دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. State of EasternKurdistan

  • Home
  • دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. State of EasternKurdistan

دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. State of EasternKurdistan پڕۆژەی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە
http://rojhelat

27/01/2025

خۆشم دەوێی وڵاتەکەم

13/11/2024

اعتصاب غذای زندانیان بند زنان اوین در اعتراض به صدور حکم اعدام برای و #پخشان _عزیزی. بر اساس گزارش رسیده به #هه‌نگاو، این زندانیان امروز سه‌شنبه ۲۲ آبان را در اعتصاب به سر خواهند برد.

صفحە ایکس گلرخ ایرایی با انتشار متن زیر نوشته است؛

انتقام سخت حکومت از مردم ایران

در پی صدور حکم مرگ برای هم‌بندی‌مان پخشان عزیزی، هم‌بندی دیگرمان وریشه مرادی نیز بدون امکان فرصتی منصفانه برای دفاع از خود به اعدام محکوم شد. وریشه بدون استناد به مستنداتی مستدل و فقط با «علم قاضی» به مرگ محکوم شد.

در اعتراض به قتل‌های حکومتی و در محکوم کردن احکام مرگ صادر شده برای هم‌بندیان‌مان وریشه مرادی و پخشان عزیزی، سه‌شنبه ۲۲ آبان را در بند زنان زندان اوین در اعتصاب غذا خواهیم بود.

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٧٨ساڵەی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆی کوردستان.کوردستانیانیانی نیشتیمان...
21/01/2024

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٧٨ساڵەی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆی کوردستان.
کوردستانیانیانی نیشتیمان داگیرکراو، ئەویندارانی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان، هاونیشتمانیانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر!
لاوانی هەمیشە تامەزرۆیی سەربەستیی و سەربەخۆیی وڕزگاریی یەکجاری نیشتیمان !
حەفتاوهەشتساڵ پێش، نەتەوە کۆڵنەدەرەکەمان، لە سەردەمانێکدا کە ژمارەی وڵاتانی سەربەخۆ لە جێهاندا نەگەیشتبووە ١٠٠ وڵات. خەڵکی کوردستانیش خاوەنی یەکەمین کۆماری سەربەخۆی بوو لە بەشی داگیرکراوی خۆرهەڵاتی نیشتیماندا لە ژێر ناوی کۆماری کوردستان. بە سەرۆکایەتی پێشەوای نەمر قازی موحەممەد.
لەو سەردەمانەدا کە نەتەوەی کورد هێشتا لە ناوچەکاندا پشت و پشتیوانی نێودەوڵەتیش نەبووەو وەک ئێستاش لە ئاست جیهاندا ناسراو نەبووە، بەڵام چوون خەڵکی کوردستان وەک نەتەوەیەکی جیاواز لە نەتەوەی داگیرکەر خوازیاری سەربەخۆیی بووە، توانیوێتی حکوومەتێکی مۆدێڕنی سەردەمیانە دامەزرێنێت.
کاتێک کە نەتەوەکەمان ٧٨ساڵ پێش چاونەترسانە هەستی بە جیاوازی لە گەڵ نەتەوەی فارسی داگیرکەردا کردووە. ئەو کیانە سەربەخۆییە هەر چەند لە چوارچێوەی سنوورێکی کەمی جۆغرافیای ئەو بەشەی کوردستاندا بووە، بەڵام سەلماندنی باشترین بەڵگەیە کە نەتەوەی ئێمە هەرگیز نەیویستووە لە ژێر ناوی وڵاتێکی داگیرکەری بە ناو(پەرسیان) یا ئێراندا ببێت.

