Geneviève Laurenceau

Geneviève Laurenceau الجمال ليس في الوجه
الجمال هو النور الذي في القلب 💛✨

Beauty it not in face; beauty is a light

05/12/2025
کێشە کەوتە نێو هێزەکانی ٧٠ !!لەسەر داوای وڵاتە بیانییەکان دەبێت هێزەکانی ٧٠ وە ٨٠ یەک بگرن لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە...
26/11/2025

کێشە کەوتە نێو هێزەکانی ٧٠ !!

لەسەر داوای وڵاتە بیانییەکان دەبێت هێزەکانی ٧٠ وە ٨٠ یەک بگرن لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کە مایەیی دڵخۆشییە وەزۆر دەمێکە دوادەخرێت بەهۆکاری جیاواز بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەبوو لەژێر چاوسورکردنەوە دەبێت دەنگ بدرێت بەوکەسانەی حیزب بۆیان دەست نیشان دەکەن هەربۆیە یەکیان نە دەگرت .

دەنگدان تەواو بووەو کاریان پێنەماو وە دەبێت بەدڵی بیانییەکان بکرێت بۆیە ناو نرا دەڤەری یەک و دەڤەری دوو !!

دەڤەری دەباشان چییان بەسەر هاتووە ؟؟
کەسە ئەکادیمییەکان دڵخۆشن وەک لیوا مەریوان و لیوا عومەرو ….. هتد ، بەڵام کەسانی وەک وەهاب مەجید و دیاری کۆماندۆ لوئەی هتد زۆر دڵگرانن هۆکار ؟؟

چەند نمونەیەک وەک :-

١/ وەهاب مەجید ( وەهاب هەڵەبجەیی ) :- کەسێکی دەرکراو لە پلەوپێگە بەهۆکاری ماددەی تیرۆر دەستی لەخوێنی خەڵکیدا هەیە وە بڕوانامەی ساختە وە هێزەکەی سەر بە هێزی ٧٠ یە دەبێت لەژێر دەستی دەربهێنن بڕواتە ژێر دەستی وەزارەتی پێشمەرگە بەکورتی لە میلیشیاوە بۆ هێزی حکومی کارێکی قورسە هەر بۆیە دەیەوێت پێگەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایش وەربگرێت کە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی دەوێت بۆ ئەمەش دەبێت سەرۆکی هەرێم ئەم کارانەی بۆ بکات :-

أ / فەرمانی لێخۆشبون لە سزای لە سێدارەدان !!
ب/ فەرمانی گەڕاندنەوەی بۆ سەر ڕاژەی ئەنجومەنی ئاسایش و لەبری دانان !!
ت/ خۆ کوێر کردن لە بڕوانامەی ساختە !!
ث/ ڕازی کردنی ئیرانییەکان کەدژیان کاری زۆری کردووەو ئیستاکە ئاشکرا بووە !!
ج/ تێوە گلان وەک پشتگیری بازرگانی ماددەی هۆشبەر و سەرانە سەندن لەبازرگانان لەژێر فشاردا !!!
زۆر بابەتی تر …

٢/ دیار عومەر ( دیاری کۆماندۆ ) :- ئەم کەسە پلەی بەفەرمی ملازمی یەکە وە ٥٥٠٠ پێشمەرگەی لەژێر دەستایە کە ئەم نەک پێشێل کردنی یاسایە بەڵکو سوکایەتی کردنە بەهەموو ئەفسەرەکانی فەرماندەیی وە داوای هێزەکەی دەکات لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە وە بۆ ئەمەش دەبێت جارێکی تر سەرۆکی هەرێم پلەی بەرز بکاتەوە کە بتوانێت ببێتە بەرپرسی لیوا ئەمەش کارێکی دژ بەیاساو کاروباری سەربازییە وە هێزی کۆماندۆش ئەو هێزەیە لە ناوچەکانی بانی مەقام و دەشتی بتێوێن هەر خەریکی کاری چەتەیی و بازرگانی ناشەرعین وەلە شاخی ماکۆکەوە درۆن هەڵبدەن بۆ وڵاتانی دراوسێ .

