Aza Press

Aza Press ئازاپرێس سەکۆی راستییەکان و رەخنەی رادیکاڵە

دوێنێ لە عەفرین سووکایەتیی بە ئاڵای کوردستان کرا، ئەمڕۆیش سەرۆکی ئەنەکەسە لۆگۆی دەوڵەتی سووریای لەسەر دڵی داوە..
03/22/2026

دوێنێ لە عەفرین سووکایەتیی بە ئاڵای کوردستان کرا، ئەمڕۆیش سەرۆکی ئەنەکەسە لۆگۆی دەوڵەتی سووریای لەسەر دڵی داوە..

01/06/2026

🔻پەیامی هونەرمەند ناسری ڕەزازی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کرماشان، ئیلام و لوڕستان

12/27/2025

بەفرێکی زۆر لە قەندیل باریوە و شارەوانی بناری قەندیلیش پەیامی بۆ هاوڵاتییان هەیە

چیت هەیە لەسەر ئەم قسانەی کادرێکی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب؟«گرژییەکانی حەلەب زەنگ...
12/24/2025

چیت هەیە لەسەر ئەم قسانەی کادرێکی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب؟

«گرژییەکانی حەلەب زەنگی ئاگادارکردنەوە بوو بۆ قەسەدە کە خۆی یەکلایی بکاتەوە»

🔻تەوقی گەردن هەر مردنەعادل عوسمان، نووسەردوێنێ سێ شەیتانی بەڕێوەبەری شەڕی تورکەکان گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریای سەردە...
12/23/2025

🔻تەوقی گەردن هەر مردنە

عادل عوسمان، نووسەر

دوێنێ سێ شەیتانی بەڕێوەبەری شەڕی تورکەکان گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریای سەردەمی حکومەتی کاتیەکەی شەرع. وەک هەواڵەکان دەڵێن: ئەمریکیەکان و هەسەدەش گەیشتونەتە دیمەشق و سێ شەیتانەکەیان پایتەخت بەدەر کردووە! ئەوان بۆ ئەوە چوون، ئەو تەوقەی کە لە ملیان کردوون و هەر ڕۆژە و ساتێک توندتری دەکەنەوە بۆ ئەوەی بخنکێن، شل کەنەوە. لە قەفقاسیا و ڕوسیاوە، تەنگاوکراون، لە یۆنان و قوبرسەوە بە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە نوێیەکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە کە ئیسرائیلە بێ ڕۆڵ کراوە. لە سوریادا دابەشکاریەکی ئاشکرا لە ناو هێزەکاندا دەبینرێت. لە تورکیادا پەڕلەمان بوەتە گۆڕەپانی ویژدان بە بەردا کردنەوەی تورکەکان و دیتنی پێگەی خۆیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. دابەشبوونی ناو تورکەکانیش پەتی گەردنیانی ئەوەندەی تر جەڕاندووە.
لای تورکەکان، بەدرێژەدان بە ئەقڵی کۆنی سەردەمی کۆماری یەکەم، خاڵی لاواز بۆ دەربازبوون لەو خنکاندنە! کوردەکانن. بەڵام ئێستە کورد هێزە، ڕۆڵی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا ئەگەر چارەسەری پرسەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەبيت! لە دانانی بناغەی نوێی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، یەکێک لە بەردەکانی بناغەیە و دەبێت ناسنامە جیاوازەکان دانیان پێدابنرێت. ئەمە پێویستی بە کارەکتەری نوێیە! تورکەکان لەمە تێناگەن! واتە ئەقڵیان پێی ناشکێت.
ئۆجالان بۆ هێنانەوە هۆش خۆیان و جێگیرکردنی ئەو بونە لە بناغەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەستپێشخەریەکی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد. بەڵام تورکەکان هەروەک ڕابردوو، ویستیان بەگوێرەی خۆیان سوود لەو دەستپێشخەریە ببینن و ئامادەی قبوڵکردنی کورد و گۆڕانکاری لە خۆیاندا نەبوون. بۆیە هەوڵی ئەمجارەشیان بە ئەقڵی خۆیان دەتوانن لە ڕێگەی چەککردنی هەسەدەوە کۆتایی بە کورد بێنن و هێزی مەزنی پاراستنی گەلی کورد و گۆڕانکاریەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرن. بەڵام کورد و ڕێبەریەکەی هوشیارانە نیەتەکانی تورکەکان دەناسێت و هەڵیدەوەشێنێ!
بۆیە بینیمان لەدوای بۆردومانی دەبابەکانی حەمشات و عەمشات و بەکرێگیراوەکانی تورکیا بۆ گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە چۆن لە ماوەیەکی کورتدا دۆخەکە گۆڕاو ئاگربەست ڕاگەیەنرا. لەڕاستیدا هەم کورد هەم هاوپەیمانەکانی دەیانەوێت لە ڕێگەی گفتوگۆوە کۆتایی بە دۆخی ناوەندگەرایی سوریا بهێنن. بۆیە تورکیا لێی دەترسێت، کە دەبێت ئەویش مل بەو گۆڕانکارییانە بدات و کورد لە یاسا و دەستوری وڵات و دەوڵەتەکانی ناوچەکەدا ببێتە خاوەن ناسنامە و پێگە و کارەکتەرە نوێکانیش بەوشێوەیە دەمەشن. هەربۆیە کاتێک هەسەدە دەمەشێ، ئەرز و ئاسمان دەلەرزێ و سەرکەوتنیش هەر بۆ گەلی کوردە و پەتی ملی تورکەکانیش هەر توندتر دەبێت تا خنکان!

ئاخین نۆجان، فەرماندەی گشتیی ئاسایشی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەڵێت؛ ئێمە دەتوانین بەرگریی لە هەردوو گەڕەکەکەمان بکەین، بە...
12/22/2025

ئاخین نۆجان، فەرماندەی گشتیی ئاسایشی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەڵێت؛ ئێمە دەتوانین بەرگریی لە هەردوو گەڕەکەکەمان بکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاشتیی هەڵدەبژێرین.

12/22/2025

دانیشتووانی شێخ مەقسوود ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێن؛ ئەمجارەش بەرخۆدانی شەڕڤانان شکستی بە هێرشی چەتەکان هێنا..

12/22/2025

شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەردەوامە و تائێستاش ژنێک گیانی لەدەستداوە و ١٧ هاوڵاتیی مەدەنییش بەهۆی هێرشی چەتەکانی جۆلانییەوە برینداربوون.

12/22/2025

چەتەکان بە دەبابەوە پەلاماری گەڕەکە کوردییەکان دەدەن و اللە و اکبر دەکەن

12/21/2025

🔴پەیامی جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان..

Address

Bayard Street
New York, NY

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aza Press posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Aza Press:

Share