پارتی سەربەستیی کوردستان، لە یادی ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆی کوردستان، پیڕۆزبایی ئاراستەی خەڵکئ کوردستان بە گشتی و، ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بە تایبەتی دەکات.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە کە دەبێت پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر لە ئێستاوە لە هەوڵی درووستکردنی دەوڵەتی تاڕاوگە بن بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، هەموو جۆرە هەوڵ و سیاسەتێک بۆ پێکەوە ژیان و درووستکردنی وڵاتێکی دیمۆکرات لە ئێرانی داگیرکەردا ئەزموونکراوە و، هەمیشە لایەنی دەسەڵات و لایەنی بە ناو ئۆپۆزۆسیونی ئێرانی داگیرکەر، لە هەوڵی سەرکۆپی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەست بوون و، هەڵویستە بەردەامەکانیان بۆمان ڕووندەکەنەوە کە بۆ داهاتووش هەروا دەبن. هەر بۆیە پێمانوایە لە ئێستا کە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی، و فشارە ناوخۆییەکان بۆ نەمانی ئەم ڕێژیمە خۆسەپێنە تەواو مسۆگەر بووە. باشترین هەلی گوونجاو لە ئارادایە بۆ باسکردن و هاندانی شەقامی کوردستانی بۆ بەدەرنانی داگیرکەرانی ئێستا و داهاتوو. مێژوو پێمان دەڵێت کە پێویستە ئێمەی کورد بێجگە لە بە دەستهێنانەوەی دەوڵەتی سەربەخۆیی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بڕوا بە هیچ چارەسەرێکی دیکەی فریودەرانەی نەتەوەی داگیرکەر نەکەینەوە.
مێژوو سەلماندوویەتی کە دەسەڵاتدارانی فارسی بە هەموو ئایدیاو پێکهاتەیەکیانەوە، لە چوارچێوەی مانەوەی هێزو دەسەڵات و بیرۆکەی ئیمپراتۆری فارسیدا کار دەکەن، وبێجگە لە مانەوە لە بندەستی خۆیان هیچ چارەسەرێکی دیکە: بۆ نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە بە گوونجاو نابینن. بۆیە هەر جۆرە بەڵێنێکیان، تەنیا بۆ هێورکردنەوەی تین و گەرمی شۆڕشە نەتەوەییەکەمانە، لە دواڕۆژە بە کۆکردنەوەو دامەزراندنی هێزی سەربازیان، وەک مێژووەکان و ئەزموونەکانی پێشووتر پەلامارمان دەدەنەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان: هەر لە یەکەم ڕۆژی دامەزرانییەوە، وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز، بانگەوازی بۆ کارکردن لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە، و بەردەوامیش کاری لە سەر دەکات. دیسانەوەش هەر لەم یادە پیرۆزەدا بانگەشەی گردبوونەوەی گشت لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکات، کە لە دەوری سەکۆیەکی نەتەویی لە پێناو ڕاگەیاندنی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان، ئەگەر لە تاڕاوگەشدا بێت.

بەرز و بەڕێز بێت ٧٨مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان.
هەر شەکاوەبێت خەباتی یەکگرتووییمان لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری و بە دەستهێنانەوەی کۆماری سەربەخۆیی کوردستان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی. ٢٠٢٤ی زاینی.

02/04/2023

خۆشم دەوێی وڵاتەکەم
هەر بژی ئاڵای کورد و پێشەوای زانای کورد

30/10/2022
بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە؟ تکایە لە کاتی خۆیاندا وڵامیان بدەنەوە.   ...
27/08/2022

بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە؟ تکایە لە کاتی خۆیاندا وڵامیان بدەنەوە. عارف باوەجانی.
What is the purpose of using the term “Relatives ” in the Persian media? Please answer them in a timely manner
ما هو الغرض من استخدام مصطلح "الأقوام" في وسائل الإعلام الناطقة بالفارسية ؟ الرجاء الرد عليهم في الوقت المناسب.
عارف باوەجاني

