ئاينده

ئاينده بیلایه‌نی ، وردبینی ، راستگۆیی، خیرایی

💥 باڵندەی كاسوری 💥تاکەباڵندەیەڪە کە دەتوانێت بەیەک لێدان مرۆڤ بکوژێت..کێشی دەگاتە (90)کیلۆغڕام..لەهیچ دڕندەیەک ناترسێت و...
17/03/2023

💥 باڵندەی كاسوری 💥

تاکەباڵندەیەڪە کە دەتوانێت بەیەک لێدان مرۆڤ بکوژێت..
کێشی دەگاتە (90)کیلۆغڕام..
لەهیچ دڕندەیەک ناترسێت و دەتوانێت سەگ بکوژێت و شووشە بشکێنێت..
لەسەیروسەمەرەکانی ئەوباڵندەیە:

مێیەکە هێلکەکان دەکات و
انجا:
نێرەکە دەبێت لەسەریان کڕبکەوێت و
کەبێچووەکانیش لەهێلکەهاتنەدەرێ ، دەبێ گەورەو بەخێویشیان بڪات..
نێرەی بەدبەخت :
غەڵەتێکی کرد ،زەواجی لەگەڵ مێیەکەدا کرد وسەرەتا خۆشیەکی تام کرد...
دواتر:
تووشی ئەوهەموو گۆشەگیری و کڕکەوتن وبەخێوکردنە بوو...
نێرەی داماو ئەوە کڕکەوتووەو داڵغەی لێداوەتا بەچکەکانی هەڵدێن...
لەهەمان کاتدا (مێیەکە)ڕەدوو دەکەوێت و دەگەڕێت بەدوای نێرەیەڪی دیڪەدا تا هاوسەرگیری لەگەڵدا بڪات..
بەوجۆرە سوڕی ژیانیان تەواودەبێت...
بەچکەکان،هەرکە لەهێلکەدێنەدەرێ تامردن لەسۆزی دایکایەتی بێ بەشن ،کە لەوانەیە هەرئەوەش هۆکاری تووندی و شەڕاگێزیان بێت...
ئەوباڵندەیە:
لەغاباتەکانی ئەندۆنيسيا وئوستڕاليا ,دەژیت..
هەندێک کەس هیوایەتیان ڕاوکردنیەتی..
گۆشتێکی ڕەق وچیڕی هەیە وپێویستی بە پلەیەکی بەرزی پلەی گەرمی هەیەتابکوڵێت...

جائەگەرهەستی کرد لێی ترساوی، هێرشت بۆدەکات وئیشی خۆیت لەگەڵ دەکات...
وەئەگەر:
بەئامێرێکی تیژ هێرشت بۆکرد لەبەرت هەڵدێت...
ڕاوکردنی قەدەغەیە وهێلکەکانیش سەوزن......
و.محمدأمین..
هەندێک لەڕێکخراوەکانی ژنانیش دەیانەوێت:
ژن وەک ئەوباڵندەیەبژیت و مێردو منداڵ کۆتی نەکەن وئازادبێت و بەزەبرو بەهێزبێت لەسەرنێرە(پیاو)...
بەوی نەوعەی:
لەماڵ ومێرد و خێزانیشی دەکەن و دەیکەنە ئامێرێک تەنهابۆ خاڵی کردنەوەی هەوەسەکانی ....
دنیاوقیامەتیشی لەدەست دەچێت..

01/03/2023

گەنجێکی تورک کە ماوەیەکی کەمە هاوسەرگیری کردووە.دەلێت:

من کرێچی کەسێک بووم,چەند رۆژێک پێش بوومەلەرزەکەئەو پیاوە هات و داوای زیادکردنی کرێ کەی دەکرد.منیش نەمتوانی پارەکەی بۆ زیاد بکەم.لەبەر ئەوە منی دەرکرد لەخانوەکە.
دواتر بومەلەرزەکە هات و هەموو شتێکی گۆڕی
ئێستا من و خاوەن ماڵەکە لەژێر یەک خێمە و لەبەر یەک ئاگر خۆمان گەر م ئەکەینەوە!!

وەرگیراوە لە کاک عطا محمد.

22/02/2023

قسەی چەند زانایەك لە سەر تەرمی گەورەترین پاشا و دەسەڵاتداری جیهان لە مێژوودا

كاتێك ئەسكەندەری مەقدۆنی مرد، هاوەڵەكانی لە زاناكانی ئێرانی و هیندی و یۆنانی دەوریان لە تابوتەكەیدا، گەورەیەكیان گوتی: هەر یەكەتان قسەیەك بكەن بۆ دڵدانەوە و وانە وەرگرتن بۆ زیندوان.

یەكێك گوتی : ئەی ئەو كەسەی درێژی و پانی زەوی بۆت تەنگ بوو، خۆزگە دەمزانی لەم شوێنە تەنگەدا چۆنی؟!

یەكێكی تر گۆتی: ئەی تێكۆشەر ، شتێكت كۆكردەوە لە كاتی پێویست فریاد نەكەوت بارە قورسەكانی لەسەر شانی تۆ مایەوە و تۆ دەستت لە گوناحەكانیدا بۆ یەكێكی ترت كۆكردەوە و گوناحەكەیت لە سەر خۆت نووسی.

زانایەكی دی گۆتی: زۆر بوون ئەوكەسانەی لە پشت سەرت بون و لێت دەترسان، ئێستا لەبەر دەم تۆیە و ترسیان لێت نییە.

دانەیەكیان گوتی: ئەو پیاوە كەسی زۆری مراند تا نەمرێت، ئێستا مەرگ هەموو شتێكی لێسەندەوە.

