KurdistanPost

  • Home
  • KurdistanPost

KurdistanPost Politic

10/02/2026
مەلا مەزهەر و کوشتنی کەسایەتی بە چەکی زمانلە پەیوەندییەکی دەنگییدا  کاک قادر نادر، کە لەگەل مەلا مەزهەردا کردوویەتی. ئەم...
06/02/2026

مەلا مەزهەر و کوشتنی کەسایەتی بە چەکی زمان

لە پەیوەندییەکی دەنگییدا کاک قادر نادر، کە لەگەل مەلا مەزهەردا کردوویەتی. ئەم مەلا ناموبارەکە بە گاڵتەپیکردنەوە پێی دەڵێت (قاتڕ نادر). بۆیە لێرەدا لەسەر بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە وەک جنێو کە بەکاری هێناوە قسەی لەسەر دەکەم، چونکە بەکارهێنان و گۆڕینی ناوەکە جگە لە دەرخستنی ئاستی رەوشت نزمی ئەو مەلایە، لەهەمانکاتدا رەفتارەکەی دەچێتە خانەی تەشهیر و جنیودانەوە، هەرچەندە درەنگ ئەو دەنگەم بەرگوێ کەوت دەبوو زووتر وەڵام بدرایەتەوە، بۆیە من واز لە خودی ئەم مەلا سەلەفییە دەهێنم و هیچی لەسەر ناڵێم، تەنیا لەسەر گاڵتەکردن و گۆڕینی ناوەکە قسە دەکەم:
ئەم کردەوەیە بە یەکێک لە ناشیرینترین شێوازەکانی "توندوتیژیی زارەکی" و "بە ئاژەڵکردن" دادەنرێت. ئەمە تەنها گاڵتەیەک نییە، بەڵکو هێرشێکی فرە-رەهەندە، بۆیە بە وردی لە چەند
ئەم ئەم کردەوەیە بە یەکێک لە ناشیرینترین شێوازەکانی "توندوتیژیی زارەکی" و "بە ئاژەڵکردن" دادەنرێت. ئەمە تەنها گاڵتەیەک نییە، بەڵکو هێرشێکی فرە-رەهەندە، بۆیە بە وردی لە چەند ڕوویەکەوە لێکدانەوەی بۆ دەکەین:
1. لێکدانەوەی زمانەوانی و سیمانتیکی (گۆڕینی ماناکە):
یاریکردن بە وشە ، بەڵام بە مەبەستێکی زۆر خراپ:
قادر (Qadir): ناوێکی عەرەبییە، یەکێکە لە ناوەکانی خودای گەورە (القادر) بە مانای "توانا و بە دەسەڵات". ناوێکی پڕ شکۆیە بۆ مرۆڤی موسوڵمان.
قاتڕ (Qatir): لە زمانی کوردیدا بە مانای "هێستر" دێت (بەچکەی گوێدرێژ و ئەسپ). لە کولتووری کوردیدا هێستر و گوێدرێژ هێمای "کەمیی تێگەیشتن"، "سەرڕەقی"، و "پلە نزمی"ن.
هەڵبەت ئەم مامۆستا سەلەفییە بە ئەنقەست ناوێکی شکۆداری مرۆڤی گۆڕیوە بۆ ناوی ئاژەڵێک بۆ ئەوەی کەسایەتی ئەو کوڕە بشکێنێت و لە ئاستی مرۆڤەوە دایبەزێنێت بۆ ئاستی ئاژەڵ.
2. لێکدانەوەی ئایینی (دووڕوویی و سەرپێچی شەرعی)
بەو پێیەی کەسەکە خۆی بە "مامۆستای سەلەفی" یان ئایینی دەناسێنێت، ئەم کارەی دوو هێندە قێزەونترە و پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە:
ناوناتۆرە (التنابز بالألقاب): لە قورئاندا بە ڕوونی دەفەرموێت: ﴿وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ﴾ (الحجرات: ١١)، واتە: "نازناوی ناشیرین لە یەکتری مەنێن". ئەم کارە حەرامە.
سووکایەتی بە ناوی "قادر": وشەی "قادر" سیفەتێکی خودایە. گۆڕینی ئەم ناوە بۆ "قاتڕ" جۆرێکە لە بێ ئەدەبی بەرامبەر بە ئاینەکە و خودی ناوەکەش، نەک تەنها کەسەکە.
پێچەوانەی بانگەواز: ئەرکی مامۆستای ئایینی ڕێزگرتن و ئامۆژگارییە بە نەرمی، نەک بە سووکایەتی. ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەو مامۆستایە بۆ خۆی کێشەی ئەخلاقیی هەیە لە مامەڵەکردندا.
3. لێکدانەوەی دەروونی و کۆمەڵایەتی:
گۆڕینی ناوەکە بۆ خۆی دەچێتە خانەی بۆڵینگ و هەراسانکردن، بەتایبەت کاتێک لەلایەن کەسێکەوە دەکرێت کە بۆ خۆی خاوەن دەسەڵاتێکی ئاینی دەزانێت لە بەرامبەر کەسێک کە دەسەڵاتی ئاینی نییە.
مەبەستی ئەم مامۆستایە ئەوەیە، کە ئەو کەسە لە پێش چاوی خەڵک "بچووک بکاتەوە" و بیکاتە جێگای پێکەنین، تاوەکو قسەکانی یان بوونی ئەو کەسایەتییە بێ بەها بکات.
بۆیە کاریگەری و گۆڕینی ئەم جۆرە ناوانە زوو بڵاو دەبنەوە. مەترسییەکە ئەوەیە کە ئەو مامۆستایە دەیەوێت خەڵکی دیکەش چاو لە مامۆستاکە بکەن و هەر بەو ناوە بانگی بکەن، کە دەبێتە هۆی کوشتنی کەسایەتی کۆمەڵایەتی کاک قادر.
4. حوکمەکە چییە؟ (ئەنجام)
ئەم کردەوەیە *"جنێو"*ـە بە بەرگێکی تردا. ئەوەی ئەو مامۆستایە دەیکات پێی دەوترێت "تیرۆرکردنی کەسایەتی". لەجیاتی ئەوەی وەڵامی بۆچوونەکانی بداتەوە، هێرش دەکاتە سەر ناو و جەستە و بوونی کەسەکە.
لە کۆتاییدا گۆڕینی "قادر" بۆ "قاتڕ" تەنیا گاڵتەپێکردن نییە، بەڵکو تاوانی زارەکییە. بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئایینیە بۆ بەرەو رووبوونەوەی کەسێک کە خۆی ناتوانێت زمانی ئاسایی بەکاربهێنێ، یان زمانی ئاینەکەی فریای ناکەوێت، ئەمەش نیشانەی لاوازیی بەڵگە و نەبوونی ڕەوشتی بەرزە لای ئەو مامۆستایە.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=94898

