Rasty press

Rasty press Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rasty press, Media, .
(300)

لیستی ٢٧٥ ـی پارتیمان
09/08/2025

لیستی ٢٧٥ ـی پارتیمان

لە فشاری دارایی و سیاسییەوە بۆ فشاری کولتووریدەرکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی ز...
26/07/2025

لە فشاری دارایی و سیاسییەوە بۆ فشاری کولتووری

دەرکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی زانکۆدا، لە شارەکانی کەرکووک، مووسڵ و دیالە، وەک ئەوەی لە نووسراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقدا هاتووە، بڕیارێکی سەرپێی نەبووە، بەڵکو دوای پێکهێنانی لیژنەیەک و بەدواداچوون بووە، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت، نیازپاکییەک بۆ پابەندییە دەستوورییەکان لە ئارادا نیە، هەر وەک ئەوەی لە ڕووی سیاسیی و داراییەوە سەرپێچی و پێشێلکاری بەندە دەستوورییەکان دەکرێت، لە ڕووی فەرهەنگی و کولتووریشەوە دژایەتی زمان و کولتووری کوردی دەکرێت.

بڕیاری ژمارە (6496)ی ڕۆژی 16ـی تەمموزی 2025ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، کە ئاراستەی زانکۆکانی مووسڵ، کەرکووک و دیالەی کردووە، فەرمانیکردووە، پرسیاری تاقیکردنەوەکان نەکرێنە کوردی و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە زمانی خوێندن عەرەبییە و ئەو بابەتانەی ئینگلیزین، دەبێت تەنیا ئەو دوو زمانە بەکار بهێنرێن. بەمەش هەزاران قوتابی کورد لە زانکۆکانی ئەو سێ پارێزگایەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە و ئاییندەیان دەخرێتە تونێلێکی تاریکەوە، بەو پێیەی بێ بەش دەبن لە تێگەیشتنی پرسیارەکان و ڕەنج و کۆششی زانکۆیان ڕووبەڕووی مەترسی دەرنەچوون و دواکەوتن تا ڕادەی وازهێنان لە خوێندن دەکرێتەوە.

نەک هەر ئەوە، بەڵکو بڕیارەکە دەبێتە هۆی پوکانەوەی خوێندنی کوردی بە تایبەت لە پارێزگای کەرکووک و کاریگەرییەکی گەورە دەکاتە سەر ئەوەی چیدیکە هاووڵاتیانی کورد لە پارێزگاکە منداڵیان نەخەنە بەر خوێندنی کوردی، بەو پێیەی لە زانکۆ زمانی خوێندن عەرەبی دەبێت.

ئەم بڕیارە جگە لە لێکەوتە و کاریگەرییە مەترسیدارەکانی و شەڕێکی شاراوەیە دژ بە زمانی کوردی و کودەتایەکی ڕوونە بەسەر ئەو هەموو دەقە دەستووری و یاساییانەی لە بارەی هاوشانیی زمانی کوردی و عەرەبی لە دەستوور و یاساکارپێکراوەکانی عێراقی فیدڕاڵدا چەسپێنراون.

بە نموونە لە ماددەی (4)، بڕگەی یەکەمی دەستووری عێراقدا بە ڕوون و ڕاشکاوی هاتووە: زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی، زمانی ڕەسمییە لە دەوڵەتدا.

هەروەها لە یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2014 کە تایبەتە بە زمانە ڕەسمییەکانی عێراق و دەقەکەی لە ژمارە (4311)ی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق لە شوباتی 2014 بڵاوکراوەتەوە و لە ماددەی سێیەمی یاساکەدا زۆر بە ڕوونی هاتووە، "زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی ڕەسمین لە عێراقدا".

لە یاساکەدا، نەک تەنیا زمانی کوردی و عەرەبی هاوشانن، بەڵکو حکومەت و دامەزراوە فیدڕاڵییەکان پابەند کراون بەوەی مامەڵەی یەکسان لەگەڵ زمانی کوردی بکەن و کار بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی زمانەکە بکەن و لە نووسراوەکانی دەوڵەتدا، وەک یەک بەکاربهێنرێن.

گرنگە هەموو لایەک چاوکراوە و وشیار بین لە ئاست ئەو پێشێلکارییە دەستووری و یاساییانەی بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەکرێن. نەک تەنیا مافە سیاسیی و دارایی و یاساییەکان، بەڵکو مافە کولتووری و ڕۆشنبیریی و فەرهەنگییەکانیشمان دەبێت بپارێزین و بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانی فیدڕاڵی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی نایاسایی ببینەوە، کە دژایەتی کولتوور و فەرهەنگ و زمانی کوردی دەکات.

ئاریان سەلاحەدین ئەسعەد
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

21/07/2025

ئیخلاس دلێمی
سبەینێ هەواڵی خۆش دەبیستن لەبارەی مووچە.

