لایەنگرانی پارتی و بارزانی لە کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • لایەنگرانی پارتی و بارزانی لە کوردستان

لایەنگرانی پارتی و بارزانی لە کوردستان گەورەترین پەیجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سۆشیال میدیا
(1)

سەرۆكی حكومەت سەنتەری پشکنینی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆك دەکاتەوەئەمڕۆ شەممە 9/20، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی ك...
20/09/2025

سەرۆكی حكومەت سەنتەری پشکنینی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆك دەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە 9/20، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری دهۆك و بە ئامادەبوونی ئیندۆ ئەکیرا، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، كۆگا و سەنتەری پشكنینی پێشوەختەی كۆمپانیای تۆیۆتای كردەوە.

لە گوتەیەکدا كە لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی سەنتەرەکەدا، پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت دەستخۆشی لە سەردار گرووپ کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە و دڵخۆشیی خۆی بۆ ئەو متمانەیە دەربڕی كە ژاپۆن بە هەرێمی كوردستانی كردووە و شارێكی كوردستانی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی لێرەوە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی ژاپۆنی كە دەهێنرێنە عێراق و پشکنینیان بۆ بکرێت و لێرەوە بۆ شارەكانی دیکە هەناردە بكرێن. سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دووپات كردەوە. گوتیشی ئەم پرۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنان كە بێگومان یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی ئابووریی هەرێمی كوردستان و یارمەتیدانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە ئەوانیش بتوانن زیاتر فێری كارەكانی لەم جۆرە بن.

سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی دڵخۆشبووم كە بینیم بەشێك لەو كارمەندانەی لێرە كار دەكەن، خەڵكی ئێرەن و فێری كاری پیشەیی دەبن، نەك تەنیا ئۆتۆمبێلەكان لێرە هاوردە و هەناردە دەكرێن، بەڵكوو لێرە بە شێوەیەكی زۆر باش لە كۆنترۆلی جۆری كە لێرە دەكرێت بە ستانداردێكی ژاپۆنی و بەشێك لە پارچەكانی ئەو ئۆتۆمبێلانەش لێرەوە دەبەسترێنەوە، ئەمە هەمووی دروستكردنی هەلی كارە و شارەزاییی زیاتر دێنێتە ناو وڵات و خەڵكی ئێمە فێری كاری باشتر دەبن.

هیوادارم لەمەش زیاتر كاری پیشەییی لەم جۆرە دروست بكرێ و ئەم كۆمپانیایەش بتوانێت كاری زۆر زۆر لەمە گەورەتریش ئەنجام بدات.

سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش: سەرەڕای قەیرانەکان بەڵام پڕۆژەكانی ئاوەدانی لە کوردستان نەوەستا...
20/09/2025

سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش: سەرەڕای قەیرانەکان بەڵام پڕۆژەكانی ئاوەدانی لە کوردستان نەوەستان

ئەمڕۆ شەممە 9/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، جووتسايدی شێخان-لالش-ی لە پارێزگەی دهۆک کردەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا کە حازم تەحسین بەگ، میری ئێزیدییان و شێخ عەلی شێخ ئیلیاس بابە شێخ و ئەنجومەنی ڕووحانی و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ناوچەکە ئاماده‌ى بوون، سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا، دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار کرد، کە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو پڕۆژەکەیان جێبەجێ کردووە و پیرۆزبایی لە خەڵکی دەڤەرەکەش کرد و هیوای خواست سوود و کاراسانییەکی باشیان بکات لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.

ئەمەش دەقی گوتارەکەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان
خوشك و برایانی هێژا
ئامادەبووانی قەدرگران

بەخێرهاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەم
بە تایبەت سوپاسی ئامادەبوونی بەڕێزان میر حازم و بابە شێخ و جڤاتی رۆحانی و كەسایەتییەكانی ئۆلی ئەم دەڤەرە دەكەم كە لەم بۆنەیەدا بەشدارن.

پێش ساڵێك ئێمە لێرە بووین و بەڵێنمان دا كە جادەی شێخان بۆ لالشی پیرۆز دەكەینە جووتساید، سوپاس بۆ خودا پاش ساڵێك گەڕاینەوە و ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ كردنەوەی ئەم جادەیە.

بێگومان هەر كارێك ئێمە بكەین، بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیيانی خۆمان، ئەركی ئێمەیە، بە تایبەت ئەم دەڤەرە كە دەڤەرێكی زۆر گرنگە لەلایەنی مێژوویی و ئایینی و پێكەوەژیان و شۆڕشگێڕیی مێژووی گەلی ئێمەدا و خەڵكێكی زۆر شۆڕشگێڕ لەم دەڤەرە هەن، ئەركی ئێمەیە خزمەتی ئەم دەڤەرە بكەین، بۆیە هەر كارێك بكەین ئێمە بە ئەركی دەزانین و خۆشحاڵین كە ئەمە یەكێكە لەو پڕۆژانەی لەم دەڤەرە ئەنجام دراوە و بێگومان ئەم پڕۆژانەش بەردەوام دەبن لەسەر ئاستی پارێزگا و لە شوێنی دیكەش.