دانەیەكی تریان گوتی: ئەی هەڵگری پاشایەتی بەهێز، پاشایەتیەكەت ڕۆیشت بەو شێوەی هەور دەڕوات و نامێنێت شوێن پێكانت داپۆشران وەك شوێن پێكانی مێشێك .

ئەسكەندەر توانی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆی ڕۆژهەڵات هەتا ڕۆژئاوای زەوی داگیر بكات. ١٢ شاری گەورەی دروست كرد لە یۆنان و میسر و ئێران لە ناویاندا ئەسفەهان و سەرمەرقەند و ئەسكەندەریە و هەرات.

عزالدين ابن اثير
له
الكامل في التأريخ
وای نوسیوە

بهرام شێخ محمد

21/02/2023

- بۆ قسە ناکەی ... يا رسول الله ! 😭🙏



چوار پۆلیسی سعودیە👨‍✈️گەنجێکیان دەستگیر کرد دوای هاتنە دەرەوەی لە حەمامەکانی حەرەمی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەرامبەر قوبە گومەزی سەوزی مەقامی پێغەمبەر صل الله عليه وسلم ...
لە کتوپڕو ناکاو ئەو گەنجەیان دەستگیر کرد .. هەردوو دەستیان لە پشتەوە بە کەلەبچە بەست ، گەنجەکەش کەوتە پاڕانەوەو لاڵانەوە لە پۆلیسەکان و ووتی : بۆ ئەمگرن بە الله نە سواڵکەرم نە دزم و بە دەنگی بەرز هاواری ئەکردو چاوەکانی پڕ بوو بوون لە فرمێسک و گریان ، پیاوێکی بە تەمەنی سعودی ئەو دیمەنەی بینی و ڕۆیشت بۆ لای پۆلیسەکان و گەنجەکەی ناسی یەوە
ووتی : من ئەم گەنجە ئەناسم
پۆلیسێک ووتی : لە کوێوە ؟؟؟ چۆن ئەیناسی ؟
پیاوە بە تەمەنەکە ووتی : ئەم گەنجەم زۆر دیوە بەردەوام خەریکی نوێژو سوجدەیەو بەردەوام ئەگری لە سەر گۆڕی پیغەمبەر صل الله عليه وسلم
ئەو گەنجە گەنجێکی تەمەن 35 بۆ 36 ساڵی ئەلبانی بوو ، ( گەنجێکی سورکاری ڕیش تەنک بوو ) پیاوە بە تەمەنە سعودی یەکە ووتی : ئەم گەنجە هیچ کێشەو موشکیلەیەکی نیەو بزانم ئێوە بۆچی گرتووتانەو چی کردووە ؟
یەکێک لە پۆلیسەکان بە توڕە بوونێکەوە بە پیاوە بە تەمەنە سعودیەکەی ووت : تۆ خۆت هەڵمقورتێنە ئەم بابەتەوە ئەوە ئیشی تۆ نی یە ...
پیاوە بە تەمەنەکە ووتی : ئەی ئێوە کێشەتان چی یە لە گەڵیدا قابیلە دزی کردووە !!!؟
پۆلیسەکان ووتیان : نەخێر ... ئەم گەنجە ماوەی 6 ساڵە لە شاری مەدینەی پیرۆز ئەژی و ماوەتەوە ... ئەو ئیقامەو مۆڵەتی مانەوەی نیە ... ئەمانەوێ بیگرین و ڕەوانەی ووڵاتەکەی خۆی ئەلبانیای بکەینەوە ... هەموو جارێک ئەیگرین و لە دەستمان ڕائەکاو هەڵدێ و ئەچێتە پاڵ گۆڕی رسول اللە صل الله عليه وسلم ...
ئێمەش لە ناوەوە ناتوانین بیگرین و دەریکەین بەردەوام ئەو لە ناو مزگەوتی رسول اللە صل الله عليه وسلم ... ئێمە ماوەی 6 ساڵە ڕاوی ئەنێین و هەوڵی گرتنی ئەدەین هەموو جارێک لە دەستمان ڕائەکاو خۆی ئەشارێتەوە ...
پیاوە بە تەمەنەکە ووتی : ئەی ئێستا چی لێ ئەکەن !!!؟
پۆلیسێک ووتی : ئەیبەین بۆ فڕۆکەخانەو سوار فڕۆکەی ئەلبانیای 🛫 ئەکەین و ڕەوانەی ووڵاتەکەی خۆی ئەکەینەوە
پیاوە بە تەمەنە سعودی یەکە 👴 ووتی : گەنجەکە زۆر ئەگریاو ئەپاڕایەوەو ئەیووت ئێستا چی ئەبێ ئەگەر ئێوە من بەربدەن و وازم لێ بێنن ؟؟؟
بزانن من نە دزم و نە سواڵکەر بە خوا من تەنها لە بەر خۆشەویستی رسول اللە لێرە ماومەتەوە ، من رسول اللە م خۆش ئەوێ ڕجاتان لێ ئەکەم لەم خۆشەویستەمم دوور مەخەنەوە من لە دووری ئەو ناژیم و بێ ئەو هەڵناکەم
پۆلیسەکان ووتیان : ئەو قسانە ناخوا هەر ئەبێ ڕەوانەی ووڵاتەکەی خۆتت بکەینەوە ...
قۆڵیان کردە قۆڵی گەنجەکەو ویستیان بیبەنە دەرەوە ، گەنجەکە 🛐 بە پۆلیسەکانی ووت : باشە مادەم هەر بڕیارتان داوە بمبەن پێش ئەوەی بمبەن ڕووم بکەنە قوبەی سەوزو گۆڕی رسول اللە چەند قسەیەکم هەیە پێ ی بڵێم
پۆلیسەکان ڕووی گەنجەکەیان کردە ئاراستەی قوبەی سەوز ( قبة الخضراء ) و بە گاڵتەو تەعلیق و توانجەوە ووتیان : فەرموو بزانم چی ئەڵێ ی بە رسول الله ، دەی خێراکە دوامان مەخە زوو قسەکانت تەواو بکە کاتمان مەگرە !!!
