گۆڤاری کوردی

گۆڤاری کوردی کوردیە کولتوریە زانستی یە سەربەخۆیە ژیان زنجیرە ئازارێکە؛ خواستی نەوسی بنیادەمیش سەرچاوەی ئەو ئازارەیە٠

27/09/2026

،، هەندێک کە دێن شادی دێنن، هەندێکیش کەدەڕۆن،،

27/09/2026
گۆڕینی مرۆڤ بۆ شت objects.بنەڕەتی ئەم بۆچوونە بریتییە لە بەشتکردن بەئۆبجێکتکردن-Objectification .بە شێوەیەکی ئاسایی مرۆڤ...
11/09/2026

گۆڕینی مرۆڤ بۆ شت objects.
بنەڕەتی ئەم بۆچوونە بریتییە لە بەشتکردن بەئۆبجێکتکردن-Objectification .
بە شێوەیەکی ئاسایی مرۆڤ وەک بکەرێک - subjects سەیر دەکرێت و خاوەنی سەربەخۆییەکی خۆیی یە .
ئاشکرایە بکەربوون چەند پرسیارێک بەرهەم دەهێنێت، وەک : چۆن بیردەکەمەوە؟ دەتوانم چی بکەم ؟ کامەیە کارەکتەری من ؟ پرس و پڕۆژەکانم چین لە ژیاندا؟
بەڵام لە بەشتکردندا، سەرنجەکان دەچنە سەر چەند پرسیارێکی دیکە : چەندە جوانم؟ چەندە ئارەزوو دەوروژێنم ؟ چەندە لە ڕووی سێکسییەوە سەرنجڕاکێشم ؟ نرخی لەشم چەندە لەم سیستەمەدا ؟

لە هەموو ڕوویەکەوە ئەمە کێشە بۆ ڕەهەندی مرۆڤ بوون دروست دەکات، چونکە مەترسی ئەوە هەیە کە جەستە ببێتە پێوەری زاڵی بەهای کەسەکان لە ژیان و لە کۆمەڵگەدا .
بۆیە دەبێت بپرسین چی ڕوودەدات کاتێک سیستەمی ئابوری بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بەردەوام ڕواڵەتی سێکسی لەگەڵ سەرنجی مرۆڤەکان دەگۆڕێت بۆ جۆرێک لە سەرمایە؟

کاتێک جوانی لەش، سەرنج قۆرغکردن، ئارەزوو وروژان و فۆڵەوەر دەگۆڕینەوە بە پارە . ئێمە جەستە دەکەین بە جۆرێک لە سامانی ئابووری.

باشە ژینگەیەکی ئابەم شێیوەیە چ جۆرە هاندەرێکی ئابووری بەرهەم دەهێنێت لە کۆمەڵگەدا؟ یان چ نۆرمێکی کۆمەڵایەتی دهێنێتە ئاراوە؟

ئەو دەمەی خانمێک دەبینێ دەقێکی کولتوری ٥ هەزار بینەری هەیە و جەستەیەکی سێکسی ٥٠٠ هەزار! ئیتر تێدەگات بازاڕ و ئابوری کۆمەڵگە سپۆنسەری ئارەزوو وروژاندن دەکەن! چونکە سیستەمەکە ئاماژەیەکی وورد دەدات بەوەی ئەم تایبەتمەندیە بەهایەکی ئابووری و کۆمەڵایەتیت پێ دەبەخشن .

ئینجا مەترسی پرسی ئاسایبوون normalizzazione دەست پێدەکات، کۆمەڵگە وردە وردە پێوەری بەهاکانی خۆی دەگۆڕێت، چۆنیەتی بوون دەکاتە چۆنیەتی دەرکەوتن ، چەند لێهاتووی دەکاتە چەند ئارەزووکراوی، ووردە ووردە ئەمانە دەبنە بەهایی ئاسایی.

یەکێک لەو چەمکانەی تر کە زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە بریتییە لە خۆ بەشتکردن - self-objectification .
واتە ئەو کاتەی مرۆڤ دەست دەکات بە سەیرکردنی جەستەی خۆی لە ڕێگەی چاوی بینەرەوە.
لێرەوە ئیتر مرۆڤ پرس دەکات چۆن دەردەکەوم؟ لەبری ئەوەی بپرسێت: چیم؟ چی دەکەم؟ دەتوانم چی بم و چی بەرهەم بهێنم؟.

شیکارییەکی گەورەی دەروونی ساڵی ٢٠١٨ Met-analysis کە لە ٥٠ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ پێکهاتبوو، پەیوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان بەرکەوتن بە میدیای سێکسی کراو و خۆبەشتکردندا دۆزییەوە .