لە نووسینی ئاشتی برایم ئەفەندی:کۆمەڵکوژی ڕۆژئاوای وڵات و میدیای عەرەبی!سیاسیەکان و میدیای عەرەبی، بەشێوەیەکی گشتی، پێیان...
02/02/2026

لە نووسینی ئاشتی برایم ئەفەندی:
کۆمەڵکوژی ڕۆژئاوای وڵات و میدیای عەرەبی!
سیاسیەکان و میدیای عەرەبی، بەشێوەیەکی گشتی، پێیان وایە، هەنگیان لە دارە دۆزیتەوە، بەوەی کە ئەمڕۆ ئەمریکا و ڕووسیا و فرەنسا پشتیوانی لە ئەحمەد شەرع دەکەن و لەسەر کورسی دەسەڵاتی سوریایان داناوە، مێژوو پڕە لەو جۆرە شانۆگەریانە، واتە ئەو پشتیوانی کردنە لە ئەحمەد شەرع ڕوون نییە کە تەمەنی چەند دەبێت، ڕەنگە لە تەمەنێکی ساوادا یان پیردا تیرۆر بکرێت، بەڵام بە دڵنیایەوە چارەنووسی ئەو پشتیوانیە، بە ئەتک کردن کۆتایی دێت، هەر وەک بەشار ئەسەد، سەدام حوسێن، موبارەک و قەزافی و سەدانی دی لە دنیای سەڕۆکایەتی عەرەبدا.
پوتین لە هەفتەی ڕابردوودا، پێشوازی لە ئەحمەد شەرع کرد، میدیای عەرەبی کەوتنە دەهۆڵ کوتین، کە شەرع تەنیا لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێ ناکرێت، بەڵکو ڕوسیاش پاڵپشتی ئەو دەکات، لەگەرمەی دواڕێککەوتنی شەرع لەگەڵ قەسەد بوو، کاتێک کە سەڕۆکی کاتی سوریا، گەشتی کرد بۆ ڕووسیا، بێ گومان ئەوە بە مەبەست بوو، بۆ ئەوەی ئەوان هەوڵبدەن ئەو داشە بەکاربهێنن بۆ دەستکەوتی زێتر لە ڕێککەوتنی نێوان قەسەد و شەرع.
میدیای عەرەبی لە یاد خۆی دەباتەوە، کە کاتێک شەرع بە گەرموگوڕی لەلایەن ڕووسیا پێشوازی لێکرا، ئەوا لە کاتێکدا بوو کە دژەکەشی کە بەشار ئەسەدە، لە ڕوسیاوە لەلایەن پوتینەوە داڵدە دراوە، هەمیشە وەک کارتی فشار لە دوورەوە دژی ئەحمەد شەرع بەکاری دەهێنێت. لە ناوەوەش پێگەی جەماوەریی ئەسەد چی زۆر یان کەم، دەکات بەهەوێنی گەشە کردنی ناڕەزایی جەماوەریی دژی دەسەڵاتی داعشیەکانی دیمەشق، وەک ئەوەی ئێستا کە ئەمریکا دەیکات دژی ڕژێمی ئێران و کوڕی شای هێناوەتە سەرخەت، وەک جێگرەوەی دەسەڵاتدارانی ئیران پێشانی ئیران و دنیا و جەماوەریی دەدات.