هیچ شاراوە نییە لەوەی کە دەزگای ڕاگەیاندن و پەروەردەو ڕۆشنبیری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و هاوسۆزانیان، وە لە سەرەوەی هەمووشیانەوە فارسەکان. بە مەبەستەوە هەوڵێکی زۆر دەدەن کە پێناسەی نەتەوەبوون لە گەلی کورد بستێننەوە. ئەوان دەزانن کە ناکڕێت وا بە ئاسانی حاشا لە بوونی گەلێکی وا گەورەو دێرین لە ناوچەکە بکرێت. هاتوون ڕێگای دیکەیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی هەم دڵی گەلی کوردستان ڕاگرن، و هەم گەل ونەتەوەکەشمان وەک( خزم) قەومێکی کەمینە نەک وەک نەتەوەییەکی ڕێشەدار پێناسە بکەن.
ئەمڕۆ زۆر بە وردی گوێم لە دیدارێکی هاوڕێی بەڕێزم دوکتۆر ئاسۆی حەسەنزادە، و فەریکە مەشرووتەخوازێکی ئێرانی، لە یەکێک لە کاناڵەکانی فارسی گرت. لە تەواوی ئەو بەرنامەدا. ئەو بێچووە فارسە یەکجاریش وشەی(ملت) ی بە زاردا نەهات، و هەر دەیگووت ئەقوام (اقوام). دیارە ئەوە یەکەمجار نییە! کە لە لێدوان و پەیام ومیدیاکانی دەسەڵات، و گوایا بەرهەڵستکارانی کۆماری ئیسلامی ئیرانیش، دەبیستین کە هەمیشە نەتەوە ڕەسەنەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیان، لە سەرەوەی هەمووشیان نەتەوەی کورد بە ئەقوام ناو دەبەن.
وێرای دەستخۆشی لە وڵامەکانی دوکتۆر ئاسۆ کە تا ڕادەیەک بە دڵی من بوو! بەڵام با گشت ئەو کوردە ئازیزانە ئەوە بزانن کە بە هۆی هەڵسوکەوت ولووت بەرزی بەردەوامی فارسەکانەوە. لەوە تێپەڕی کردووە کە لە کاتی دیالۆگدا خاتری بەرامبەریان بگرن و لە هیندێک وشە لێیان بگووزەرێن.
پێویستە زۆر ڕوونتر و زیاتر بوونی حەقیقەتی نەتەوەی کورد بە گۆی پانێلیست و گۆێگرەکانیشیان بگەیەنین. کە گەلێک و نەتەوەیەک بە ناوی کورد و کوردستان، لە ئەوان دێرینیتر و بگرە هەزاران ساڵە لە سەر ئەو خاک و ناوچانە بوونیان هەیە، بەم جۆرە وشانەی ئێوە بچووک نابنەوە.
پێناسەی وشەی اقوام بە کوردی دەبێتە^ خزم^، بە فارسی وعەرەبی اقوام، و بە ئینگلیزی و لاتینی دەبێتە Relatives.. بەو هەموو وەرگێرانەی سەر زمانەکان، بۆمان ڕوون دەبێتە کە ئەقوام مەبەست لە بچووککردنەوەی نەتەوەیەکە. واتە ئەو نەتەوە دەکەن بە خزم یا تیرەیەک لە ناو هۆزێکی گەورەدا. ئەمانیش بە مەبەستەوە دەیانەوێت وا پێشانبدەن کە گەلی کورد تیرەیەکی بچووکەو لە ناو هۆزە بە زۆر خۆسەپێنە فارسییەکەی ئەواندا.
ئەوان باش دەزانن ئەگەر وشەی(ملت) بە کار بێنن، کە بە کوردی دەبێتە نەتەوە، بە عەرەبی دەبێتە الأمة / بە ئینگلیزییش دەبێتە Nation. . ئیتر دەیسەلمێنن کە ئەمانە نەتەوەیەکی ڕەسەن ودانپێدانراون. بەو کارەشیان نەوەی داهاتوویان ناتوانن نکۆڵی لە بوونی نەتەوەی کورد بکەن. ئەوان مەبەستیانە درێژە بە مێژووی نەزۆکیان بدەن بۆ نەوە لە پاش نەوەیان. کە گوایا هەموو نەتەوەکانی ناوچەکە، لە بندەست هۆزی فارسدا بوون، وەک خزم و ئەتنیک و کەمینە.
تکایە کوردانی بەشدار لە هەر پانێلی میدیا و ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ فارسەکان، لە هەر شوێنێکدا گوێبیستی ئەو وشەیە ( اقوام ) بوون، یەکسەر پێیان ببڕن و بڵێن ئێمە خزم نین، ئێمە نەتەوەیەکی ڕەسەنین بەو هەموو پێناسەیەی کە هەمانە. ئەوە ئێوەن هۆزێکن کە نە خاوەنی زمانی ڕەسەنی خۆتانن، نە خاوەنی جل و بەرگ و فەرهەنگێکی تایبەت بە خۆتانن.
گەلۆ: بەو جۆرە وڵامدانانەوە و بوێرییە، هەموو ڕاستیەک بەگوێ نەوەی داهاتوویاندا دەگەیەنن. هەم ورەی کوردستانیانیش زیاتر بەرز دەبێتەوە. و هەم نەتەوەکەشمان زیاتر ئۆجاخ ڕۆشن دەبێت.
هەر شەکاوە بێت خەباتی نەتەوەیی وڕزگارییخوازی هەمیشەیی گەلەکەمان.