٣/لوئەی محمد رەزا ( لوئەی مغاویر ) :- کەسێکە کە فەرمانی لە سێدارەدانی هەیە لە حکومەتی عێراقی و هەرێم لە دەسەڵاتی دەباشان پێگەی وەرگرتووە بە هۆکاری کەسێکی دەست ڕەش و فەرهود چییە هەر بەو هۆکارەش فەرمانی لەسێدارەدانی هەیە ، بۆ ئەمیش دەبێت لەم حکومەتە فیدرالییەی عێراق لێخۆشبونی بۆ دەربکرێت وە لە سەرۆکی هەرێمەوە ئەم کارانەی بۆ بکات :-
أ/ لێخۆشبون بۆ بڕیاری لە سێدارەدانی !!
ب/ گەڕاندنەوەی ڕاژەو پلەی سەربازی !!
وە لوئەی ئیستاکە داوای قاید فیرقە دەکات لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڤەری دەباشان کە مایەیی پێکەنیینە .

نمونەی زۆر زیاترو گاڵتەجاری هەیە برادەر هەیە پلەی ملازمەو موچەی عەمید وەردەگرێت بە جێگەدانان و کاری عەمید دەکات …
منیش وەک ئیوە چاوەڕوانم بزانین ئەم گاڵتە جاڕییەی حکومەتی دەباشان و حکومەتی قوباد چی سەیرو سەمەرەی ترمان پیشان ئەدەن .
وە ئەم پێشێل کاریانە سەرۆکی هەرێمی داهاتوو بیگرێتە ئەستۆ ئەوکات حکومەتی هەرێم دەکەوێتە ژێر پرسیاری زۆرەوە !!

بەکردنەوەی پڕۆژەی سەلامەتی کەی ئیڤ سی کۆپتەرەکانی دەوڵەتی ماددەی هۆشبەری دەباشان بێ کار دەبن !!!؟؟؟؟چۆن ؟؟لەمانگێکا چەند...
26/11/2025

بەکردنەوەی پڕۆژەی سەلامەتی کەی ئیڤ سی کۆپتەرەکانی دەوڵەتی ماددەی هۆشبەری دەباشان بێ کار دەبن !!!؟؟؟؟
چۆن ؟؟

لەمانگێکا چەند جارێک لەسەر داوای باڤڵی خۆفرۆش کۆبانی کوڕی بە کۆپتەر کەی ئیڤ سی هاتووە بۆ دەباشان .

هەر بۆیە من سوپاسی خاوەنی وەکیلی ئەو خواردنگەیە دەکەم کە گیانی ئەو فرۆکەوانانەیان پاراست چونکە زۆر جار ئەوەی دەی بردە دەباشان توڕەبون و جوتەی دەخوارد بەدەستی باڤڵ دەی وت سارد بۆتەوە .

قوباد و هەڤاڵی بێ سەنگ داخەکەم پیشانتان دا چەند لە دوای هەولێرن پڕۆژەی ستراتیجیتان بۆتە کردنەوەی خواردنگە بمرن لەئاست سلیمانی زۆر شەریف ترە لە هەولێر زیاتر لە چەند دانەیەک هەیەو هەر بابەتیش نییە تف لە کوێتان بکەم کە پێشتر بە تفی خەڵکی سلیمانی نەشۆرابێتەوە سەر شۆڕانە ……

یادی دامەزراندنی  شاری سلێمانی دەکرێتەوە ؟؟بیستوومە و  کە کاتێک ئاهەنگ دەگێردرێت بۆ هەر بۆنەیەک، دەبێت پێشتر بزانرێت چەن...
26/11/2025

یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکرێتەوە ؟؟

بیستوومە و کە کاتێک ئاهەنگ دەگێردرێت بۆ هەر بۆنەیەک، دەبێت پێشتر بزانرێت چەنێک خۆشی بۆ دەردەبڕین. وەک خۆم یادی ئەم بۆنەیە چۆن بکەم کە چەند خەڵکی ڕەسەنی تیایدا بژین، چەند ئەوەندەو زیاتریش دورن، لەکاتێکدا بەئامادەو ئاوارەوە ئەوەندە هەست و ناخ بریندارن کەببێتە مایەی شەرم بۆ باڵا دەستانی ئێستای کە یادی بۆنەیەک بکەن بۆ شارێک وەختە بڵێم قۆناغەکانی زیندەبەچاڵ کردنی لەنیوە ڕێن بەرەو کۆتایی .
شاری سلیمانی دەبێت شینی مەحکوم بوونی خۆی بکات ، دەرهەق بەکۆت و زنجیرکردنی سیماکانی. ئەوە شاری سلیمانی نیە، داب و نەریت، کولتور، بەهاو پیرۆزییەکانی لەناخی خۆدا دەرگەقایم و زیندان کرابێت و
هاوڕەگەز باز، خاک و خۆ فرۆش، بکێش و بازرگانی ماددەی هۆشبەر، نامۆ بەڕەوشت و کەم ئەقڵ و گەمژەی تێدا دەست ڕۆشتوو کرابێت.
لەکۆتاییدا و بەڕاشکاویی دوای داوای لێبووردنم بۆ هۆش و هەستی هاوشارییە نازدارەکان، ئەتوانم بڵێم:
لە ئێستادا هەرگیز ئەمە سلێمانی نییەو سلێمانی سلێمانی نییە......

سەردانی جەنابی مامۆستا ئەژی بۆ لای بەرێز کاک عبدالرزاق  باوکی شەهیدی غەدر شەهید ڕێکار
26/11/2025

سەردانی جەنابی مامۆستا ئەژی بۆ لای بەرێز کاک عبدالرزاق باوکی شەهیدی غەدر شەهید ڕێکار

ئەمڕۆ میوانە بێنازەکە سلیمانی بۆ دواجار جێدەهێڵێت :-میوانێک کە بەشێوازێکی ئێجگار قێزەون،  شەهید کرا. میوانێک کەبەهێندەی ...
26/11/2025

ئەمڕۆ میوانە بێنازەکە سلیمانی بۆ دواجار جێدەهێڵێت :-

میوانێک کە بەشێوازێکی ئێجگار قێزەون، شەهید کرا.
میوانێک کەبەهێندەی پاکیی گیانی کێشراوی، ڕووی پارێزگاری خانەخوێی زەردو بێ دەرماڵ کرد، میوانێک کە ئەو دەنگی تۆپ و درۆن و دۆشکەیەی سلێمانی پێ کەڕو کوێر کرا، خۆی پێ بەهێزتر، بەورەتر و نەبەزتر کرد. کاکە ڕێکار، ئیتر تۆ ناوێکیت بەهێندەی کێوی پیرەمەگەوون سەربەرزو دوژمنانیشت وەک چەمی پاشەڕۆ بۆگەن و پیسن،
ئیتر ناوت بۆتە مۆتەکەو ترس بۆ سەرانی دەباشانی کارپیس و قێزەون. دواجار ئەڵێم: ئیتر تۆ میوان نیت، تۆ بەدەست و ورەو هەڵپەت، خۆت کردە سیمبولێک بۆ شار، ئەی تادوا نەفەس دوژمن شکێن برای شەهیدم، کاکە ڕێکار .

Adress

Sulaimania
Gothenburg

Webbplats

Aviseringar

Var den första att veta och låt oss skicka ett mail när Geneviève Laurenceau postar nyheter och kampanjer. Din e-postadress kommer inte att användas för något annat ändamål, och du kan när som helst avbryta prenumerationen.

Dela