجە رێبوار احمد غوڵام

هەورامان .. بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە، تکایە سەردانی ناوەندی کەلتووری کۆچ بکە.(https://govarikoch.com/?p=2125)
28/10/2023

هەورامان ..

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە، تکایە سەردانی ناوەندی کەلتووری کۆچ بکە.
(https://govarikoch.com/?p=2125)

زەند ..هۆزەکە پاشماوی ئەو هۆزەیە کە کەریم خانی زەندی بەناوبانگ کە ڕۆژگارێک پارێزەری وڵاتی فارس بووە، سەرکردەی هۆزەکە بوو...
22/10/2023

زەند ..

هۆزەکە پاشماوی ئەو هۆزەیە کە کەریم خانی زەندی بەناوبانگ کە ڕۆژگارێک پارێزەری وڵاتی فارس بووە، سەرکردەی هۆزەکە بووە...

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە، تکایە سەردانی سایتی ناوەندی کۆچ بکە:

ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: حەمید ئاغا کە بە حەمیدە ڕەش ناسراوە. تیرە

شەش کتێبی چاپکراوی ناوەندی کەلتووری کۆچ.ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەون.(https://govarikoch.com/?p=2119 )
21/10/2023

شەش کتێبی چاپکراوی ناوەندی کەلتووری کۆچ.
ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەون.

(https://govarikoch.com/?p=2119 )

ئۆمەرمل (هۆمەرمل)بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە، تکایە کلیکی ئەم لینکە بکە:
16/10/2023

ئۆمەرمل (هۆمەرمل)

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە، تکایە کلیکی ئەم لینکە بکە:

ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: شەریف تیرە لاوەکییەکان: نییە. سەرۆکە لاوەکییەکان: نیی

بنەماڵەی تڵیشانی ..بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
14/10/2023

بنەماڵەی تڵیشانی ..
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: سەید محسن ئاغا. تیرە لاوەکییەکان: نییە. سەرۆکی ل

بنەماڵەی تاڵەبانی و لایەنگرانیان ..بنەماڵەکە لە لایەن شێخ ئەحمەدەوە دامەزراوە، کە دەروێشێکی قادری بووە نزیکەی ١٠٠ ساڵ بە...
11/10/2023

بنەماڵەی تاڵەبانی و لایەنگرانیان ..
بنەماڵەکە لە لایەن شێخ ئەحمەدەوە دامەزراوە، کە دەروێشێکی قادری بووە نزیکەی ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە نزیک گل جێگیر بووە. ...

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە

https://govarikoch.com/?p=2113

کۆچ بەرەو مەعریفە .. کۆچ، وەرزە گۆڤارێکی ڕووناکبیرییە، گرنگی بە بواری لێکۆڵینەوە دەدات.

Address

Tuimaleeki-street
Slemani
00964

Telephone

+9647701582738

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Govari KOCH - Koch MAgazine posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Govari KOCH - Koch MAgazine:

Share