خوشك و برایانی ئێزدی بەشێكی ڕەسەنی كوردستانن و هەروەك جەنابی سەرۆك بارزانی فەرمووی، كوردی ڕەسەن ئێزدینە. لەبەر ئەوە بە هیچ جۆرێك ئێمە لێك جیا ناكرێینەوە. من دەزانم ئەم دەڤەرە، چەندە گرنگە بۆ خوشك و برایانی ئێزدی و زۆر خەڵك لە سەرانسەری جیهان دێنە ئێرە و سەردانی لالشی پیرۆز دەكەن، پاش چەند رۆژێكی دیكەش وەك ئێمە بیستمان دیسان زیارەتكار دێنە ئێرە. هیوادارم ئەم خزمەتگوزارییە، ئاسانكاری بكات بۆ هاتووچۆی خوشك و برایانمان و هەروەها ئەم شەقامە خزمەتی خەڵكی دیكەش بكات كە ئەم دەڤەرە پێكەوە گرێ دەدات.

پڕۆژەی دیكەش هەن كە ئەوانیش ئەنجام دەدرێن، ئەمانەش هەموویان پێكەوە گرێ دەدرێن و بەهۆیانەوە بابەتی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیيان ئاسانتر دەكات و ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ كەمتر دەكەنەوە و بۆ سەلامەتیی هاووڵاتیيان زۆر باشتر دەبێت. هیوای من ئەوەیە كە هاووڵاتیش كارێكی وا بكەن ڕەچاوی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆ بكەن بۆ سەلامەتیی خۆیان و كەسوكار و هاووڵاتیيانی دیكەش.

چەند ئێمە بتوانین خزمەتی میللەتی خۆمان بكەین، پێكەوە دەتوانین بەختەوەرتر ببین. ئێمە دەمانویست پشتیوانییەكی زیاتر لەسەر ئاستی حكومەتی فیدرالی بۆ هەرێمی كوردستان بكرابایە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانانەی كە ئێمە بینیمان، دیسان پڕۆژەكانی ئاوەدانی لێرە ڕانەگیران، بەشێكی زۆری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كە باوەڕێكی زۆریان بە حكومەتی هەرێم هەیە و ئەم پرۆژەیان جێبەجێ كرد، جێی دەستخۆشییە. لەبەر ئەوە من پێمخۆشە سوپاسێكی تایبەتی كۆمپانیای جێبەجێكار بكەم بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە كە بەڕاستی بە ماوەیەكی زۆر كەم و بە ستانداردێكی جیهانی و نێودەوڵەتی ئەم جادەیەیان جێبەجێ كرد. دەستخۆشییان لێ دەكەم و هیوادارم بەردەوام بن لە خزمەتكردن و جێبەجێكردنی پرۆژەی دیكەش لە هەر شوێنێك كە ئەم ئەركەیان پێ بسپێردرێت.

من پێم خۆشە لێرە باسی بابەتی خوشك و برایانی ئێزدی بكەم كە ساڵانێكە ڕووبەڕووی ناخۆشی و نەهامەتی بوون، بەڵام هەموو كاتێك بەهێزتر مانەوە و لەسەر پێی خۆیان وەستانەوە و ڕووبەڕووی پیلانی دوژمن و ناحەزان بوونەوە. من یەكێكم لەو كەسانەی كە وەك شاهێد كاتێك لە خزمەتی جەنابی سەرۆكدا بووین لەو كاتەی داعشی دڕندەی تیرۆریست هێرشی هێنایە سەر شنگال، جەنابی سەرۆك ئەوكات فەرمانی كرد یان شنگال ڕزگار دەكەین، یانیش دەبێ ئێمە هەموومان خۆمان لەسەری دابنێین. بە پشتیوانیی خودا، جەنابی سەرۆك، سەركردایەتیی لەشكری كوردستانی كرد بۆ ئازادكردنی شنگال و پاش سەد ڕۆژ، بەڵێنی جەنابی سەرۆك بەجێ هێندرا. ڕاستە ئێمە سەدان شەهیدمان دا، بەڵام ئێمە نەمانهێشت ئیرادەمان بشكێندرێت، جەنابی سەرۆك سەربڵندیی خوشك و برایانی ئێزدیی لە هەموو شتێك بەلاوە گرنگتر بوو كە جارێك لەسەر چیای شنگال فەرمانی كرد و گوتی ئێستا ئێمە لێرەین و سەری دوژمنانی خوشك و برایانی ئێزدیی لەبن پێی ئێمەدایە.