12/07/2025

بەپەلە:
داوایەک لە وڵاتانی زلهێزەوە بۆ پارتی

لە کۆمێنتە👇

کاتی بڕیاری یەکلاکەرەوەیەڕژێمی عێراق بە ئەنقەست کات دەکوژێت بۆ زیاتر برسی کردنی خەڵکی کوردستان بەبەرنامەیەکی داڕێژرا و پ...
10/07/2025

کاتی بڕیاری یەکلاکەرەوەیە

ڕژێمی عێراق بە ئەنقەست کات دەکوژێت بۆ زیاتر برسی کردنی خەڵکی کوردستان بەبەرنامەیەکی داڕێژرا و پلان بۆ دانراو،ڕۆژێک دەڵێن چاوەڕێی دادگای فیدڕاڵین.ڕۆژێکی دیکە وەفد دەنێرین و جارێکی دیکە ڕێگە نادەن هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە،ئەمانە هەمووی کات کوشتنە و بۆ ئەوان گرینگ نیە موچەخۆری کورد چەند برسیە تاکە شت لای ئەوان ئەوەیە کە دۆخەکە بەم شێوازە درێژ ببێتەوە و خەڵکی کورستان زیاتر برسی بکرێت،ئێستا کاتی ئەوەیە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت و چیتر قومار بە چارەنوسی خەڵکیەوە نەکرێت بەو کات کوشتنە

بەپەلەبافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەوە قسەیان کردووە!کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ...
10/07/2025

بەپەلە
بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەوە قسەیان کردووە!

کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە لە پەیوەندییەکەیاندا کە زیاتر لە 40 خولەکی خایاندووە بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکردووە ئەوەی بەغدا دەیکات فشارەە زوڵمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر بۆیە داوای لە مەسرور بارزانی کردووە کەمێک نەرمی بنوێنن بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

بافڵ تالەبانی راشیگەیاندووە دوای چەند مانگێکی دیکە هەڵبژاردن دەکرێت و حکومەتێکی نوێ لە عێراق دروست دەکرێت بۆیە پێویستە ئەم ماوەیە بە هەرجۆرێک بێت کێشەکان بەرەوە چارەسەر بەرین.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بووەو بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی یەکێتیی بۆ حکومەتی هەرێم و قەورەی کوردستان دووپات کردۆتەوە

10/07/2025

دادگای فیدراڵی دووشەممە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

10/07/2025




✌.

پیاوێک بە تەنهاوە جۆکی بە هەموو دوژمنان دادائومێدی کاتە سەختەکان مسرور بارزاني #حکومه‌تیکی_سه‌رکه‌وتو
09/07/2025

پیاوێک بە تەنهاوە جۆکی بە هەموو دوژمنان دادا
ئومێدی کاتە سەختەکان مسرور بارزاني
#حکومه‌تیکی_سه‌رکه‌وتو

بۆ بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیئەگەر میدیا و سۆشیال میدیاكانتان رانەگرن، واز لەو دوژمنكارییەی پارتی نەهێنن، هی...
09/07/2025

بۆ بەڕێزان
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی

ئەگەر میدیا و سۆشیال میدیاكانتان رانەگرن، واز لەو دوژمنكارییەی پارتی نەهێنن، هیچ گلەیی مەكەن لە كاردانەوەی تووندمان دژ بە ئێوە و پیرۆزییەكانتان!

پارتی وەفادار بوو لەگەڵ هەرکیەکان و گەورەیی نواندهەرکیەکان ئازان، کوردن، زۆرینەیان پارتین و شەهید و قوربانی زۆریان داوە ...
09/07/2025

پارتی وەفادار بوو لەگەڵ هەرکیەکان و گەورەیی نواند

هەرکیەکان ئازان، کوردن، زۆرینەیان پارتین و شەهید و قوربانی زۆریان داوە بۆ کوردستان و پارتی.

پارتی ئازایانەتر گەورەیی خۆی نواند و نەیهێشت هێزە ئەمنیەکانی زیانێکی ئەوتۆ بە هەرکیەکان بگەیەنن و نەکەوتە ژێر کاریگەری هەندێ میدیای نابەرپرس و سیاسەتی فاشلی پشت ئەو میدیایانە کە چەندین جار ئێمەیان توشی پێکدادان و کوشتن و بڕین کردووە لە سنوری خۆمان.
ئەوەی ئەمێنێتەوە لەو ڕووداوە لایەنە یاساییەکەیەتی کە نابێت فەرامۆش بکرێت، دەبێ یاسا سەروەر بێت بەبێ جیاوازی و دەبێت برایان و دۆستانیشمان لە هۆزی هەرکی بە سینگ فراوانیەوە ملکەچی یاسا بن.

09/07/2025

خورشید هەرکی:
ئێمە خۆمان پارتی و پێشمەرگەین، چۆن کێشەمان لەگەڵ پارتی دەبێت؟ کێشەی ئێمە یاساییە.
زیاتر لە کۆمێنتە

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rasty press posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share