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=10222183194990485&id=1282440767

ئایا کورد دەبێت مافەکانی خۆی بە ئێرانی داهاتووەوە ببەستێتەوە، یا چارەی دیکە بدۆزێتەوە.دەستپێک: بۆ ئەوەی دوورکەوینەوە لەو...
17/07/2022

ئایا کورد دەبێت مافەکانی خۆی بە ئێرانی داهاتووەوە ببەستێتەوە، یا چارەی دیکە بدۆزێتەوە.

دەستپێک: بۆ ئەوەی دوورکەوینەوە لەو هزرە ژەهراوییەی کە چەندین ساڵە بە گوێماندا دەدەن. کە گوایا ئێمەی کورد خاوەنی هەموو ئێرانین ونابێت بیر لەدابڕانی بکەینەوە. بۆ ئەوەی نەکەوینە داوی ئەو سۆزدارییە هەڵەیە تا ڕێگربێت لە بیری نەتەوەییمان. پێویستە بیر لە ئاوەدانی و ڕزگاریی ماڵی خۆمان بکەینەوە وماڵی خەڵکیش حەڵالی خاوەنی بکەین. کوڕی خۆمان نەدەین بە کووشت بۆ دیمۆکراسی تاران و چەپ و سوسیالیزم. بە شێوەی خوارەوە بابەتەکە دەخەمە بەر دەستان.

ناوی ئێران وەک جێگرەوەی ناوی فارس ( پەرسیان ) لە کەیەوە هاتووەتە کایەوە.
بۆ ئەوەی بە کورتی و بە کوردی تێبگەین لە ناوی ئێران وەک جێگرەوەی ناوی پەرسیان، لە کەیەوە بە چی مەبەستێکەوە هاتووەتە کایەوە. چۆن ویستیویانە نەتەوەی دیکەی غەیرە فارس بخزێنە نێو دەسەڵاتیان، لە ژێر ناوی وڵات ودەسەڵاتی هاوبەشدا! خاک و نیشتیمانیان لێداگیر و زەوت بکەن.
لە پاش نەمانی دەسەڵات و ئیمپراتۆری ماد لە ناوچەکە، دەسەڵاتێکی دیکەی کۆپیکراوی پاشماوەی ماد، بەڵام لە ژێر ناوێکی دیکە بووە بەمیراتی فارسەکان. بە گوێرەی هێندێک سەرچاوەی جۆراوجۆر وا ئاماژەی پێدەکرێت کە گوایا وشەی "فارسی". لەلایەن یۆنانیەکان لە سەدەی پێنجەمی پێش زایینی بەکارهاتووە. وەک Pérsēs, Persikḗ وPersís . کە وەک ئاماژەکردنێک بووە لەو سەردەمەدا گوایا بە ئیمپراتۆریەتی کورشی گەورە. لەو کاتانەی یۆنانیەکان بەوێدا تێپەڕیون ئەوانیان دیتووە کە بەردەوام پاسەوان بوون. وشەی پارس لە ئەسڵدا بە کەسانێک وتراوە وەک پاسەوانی ئاژەڵ و گیانلەبەران بە کار هاتووە. ئیتر بەو شێوە ئەو کەسانە لەو سنوورە تایبەتەدا بە گرووپێک یا هۆزی پارسەکان، بە پێێ گۆڕانکاریەکان، لە باتی وشەی (پ) وشەی (ف) بە کار هاتووە، لەوەشدا پارس کراوە بە فارس. بەو پێناسەمێژووییە ئەوانیش بە شێکی بچووکن وەک هۆزێک لەو سنوورانەی کە تا ئێستاش لە چەند شارێکن و جیاوازن لە شاری نەتەوەکانی دیکەی بندەست. بەڵام لە دزینی مێژوو فەرهەنگی نەتەوەکانی دیکەش تا ئێستا لە پلەی یەکەمدان.