ئەم پێكەوەژیانەی كە لە كوردستاندا هەیە و ئەم پەیوەندییە ڕەسەنەی لەنێوان ئێزدی و ئێمەدایە، ئەمە بە هیچ شتێك لێك جیا ناكرێتەوە، هەرچەندە هەوڵی زۆر دەدرێن بۆ ئەوەی خوشك و برایانی ئێزدیی ئێمە لە شنگال دوور بخەنەوە. ئێمە هەوڵێكی جددیمان دا بۆ ئەوەی ڕێككەوتنی شنگال لەگەڵ حكومەتی فیدرال جێبەجێ بكرێت، بەڵام دیسان هەتا ئەم كاتەش ئەم ڕێككەوتنە جێبەجێ نەكراوە، بەهۆی هەندێك هێزی لەیاسادەرچوو لەوانەی خۆیان سەپاندووە. داخوازیی ئێمە لە حكومەتی فیدرالی ئەوەیە كە هەنگاوی جددی بنێن و ئاسانكاری بكرێت تاوەكوو خوشك و برایانی ئێزدی بە سەربڵندی بگەڕێنەوە شنگال، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیانی ئێمە، چ ئێزدی بن، موسوڵمان بن، عەرەب بن، توركمان بن، كریستیان بن، بە سەربڵندی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو دەڤەرەی كە بەداخەوە لەبەر هێرشی دڕندانەی تیرۆریستان بەجێیان هێشت، پێویستە هەر بگەڕێنەوە و هیچ پیلانێكی سیاسی ناتوانێت ئێمە لە ئاو و خاکمان جیا بکاتەوە.

حەز دەكەم باسی ئەوە بكەم كە گفتوگۆی ئێمە لەگەڵ حكومەتی فیدرالیش لەسەر بابەتی دابینكردنی بودجە و مووچە بەردەوامن، زۆرجار ئێمە گوتوومانە كە هیچ ئاستەنگێك نەماوە، بەڕاستیش لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە هیچ جارێك هیچ ئاستەنگێك دروست نەكراون، هەموو جارێك هەر بیانوویەك هەبووبێت، ئێمە هەوڵمانداوە لایببەین بۆ ئەوەی بابەتی شایستەی دارایی خەڵكی كوردستان دابین بكرێت. لە دوایین گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا، ئێستا وەك ئەوەی من ئاگادار كراومەتەوە كە لەنێوان كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدرالی دیارە تێگەیشتن و ڕێككەوتنێك هەیە، ئەمە دەبێتە دەستپێكێكی زۆر باش بۆ نەهێشتنی ئەو ئاڵنگاری و ئاستەنگەی كە هەتا ئێستا ماوەتەوە. هیوای من ئەوەیە كە لە ڕۆژانی داهاتوو ئەم ڕێككەوتنە ببێتە واقیع و ببێتە جێی ڕەزامەندیی هەموو لایەك و حكومەتی عێراقیش پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بە ماف و هەقی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكات و چیدی بابەتی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵی ڕۆژانە. بۆیە هیوادارم لە ماوەیەكی نزیكدا، بگەینە ئەنجامێكی ئەرێنی.

20/09/2025

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، دووسایدی شێخان - لالش دەکرێتەوە
درێژی دووسایدی شێخان - لالش، هەشت کیلۆمەترە

19/09/2025

بەپەلە

لە ڕێگای سۆران جوندیان 4 کەس برینداربوون
زانیاری لەکۆمێنتە

پیرۆزە     #تایبەت
19/09/2025

پیرۆزە

#تایبەت

19/09/2025

ڕێكەوتنی كۆتایی لە نێوان كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت و حكومەتی هەرێم و عێراق واژۆ دەكرێت
لەکۆمێنتە

19/09/2025

بەپەلە
سێ هاووڵاتی لە سەیرانگای گەلی عەلی بەگ گیریان خواردووە
لە کۆمێنتە

-مژدەیەک بۆ دەڤەری بادینانی سەربەرز-مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەم ڕۆژانەدا چەند پڕۆژەیەکی گرنگ و ...
19/09/2025

-مژدەیەک بۆ دەڤەری بادینانی سەربەرز

-مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەم ڕۆژانەدا چەند پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە دەڤەری (بادینان) ڕادەگەیەنێت.

19/09/2025

بەفەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕێگەی دەربەندیخان-زەڕایەن دەکرێتە دوو ساید

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی حەسم و هاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی دەکاتڕۆژی پێنجشەممە 18ی ئەیلوولی...
18/09/2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی حەسم و هاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 18ی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی حەسم و هاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز سابت عەباسی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لەسەرهەماهەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتە سیاسییەکان کرایەوە.

بەپـــــــــــــــەلە🔻🔻🔻🔻 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبەرژەوەندی  گشتی دەرکرد
18/09/2025

بەپـــــــــــــــەلە
🔻
🔻
🔻
🔻

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبەرژەوەندی گشتی دەرکرد

18/09/2025

نۆژەن و خاوێن کردنەوەی بێرمی ئاو لە گوندی بیرەکەپرا.

Address

Barzani
Soran
44008

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لایەنگرانی پارتی و بارزانی لە کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share