لە مەڕاسیمەکەدا بەرپرسی لقی ١٠ پارتی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی و بەرپرسانی حزبی،ئیداری و هاووڵاتیانی دەڤەرەکە ئامادەبوون.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
15/08/2025
حەفتا و نۆیەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕابەر و مەرجەعی نەتەوەییمان جەنابی سەرۆک بارزانی و یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەواوی کوردستانیان پیرۆزبێت.
ڕابەرمان سەرۆک بارزانی، چ لە بەرەکانی شەڕ دژی تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەکەمان و چ لە سەر ئاستی دیپلۆماسی جیهانی، ئیرادەی گەلی کوردستانی سەرخست و هیوا و بڕوا بەخۆبوونی گەلەکەمانی بە مافە ڕەواکانی زیندوو کردەوە.
حەفتا و نۆ ساڵە پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک حزب و بزووتنەوەیەکی جەماوەری و کوردستانی، ڕابەرایەتی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان دەکات و بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان.
لەم یادە پیرۆزەدا ڕێز و سڵاو دەنێرین بۆ دامەزرێنەری پارتیمان باوکی ڕوحی و نەتەوەیی کورد و کوردستان، بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو و سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ رۆحی پاکی شەهیدانمان کە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی و بەرگری کردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەخت کرد.
پیرۆزبایی لە گشت جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەر کوردێکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەر و تەواوی کوردستانیان دەکەین.
پایەداربێت ئەم یادە مەزنە و هیوای تەمەن درێژی بۆ ڕابەر و سەرۆکی هێژامان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەخوازین و دڵنیاین گەلەکەمان لە ژێر سایە و ڕێبەرایەتی جەنابیان بە ئاواتەکانی خۆی دەگات.
Be the first to know and let us send you an email when Zet News-زێت هەواڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.