ئاژانسی پارتی و بارزانی

  • Home
  • ئاژانسی پارتی و بارزانی

ئاژانسی پارتی و بارزانی خێرایی و بوێری لە هەوالەکان

16/10/2025
16/10/2025

پێشتریش وتیان دەتانوەستێنین و ڕاتاندەگرین و تێکیدەدەین، بەڵام نەیانتوانی

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردی / عربيسەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی بەدیل دەکاترۆژی سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک ...
14/10/2025

کوردی / عربي

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی بەدیل دەکات

رۆژی سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەدنان زورفی سەرۆکی هاوپەیمانی بەدیل کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان تاوتوێ کرا....................................

الرئيس بارزاني يستقبل رئيس تحالف البديل

استقبل الرئيس مسعود بارزاني، اليوم الثلاثاء، 14 تشرين الأول 2025، في بيرمام، السيد عدنان الزرفي، رئيس تحالف البديل.

وشهد اللقاء بحث الأوضاع السياسية في العراق وانتخابات مجلس النواب، وسبل التنسيق والتعاون بين الأطراف.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکاتئەمڕۆ سێشەممە 10/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستا...
14/10/2025

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێمە خوازیاری ئەوەین باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی تایبەت بە هەرێم لە بودجەی گشتيی عێراقدا. گوتیشی هیوادارین ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا.

باڵیۆزی فەرەنسا دەستخۆشی پڕۆژە چاکسازییەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و ستایشی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە ئەنجامدانی پڕۆژەی تایبەت بە ژینگەپارێزی کرد.

هەروەها باسی لە سەردانی چاوەڕوانکراوی ئیمانوێل ماکڕۆن-ی سەرۆک کۆماری فەرەنسای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە مانگی دوازدەی ئەمساڵدا کرد.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکاتئەمڕۆ سێشەممە 10/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورد...
14/10/2025

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و دابينكردنى شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە كێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و نابێت بابەتەکە بە سیاسی بکرێت.

هەروەها بە گرنگییەوە باسی ڕێککەوتنی سێ لایەنییەکەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە ببێتە دەستپێکێک بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز لە خولی داهاتووی پەرلەماندا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەئەنجامگەیشتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی). باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی و دەستخۆشی سەرکەوتنی ئەو چاکسازییانەی لە سەرۆکی حکومەت کرد.

هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردی / Kurdî / عربیسەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکاتڕۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام ...
13/10/2025

کوردی / Kurdî / عربی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکات

ڕۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ بە سەرۆکایەتیی بەڕێز بیرۆل ئێکیجی پارێزگاری شرناخ کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری شرناخ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە بەرەوپێشەوەبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و وێڕای ئاماژەدان بە ڕەهەندە ئیجابیەکانی ئەو پڕۆسەیە داوای کرد سەرۆک بارزانی لە پشتیوانییەکانی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی تورکیا بەردەوام بێت.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە فەرهەنگی و ئابووری و بازرگانییەکانی پارێزگای شرناخ و هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای هەولێر کرایەوە........................................

Serok Barzanî pêşwaziyê li şandeke parêzgeha Şirnexê kir

Roja Duşemê, 13ê Cotmeha 2025an, Serok Mesûd Barzanî li Pîrmamê pêşwaziyê li şandeke parêzgeha Şirnexê kir ku birêz Bîrol Ekîcî, Waliyê Şirnexê, serokatiya wê dikir.

Di hevdîtinê de, Waliyê Şirnexê rola Serok Barzanî di pêşxistina pêvajoya aştiyê li Tirkiyeyê de bilind nirxand. Wî bal kişand ser aliyên erênî yên wê pêvajoyê û daxwaz ji Serok Barzanî kir ku piştgiriya xwe ji bo pêvajoya çareseriya aştiyane ya Tirkiyeyê bidomîne.

Her di wê hevdîtinê de, tekez li ser pêşxistina pêwendiyên çandî, aborî û bazirganî yên di navbera parêzgeha Şirnexê û Herêma Kurdistanê de, û bi taybetî bi parêzgeha Hewlêrê re, hate kirin........................................

الرئيس بارزاني يستقبل وفداً من محافظة شرناخ

استقبل الرئيس مسعود بارزاني، اليوم الاثنين، 13 تشرين الأول 2025، في بيرمام، وفداً من محافظة شرناخ، برئاسة السيد المحافظ، بيرول إيكيجي.

وخلال اللقاء، أعرب محافظ شرناخ عن تقديره لدور الرئيس بارزاني في دفع عملية السلام في تركيا إلى الأمام، وفيما أشار إلى الأبعاد الإيجابية للعملية، طلب من الرئيس بارزاني مواصلةَ دعمه لمسار الحل السلمي في تركيا.

كما جرى خلال اللقاء التأكيدُ على أهمية تطوير العلاقات الثقافية والاقتصادية والتجارية بين محافظة شرناخ وإقليم كوردستان، ولا سيما مع محافظة أربيل.

⁨ دەگمەنن ئەو سەرکردانەی بە گەورەيی لەدایک دەبن و بە گەورەيی دەژین، بەڕێزو ميهرەبانييەوە لە خەلک دەڕوانن و جێی ستايش و ش...
13/10/2025

⁨ دەگمەنن ئەو سەرکردانەی بە گەورەيی لەدایک دەبن و بە گەورەيی دەژین، بەڕێزو ميهرەبانييەوە لە خەلک دەڕوانن و جێی ستايش و شانازی خەلکی دلسۆز و نيشتيمانپەروەری وڵاتەکەيانن.

وێنەی ئەمڕۆی جەنابی مەسرور بارزانی لە گەل گەنجێک لە دهۆک

سەرۆكی حكومەت: حكومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە باشترکردن و پشتیوانیكردنی كەرتی پەروەردە و خوێندن و خوێندنی باڵا.  ز...
13/10/2025

سەرۆكی حكومەت: حكومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە باشترکردن و پشتیوانیكردنی كەرتی پەروەردە و خوێندن و خوێندنی باڵا. زیاتر لە کۆمێنتە

Address


Opening Hours

09:00 - 17:00

Telephone

+9647518799795

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاژانسی پارتی و بارزانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share