هەروەها شیکارییەکی نوێتری ٦٨ لێکۆڵینەوەی پەیوەندییەکی گەورەی لە نێوان بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و خۆبەشتکردندا دۆزییەوە.

لە هەمووی سەرنجدارتر شیکاریەکەی ساڵی ٢٠٢٤ کە لە لەسەر ٣٣,٠٨٦ هەرزەکار ئەنجام درا، پاش ٤٥ توێژینەوەی چڕ و پڕ سەلماندی کە پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان بینینی وێنە و ڤیدیۆی جەستەی جوان و سێکسی و خۆبەشتکردن و ناوخۆیکردنی ئایدیاڵە جوانکارییەکان و نیشانەکانی تێکچوونی خواردن.

#مۆدێل
#کچ
#کورد

کاتێک هونەری بیناسازی ڕۆح ئەکات بە چیمەنتۆ و بەردا.دەرگای کتێبخانەی هێرتزیانە لە باڵەخانەی زووکاری لە ڕۆما .١٥٩٠ - فێدری...
04/09/2026

کاتێک هونەری بیناسازی ڕۆح ئەکات بە چیمەنتۆ و بەردا.
دەرگای کتێبخانەی هێرتزیانە لە باڵەخانەی زووکاری لە ڕۆما .
١٥٩٠ - فێدریکۆ زووکاری

Palazzo Zuccari

ئەو جوانییەی کات لە دامێنیدا کڕنۆش دەبات.لەم پەیکەرەی جۆڤانی باتیستا لۆمباردیدا، من تەنها نه‌قشێکی داتاشراو نابینم! چونک...
28/08/2026

ئەو جوانییەی کات لە دامێنیدا کڕنۆش دەبات.
لەم پەیکەرەی جۆڤانی باتیستا لۆمباردیدا، من تەنها نه‌قشێکی داتاشراو نابینم! چونکە گوێم لە لێدانی دڵێکە کە لە هەناوی مەڕمەڕەکەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئەمە پەیکەرێکی بێ دەنگ و ڕەق و تەق نییە! ئەمە ئێسک و گۆشتێکی سپییە کە لۆمباردی بە دەستی خۆی دوعا و نزای بۆ کردووە تا هەناسە بدا.
ئەمە پەرییەکە لە خەوی ئەبەدی ڕاپەڕیوە و بە نازێکی کەم وێنەوە لە زیندانی بەردەکەی دەرپەڕیوە.
ئەو شاڵە تەنکەی ڕانی داپۆشیوە، کەتان و پۆپەژمین نییە! ئەوە روحی تەمێکی ئەفسانەییە!وانەزانی بۆ داپۆشینە، نا! ئەوە بۆ درکاندنی ئەو نهێنییە پیرۆزانەیە کە هەزار ساڵە لە دڵی ڕەقی مەڕمەڕەکەدا حەشارداوە.
هەر لۆچێکی ئەو قوماشەی کە تۆ دەیبینی، بەیت و دێڕی هۆنراوەیەکی ناسکە و بە گژ پیربوون و کاتدا دەچێ.
ئەو پەنجانە چرکەساتێکی ئەفسوناوین کە تێیدا مەڕمەڕەکە دەستبەرداری ڕەقیی خۆی دەبێت و ئەگۆڕێت بۆ نۆتەیەکی مۆسیقی بێدەنگ.

دەڵێن جۆڤانی باتیستا لۆمباردی ئەم شاکارەی لەو ساتە پیرۆزدا ئەنجامداوە کە بەرد تێیدا لە "بەردبوون" تۆبە کردووە و بۆتە خامی جوانی!! بەڵام چ جوانیەک؟ جوانیەک کە نەک هەر چاو بەڵکو ڕۆحیش پێ مەست دەبێت.



27/08/2026

سی ساڵی ڕەبەقە،وەک کەشتیوانێکی سەرگەردان لە دەریای بێ بنی ئەم تۆڕی ئەنتەرنێتەدا سەوڵ لێ دەدەین، لە گێژاوی گووگڵـەوە بۆ ڕایەڵەکان، لە بەندەری ماڵپەڕەکانەوە بۆ نێو دێڕی نووسراوەکان عومرمان تەی کرد.
وەلێ ئێستا، بای زەمانە گۆڕاوە و چەرخێکی دیکە دەسوڕێ، ئیتر مەرج نییە ئێمە خۆمان بە دوای گەوهەری زانیاریدا وێڵ بین، چونکە هۆشێکی دەستکرد بۆتە قاصید و ساقی و شیلەی دەیان گوڵی جیاوازمان بۆ دەمژێت و لە تاقە پێکێکدا پێشکەشمانی دەکات.