بە پێی هۆشیاری زیاتری خەڵک لە سەردەمانی دەسەڵاتدارێتی ئەواندا، سەرهەڵدان و ڕاپەڕین و مافویستی چەند نەتەوەیەکی بندەستی وڵاتانی هاوسنووری ئێران سەریهەڵدابوو، لە مەترسی ئاسیمیلاسێوندا بوون دەستیان دابووە خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی و توانیان سەرکەوتن بە دەست بهێنن. ئاکامی خەباتی ئەو نەتەوانە وایکرد کە ڕەزا پەهلەوی هەست بە مەترسی ڕاپەڕینی گەلانی مافزەوتکراوی نەتەوەکان لە ژێر دەسڵاتی خۆیاندا بکات، لەوەی نەوەک کە گوایا بیری نەتەوەیی لە نێوانیاندا سەرهەڵبدات. وەک یەکەم هەنگاو هەوڵی گۆڕینی ناوەکەی لە فارس^ پەرسیان^ دا بۆ ئێران. واتە ڕەزا شای پەهلەوی لە نەوڕۆزی ساڵی ١٩٣٥داوای لە نوێنەرانی بیانی کرد کە ناوی ئێران وەک ناوێکی فەرمی لە نامە فەرمییەکاندا بەکاربهێنن.
مانای وشەی ئێران: لە پاش بیرکردنەوە لە گۆڕینی ناوی فارس بۆ ئێران، بیریان لەوەش کردووەتە کە ئەو ناوە تازەیەش دیاری دەکەن، بە زەقی هەمان ناوەڕۆک و دەسەڵاتی خۆیان پێشانبدات. بە واتای >ئاری< کە بە جۆرێک بە مانای" ئاریان لە دەسەڵاتی پێشوویاندا بووە، کردوویانەتەوە بۆ ئێران. لە پاش تێپەڕبوونی٢٤ساڵ بە سەر گۆڕانکاری ناوەکەی لە فارس بۆ ئێران، دیسانەوە شۆفینیستی فارسی بیریان لەگەڕانەوەی ناوی فارسی کردووەتەوە بەڵام ئەمجارەیان وەک پێویست سەرکەوتوو نەبوونە. ئەویش ئەوە بووە کە حکوومەتی محەممەد ڕەزا شای پەهلەوی (کوڕی ڕەزا شای پەهلەوی) لە ساڵی١٩٥٩. ڕای گەیاند کە دەتوانرێت هەم وشەی "فارس" و "ئێران" هەردووکیان بە شێوەی فەرمی لە ئیدارە ناوخۆییەکان و وڵاتان بەکاربهێنرێن.
هەرچەند لە ئێستاشدا لە زۆر بواردا هەردوو ناوەکەیان دابەشکردووە، بە تایبەت لە بوارەکانی مێژوویی و پیشەیی، وەک .ئاسەوارە مێژووییەکان، دەریا و پێگە مێژووییەکان، فەرش و بابەتە دەستدرووستەکان، بەشێک لەمانە هەر بە ناسناوی پەرسیان یا فارس ناویان دەهێنن. بەلام لە بابەتی حوکمداری و سیاسیدا ناوی ئێران دەهێنن. لەو بوارەدا بۆ خۆیان بە سەدان مێژوو سینارێوی سەیر و سەمەرەیان دروستکردووە، خۆیان کردووەتە قارەمانی مێژوویی جیهاون و بە شان و باڵی مێژوویی خۆیاندا هەڵدەدەن و هەزاران پەرتووکیان نووسیوە، کە من بە پێویستی نازانم لەوە زیاتر لەو بەشە خوێنەری پێوە ماندوو بکەم.

