PUKMEDIA ئاژانسی رەسمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە
وێبسایتی PUKMEDIA له رۆژی ٢٢-١-٢٠٠٣ به بڕ‌یارێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی به‌كاركردن كرد به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی.
لە قۆناغی دەستبەکاربوونیدا PUKMEDIA توانی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی رووداوه‌كانی پرۆسه‌ی ئازادی عیراق کە سه‌رجه‌م ئاژانسه عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان پشتیان پێ ده‌به‌ست و تیمێكی رۆژنامه‌نوس
ی پرۆفیشناڵ كاریان تێدا ده‌كرد.
له ساڵی ٢٠٠٥،PUKMEDIA په‌ره‌ی پێدراو له‌پاڵ به‌شی كوردی و عه‌ره‌بی، به‌شه‌كانی ئینگلیزی و فارسی و توركی و كورمانجی به‌پیتی لاتینی بۆ زیادكرا.
سه‌ره‌تا PUKMEDIA په‌ره‌ی به‌كاره‌كانی دا له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و به‌غدا- تاران- ئه‌ڵمانیا- نه‌رویج- فه‌رنسا- ئیتاڵیا- هۆڵندا- سوید- سوریا- كه‌نه‌دا- میسر- به‌ریتانیا- توركیا– ئۆكرانیا په‌یامنێری دانا، كه ژماره‌یان 150 په‌یامنێربوو، كاریان له‌سه‌ر گه‌یاندنی زانیاری گشتی ده‌كرد بۆ خوێنه‌رانی به‌گشتی.
ئێستا PUKMEDIA له‌وه‌رزی نوێی كاركردنیدایه، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ‌پێكراوی ره‌سمی هه‌واڵ و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌زمانه‌كانی ( ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، كوردی /سۆرانی/ كرمانجی) بڵاودەکاتەوە.
هه‌واڵ و هه‌ڵوێسته ره‌سمییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م سه‌كۆ میدیاییه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كه به‌وپه‌ڕ‌ی پرۆفیشناڵی و پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌و راستی و متمانه و رێزگرتن له‌خوێنه‌رانی كاره میدیاییه‌كانی ده‌كات و به‌رهه‌مهێنانی میدیایی له راپۆرت و هه‌واڵ و ژانره‌كانی دیكه‌دا ده‌كات.