گەنجەکە ڕووی کردە قوبەی سەزو بە عەرەبی کە لە ماوەی ئەو 6 ساڵەدا فێری هەنێک لە زمانی عەرەبی بوو بوو ووتی :
ئایا من و تۆ وا ڕێکەوتبووین یا رسول الله !!!!!؟
من وا ڕێکەوتبووم کە تۆ جێ بهێڵم من پەیمانم بە تۆ نەدابوو تا لە ژیانمدا بم لای تۆ بم و لە نزیک گۆڕی موبارەکی تۆ بم و دراوسێ ی تۆ بم ، تۆ خۆت باش ئەزانی من لە دووری تۆ هەڵناکەم ... من دایک و باوک و کەس و کاری خۆمم جێ هێشت لە پێناوی تۆدا وازم لە دوکان و کاروکاسپی ووڵاتەکەی خۆم هێنا لە بەر خاتری خۆشەویستی و تۆو نزیکی لە تۆ ، بەڵێنم بە تۆ دا ببمە دراوسێت ... بەڵام بزانە ئێستا ئەمانە ڕێگریم لێ دەکەن و دوورم ئەخەنەوە لە تۆ ...
يا رسول الله ... بۆچی قسە ناکەی ؟ بۆچی تەداخول ناکەی یا رسول الله .. يارب بمکەیتە دراوسێ ی هەمیشەیی پێغەمبەرەکەت .!!!؟
( گەنجەکە یەکسەر کەوت و دای بە زەوی دا ...)
پۆلیسەکان ووتیان : ئەمە ساختەچی یە بە ئەنقەست خۆی خستووەو خۆی داوە بە زەوی دا تا وازی لێ بێنین ... پۆلیسەکان بە شەق و نوکە پێڵاو هاتن بە قاچ و ئەژنۆکانی دا تا هەڵسێ و ووتیان هەڵسە ئەی فێڵباز وایان زانی هەر بە فێڵ خۆی بوراندۆتەوەو خۆی بێ هۆش کردووە ...!!!
پیاوە بە تەمەنە سعودی یەکە ووتی : خەمتان نەبێ ڕا ناکا
پۆلیسێک ووتی : یەکێکتان بڕۆن سەتڵێک ئاو بێنن پێیدا بکەین تا بە هۆش بێتەوەو هەڵسێ
کاتێک بڕێک ئاویان پێدا کرد گەنجەکە هیچ نەجوڵا
یەکێک لە پۆلیسەکان ووتی : لەوانەیە مردبێ ... خێرا ئیسعاف و ئەمبوولانس بێنن ...
پۆلیسێکی تر ووتی : ئێمە وامان لێنەدا تا بمرێ ...!!!!!
کاتێک ئیسعاف و تیمی تەندروستی 🚑 لە دەرگای حەوتەمەوە هاتن و کاتێک ترپەو لێدانی دڵیان 💜 گرت ،
دکتۆرەکە 👨‍⚕️ ووتی : بە داخەوە چارەکێکە مردووەو دڵی لە لێدان کەوتووە💔
پۆلیسەکان 👨‍✈️دانیشتن و هەموویان دەستیان کردە گریان بۆ ئەم دیمەنە خەمناک و سەرسوڕهێنەرە ... زۆر پەشیمان بوون کەوا پێشتتر ئەو گەنجەیان گرت و بە شەق دایان لە قاچ و قوول و ئەژنۆی گەنجەکەو ووتیان :
خۆزگە دەست و قاچی خۆمان بشکایەو لەو گەنجەمان نەدایەو نەمانگرتایە گەر بمانزانیایە هێندە عاشق و خۆشەۆیستی بۆ رسول الله صل الله عليه وسلم هەبوو وازمان لێدەهێناو هەرگیز نەماندەگرت... هەموویان تووشی خەمباری یەکی قووڵ هاتبوون و ئەگریان .
دواتر خستیانە ناو ئەمبوولانسەکە بۆ جنە بقیع کە شوێنی شۆردن و کفن کردنی مردووە ، پیاوە سعودیەکە بە پۆلیسەکانی ووت : ئێوە وازی لێ بێنن من ئەچمە ژێر تابووتەکەی
پۆلیسەکان ووتیان : ئەوە تاوانی ئێمەیەو لە خۆمان نابوورین نایەڵین کەس هەڵیگرێ خۆمان نەبێ .. بەڵکو هیچ نەبێ لە قیامەتا لێمان ببوورێ و گەردنمان ئازاد بکات ئێمە ئازاری ڕۆحی و جەستەیی ئەومان داوە .. گەنجەکە پێش مردنی بە دەم گریان و هەنسک و کڕووزانەوەو پاڕانەوە کەوا هەموو خەڵکەکەی لەو ناوە بوون گوێ یان لێ بوو کەوا گەنجەکە دەیووت : یا رسول الله بۆ تەداخوول ناکەی ... یا رسول الله بۆ قسە ناکەی بۆ تەداخول ناکەی ؟
فریشتەی گیانکێشان بە فەرمانی الله جل جلاله هەڵسا بە وەزیفەو کاری خۆی و ڕۆحی پاکی ئەو گەنجەی کێشاو بۆ هەتا هەتایە بووە دراوسێ ی رسول اللەو دوور نەکەوتەوە لە خۆشەویستەکەی کە رسول الله یە صل الله عليه وسلم ...
خودایە لێت دەپاڕێینەوە هێندەی ئەو گەنجە خۆشەویستیمان بۆ رسول الله صل الله عليه وسلم لە ناخماندا بچێنی و ئەو گەنجەش بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکەیت و بیکەیتە شاگردێکی بەر دەست رسول الله لە سەر حەوزی کەوسەر لە بەهەشتە جوان و خۆش و دڵگیرەکەت دا