ئایا ئێرانی داهاتوو چۆن چاوەڕێ دەکرێت و چۆن دابەش دەبێت؟

وەک لە بەشی ژمارە یەک ئاماژەم پێکرد. کە ڕەزا پەهلەوی بۆ خۆی باش دەیزانی کە خاکی زیاد لە ٧ نەتەوەیان داگیرکردووە و لە ژێر ناوی فارسی بۆیان پینەناکرێت وناشاردرێتەوە. هەوڵیدا بە گۆڕینی ناوەکە لە فارسەوە بۆ ئێران گوایا سۆزی نەتەوەکان بۆ یەک جۆغرافیای هاوبەش ڕابکێشێت. بێجگە لە سەردەمانی سەدەکانی پێشتووتر کە پەیتا پەیتا خەباتی ڕزگاریخوازی درێژەی هەبووە، بەڵام کۆتایی سەدەکانی٢٠ و سەرەتای سەدەی٢١دا، خەوەکانی ئەوانی بە تەوای شێواند و بە خەباتی نەتەوەیی و ناسیونالیستی و نیشتیمانویستی لە نێو گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست بە شێوەیەکی سەردەمیانە سەریهەڵدایە. لە ئاکامدا کۆماری کوردستانی بە شوێندا هات، لەم سەردەمانەی سەرەتای سەدەی بیست ویەکەم، ڕاپەڕینەکانی کوردستان و ئەحواز و بەلووچستان، زۆربە ڕوونی دیارو بەرچاوە، کە هەیکەلی ئێرانی داهاتوو! درزێکی زۆر زۆری تێکەوتووە، و نەک بە وردە بەرد و لم پینە ناکرێت بگرە بە تابووکی شیرازیش بەرگە ناگرێت. پێگەکانی وا خەریکە لە هەیکەڵی ئیمپراتۆرییە خەیاڵیەکەیاندا دەپچڕێت، و نەخشە پشیلەیەکە دەشێویت ودەبێتە دیزانی چەند باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنگی ئازادیخواز. لە ئاکامدا زیاد لە حەوت جۆغرافیای بە زۆر داگیرکراو سنووری خۆیان ڕادەگەینن، و کەش و هەوای یەکدەسەڵاتی داگیرکەری حاکم بۆ هەمیشە لەو مێژووە دروسکراوەی سەدانساڵەیان کۆتایی پێدێت.
ئەو نەتەوە حاکمەی کە هەمیشە لە هەوڵی تێکدانی دەسەڵاتی دەوروبەرەکەی بووە، بۆ ئەوەی ئاژاوە لە ناو مالی دراوسێکانی درووستبکات، ئەمجار وڵاتانی دیکە، لە باتی پشتیوانیکردنی بە پێچەوانەوە دەکەونە تۆڵەکردنەوەی هەمیشەیی لەو جۆرە دەوڵەت و حاکمیەتە.
ئیتر تاران وەک ناوەندی دەسەڵات بۆ چارەسەری کێشەکان نابینرێت.
ئەو بەڕێزانەی کە هەمیشە دەڵێن هیچ ڕێگە چارەیەکی دیکەمان لە بەردەست نییە، تەنیا گەڕانەوە بۆ دیالۆگ لەگەڵ تاران. دەبێت ئەوە باش بزانن کە نەمانی ئەم ڕێژیمە نەمانی ئیمپراتۆری فارسییە بۆ هەمیشە لە ناوەچەکەدا. هەر بۆیەش حیزبە ئوپوزوسیونەکانی دەرەوەش هەستیان بەو ڕاستییەکردووە. هەموومان دەبینین کە ئەوان لە حاکمانی ئێستای کۆماری ئیسلامی خراپتر لەگەڵ گەلانی بندەست دەدوێن، و دەسانن ئایندەی ئەوان ئاییندەیەکی کەمینەیە.
بۆیە پێویستە کەسانی سیاسی و چالاکی کوردستانی، لە ئێستاوە بیر لەوە بکەنەوە ئەو تارانەی کە ئێستا وەک هێزێکی سەربازی خۆی پێشاندەدا، هۆکاری ئەوەیە کە کۆنترۆڵی بە سەر ئەو هەموو سنوور و سەرچاوە ئابوورییەی گەلانی بندەستدا هەیە. بەڵام کاتێک لانیکەمی٧٠٪ خاک و خەڵک و سنوور و ئابوورییەکانی نەتەوەکانی بندەستی لە دەستدا، ئیر ئیفلیج دەبێت، وەک نەتەوەکانی : کوردستان، ئەحواز، بەلووچستان، ئازەربایجان، تورکمەنستان و لوڕستان و قەشقایی و کاسپیان و چەندین وردە نەتەوەی دیکەی. ئیتر ئەو پۆز و هێزەی جارانی نامێنێت کە لە ئاست نێودەوڵەتیدا حیسابی بۆ بکرێت. نابێت گەلی کورد و گەلانی دیکەش، بە وشەی دیمۆکراسی و پێکەوە ژیان لەو سەردەمەدا شاندەنە ژێر باری لاری فارسەکان و زیندوویان کەنەوە، هاوشێوەی ئێراقی پاش ٢٠٠٣. دڵنیاشبن کە هەر تۆزێک بە خۆیان کەوتنەوە! وەک ئەزموونی سەرەتای ساڵی١٩٧٩یەکەم کاریان پەلاماردانی گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست دەبێت.
کەوابێت گەورەترین هەڵەی مێژوویی سیاسی دەبێت، ئەگەر خەڵکی کورد و گەلانی دیکەش لە هزری ئەوەدابن بۆ داهاتوو بیر لە ئێرانێکی بە هێز بکەنەوە. بێگوومان وەک پێشەی فارسان لە سەرەتاوە زمانیان لە هەنگوین شیرینتر دەکەن، تا پشتیوانی و دەنگی گەلان بە دەستدێنن و خۆیان پووخت و پۆشتە دەکەنەوە. جا دواتر دڵۆپی هەنگوینەکە دەبێتە ژەهری تاڵ بۆ سەر گەلان، و دیسانەوە دەبێت شاخ هەڵبژێرینەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەیان. لەو کاتانەش پشتیوانی نێودەوڵەتی لە دەستدەین، چوون وڵاتێک بۆ خۆمان ڕۆڵی سەرەکی لە درووستبوونی بگێرێن، چۆن دەبێت دژی ڕاوەستینەوە. پەشیمانیش لە پاش لە دەستدانی ئەو هەڵە نۆییە هیچ دادێک نادات، و ڕۆڵەکانی وڵاتمان لەگەڵمان ناکەون و دیسانەوە چارەنووسی خۆیان نادەنەوە دەست٥٠ساڵی دواتر.

