03/27/2020
لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردودا ۹٦۹ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکەوە لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ۹۱۳٤ کەس.
ڤی ئۆ ئێکس - دامەزراوەیەکی میدیای ئەمریکیە ئامانجی شیکردنەوەی ئەو هەواڵ و ڕووداوانەیە کە
.لەتەواوی ناوچەکە و جیهاندا ڕووئەدەن
Operating as usual
لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردودا ۹٦۹ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکەوە لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ۹۱۳٤ کەس.
پارێزگاری سلێمانی مژدەی چارەسەرکردنی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای پایۆنێر ئاگاداریکردینەوە، کە كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازیی دەرمان بەوپەڕی تواناوە سەرباری ئەم بارودۆخە سەختەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەدرێژایی رۆژ بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بەھەموو جۆرەكانیەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ پشتگیری سێكتەری تەندروستی عێراق.
ھاوكات كۆمپانیاكە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتەگەڕ بەبەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin). بەرھەمەكە بە كرداریی و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەماندا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتوودا، كە دەتوانرێت لە مانگی داھاتوودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش، لەپێناو دڵسۆزیی و پابەندیی كۆمپانیاكەمان بۆ هەر یارمەتییەک كە بەرپرسیارێتی نیشتمانیی دەیخوازێت.
ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی تەندروستیی زانستیی گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا.
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوانە دەربڕی و، سوپاسی کاری دڵسۆزانەو بەرپرسیارانەی کۆمپانیای پایۆنێری کرد.
هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە لەسەر هەموو ئاست و تەوەرەکان بەردەوام دەبین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە مەترسیدارەو زاڵبوونی تەواویی بەسەر ئەم پەتایەدا.
سوپاس بۆ دەستپێشخەرییەکانی پایۆنێر.
سوپاس بۆ پابەندبوونی هاووڵاتیانی بەڕێز.
سوپاس بۆ ئەرک و ماندوبوونی بەردەوامی سەرجەم دامودەزگاکان.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
٢٢/ ٣/ ٢٠٢٠
بەپەلە.. قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان تاکو ١/٤/٢٠٢٠ درێژکرایەوە
ئایا دەزانی ئێستا لەکورستان ئەگەر ٤٠٠ کەس توشی کۆرۆنا ببێت کەسی ٤٠۱ کە توش دەبێ راستەوخۆ دەبێت لەسەر جادە فڕێبدرێت چونکە جێگا نیە
جا خۆتان #بپیارێزن و مەیەنە دەرەوە
هانا چۆمانی
مامۆستایانی ئایانی بە ئایەت و حەدیس بۆت باس ئەکەن و بۆت ئەسەلمێنن کە چونە دەرەوە گوناهە و تاوانە و ترسی گشتی بۆ سەر ژیان خەڵکی دروست ئەکەیت ... تۆ هەر گوێ ناگری
..........................
پزیشک و پسپۆڕەکانی تاقیگە بە زانست و بە داتا و بە ئارتیکەل و بە (MLS) بۆت باس ئەکەن کە مەترسی تێکەڵاو بوون و چونە دەرەوە چ کارەساتێکی لێکەوێتەوە ... تۆ هەر گوێ ناگری
.........................
بە خورافە وبە چیرۆک و بە فیلم و بە ئەنیمەیشن و بە خەیاڵی زانستی بۆت باس ئەکەن و نیشانتی ئەدەن کە ئەم ڤایرۆسە چۆن ژیان ئەوەستێنێ ، چۆن شاهدی مردنی ئازیزەکانت ئەبی تەنها بە بیستن و هەرگیز ناتوانی گۆڕەکەشی ببینیت .. کەچی تۆ هەر ئەڵێی فشەیە و گوێ ناگری
........................