خوێنەری بەڕێز گەر ئەم ڕووداو بەسەرهاتەت خوێندەوەو بە دڵت بوو ، لە پای وەرگێڕان و زەحمەت سەڵاواتێک بنێرە بۆ دیداری رسول اللە صل الله عليه وسلم بۆ خێری من و ئێوەش و هەموومان پێکەوە بڵێن :
اللهم صل وسلم وبارك علی محمد وعلی آله وصحبه وسلم

وەرگیراوە لەبەڕێز
#شهاب رشید

11/02/2023

بەرپرسی هاوکاری و یارمەتییە مرۆییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان (مارتن گریفیث) ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی لە باشووری تورکیا و باکووری رۆژئاوای سوریا ڕوویدا، خراپترین ڕووداوە کە ناوچەکە لە ماوەی ۱٠٠ ساڵدا بە خۆیەوە دەبینێت !!

قال مسؤول المساعدات بالأمم المتحدة مارتن غريفيث -اليوم السبت- إن الزلزال المدمر الذي وقع في جنوب تركيا وشمال غرب سوريا هو "أسوأ حدث تشهده هذه المنطقة خلال 100 عام

10/02/2023

دەگێڕنەوە ئەو کاتەی پیرەمێردی شاعیر ڕۆژنامەی ژیانی لە سلێمانی دەر ئەکرد ، پرسەنامەیەکی بۆ دەنێرن کە لە ڕۆژنامەکەدا بڵاوی بکاتەوە.

ئەویش پرسەنامەکە دەنێرێت بۆ چاپ و لە ژێری پرسەنامەکەدا دەنووسێت: "ئەگەر جێ مابوو". واتە ئەگەر جێ مابوو بڵاوی بکەنەوە. بەڵام لە کاتی چاپدا ئەو دێڕەی پیرەمێردیشیان چاپ کردبوو و کۆتایی پرسەنامەکە بەم جۆرەی لێ هاتبوو:
«خوای گەورە بیخاتە بەهەشتەوە ئەگەر جێ مابوو».

‌وەرگیراوە

20/01/2023

اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد

16/12/2022

دکتۆر (محمد عمارە) ..
نووســـەر و بیرمەندی ئیســـلامـــی دەڵێت...
---------------------------------------------------------
لە کۆڕێکدا ، یەکێك لە بانگهێشتکراوەکان بەگاڵتە پێکردنەوە پرسی:
لە نووسینەکانتدا واتێدەگەم کە دەتەوێت حوکمی شەریعەت بەرپابکەی و بمانگێڕیەوە بۆدواوە؟!
منیش بەپرسیارلێکردنەوە وەڵاممدایەوە و گوتم:

* مەبەستت گێڕانەوە بۆ دواوە، واتە نزیکی 150ساڵێك بەر لە ئێستا، کاتێك سوڵتان (عبدالحمیدی دووەم) فەرمانڕەوایی نیوەی گۆی زەوی دەکرد؟!
* یان ئەو کاتەی پاشاکانی "ئەوروپا" بە مۆڵەتدانی سوڵتانی 'عوسمانی' فەرمانڕەوایەتی گەلەکانیان دەکرد؟!
* یان مەبەستت گەڕانەوەی زیاترە بۆ دواوە، کاتێك فەرمانڕەوایی 'مەمالیکەکان'، کە جیهانیان لە هێرشی 'مەغۆلەکان' ڕزگارکرد ؟!
* یان زیاتر گەڕانەوە بۆ دواوە، کاتێك 'عەبباسییەکان' فەرمانڕەوایی نیوەی گۆی زەوییان دەکرد؟!
* یان زیاتر بۆدواوە، بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایەتی 'ئومەویەکان' ؟!
* یان پێش ئەوانیش، سەردەمی ئیمامی(عومەر - رضي اللە عنە) کە فەرمانڕەوایی زیاتر لە نیوەی گۆی زەوی دەکرد؟!
* یان مەبەستت ئەو کاتەیە کە (هاڕونەڕەشيد) نامەی بۆ(نەقفور)ی پاشای "ڕۆم" نووسی و لە دەستپێکی نامەکەیدا نووسیبووی:
❞ لە(هاڕون) پێشەوای باوەڕدارانەوە بۆ (نەقفور) سەگی ڕۆم ❝؟!
* یان بۆ سەردەمی خەلیفە (عبدالرحمن الداخل)
کە سوپاکەی گەمارۆی "ئیتاڵیا" و "فەڕەنسا"ی دابوو ؟!

بەڵێ، ئەمانە لە ڕووی ڕامیارییەوە...

- یان لەڕووی زانستیەوە بگەڕێینەوە بۆ دواوە:
* کاتێك زاناکانی وەکو: (ابن سينا، فاڕابیی، ابن جبير، خوارزمي، ابن ڕوشد، ابن خلدون، ..... هتد)، جیهانیان فێری زانستی پزیشکی و دەرمانسازی و ئەندازیاری و گەردوونناسی و شیعر و هۆنراوە دەکرد ؟!