دیاری کردنی سنووری جوگرافیای وڵاتانی عەربی و سیادە و سەربەخۆیان، بە شانوبازووی سەڕۆکی ئەو وڵاتانە نەهاتۆتە کایەوە، بەڵکو وەکو داش لەسەر کورسی دەسەڵاتدا دانراون، خاوەن دەسەڵاتێکی کارتۆنین، ئەو سوریایەی کە ئەمڕۆ سنووری جوگرافیای دیاریکراوە و ناوی دەبەن وڵاتی عروبە، ئەوا لەسەرەتای سەدەی ڕابردوودا لەلایەن بریتانیا و فرەنسادا ئەو سنوورە کێشراوە، نەک بە خەباتی میللەتانی ئەو ناوچەیە و پێداگری سەرانی نەتەوەی دەسەڵاتدار لەو وڵاتەدا.
میدیای عەرەبی خۆی لەو ڕاستییانە دەدزێتەوە، کۆمەڵێک بێژەری بێ ئابرووی وەک فەیسەل ئەلقاسم لە کەناڵی ئەلجەزیرە، هێناوەتە بەرچاوان، لە پشت مایکریفۆن، لە جێگەیەکی گەرم و پڕ لە ئاسایش، خۆی فش دەکاتەوە و وەک ئەوەی فروج بێت و باڵ بگرێت، دەنگ بەرز دەکاتەوە و میللەتی کورد لەسەر خاکی خۆیدا، بە ئینفیساڵی ناو دەبات و خۆی بە پاڵپشتی عروبە دادەنێت! سەهیب شرایری لە سکای نیوز. ڕەشا نەبیل، سارە بن عیشوبە، لارا نەبهان و کریستیان بیسەری لە کەناڵی ئەلعەرەبیە. ئەوانە بۆ پارە و مانەوەیان وەک بێژەر لەو کەناڵانەدا ئەوەی ناوی مۆڕاڵ بێت لەدەستیان داوە و دژایەتی ماف و سەربەخۆی میللەتێکی ٤٠ میلیۆنی دەکەن و بە کەمەنەتەوە ناوی دەبەن.

