Nigay To(نیگای تۆ)

Nigay To(نیگای تۆ) 11 y eîlûlî 2011-20 y gelawêjî 2711

لەزانایەكیان پرسی:؟
خۆشەویستی چۆن دەست پێ‌ دەكات و چۆنیش كۆتایی پێدێت؟
وتی لەچاو دەست پێدەكات و لەچاویش كۆتایی پێدێت!
ووتیان ئەمە چۆن؟
ووتی خۆشەویستی لەیەكەم (نیگا) دەست پێدەكات و بەدڵۆپێك فرمێسك لەهەمان چاو كۆتایی پێدێت

💧 ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ ئەوەی جگەرت نەخۆشە 🔹نەخەوتن 🔹ئاوسانی سک 🔹خورانی پێست 🔹سووربوونەوەی چاو🔹زەردبوونی دەموچاو🔹 ...
19/09/2024

💧 ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ ئەوەی جگەرت نەخۆشە

🔹نەخەوتن
🔹ئاوسانی سک
🔹خورانی پێست
🔹سووربوونەوەی چاو
🔹زەردبوونی دەموچاو
🔹 سکچوون و قورسبوونی گەدە

💧ئەگەر دەتەوێت قەڵەوبیت شیر و عەنبە بخۆتێکەڵکردنی عەنبە لەگەڵ شیر دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لەدروستبوونی کیسی هێلکەدان و هەوک...
20/07/2024

💧ئەگەر دەتەوێت قەڵەوبیت شیر و عەنبە بخۆ
تێکەڵکردنی عەنبە لەگەڵ شیر دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لەدروستبوونی کیسی هێلکەدان و هەوکردنی جۆراوجۆر.هەروەها خواردنەوەیەکی کاریگەرە بۆ دروستکردنی ئارەزووی خواردن

ئەگەر بەدەست کەمی کێشەوە دەناڵێنیت و ئارەزووی پێویستت بۆ خواردن نییە،دەتوانیت تێکەڵەی شیر و عەنبە بەکاربهێنیت.

💧 ئەم ماددە خۆراکیانە یارمەتی کەمکردنەوەی جەڵتەی دڵ دەدەن✅ بەکارهێنانی ماددە خۆراکییەکان بریتین لەبەرهەمە شیرەمەنییەکان،...
09/07/2024

💧 ئەم ماددە خۆراکیانە یارمەتی کەمکردنەوەی جەڵتەی دڵ دەدەن

✅ بەکارهێنانی ماددە خۆراکییەکان بریتین لەبەرهەمە شیرەمەنییەکان،کە دەوڵەمەندن بەماددە خۆراکییەکان لەوانە پرۆتینی کوالیتی بەرز،کالیسیۆم، مەگنیسیۆم،و فسفۆر،کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بەبەرزی پەستانی خوێن.

✅ئەو ڤیتامینانە بزانە کەکاریگەرن لەزیادکردنی باڵا: کالیسیۆم،مەگنیسیۆم،زینکڤیتامینەکانی گرووپی Bڤیتامینەکانی D، C، Kلەنێو...
30/06/2024

✅ئەو ڤیتامینانە بزانە کەکاریگەرن لەزیادکردنی باڵا:

کالیسیۆم،مەگنیسیۆم،زینک

ڤیتامینەکانی گرووپی B
ڤیتامینەکانی D، C، K

لەنێوان ڤیتامینەکانی B1 و B2 کاریگەرترن لەگەشەکردنی باڵادا بە بەراورد بە گرووپەکانی تر

💧 ئەو خانمانەی خورما زۆر دەخۆن و لەبری شەکر چای خورما بەکاردەهێنن:✔️ 70% کەم خوێنی کەمتر دەبێتەوە 70% کەمتر پێستی زەرڕ د...
13/06/2024

💧 ئەو خانمانەی خورما زۆر دەخۆن و لەبری شەکر چای خورما بەکاردەهێنن:

✔️ 70% کەم خوێنی کەمتر دەبێتەوە
70% کەمتر پێستی زەرڕ دەبێتەوە وە جەستەیەکیان هەیە کەبەرگری لە بەکتریا و ڤایرۆس دەکات.

