ئاژانسی پارتی و بارزانی

  • Home
  • ئاژانسی پارتی و بارزانی

ئاژانسی پارتی و بارزانی خێرایی و بوێری لە هەوالەکان

17/09/2025

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدرال دەکات پەلە بکات لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم
لە کۆمێنتە

* بڕیاردرا هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی...
16/09/2025

* بڕیاردرا هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لە ڕووی ژمێریاریی و داراییەوە.
* پێویستە حکومەتی فیدراڵ ، مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخات، چونکە بە پێی دەستوور، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە 9/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوونی ڕێکار و هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کرد.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لەو پێشکەوتنانە کرد کە تا ئێستا لە پرۆسەی چاکسازییەکانی پێشمەرگە ئەنجامدراون و جەختیشی لە پێویستیی تەواوکردن و سەرخستنی پرۆسەکە کردەوە. لەمبارەیەوە ژمارەیەک بڕیاری گرنگ بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکان دران، لەوانە یەکخستنی یەکە ژمێریارییەکان کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لە ڕووی ژمێریاریی و داراییەوە، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان. هەروەها بڕیاری ڕێکخستنەوەی پێکهاتە و بەیکەربەندیی دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە درا بە جۆرێک کە لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەت بگونجێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئاسانکاریی لە ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە کە پێویستە بەرژەوەندی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت ، لەمبارەیەوە سەرۆکی حكومەت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد پەلە بکەن لە ڕاییکردنی مامەڵەکان و جەختی کردەوە کە نابێت کێشە یاسایی و تەکنیکیەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و شایستەکانیان.
کۆبوونەوەکە داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخات، چونکە بە پێی دەستوور، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و پێویستە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانیان لەم چوارچێوەیەدا بێت.

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی ئه‌مه‌ريكا دەکاتئه‌مڕۆ دووشەممە‌ 9/15، مەسرور بارزانى سه‌رۆکی حکوم...
15/09/2025

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی ئه‌مه‌ريكا دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ 9/15، مەسرور بارزانى سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی نیشتەجێی ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى سام ده‌رمۆ، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاشوورييه‌كان له‌پێناو دادوه‌ريدا كرد.

لە دیدارەکەدا ، شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادیی لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پيکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرکردەیەک پڕ بە باڵای نیشتمان مەزن..
13/09/2025

سەرکردەیەک پڕ بە باڵای نیشتمان مەزن..

ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لە لایەن د.نەوزاد عەبدوڵلا بەرپرسی...
13/09/2025

ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لە لایەن د.نەوزاد عەبدوڵلا بەرپرسی لقی ١ـی پارتی و د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک پێشوازی لێ کرا .

لە سەردانەکەیدا ، بەڕێزیان لە هاوینەهەواری بابلۆ لە ناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆک، بەشداری لە خێوەتگەی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی شەست و چوار سالەی دامەزراندنی شۆرشی مەزنی ئەیلوول لەلایەن لقی یەکی ڕێکخرابوو.

لەو چالاکیە زیاتر لە هەزار و سەد گەنج و لاوی پارێزگای دهۆک بەشداربوون کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبیت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

11/09/2025

پەیامێک لە نوسینگەی مەلا مستەفا بارزانی ⬇️

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات دەکاتئەمڕۆ پێنجشەممە 9/11، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردس...
11/09/2025

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/11، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ سه‌عيد مبارك ئه‌لهاجرى، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت و نێرده‌ى تايبه‌تى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە ، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاسیی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان و ده‌ستنيشانكردنى نێرده‌يه‌كى تايبه‌تى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، کە نیشانەی گرنگیی و بەهێزیی پەیوەندیی دوولایەنەیە.

سەرۆکی حکومەت هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئیمارات بە شاندەکە گەیاند.

سەعید ئەلهاجری خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتیی لای سەرکردایەتیی ئیمارات هەیە و جەختیشی کردەوە کە دەرفەتی زۆر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هەیە .

11/09/2025
سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوەئەمڕۆ سێشەممە 9/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ...
09/09/2025

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە.

سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی کردەوە کە چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 280 کۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەوە بەشداری تێیدا بەشدارن.

سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە دا کە هەموو ساڵێک دەبینین ژمارەی بەشداربوونی کۆمپانیا بیانییەکان و وڵاتانی بەشداربوو لە پێشانگەکان بەرەو زیادی دەڕوات. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو بڕوا و متمانەیەی کە خەڵک بە هەرێمی کوردستان هەیەتی. هیوادارم ساڵ بە ساڵ بەرەو پێشکەوتنی زیاتریش هەنگاو بنێت.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتیشی کردەوە کە بەشداربوونی شارەزایی وڵاتانی تر لە پێشخستنی هەرێمی کوردستان جێی بایەخە. وڵاتی ئێمە بەرەو قۆناخێکی باشتر و پێشکەوتووتر دەڕوات و سوودی دوولایەنیشی هەیە.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەسەر گرنگیدانی حکوومەت بە فرەچەشنکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کردەوە،بە تایبەتی گرنگیدان بە کەرتی تەکنەلۆژیا، یەکێکە لەو بوارە سەرەکییانەی کە جێی بایەخدانی حکومەتە.