میدیای عەرەبی دژایەتی مافی کوردی لەژێر ناوی "قەسەدا" بچووک کردووە، بۆیە لە ڕۆژئاوای وڵاتدا دەبێت وریا بن، کە ناوهێنانی مافی نەتەوەیەک، نابێت لە چوارچێوەی قەسەدا بەرجەستە بکرێت. ئەوەی ڕوونە قەسەد، هێزێک بوو هەموو چەکدارانی کەمەنەتەوەکانی دی سوریا و عەشایری عەرەبی تێیدا کۆکرابۆیەوە، واتە ئەو هێزە ئەگەر زۆربەی کورد بووبن بەڵام هەمووی کورد نەبوون، کەواتە دەبێت لە میدیادا چاوێک بەو مەسەلەیەدا بخشێنرێت و سەربەخۆی کوردستان نەگۆڕێت بە داوکاریەکانی "ئەلقەسەد".
ئیبن خەلدون، فەیلەسوفەکی تونسی، بە ڕەگەز خەلکی مەغربە، زۆربەی سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە بە ڕەگەز "عەرەبە"، شەشسەد ساڵ پێش ئێستا دەڵێت:
" عەرەب ڕوو لە کوێ بکەن کاولی دەکەن، عەرەب ئەگەر برسی بن دزی دەکەن، ئەگەر تێریش بن دەخۆنەوە".
ئیبن خەلدون، لەگەڵ ڕووداوەکانی سەدەی بیست و بیستویەکی میللەتی کورددا نەژیاوە، واتە لەگەڵ ڕووداوەکانی نەوەی خۆیدا گوزەری کردووە، بە بڕوا بوون بە خەرمانەی ئەزموونی ژیانی خۆی و بەسوود وەرگرتن لە سەرچاوە مێژوویەکاندا، گەیشتۆتە ئەو بڕوایە و لە ڕاستییدا لای نەداوە و پەنجەی بۆ سروشتی جۆری بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی میللەتەکەی خۆی ڕاکێشاوە، ئەو وتە پڕ بەپێزو پڕ مانایەی لە دوای خۆیدا لە مێژوودا تۆمار کردوە.
ئەوەی پێویستە بگوترێت ئەوەیە، کە ئەو میدیاکارانەی عەرەب، بە نێر و مێوە، ئەوانەی ناویان لەسەرەوەدا هاتووە، لەگەڵ ڕووداوەکانی پاکتاوی نەژادی، ئەنفال، کیمیابارانی باشووری کوردستان، کۆمەڵکوژی عەفرین، حەسەکە، قامیشلوو، حەڵەب کۆبانی گوزەریان کردووە، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا هەزاران وێنەی نامڕۆڤانەی هەڵسوکەوتی داعشەکانی شەرعیان بینیوە وەک، چەکدارانی شەرع منداڵێک دەکوژن، دواتر جەرگ و دڵی دەردەهێنن و دەیخۆن و ئینجا بڵاوی دەکەنەوە، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، ئینجا بۆ پارە و بێویژدانی و بێ مۆڕاڵی خۆیان، بەبێ شەرمانە لەسەر شاشەی کەناڵەکاندا بەرامبەر بە میللەتی کورد بڵاودەکەنەوە. ئەوانە لەژێر ناو و دروشمی دژایەتی کردنی "ئەلقەسەد"، دژایەتی سەربەخۆی میللەتێکی ٤٠ میلیۆنی دەکەن، چاویان لە ڕاست هەموو نەهامەتی و ماڵوێرانی و کۆمەڵکوژیی ئەو میللەتەدا دادەخەن.
دنیای ئینتەرنێت و فەیسبوک، شۆڕشێکی مەزنە کە لە دنیای میدیادا ڕوویداوە، بێ گومان بۆ ڕووماڵە کردنی ئازارا و نەهامەتی میللەتان، میمبەرێکی ئێجگار باشە بۆ خستنە ڕووی ڕاستییەکان لەلایەن زۆرینەی شەقام، ئەوانەی کە خەمخۆری ڕووداوەکانن، ئەوانەی دڵسۆزن و بە پەڕۆشەوە ڕاستیەکان بە وێنە دەخەنە بەرچاوی میللەتان، ئەو سەرچاوەیە باشترینە بۆ دەستکەوتنی ڕاستیەکان، چوونکە ئەوانەی بەخۆبەخش ئەو لێپرسراوەتیە دەخەنە ئەستۆی خۆیان، لە سونگەی بەرژەوەندیەوە هەڵناقوڵێت، بەڵکو لە سونگەی دڵسۆزی و بەتەنگهاتنەوەیە، واتە میدیاکاری کەناڵەکان نین، کە بۆ پارە و خۆدەرخستن و بە ئاراستەکردنی لایەنێکی دیاری کراوی سیاسی و زلهیزە ناوچەیەکان کار بکەن. ئەگەر ئەو سەرچاوەیە نەبووایە هەموو ئەو کۆمەڵکوژیانەی عەفرین، حەڵەب، حەسەکە و کۆبانی دیزەبەدەرخۆن دەکران، میدیاکارانی عەرەبی، وەک ئەو ناوانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێ دراوە، بە ئارەزووی دڵی خۆیان ڕاستیەکانیان دەشێواند، بەوجۆرەی کە لەگەڵ بەرژەوەندیان بوو دەیانگەیاندە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، بەگیانی هاندانی نەتەوەی عەرەب و ئیسلام، دژی نەتەوەی کورد ڕووداوەکانیان ڕووماڵە دەکرد.

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=94889

Address

Salabacksgatan 31, Lgh: 1103

75432

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KurdistanPost posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to KurdistanPost:

  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share