💧 کەمی ئاسن لەمنداڵاندا کەمی ئاسن لەمنداڵی کەمتر لە ٢ ساڵ ئەگەری هەیە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر توانای میشک و زیرەکی من...
20/04/2024

💧 کەمی ئاسن لەمنداڵاندا
کەمی ئاسن لەمنداڵی کەمتر لە ٢ ساڵ ئەگەری هەیە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر توانای میشک و زیرەکی منداڵ بۆیە ئاگاداری جۆری شیر و خۆراکی منداڵەکەت بـــــە.

🩸هەندێ لەنیشانەکانی کەم خوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنــــەوە :

۱- ڕەنگی منداڵەکە کاڵ ئەبێتـــەوە .
۲- منداڵەکە بێ تاقەت و کڕوزانەوەی زۆر ئەبێــت.
۳-دڵی پەلە پەل ئەکات واتە خێراتر ئەبێت لەئاسایی.
٤- زوو هەست بەهیلاک بوون دەکـــات.
٥- ئارەزووی بۆ خواردن زۆر کەم دەبێـــت.
٦- کاریگەری لەسەر زیرەکی منداڵەکە ئەبێت گەر بۆ ماوەێکی زۆر چارەسەر نەکرێـــت.
٧- ئارەزووی خواردنی ئەو شتانەی کەخواردن نین بۆ نموونە سەهۆڵ،گڵ و قوور،کاغەز,گەچ.
٨. نینۆکی منداڵەکە ئەقووپێت بۆ ناوەوە واتا وەک کەوچکی لێدێـــــت

📸ئەم خانمە ئینگلیزە تەمەنی ٣٧سالە و بۆ جاری دەیەم دووگیانە، ١٥ ساڵە بەهیوای کچ و تا ئێستاش ١٠کوڕی بەدنیا هێناوە… 💯 کوڕێک...
12/01/2024

📸ئەم خانمە ئینگلیزە تەمەنی ٣٧سالە و بۆ جاری دەیەم دووگیانە، ١٥ ساڵە بەهیوای کچ و تا ئێستاش ١٠کوڕی بەدنیا هێناوە…

💯 کوڕێکی ترى ببێ،دەتوانن تیپێکی تۆپی پێی تەواو دروست بکەن😁

🟢خۆشتن بەئاوی سارد لەهەموو وەرزەكاندا سوودی تەندروستی هەیە، رێگری دەكات لەسەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی مەترسیدار،تەنانەت ئەگ...
25/12/2023

🟢خۆشتن بەئاوی سارد لەهەموو وەرزەكاندا سوودی تەندروستی هەیە، رێگری دەكات لەسەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی مەترسیدار،تەنانەت ئەگەر خۆت بەئاوی سارد نەشۆیت دەتوانیت پاش خۆشۆردن لەكۆتاییدا هەندێك ئاوی سارد بە جەستەتدا بكەیت،ئەمەش بەهەمان شێوەی سوودی گرنگی هەیە.

گرنگترین سوودەكانی:

1- سووری خوێن چالاك دەكات.

2- بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشییەكان بەهێز دەكات.

3- پلەی گەرمی لەش رێكدەخات و هاوسەنگی دەكاتەوە.

4- مێتابۆلیزم چالاك دەكات،كالۆری زیاتر دەسوتێنیت ئەمەش یارمەتی كێش دابەزین دەدات.

5- كرداری هەرس ئاسانتر دەكات.

6- ووزەی زیاترت پێدەبەخشێت.

7- سیستمی خەوت باشتر دەبێت

8- یادەوەریت بەهێز دەكات.

🟢 ئەو گۆڕانكارییانەی دوای هاوسەرگیری روودەدات و هیچ كەسێك پێتناڵێت1. ئەركەكانی سەرشانت چەند هێندە دەبن،ماندووبوون نابێت ...
19/12/2023

🟢 ئەو گۆڕانكارییانەی دوای هاوسەرگیری روودەدات و هیچ كەسێك پێتناڵێت

1. ئەركەكانی سەرشانت چەند هێندە دەبن،ماندووبوون نابێت بتوەستێنێت لەهەوڵەكانت.

2. كاتی چوونە دەرەوەت لەگەڵ هاوڕێكانت كەمدەبێتەوە و وەكو پێشتر نایانبینیت.

3. كێشی جەستەت زیاد دەكات،ئەمەش لەخانماندا زیاترە وەك لەپیاوان.

4. بەرپرسیاریەتی سەرشانت زیاتر دەبێت.

5. كەمترین كاتت دەبێت بۆ خۆت.