- یان لەڕووی ڕێز و شکۆوە بگەڕێینەوە بۆ دواوە:
* کاتێك ئافرەتێك هاواریکرد: ❞وامعتصماه❝ واتە، ئەی (موعتەسەم) هاوار، بە هانامەوە وەرە!
(موعتەسەم)، بۆ بەهاناوەچوونی یەك ئافرەت، سوپایەکی بەهێزی کۆکردەوە و جولەکەکانی لەسەر خاکی وڵات وەدەرنا، لە کاتێکدا ئێستا ئافرەتان، بە بەرچاوی فەرمانڕەواکانەوە دەستدرێژییان دەکرێتەسەر، ئەتك دەکرێن، کەچی ئەوان نەك هەر ڕاناچڵەکێن، بەڵکو پێی دڵخۆشن ؟!
* یان مەبەستت ئەو کاتەیە کە موسوڵمانان، یەکەم زانکۆیان لەسەر هەموو خاکی "ئەوروپا"، لەوڵاتی "ئەندەلوس" دامەزراند ؟!
هەر لەوکاتەشەوە، پۆشاکی عەرەبی (عەبا) بوو بە مۆرکی دەرچووانی سەرجەم زانکۆکانی دونیا ؟!
هەر لەو ڕۆژەشەوە، کڵاوی دەرچووانی زانکۆ بەشێوەی تەخت دروستدەکرێت، چونکە لەکاتی ئاهەنگی دەرچووندا، قورئانێکیان لەسەر کڵاوەکە دادەنا ؟!
* یان مەبەستت ئەو کاتەیە کە شاری "قاهیرە" جوانترین شاری دونیابوو ؟!
* یان ئەوکاتەی نرخی یەك دیناری 'عێڕاقی' 483دۆلاری 'ئەمریکی' بوو ؟!
* یان مەبەستت ئەو کاتەیە کە هەڵاتووەکانی "ئەوروپا"ی هەژار و برسی، ڕوویان دەکردە شاری "ئەسکەندەریە" ؟!
* یان ئەوکاتەی "ئەمریکا" داوای لە "میسر" کرد، کە خەڵکی "ئەوروپا" لە مەترسی برسێتی ڕزگاربکات ؟!

ئێستا من چاوەڕوانی تۆم، مەبەستەکەتم پێبڵێی، دەتەوێ چەندە بگەڕێینەوە بۆ دواوە!؟

___________________________________
پەیجـــی

11/12/2022
پیرۆزبایی و دەست خوشی لە بردنەوەی تیمی مەغرب دەکەین کە وەک ولاتێکی ئیسلامی گەیشتە  قوناغی چوارەمی پێش کوتایی لە یارییەکا...
10/12/2022

پیرۆزبایی و دەست خوشی لە بردنەوەی تیمی مەغرب دەکەین کە وەک ولاتێکی ئیسلامی گەیشتە قوناغی چوارەمی پێش کوتایی لە یارییەکانی مۆندیال لە قەتەر.

10-12-2022

ئافرەتی ئەوروپی ئەوەندە تینوی زەواجە ئەڵقەیەکی نیشان بدە ۱ سەعات لە خۆشیا هەڵەپەڕێ!بە یاسا ئەم حەقەی سنوردارکراوە و ڕێگە...
29/11/2022

ئافرەتی ئەوروپی ئەوەندە تینوی زەواجە ئەڵقەیەکی نیشان بدە ۱ سەعات لە خۆشیا هەڵەپەڕێ!
بە یاسا ئەم حەقەی سنوردارکراوە و ڕێگە دراوە کە بەبێ گرێبەست مومارەسەی سێکسی لەگەڵدا بکرێ!
هەربۆیە زۆرینەی ڕەهای سێکسەکەی لێ وەردەگرن و مافی هاوسەری یاسایشی پێنادەن!
ژیانیشیان هەمیشە وەك سەفەری وایە، ماڵەکەی هەر جامتایەکە و متمانەی جێگیری لای نییە!
کچی کوردیش پێش ئەوەی دەست بەری بکەوێ عەقدی لەگەڵ دەکەن و دەستی باوکیشی ماچ دەکەن!
پێش ئەوەی بیشیگوازنەوە دەڕۆن کەوانتەر و تاقمی قەنەفە و مەوادی قورسی بۆ دەکڕن!
دەی وەرە ئەو دوانە بەراورد بکە!
ئەو کچەشی لە کوردستان کە سەرسامە بە ژیانی ئەوروپیانە دەیبەن و تەفنیشی دەکەن و دواتر بشپاڕێتەوە و قاچی کوڕەکەش ماچ بکات نایەوێ!
تۆ کە سنوری خۆت لە چوارچێوەی شەرعدا نەپاراست دواتر گشت بارەکانت لارەسەنگ دەبێ.
د. عومەر عەلی