حکوومەتی تاڕاوگە! تاکە ڕێگە چارەسەرە لە ئێستادا.
ڕێگە چارەی دروست ئەوەیە کە پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر لە ئێستاوە بیر لە دروستکردنی حکوومەتێکی کاتی لە تاڕاوگە بن. بۆ ئامادەیی تەواو لە ئەگەری پاش نەمانی ئەم ڕێژیمە. بۆ ئەوەی بە شارەزایی پێشوەختە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ئیدارەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن. بە واتای ئیدارەیەکی باشی ئارامی، ئابووری و سیاسی و پەرلەمانی، لە سەرەوەی هەمووشیەوە ئاسایشی تەواوی بوارەکانی کوردستان بکەن. بەو شێوەیە بۆچوونەکان لە سەر ناوەندی فارسان پێچەوانە دەبێتەوە. لە باتی ئەوەی بگووترێت تاران ناوەندی چارەسەرە، ئەو کات هەم کرماشان دەبێتە ناوەندی ئاشتی بۆ کێشەکانی دەوروبەر، هەم کرماشان دەبێت ناوەندی دیالۆگی کوردی فارسی، لە سەر شێوەی دەرکردنی دەسەڵاتیان لە سەر خاکی کوردستان.
دیسانەوە دەیڵێمەوە کە ئامادەکاری لە چوارچێوەی حکوومەتێکی کاتی پارت و لایەنە سیاسییەکان، بۆ هەر ئەگەرێکی ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستانی خاک و سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە:
یارمەتیدەر دەبێت بۆ : پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی کوردستان لە پیلانی دەزگای وڵاتانی داگیرکەر گرووپە تووندڕەوەکان.
یارمەتیدەر دەبێت بۆ : ڕیگردتن لە دابەشبوونی دەسەڵاتی گووند و شارەکان بە سەر دەسەڵاتی حیزبەکاندا.
یارمەتیدەر دەبێت بۆ : پاراستنی گشت بەڕیوەبەرایەتی دامودەزگاکانی کارو ژیانی رۆژانەی خەڵک.
یارمەتیدەر دەبێت بۆ : پاراستنی بانک و سەرچاوەکانی دیکەی ئابووری وەک چاڵەنەوتی و گازییەکان. خەزینەکانی دیکەی زێرو سامانی وڵات.
یارمەتیدەر دەبێت بۆ : چاودێری کۆنترۆڵی گومریکی وڵات لە ڕێگەی ئەو حکوومەتە کاتییەوە.
هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ : خۆ ئامادەکرن بۆ هەڵبژاردنێکی خاوێنی سەرتاسەری کوردستانی لە نێوان ٦ مانگ بۆ ١ساڵی پاش نەمانی حکوومەتی ئێرانی، لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان. کە دەیان خالی دیکەی گرنگ کاری ئەو حکوومەتە کاتییە دەبێت. بەو شێوە کوردستان پێچەوانەی زۆر ناوچە و نەتەوەی دیکە، هەم پاڕێزراو دەبێت، هەم نموونەی حوکمداری و ئەزموون دەبێت، و سەرنجی دۆستانی جیهانیش بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٧ / ٧ / ٢٠٢٢

Kermashan the  capital city of Eastern Kurdistan کرماشان پایتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کرمانشاه پایتخت شرق کوردستان
06/05/2022

Kermashan the capital city of Eastern Kurdistan کرماشان پایتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کرمانشاه پایتخت شرق کوردستان

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. State of EasternKurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. State of EasternKurdistan:

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share