6. زیاتر قوربانی بەخۆت دەدەیت و ئەو شتانەی لەپێش هاوسەرگیری ئامادەنەبوویت قبووڵی بكەیت دوای هاوسەرگیری بەئاسانی قبووڵی دەكەیت.

7. ئەو شتەی دوای هاوسەرگیری بیری دەكەیت ئەو كاتانەیە كەسینگڵ بویت.

8. هەندێكجار خۆشەویستی سەرەتایی هاوسەرگیری بۆ هەمیشە بەو شێوەیە نامێنێتەوە و دواتر دەبێت بە رۆتین.

9. چیتر نهێنیت نابێت و كەسێك هەیە بەنهێنییەكانت دەزانێت.

🟢بۆچی نابێت منداڵ دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی شیری زۆر پێ بدرێت؟ 👶منداڵ لەدوای تەمەنی یەک ساڵییەوە تەنیا بەشیر گەشە ناکات،بە...
21/11/2023

🟢بۆچی نابێت منداڵ دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی شیری زۆر پێ بدرێت؟

👶منداڵ لەدوای تەمەنی یەک ساڵییەوە تەنیا بەشیر گەشە ناکات،بەڵکو خواردن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە بۆ گەشەی منداڵەکە.

🔹هۆکارەکەی

✍️منداڵ لەتەمەنی یەک ساڵیدا ئەگەر شیری دایکی بخوات دەبێت لە سێ بۆ چوار جار زیاتر نەبێت لەشەو و ڕۆژێکدا،بەڵام ئەگەر شیری قوتوو بخوات، دەبێت ڕێژەی شیرەکە زیاتر نەبێت لە ١٢- ١٥ عەیارە.

➖ئەگەر لەدوای تەمەنی یەک ساڵییەوە ڕێژەی شیر زۆرتر بێت لەوەی کە لەم تەمەنەدا ڕێگە پێدراوە وادەکات منداڵەکە تێر بێت بەشیرەکە و خواردن نەخوات،ئەمەش وردە وردە دەبێت بەخوویەک لەمنداڵەکەدا و وای لێدەکات تەنیا داوای شیر بکات و واز لەخواردن بهێنێت.ئەم خووە لەئەنجامدا دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە بەرەو لاوازی و کورتە باڵایی بڕوات،چونکە شیرەکە بەهای خۆراکی پێویست بۆ گەشەی منداڵەکە دابین ناکات.

🟢 سوودەکانی جوینی بنێشتت زانیوە؟زۆربەی خەڵک بۆ خۆشی و بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم بنێشت دەجوون،بەڵام سوودی تری هەیە کە رەنگە ها...
29/10/2023

🟢 سوودەکانی جوینی بنێشتت زانیوە؟

زۆربەی خەڵک بۆ خۆشی و بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم بنێشت دەجوون،بەڵام سوودی تری هەیە کە رەنگە هانی زۆر کەس بدات رۆژانە بیجوێت.

ماڵپەڕی " سکای نیوز"ی عەرەبی لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەندین سوودی گرنگی جووینی بنێشت کردووە،لەوانەش:

١.بەهێزکردنی بیرەوەری: توێژینەوەکان دەریانخستووە، پووک ئەدای دەروونی و ئەرکەکانی مێشک بەرز دەکاتەوە، هەروەها تەرکیز و یادەوەری مرۆڤ باشتر دەکات،چونکە رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک زیاد دەکات.

٢.بۆ خاوێنی ناودەم: سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی هەوکردنی پووک و کلسیان هەیە،پەڵە و تۆپەڵی ناو دەم کەم دەکاتەوە.

٣. فشار کەمکردنەوە: فشار و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە،هەروەها شوێنگرەوەیەکی نایابە بۆ خووەکانی دەمار،وەک،قرتاندنی نینۆک.

٤. پاراستنی ددان: بۆ ماوەی ٢٠ خوولەک دوای خواردنی ژەمەکان یارمەتیدەرە نیشتنی ددانەکان و پاکتر دەیهێڵێتەوە.

٥. کەمکردنەوەی دڵەکزێ: یارمەتی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی ناو سورێنچک دەدات،بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی لیک ترشەڵۆک خێراتر لادەبات.

Address

Kurdistan
Slemani

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nigay To(نیگای تۆ) posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category