ئێ لە کەنەدا و ئەمریکاوە هەتا ئەگاتە جنوبی شەرقی ئاسیا هەمووی ڕۆشتۆتە ماڵەوە ، بە کەرتی گشتی و تایبەتەوە ، سەدان ملیۆن خوێندکار و سەدان ملیۆن کرێکار نێردراونەتە ماڵەوە ،ئەوەی جیهان سەدان سالە بە ساختەچێتی و قۆڵبڕێتی بە ناوی (بازرگانی ئازاد) و (سەرمایەداری) پێکەوەی ناوە ، وا گەنجینەی سەدان ساڵەی وڵاتان هێنراوەتە دەرەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم نەگبەتیە ، کە چی تۆ هەر ئەڵێی فشەیە و گوێ ناگری
یەعنی هەر ئەبێ مەیتی سێ چوار کەسی ئازیزت لە بەرچاوتا بکەوێت (زمانم لاڵ بێت خوایە و کەس خراپەی نەیەتە ڕێ ) ئەنجا تێبگەیت
ئێ ئینسانێک بە ئاین تێناگات ، بە یاسا تێناگات ، بە زانست تێناگات ، بە سینەما تێناگات ، بە چیرۆک تێناگات ، بە ئەنیمەیشن تێناگات و گوێ بە ژیانی کەس نادات ، ئێ ئەمە ئەبێت ئیتر بە زمانی خۆی قسەی لەگەڵ بکەیت و پێی بڵێی هێییییییی (........) مەچۆ دەرەوە ،
توخوا مەچۆرە دەرەوە ،
لەبەر ئەو کەسوکارەی کە هێشتا خۆشت دەوێن و خوشیان دەوێیت ، مەچۆرە دەرەوە
نوقتە سەری دێڕ ......
..............................................................................
(ئەم گۆشت برژاندن و شاڵ لەبەر کردن و شاخەوانی و وەرزش کردن و گۆبەرەک و پشتێنی ئاڵتون و پاسکیل سواری و دۆمینە کردن و دانیشت لەبەر دەرگایە) ئێمەش حەزمان لێیەتی ، دۆخی ئێمەش لە ماڵەوە زۆر باش نیە هەرچی نەخۆشی دەرونی نوێ هەیە و پەیوەندی بەم دۆخەوە هەیە لە ئێمەشدا نیشانەی داوە لە بێ تاقەتی لە (تراومایز)ە ، لە (کرۆنا فۆبیا) و لە (وەسوەسەی کۆرۆنا) لە قەلەقی ، لە سایکۆسۆماتیک ، وەلێ ئیتر ئەبێت هەندێکمان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین بە رامبەر بە خودا و بە خەڵکی تر و بە ماندوبونی پزیشکەکان و بە گیان و ڕۆحی ئازیزەکانمان
نوسینی: مامۆستا ھێمن عبدالقادر
لە سلێمانی بە ھۆی کۆرۆناوە زەنگی مەترسیدار لێدەدرێت
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵیت، دۆخەکە لە سلێمانی مەترسیدارە و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبووندایە و زەرنگی مەترسی لێدەدرێت.
لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و گۆشتفرۆشی گەڕەکەنان.
بەپەلە
توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن 37 ساڵانە کارمەندی بەنزینخانەیە و هیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵاتی نەکردووە.
ئاگادارییهك بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بهڕێزان: ناو بهناو زانیاریمان پێ دهگات سهبارهت به كهسانێك كه پێویستیان به ژهمی خواردن ههیه، بههۆی بێ خانهو لانهیی، یان نهبوونی توانای دروستكردنی خواردن، یان ههر هۆكارێكی تر، بۆیه ههركهسێك لهو هاووڵاتیو خێزانانه شك دهباتو ئاگاداره، و بهههر هۆكارێك پێویستی به ژهمی خواردنی ئامادهكراو ههیه، له ڕێگهی ئهم ژماره ناونیشانانهی خوارهوه یان ههر ڕێگهیهكی ترهوه ئاگادارمان بكات، تا له چوارچێوهی پڕۆژهیهكی مرۆییدا ژهمی خواردنیان بۆ دابین بكهین، له ئهمڕۆوه ئێمه زانیارییهكان له سنوری پارێزگای سلێمانی له ڕێگهی ئهم ژمارهیهی خوارهوه یان بهڕێوهبهرو بهرپرسانی چاودێری كۆمهڵایهتییهوه له ناو شاری سلێمانیو قهزاكانی دهوروبهری، كۆدهكهینهوه، پاشان به میكانیزمێك كارهكه بهڕێوه دهچێت.
لهگهڵ ڕێزدا
تێبینی:
1ـ پڕۆژهكه ههموو سنوری پارێزگای سلێمانی دهگرێتهوه.
2ـ تهنها مهبهست كهسانێكه كه توانای دهستخستنی ژهمی خواردنیان نییه.
3ـ بۆ پهیوهندی ئهم ژمارهیه بهكاربهێنن: (07501361771).
4ـ یان سایت و پهیجی فهرمی بهڕێوهبهرایهتی گشتی بهناونیشانی (www.socialsuli.com)
یان پهیجی فهرمیمان له فهیس بووك: [email protected]
براتان
عومهر گوڵپی
بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی
20ی 3ی 2020
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
بەپەلە
چوار تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و گەڕێندرانەوە بۆ ماڵی خۆیان.