11/11/2022

بەسەرھاتێکی پەند ئامێز دەربارەی نیشتمان پەروەری و دلسۆزی بۆ وولات
کاتێک شەمەندەفەرەکە ژمارەی سەرنشینەکانی تەواو بوو لە وڵاتی فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت , بەڕێکەوت ژنێکی فەڕەنسی لە تەنیشت پیاوێکی بەریتانی دانیشتبوو , کاتێک لە خاڵی پشکنین نزیک بوونەوە ژنەکە نیگەرانی ڕووی تێکرد .. پیاوە ئینگلیزەکە پرسیاری لێ کرد ئایا تۆ بۆچی ئاوا نیگەرانی ..!!!
ژنەکە گوتی ,, پارەیەکی زیاد لە پێویستی خۆم هەڵگرتووە بڕەکەی 10 هەزار دۆلارە ,, .
پیاوەکە گوتی ,, ئەوە زۆر ئاسانە نیوەی بدەرە من نیوەکەی تریش با لای خۆت بێت , ناونیشانەكەتم بدەرێ هەر کاتێ گەیشتمە لەندەن پارەکەت بۆ دەگێڕمەوە ,, .
ژنە فەڕەنسیەکە بەقسەی کردو نیوەی پارەکەی پێدا .
کاتێک گەیشتنە خاڵی پشکنین لە سنووری بەریتانیا ژنەکە بەرامبەر پیاوەکە بوو ژنەکە لە پشکنین بەبێ کێشە ڕزگاری بوو , بەڵام پیاوە ئینگلیزەکە گوتی ,, جەنابی ئەفسەر ئەم ژنە فەڕەنسیە 10 هەزاری پێیە نیوەی لای خۆیەتی نیوەکەی تریشی لای منە , من هاوکاریم کرد تەنها بۆ ئەوەی بۆتانی بسەلمێنم من هەرگیز خیانەت لە وڵاتەکەم ناکەم و چ خۆشەویشتیەکم بۆ بەریتانیای مەزن هەیە ,, .
لەبەرئەوە دووبارە ژنەکە پشکنینی بۆ کرایەوە بە فیعلی ئەو بڕە پارەییەی پێبوو .. پۆلیس دەستی بە سەر هەموو پارەکەیدا گرت , دواتر ئەفسەرەکە باسی نیشتمان پەروەری و زیانەکانی با قاچاغ بردنی پارەی کرد و وە زۆر سوپاسی پیاوەکەی کرد لەسەر هەڵوێستە جوامێرانەکەی .
لە پاش دوو ڕۆژ ژنە فەڕەنسیەکە تووشی شۆک بوو کاتێک هەمان پیاوی لەبەردەمی ماڵی خۆیان بینی , ژنەکە بە تووڕییەوە گوتی ,, ئەی گەمژەی بێ عەقڵ چی ترت دەوێ .. !!!
پیاوەکە زەرفێکی پێدا بڕی 15 هەزار دۆلاری تێدابوو , ژنەكە زۆر سەری سوڕما کاتێک ئەو پارە زۆرەی بینی .
پیاوە ئینگلیزەكە گوتی ,, هیچ سەرت نەسوڕمێ , ئەوە پارەکەی خۆت لەگەڵ 5 هەزار دۆلار بەخشیش بۆ تۆ , من لەم کارە ویستم سەرنجی پۆلیسەکان لەسەر جانتاکەی خۆم دورخەمەوە چونكە بڕی 3 ملیۆن دۆلاری تێدابوو , بۆیە ناچار بووم ئەم کارە بکەم ,, .
پەند لەم ڕووداوە چی یە !!
هەندێک جار ئەو کەسانەی بانگەشەی نیشتمان پەروەری و شەرەف و دڵسۆزی دەکەن لە ڕاستی دا تەنها دزێکی ڕاستەقینەن دەیانەوێ بەو بانگەشانە تەنها خۆڵ لە چـاوی خەڵکی بکە و عەیبەکانی خۆیانی پێ پەردەپۆش بکەن یاخود خۆشەویستی و متمانەی خەڵک بەدەست بهێنن ئەگەر بۆ ماوەیەکی دیایریکراویش بێت٠

لەم بەسەرھاتە بۆمان رون دەبێتەوە کە نابێت ھەرکەسێک بانگەشەی دلسۆزی و چاکسازی و نیشتمان پەروەری و پاکی و چاکی کرد ٠ خەلک و جەماوەر متمانەی پێبکەن و شوێنی بکەون چونکە وەک لەسەرەوە دەرکەوت نمایشکاران و بانگەشەکاران ھەمووی راستگۆنین بەلکو بۆ ئامانجێکی تایبەتی ئەم دەستەواژە جوانانە بەکار دەینن٠ ھاولاتیان دەبێت سەیری پاشخان وبانگرەوەندی بانگەشەکارانی نیشتمان پەروەری بکەن تاکو بزانن لەرابردو و لە ئێستا رەفتار و گوفتاری یەک دەگرێتەوە لەگەل قسەو لێدوانەکان٠لەم ئان و ساتە دا ھەمووی خۆیان لێکردوینە فرشتەو پارێزەری خاک و ولات و نیشتمان کەچی لە واقیعدا زۆرترین پێشێل کاری دەکرێتە سەر ئاسایشی نەتەوەییمان كەس گوێ بە ھێلە سورەکان نادا ھەمووی بۆ بەرژەوەندی خۆی سنورەکان دەبەزێنی ٠
ھەینی ھەموو لایەک پیرۆز
وەرگیراوە و کۆمێنتێکی بۆ زیاد کراوە بە ھیوای سود لێوەرگرتن
2022/11/10

31/10/2022

ـــ بۆچی شێوەی نوسینی ئیملای وشەی (إبراهيم) لە سورەتی (البقرة) جیاوازە لە هەموو ئەوەی تری قورئان؟
ـــ بۆچی بە دوو شێوە هاتووە لە قورئاندا؟
ـــ ئایا بەیەک شێوە دەخوێنرێتەوە؟

سەرەتا بزانە...
أ)) وشەی (إبراهيم) لە قورئاندا 68 جار هاتووە, بەڵام بە دوو شێوە ئیملای جیاواز, بە
١ــ (إبراهيم) واتە بە یاء .
٢ــ (إبراهم) واتە بە بێ یاء, بەڵام زانايانی ( ضبط المصحف) یائێکی بچوکیان لەسەری نوسیوە, بۆ ئەوەی بە هەڵە نەخوێنرێتەوە.
ب)) یاسایەک هەیە لە زانستی قیرائەت دەڵێت: "خط المصحف لا يقاس عليه" واتە: قیاس لەسەر شێوەی نوسینەکە ناکرێت, بۆ نمونە: (في+ما) یاسایەکی نیە, لە یانزە شوێن بە منقطع هاتووه (في ما) , و لە بیست و سێ شوێن بە متصل هاتووە (فيما).

