Zang Media

Zang Media زەنگ هەوڵێکە بۆ وەئاگاهێنانەوە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە

تەواو چاوەڕوانی لیستی مووچەبنئێستا پارە گەیشـتە سەر هەژماری دارایی هەرێم.
22/07/2025

تەواو چاوەڕوانی لیستی مووچەبن
ئێستا پارە گەیشـتە سەر هەژماری دارایی هەرێم.

🟥 ئێستا؛ دوای ناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، سوودانی ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچەی مانگی 5ـی دا
22/07/2025

🟥 ئێستا؛ دوای ناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، سوودانی ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچەی مانگی 5ـی دا

21/07/2025

بەپێی زانیاریەكانی زەنگ میدیا: سبەی موچەی مانگی (٥) موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت ،بە ڕادەستکردنی ٨١ هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ و ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ .

18/07/2025

دوای دورخستنەوەی لە وتاردان مامۆستا فاتیح شارستێنی یەکەم وتاری خۆی بڵاوکردەوە بەناوی ( تۆ ئازادی یان کۆیلە)

16/07/2025

ئەگەر هەر لە سەرەتاوە لە جیاتی «هەڕەشە» ڕازیبوبان بە «١٢٠ ملیار دیناری مانگانە و ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە» نە خەڵکی هەرێم بێ مووچە دەبوو، نە ئێوەش ئەو هەموو ئیهانەیەتان پێ دەبڕا!

سبەینێ بەغداد موچەی مانگی پێنجی هەرێم خەرج دەکاتسەرچاوەیەکی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند؛ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئ...
16/07/2025

سبەینێ بەغداد موچەی مانگی پێنجی هەرێم خەرج دەکات

سەرچاوەیەکی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند؛ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، بە تێکڕای دەنگ لێکتێگەیشتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد پەسەندکراوە.

بەپێی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکە، هەرێم مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد دەکات و 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەش رادەەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەگەر ئەمڕۆ ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکە بە واژۆکراوی بگاتە دەست بەغداد، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

پێت وایە ئەم کۆبوونەوەیە هیچ لە دۆخی خەڵک دەگۆڕێت؟بافڵ تاڵەبانی گەشتە شوێنی کۆبوونەوەکە و کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسە...
14/07/2025

پێت وایە ئەم کۆبوونەوەیە هیچ لە دۆخی خەڵک دەگۆڕێت؟
بافڵ تاڵەبانی گەشتە شوێنی کۆبوونەوەکە و کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دەستیپێکرد

14/07/2025

ساتی کوژرانی خۆپیشاندەرەکەی وەرتێ؛ بکوژەکە بەناوی سەمەم عومەر و پلەداری ئاسایشە، بە چەک لە گەنجێک دەدات و گولەیەکیش بە سینگی حەسەن ڕەحمان دەکەوێ و گیان لەدەست دەدا

13/07/2025

تەقە بۆ کێ ئەکەی؟
٧٥ رۆژە ٥٠٠ هەزارەکەت پێ ڕەوا نابینین! تەقە بۆ کێ ئەکەی!
دیمەنی تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندەرانی وەرتێ کە بە داخەوە خۆپیشاندەرێکیان شەهید کرد.

13/07/2025

وڵاتی ئێران ئاوێکی زۆری بەردایەوە و زێی بچووک و ڕووبار و جۆگاکانی بوژاندەوە بە جۆرێکە وەرزی بەهاریش ئەو ئاوەی لێ نەهاتووە.

ئەوان بە هەموو شێوەیەک شۆڕش و کوردبوونیان لە ناخ و یادەوەریی هەمووماندا هێشتەوە. کاتێک خەڵکی تر خەریکی فرۆشتنی نیشتمان ب...
12/07/2025

ئەوان بە هەموو شێوەیەک شۆڕش و کوردبوونیان لە ناخ و یادەوەریی هەمووماندا هێشتەوە.