بەڵام سەرسوڕمانێک هەیە لەم چەرخ سوڕانەدا : هێشتا باخەوان و ئەدیبان و نوسەران و توێژەرەکان هەر ئەوانەی پێشوون و بەردەوامن لە چاندن و خولقاندن و دۆزینەوە و بڵاوکردنەوە، تەنها ئەوەندە هەیە کە چیتر کەس ڕێی ناپەڕێتە باخچەکانیان و تەقول باب لە دەرگای ماڵی ئەاون نادات ڕاستەوخۆ ! ژیری دەستکرد دەکاتە قاسدیان.

ئەمە بەزمە پرسیارێکی جەرگبڕ دروست دەکات: ئەگەر ئەو هۆشە دەستکردە بەروبوومی ئەمان ببات ئەی کێ پاداشتی ڕەنجی ئەم ڕۆژنامەوان و داهێنەرانە دەداتەوە؟ جگە لە هۆشی دەستکرد هیچ میوانێکی دی دەچێتە سەر سفرەی ئەوان ؟

من ناڵێم چەرخی ئەنتەرنێتی سی ساڵی پێشوو خەریکە گیان ئەسپێرێت و ئەمرێت …
بەڵام دەڵێم پێدەچێت بەرەبەرە بچێتە پشت پەردە و لەبەرچاوان ون دەبێت .

گوایە لە مانگی ٨ ئەمساڵدا ماڵپەڕی Wiki How لە دادگا داویەکی لەسەر ChatGPT تۆمارکردوە لەسەر ئەوەی گوایە بۆ وەڵام دانەوەی مشتەریەکانی خۆی ChatGPT ڕەنج و ئارەقەی نێوچەوانی ئەمی بەکارهێناوە .
#زیرەکی

#هەواڵ

23/08/2026

تریزا بوکاری ڕۆژنامەنووس لە کەناڵی RTLی ئەڵمانی بەغدا بە سۆزانیەکی ڕوخسار ڕازاوە ناو دەبات و دەڵێت:
عێراق بووەتە کۆماری چێشتخانە و مۆڵ و باڕ و یانەی شەوان ، وەک ئەوەی ئەمە نیشانەی گەشەکردن و پێشکەوتن بێت.
نەوت زۆرە، بەڵام هەژاری زۆرترە! جوانیی مێژوویی شاری بەغداد لەنێو داروپەرووی گەندەڵیدا خنکاوە . وڵاتێک کە دەبوو لە سامان و نیعمەتدا مەلە بکات، نوقمی نەفامی و تاڵانیەکی ئاشکرا بووە؛ وەک بڵێی نەوت نەک نیعمەت نەبێ بەڵکو نەفرەتیش بێت.
هەموو ، لە لوتکەی دەسەڵاتەوە تا خوارەوە تەنها لە دزیدا شارەزان. گەندەڵی لێرە تەنیا دیاردە نییە، بەڵکو شێوازی حوکمڕانییە. تاڵانکردنی سامانی گشتی بووەتە هونەر و لێهاتوویی. تەنانەت وەزیفەی گشتی بووەتە کاڵایەک بۆ ئەو کەسەیە کە پارەی زیاتری پێ دەدا.
بودجە بووەتە نێچیر و دزەکان پێشبڕکێی دەکەن بۆ تاڵانکردنی. دزەکان بە قاتی فەرمی و بۆینباخی ئاوریشمینەوە، بەوپەڕی بێشەرمی بەرامبەر کامێراکان زەردەخەنە دەکەن و گیرفانی هەژاران دەبڕن.
لە عێراقدا پێشکەوتن بە ژمارەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان ناپێورێت، بەڵکو بە ژمارەی مۆڵ و چێشتخانە و قاوەخانە و هۆڵەکانی قومار دەپێورێت. دەکرێ پرسیاری دوا مۆڵی بازرگانی بکەیت، بەڵام پرسیاری دوا قوتابخانە مەکە! پرسیاری کاتی کردنەوەی چێشتخانەیەکی نوێ بکە، نەک تاقیگەیەکی زانستی.
تراژیدیا ئەوەیە قاوەخانەکان خێراتر لە پۆلەکانی خوێندن دروست دەکرێن، چێشتخانەی پێنج ئەستێرە دەکرێتەوە لە کاتێکدا نەخۆشەکان لەبەردەم نەخۆشخانە وێرانەکاندا گیان لەدەست ئەدەن .
شریت و قردێلەی یانەکانی شەوانەکان دەبڕدرێت، بەڵام خەونی گەنجانیش بە مەقەستی بێکاری و برسییەتی پارچەپارچە دەکرێت.
عێراق بووەتە کۆمیدیایەکی ڕەش، شانۆیەکی پڕوپووچ کە پاڵەوانەکانی چینێکی حوکمڕانن لە ناخی کۆمەڵگەوە هاتوون و لەپڕ دەستیان بە ملیارەها دۆلار گەیشتووە و لە گەندەڵیدا مەلە دەکەن.
کارەبا بۆتە نۆکتەی سەردەم و ئاوی پاکیش خەونێکی وەرزیە! مافەکان تەنیا چیرۆکێکن لە ناو دەنگوباسدا باسدەکرێن ، بۆ جوانکردنی ڕووی بەرپرسان بەکاردێن و پاش کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان دەخرێنە سەبەتەی خۆڵەوە.
هاووڵاتیش هەمیشە تۆمەتبارە و بەبێ تاوان سزا دەدرێت و لێی دەدرێت چونکە داوای مافی خۆی دەکات، سوکایەتی پێ دەکرێت چونکە بڕوای بە دەستوورە. ئەو پۆلیسەی کە هاووڵاتی سزا دەدات، خۆیشی هاڕاوە لە بێ وەزعیدا! پارەی شەحنی مۆبایلێکی پێ نییە، بەڵام مافی تۆڵەسەندنەوە لە گەڵ هاووڵاتیدا بەکاردێنێت، چونکە خۆیشی لەلایەن سەرۆکە میلیشیاکانیەوە سوکایەتی پێ دەکرێت.
بە کورتی، عێراق سیستەمێکە بۆ "دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ستەم".

ڕۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە دەڵێت: ئێمە دژی یانە و یاریگا و چێشتخانە نین، بەڵام دژی ئەوەین شاوورمە ببێتە هێمای گەشەپێدان و کۆفی شۆپ ببێتە جێگرەوەی تاقیگەی زانستی و هەمبەرگر ببێتە پێوەری پێشکەوتن.

مایەی پێکەنین و گریانە کە لەولاوە ناوچەی سەوز هەیە؛ بەهەشتێکی دابڕاو و پڕ لە خزمەتگوزاریە، هەموو شتێکی پێدەگات دەنگی گەل نەبێت! لە دەرەوەی ئەوێش خەڵک بەدوای مشتێک برنجدا ڕادەکەن وەک ئەوەی خەڵاتێکی گەورە بێت، و ئاوی پاک وەک دیارییەکی ئاسمان دەبینن.

لەم وڵاتەدا زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکرێنە یانەی شەوانە و یاریگای تۆپێن. قوتابخانەکان دەڕوخێنرێن بۆ ئەوەی چێشتخانەیان لەسەر دروست بکرێت، تەندروستی و پەروەردەش بوونەتە بازرگانیەک بۆ قازانج .

گەندەڵی لە عێراق بووەتە کولتوورێکی ڕەگ داکوتاراو کە دەسەڵاتداران و کەسوکار و میلیشیاکان تێیدا وەستا و لێهاتوون.
دەوڵەت تەنیا ناو و فۆرمێکی دەرەکییە، وەک مافیا بە قاتی فەرمی و بەڵێنی درۆوە بەڕێوە دەچێت. نەوت دەچێتە ژمارەی بانکی و هاووڵاتیانیش دەچن سواڵی خزمەتگوزاری سەرەتای دەکەن.
عێراقییەکان داوای موعجیزە ناکەن، نە کۆشک و نە ئۆتۆمبێلیان دەوێت! تەنیا داوای ئاوی پاک و کارەبای بەردەوام و نەخۆشخانەیەک دەکەن کە چارەسەری خۆیان و منداڵەکانیانی تێدا بکرێت.
ڕەنگە بینەر بڕوا نەکات بەڵام بە دڵێکی پڕ لە داخەوە دەڵێم : منداڵان و ژنانی دووگیان لەبەردەم دەرگای نەخۆشخانەکاندا دەمرن، چونکە پۆلیس ڕێگرییان لێ دەکات بە پاساوی نەبوونی جێگە، یان تەنیا لەبەر ئەوەی سەر بە بەرپرسێک یان میلیشیایەکی چەکدار نین !

دەستی کاک سەردار عزیز خۆش بێت بە عەرەبی دایناوە .

https://www.facebook.com/share/p/1CJCjpGg4f/?mibextid=wwXIfr

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گۆڤاری کوردی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to گۆڤاری کوردی:

Shortcuts

Share