•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•

تەنها 15 جار وشەی (إبراهیم) لە سورەتی (البقرة) هاتووە ... و تەنها لە سورەتی (البقرة) وشەی (إبراهيم) بە (إبراهم)هاتووە,

•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•

خوێندنەوەکەی...
هەر دە قیرائەتە متواتیرەکە هەردوو شێوە ئیملاکە بەیەک شێوە دەخوێننەوە, واتە بە (إبراهيم) ,
جگە لە قیرائەتی ئیمامی (ابن عامر الشامي) لە ڕیوایەتی ( ابن ذكوان) لە وەجهێکی بە (إبراهام) دەخوێرێتەوە.
هەردوو شێوە ئیملاکە و خوێندنەوەکە هەر مەبەست لە پێغەمبەر (إبراهيم خلیل اللە) علیە السلام.
•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•

ئایا دەکرێت ئەو شێوە ئیملایە(إبراهم) بگۆڕین بۆ (إبراهيم)؟

زانایان ڕایان وایە: دروست نیە شێوەی (رسم العثماني) بگۆڕین بۆ شێوەی ئیملای سەردەمی تازە, تەنها لە کاتی فێرکردن دروستە بۆ ڕوون کردنەوە. چونکە ئیجماعی هاوەڵانی لەسەرە, لە ناویاندا دوو خەلیفەی ڕاشیدینەکان, کەواتە ئەم وشەیەش گۆڕینی دروست نیە .

•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•

حیکمەتی ئەم شێوە ئیملایە(إبراهم) چیە؟
ئەوەی باسکراوە و نوسراوە هەموو زادەی بیرکردنەوەی زانایانە, واتە وەحی نیە, زانایان دەڵێن لەبەر ئەم هۆکارانه وا نوسراوە:
١ـــ هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ جیاوازی شێوە ئیملای ئەو سەردەمە.
٢ـــ زانایان دەڵێن: وشەی (إبراهيم) بە عیبرانی کە زمانی بەنی ئیسرائیلە بە (إبراهام) تەلەفوز دەکرێت, بۆیە لە سورەتی (البقرة) وشەی (إبراهيم) بە (إبراهم)هاتووە چونکە لە هەموو سورەتەکانی تر زیاتر باسی بەنی ئیسرائیل دەکات, ئەمە ڕای ئیمامی زوهریە.
٣ـــ بۆ ئەوەی ئاماژە بێت کە ئەم دوو شێوە خوێندنەوە ڕاست و متواتیرەی هەیە, هەر وەکو وتمان لە قیرائەتی ئیمامی (ابن عامر الشامي) لە ڕیوایەتی ( ابن ذكوان) بە (إبراهام) دەخوێنرێتەوە. کەواتە بۆ جمع کردنی نێوان دوو قیرائەتەکەیە, هەر وەکو ئیمامی سەخاوی وتویەتی.
ئینجا وشەی (إبراهيم) لە موصحەفەکان بەم شێوەیە هاتووە, هەروەکو ئیمامی أبو عمرو الداني دەڵێت:
ـــ لە موصحەفی مەکی و مەدینەیی بە جێگیر کردنی یائەکە نوسراوە.
ـــ لە موصحەفی بەصری و کوفی تەنها لەسورەتی (البقرة) بەبێ یائ نوسراوە, جگە لەوە بە جێگیر کردنی یائەکە نوسراوە.
ـــ لە موصحەفی شامی بە لابردنی یائەکە نوسراوە.
٤ــ هەندی وتویانە: دوو لوغەیە هەر وەکو (جبرائیل)و (جبرائل) ئەمە ڕای ئیمامی (ابن الجزري).

•┈┈•⊰✿✿⊱•┈┈•
ئەنجام
1- جیاوازی شێوە ئیملاکە گرنگە نیە, چونکە خوێندنەوەکەی متواتیرە, و قورئان بە دەنگی و بە شێوەی دەماودەم گێڕاوەتەوە و ئەو شێوەیە ئەسڵیە, هەر چەندە زانایان دەڵێن ئیملا و نوسینەوەکەشی هەر متواتیرە.
2- قورئان پارێزراو, نمونە: ئەوندە ساڵە ئەم ئیملایە بەم شێوەیە, هیچ زانایەک و موسڵمانێک زادی ئەوەی نەکردوە تەنانەت شێوەی ئیملاکەش بگۆڕێت, زانایان دەڵێن : فأصبحت مرسوماً قانونياً التزم به المسلمون مع الأبد .
3- هیچ هەڵە و ناتەواویەک لە قورئاندا نیە, { لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ } ، ( سورة فصلت : 42 ).
4- زانایان دەڵێن ئایەتەکانی قورئان دوو جۆرە: یەکەم: مُحكم, دووەم: مُتشابه, موفەسیرون دەفەرمون یەکێک لە حیکمەتەکانی (مُتشابه) ئەوەیە بۆ ئەوەی زانایان بەردەوام بە دوای نهێنیەکانی قورئان بگەڕێن.