کاتێک خەڵکی تر خەریکی فرۆشتنی نیشتمان بوون؛ ئەوان وتیان: شۆڕشگێڕەکان کاڵا فرۆش نین، تا نیشتیمان بۆ گیرفانیان هەڕاجبکەن.
ئەوان شۆڕشیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و یادەوەریماندا دەهێڵنەوە و ڕێگەیاننەدا کوردبوون بمرێت.

ڕەنگە زۆر گران بێت بزانین تورکیا چەندە هەنگاودەنێت بۆ ئاشتی و پرسەکەی بەلاوە گرنگە و فێڵی سیاسیی ترسناکی بەدەستەوە نییە.

ئەوەی دەمەوێت بیڵێم، ئیتر ئەوان توانیان کوردبوون لە تورکیادا بکەنە شانازی و ماوەی نیوسەدە هەموو ڕێگایەکی ئەو سەلماندنەیان گرتەبەر و سەربەرزانە لێیدەرچوون.
پارتـ.ـی کرێـ.ـکارانی کوردستان چاوگی خەباتێکی ڕەسەنی کوردانەی مرۆڤانە بوو. بە تەواوەتی هۆکاری داڕشتنەوە و بونیادنانەوەی کەسایەتیی تاکی کورد بوو.
هەر بۆیە ئەم ئەرکە بۆ هەمیشە بەردەوامدەبێت. ئەوان بە ئاسودەییەکی زۆر قووڵ و ئارامییەکی گەورەوە، ئەم پرسە ئەنجامدەدەن.

لە هیچەوە هاتن و بە دەستێکی پڕ و دەوڵەمەند لە ڕووی بیر و فەلسەفەی شۆڕشکردنەوە لە چەکەکانیان دووردەکەونەوە.
بۆ ئەوان چەک یەکێک بوو لە میکانیزمەکانی گەیاندنی فەلسەفەی هاوبەشی نێوان گەل و مرۆڤەکان؛ دەنا ئەو بیروڕایەی لە بیر و مێژووی ئەم پارتەدا چەسپیووە، بە ئاسانی دەستلەملانێی ئاشبەتاڵ نابێت. بەڵام چونکە مێژووی ئێمە لێوانلێوە لە شکست و ڕووداوی نەخوازراو، بۆیە هەیشە لە ترسێکی قووڵدا دەژین و گومان لە هەموو پڕۆسەیەک دەکەین.

ڕووداو و پێشهاتەکان زۆرن و زۆر بە خێرایی دەگۆڕێن، هەر لەبەر ئەمەشە دەبێت بۆ هەموو ئەگەر و سینارێو سیاسییەکان خۆمان ئامادەبکەین.

پارتێکی فرە_ئاڕاستە و فرە_هێز و بە هێز، دوای ئەو هەموو ئەزموونە، بڕواناکرێت بە ئاسانی بکەوێتە تۆڕی دەوڵەتی تورکیاوە. گومان لەوەدا نییە، پـ.ـەکـ.ـەکە زۆر باش سیاسەت و پیلان و بەرنامەی ئەردۆگان دەزانێت.
لەم ڕوانگەیەوە بۆمان دەردەکەوێت، ئەم پڕۆسەیە ناچارییە؟ یاخود بەشێکە لە ئەجێندای خۆیان و بە سەربەرزییەوە لێیدەردەچن.

لە هەموو بارێکدا، ئەوان بە مەزنی لە مێژووی ئێمەدا دەمێننەوە و بەشێکی بنەڕەتین لە خەباتی نیشتیمانیی گەلەکەمان...

ئەحمەد میرە

11/07/2025

مەلا عیرفانیش پەر و باڵی حکومەت و مەسولینی کرد و دەڵێت : خوایە ئەوەی مووچە و قوتی خەڵک دەخوات و نایدات لەناوی بەریت.

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zang Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Zang Media:

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share