#coronavirus
بۆ ئەوانەی پابەندی ڕێنمایەكان نابن
تەنھا ئەمڕۆ لە یەك ڕۆژدا ٤٧٥ كەس لە ئیتاڵیا گیانی لەدەست داوە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە
بەپەلە
قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی تر درێژ كرایەوە
بەپەلە
ئەمرۆ چین یەكەم ڤاكسین لەسەر مرۆڤ تاقی دەكاتەوە
#CoronaVirus
بەپەلە
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ لە ئێران گەڕاونەتەوە دانیشتوی (تەکیە).
ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ دانیشتووی سلێمانی
ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ خزمێکی دیکەی توشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد.
وەزارەتی تەندروستی
16 ئازار 2020
بەپەلە
ئەمڕۆ دووشەمە یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنا لە ئەمریكا لەسەر مرۆڤ تاقی دەكرێتەوە
سەرچاوە : دەیلی مەیڵ
بەپەلە
د. سەباح هەورامی-بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی:"هیوام وایە رێنماییە تەندروستیەکان باشتر جێ بەجێ بکەن و لەماڵەکانتان بمێننەوە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە هەڵکشانە".
تەنیا ئەمرۆ لە ئیتاڵیا ٣٦٨ كەس مردون بەھۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە
تكایە پابەندی ڕێنمایەكان بن لە ماڵەوە بمێننەوە و قەدەغەی ھاتووچۆ مەشكێنن
بەپەلە
وەزارەتی تەندروستی: دەرەنجامی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند کە:
برایەک و دوو منداڵی تووشبووەکەی ئەمڕۆ.
خزمێک و خوشکێکی مامۆستا ئاینیەکەی سلێمانی کە گیانی سپارد .
بەپەلە
وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان،
بڕیاریدا، ماوهی 72 كاتژمێری دیكه قهدهخهی هاتووچۆ درێژ بكاتهوه.
باری نائاسای بەھۆی كۆرۆناوە لە ئەمریكا ڕاگیەنرا
#VOX
#Coronavirus
كەناڵی Fox News ئەمریكی
ئەگەری ھەیە دۆناڵد ترەمپ باری نائاسای لە سەرتاسەری ئەمریكا ڕابگەینێ بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە
بەپەلە WHO
ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ٥٠٠٠ كەس ی تێپەڕاند لە جیھاندا ئێستا ئەوروپا بۆتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا
سەرۆكی بەڕازیل توشی كۆرۆنا بوو
#coronavirus
كوان ئەوانەی ئەیانوت مامۆستا ئایینیەكە بە كۆرۆنا نە مردووە
حەوت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراون، شەش کەس لەو تووشبووانە کەسوکاری مامۆستا ئایینییە کۆچکردوەکەن.
هەمووی ٢ هەفتەیە
.
گەشت و سەیران قەرەبوو دەکرێتەوە
.
سەردانی هاوڕێ قەرەبوو دەکرێتەوە
.
سەردانی دایک و باوک و خوشک و براو کەسوکار قەرەبوو دەکرێتەوە
.
چوون بۆ کافێ و رێستپۆرانت قەرەبوو دەکرێتەوە
.
پیاسەو هەواگۆڕینی کۆتایی هەفتە قەرەبوو دەکرێتەوە
.
بەڵام بیرتان نەچێت کە ئەزیزێکت لەدەست دا قەرەبوو ناکرێتەوە
.
کۆرۆنا تێ دەپەڕێت
بەڵام ئەوانەی بەهۆی کۆرۆنا کەسێک لە دەست دەدەن و کۆرۆنا داخیان دەکات
هەتا ماون وشەی کۆرۆنا خوێ بە برینیانەوە دەکات
.
ئەم ڤایرۆسە بۆ شارێکی دیاریکراو نایەت بۆ حزبێک نایەت جیاوازی ناکات
.
🙏🏻🧡 ئەگەر ھاوڕایت لەگەڵ ئەم قسانە بڵاوی
بکەرەوەو ھاوڕێکانت لەسەر ئەم پۆستە مێنشن بکە 🧡
🙏🏻
Yadgar Fayaq
وێب سایتی نەخۆشخانەی ئاسا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانی پشكنین بۆ خۆت كەیت
http://www.asasuli.com/?fbclid=IwAR24UlgKaDIQ-thZbM9UVDTAqjQ4XcsB-azaJwMoGCt9zep76hHfnPS4D1s
USA
New York, NY
10001
Be the first to know and let us send you an email when VOX Kurdish posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.
Sebastian Guerrero - The Warrior
New York, NY, United States