لەبارەی گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ، سەرۆکی حکومەت گوتی ؛
‎ئێستا شاندەکانی ئێمە لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان و نزیکن لە گەیشتووین بە قۆناخی کۆتایی بۆ تێگەیشتن. لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتیش، هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نەماوە، نە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، نە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، ئەوەی ماوە خاڵێکە بەینی کۆمپانیاکان و حکوومەتی فیدراڵی. کۆمپانیاکان ئێستا داوای گەرەنتی دەکەن بۆ بەردەوامبوونی دابینکردنی شایستە داراییەکانی خۆیان.

سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی france 24 کە ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلوولی 2025 بڵاو کرایەوە، وەڵامی ژ...
08/09/2025

سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی france 24 کە ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلوولی 2025 بڵاو کرایەوە، وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دایەوە.

پوختەیەک لە گوتە و وەڵامەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی:

• بە دڵنیاییەوە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، ڕووبەڕووی هەمان سیناریۆی ساڵی 2012 دەبینەوە و داعش زیندوو دەبێتەوە.

• داعش مەترسییەکی جیددییە و چەندین جار بە فەرمی ئەوەمان دووپات کردووەتەوە و ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی ئێمە.

• بەداخەوە لە بارەی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر کێشە هەیە، پێویستە لەو بارەیەوە ڕاستگۆ بین ئەگەر نیەتی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت، ئێمە دەتوانین سەرکەوتووبین.

• ئێمە دەستوورێکمان هەیە کە نەخشەڕێگەیە بۆ ئێمە و بۆ بەغداش.

• ئێمە داوای زیاتر لەوە ناکەین کە لە دەستووردا بۆمان دیاری کراوە، هەرچۆنێک بێت، ئێمە ڕێگە نادەین دەستوور پێشێل بکرێت.

• ئێستا کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئەوەیە، ئەوان دان بە فیدراڵیزمدا نانێن.

• خۆشحاڵ نین بەم دۆخە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە، هیوادارین لە مانگی نۆ یان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان دووبارە بتوانێت کۆببێتەوە، بۆ دەستپێکردن بە خولی نوێ و پێکهێنانی حکومەت.

• دەبێت کێشەکانی سووریا چارەسەر بکرێن، بەڵام بە شه‌ڕ نا، چونکە شه‌ڕ چارەسەر نییە، هاوکات دەسەڵاتی نوێ دەبێت هەموو پێکهاتە جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان لەبەرچاو بگرێت.

• پشتگیریی پرۆسەی ئاشتی و ڕێککەوتنی مانگی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکەین، هەوڵمان داوە ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت.

جەنابی مەسرور بارزانی، مسۆگەرکاری ئایندەبەڕێز مەسرور بارزانی تەنها سەرکردە و بەرپرسێکی ئیداری نیە، بەڵکو بەرجەستە کردنی ...
07/09/2025

جەنابی مەسرور بارزانی، مسۆگەرکاری ئایندە

بەڕێز مەسرور بارزانی تەنها سەرکردە و بەرپرسێکی ئیداری نیە، بەڵکو بەرجەستە کردنی ئیرادەی گەلی و دیرۆکی پڕ لە خۆڕاگری و تێکۆشانیەتی. بە درێژایی تەمەنی خەبات و کارکردنی، ئەوەی نیشانداوە، کە ڕابەرایەتی کردنی ڕاستەقینە بە توانا و هێزی بەرەنگاربوونەوەی ئالنگارییەکان دەپێورێت. ئالنگارییە جۆراوجۆرەکان، لە پیلانگێڕی تیرۆرستان، لە دژایەتییە ناوخۆییەکان و کلک گرێدانیان ، نەیانتوانییووە تۆزقاڵێل ستراتیژییەتە نیشتیمانییەکەی بگۆڕن کە بریتییە لە مسۆگەر کردنی ئایندە.

ئەو ڕۆژانەی پێشمەرگە بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی، بەها بەرز و مەزنەکانی ئازادی و دیموکراتی پاراست، بە نوێنەرایەتی کۆمەڵگ...
06/09/2025

ئەو ڕۆژانەی پێشمەرگە بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی، بەها بەرز و مەزنەکانی ئازادی و دیموکراتی پاراست، بە نوێنەرایەتی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەفسانەی دڕندانەترین ڕێکخراوی تیرۆرستی شکاند.

Address


Opening Hours

09:00 - 17:00

Telephone

+9647518799795

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاژانسی پارتی و بارزانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share