05/11/2025
پەیامێک بۆ علی چوارژن
دەپرسین ئایە باب و باپیرانی جەنابتان چی خزمەتێکیان
بۆ کوردو کوردستان کردوە جگە لە تۆیەکی خائین و خۆفرۆش و جاش ئێرانێک نەبیت
من دەپرسم ئایە هێنانی چوارژن و ٢٥ ساڵ سەرۆکی حزبێکی بەناو ئیسلامیت لە ماڵی باوکت هێناوە…یان پارەکەیت بە مازوو چنین پەیدا کردوە…؟
من دەپرسم جەنابت کە سەرۆک حزبیت و ئەگەر لەسەر شان و پیل و پارەی ئەم میللەتە نەبێت..! تۆ ئەتوانی ئاوا چوار ژن تێرو پڕکەیت و خۆت ئاخر مۆدی ئۆتۆمبێل لێخوڕیت… پێم ناڵی میراتی ماڵی باوکتە یان توری شێخ ئاودەلانت فرۆشتوە…؟
تۆ ئەو کەسەی کە لەپێناو مانەوەی خۆتا شوێنی بارەگای هەڤاڵەکانی خۆت دایە ….؟ بۆردمان کراو ٨٠ کەسی لێ کوشتن…! دواتر بۆ سپی کردنەوەی ڕوی خۆت هەر زوو خۆت گەیاندە دۆستەکانت و وتت بۆ ماوەیەک با میوانبم لاتان تاکو کەس داوای خۆێنی ئەو هەڤاڵانەت لێ نەکەن،
تۆ جگە لە پیاوێکی ڕیشنی عیلم بازی ژن هەڵخەڵەتێن نە مەلایت و نە مامۆستاو نە سەرۆک حیزب….
بەرهەمی ماڵی باوکی جەنابت تۆیت ..لەگەل ئەو برایەت کە پیاوی بەعس بو خیانەتی لە کورد کردو پێشمەرگەیەکی تەسلیم کردو بەعس اعدامی کرد…تۆ ئەو بەر پرسەی مناڵی خەڵک دەنێری بۆ غەزەو کوڕەکەی خۆشت بۆ بریطانیا