--~~ واللە اعلم ~~--

┉┅━❀💚❀━┅┉
" بە هیوای سود وەرگرتن "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان:
1~ تاريخ القرآن الكريم... محمد طاهر الكردي
2~ شرح طيبة النشر في القراءات العشر... محمد محمد محمد سالم محيسن.
3~ لمسات بيانية.... د. فاضل السامرائي.
4~ القراءات وأثرها في علوم العربية...محمد محمد محمد سالم محيسن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەمووان ئازادن لە بڵاوکردنەوەی
▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓

وەڵامێکی دەم کوت کەر!لە سەردانێکدا بۆ وڵاتی تورکیا، بانگخوازی بەریتانی یوسف ئیسلام کە پێشتر  گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی بوو...
26/10/2022

وەڵامێکی دەم کوت کەر!

لە سەردانێکدا بۆ وڵاتی تورکیا، بانگخوازی بەریتانی یوسف ئیسلام کە پێشتر گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی بوو
یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە عەلمانیەکان پرسیارێکی گەمژانەی لێکرد،
تۆ - وەک گۆرانیبێژێکی ڕۆشنگەری ڕۆژئاوا و پیاوێکی مۆدێرن و شارستانی
پاش موسوڵمان بوونت چۆن مەسەلەی بابەتی فرە ژنی لە ئیسلامدا قبووڵی دەکەیت؟
، ئایە ئامادەی چوار ژن بخوازیت؟!
جەنابت چۆن سەیری ئەم بابەتە دەکەیت؟
چۆن دەبێ عەقڵێکی وەک تۆ ئەم بابەتە نالۆژیکیە قبوڵ بکات؟
یوسف ئیسلام له‌ وه‌ڵامدا وتی:
خۆی لە ڕاستیدا دەبوو پرسیاره‌كه‌ت بۆ حاڵه‌تی من بێ پێش موسڵمان بونم،
من نازانم پێش ئیسلام لەگەڵ چەند ژنم زینانم کردووە ڕەنگە تەنانەت نەزانم چەنەێک لە منداڵەکانم هی خۆمن !
ئەوەی لای من سەیرە چۆن ئەوە نەبۆتە پرسیار لای تۆ بەڵام دێی پاش موسوڵمان بوونم پرسیار لە فرە ژنی دەکەی لە ئیسلام ؟!
،ئێستا من موسوڵمانم و یەک ژنم هەیە و هیچ نیازێکم نییە ژنی دووەم بێنم ،
بەڵام کاتێ ئیسلام رێگەی داوە پیاو چوار ژن بهێنێ بەرپرسیاریەتی خستۆتە سەر شانی کە دەبێ داتپەروەر بێ لەنێوانیانداو چاو دێرو پەروەردە کاری مناڵەکانی بێ
ئەمە چ کێشەی هەیە ؟
باشە تۆ بۆ نیگەرانی شارستانیەتی ڕۆژ ئاوا نی ؟!
چۆنە هیچ پرسیارێک دەرهەق بەوان لەلات دروست نەبووە ؟!
ئەو شارستانیەتەی کە وای کردووە بە هەزاران مناڵ نەزانن دایک و باوکیان کێیە و بەبێ نازی گەورە دەکرێن !
یاخود سەدان دایک و باوک هەن بەبێ نازی و دوور لەڕۆڵەکانیان لە خانەی بەساڵاچوون سەر دەنێنەوە بێ ئەوەی هیچ شتێ دەربارەی ڕۆڵەکانیان بزانن!
باشە کامیان باشترە بۆ مرۆڤایەتی کابرا چوار ژن بهێنێ و بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆ بگرێت ،
یاخود زینا لەگەڵ هەزارنیان بکا و خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێتەوە ؟!

وەرگێڕانی مامۆستا Brwa Abdulla

21/10/2022

پڕۆژەی (جەندەرو فیمینزم) بە فەڕمی و بە پشتیوانی حکومەت و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە کاردەکات بۆ شێواندنی خێزان و بە دوژمنکردنی ڕەگەزی ــ نێرو مێ ــ بە گشتی و ، کچان و ژنان لەگەڵ براو باوکو مێردو خێزاندا ، ئەم پڕۆژە ترسناکە بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی خێزان و تێکدانی نێوان ژن و مێردو دروستکردنی کێشەی کومەڵایەتیە ، لەژێر ناوی هۆشیارکردنەوەی ژنان و گێڕانەوەی ماف و ئازادییەکان

ئەمانە بە کچان و ژنان دەڵێن ئیسلام مافی ژنی نەداوەو جیاوازی دەکات لەنێوان دوو ڕەگەزداو، کۆمەڵگە بەچاوی کەم سەیری ژن دەکات و پێویستە هیچ قسەیەک قەبووڵ نەکەن لە باوکو براو مێردەکانتان و دژیان بووەستنەوەو شکاتیان لێبکەن ، ئەگەر پێویستیشی کرد ماڵەوە بەجێبێڵن و ئێمە جێگاو شوێنتان بۆ دابین دەکەین ، زۆرینەی کێشەی نێوان ژن و مێردو ، خێزان و زۆربوونی کێشەی تەڵاق لە کۆمەڵگەدا هۆکارەکەی هاندانی ئەم ڕێکخراوانەیە بۆ کێشە نانەوە لەناو خێزانەکاندا ..

پێویستە دایکان و باوکان و ژن و مێردەکان زۆر هۆشیار بن و بە قسەی لوس و باق و بریقی ئەمانە هەڵنەخەڵەتێن ، ئەمانە دژی ــ دین و بیرباوەڕی ئیسلامو دابو نەریت و ئەخلاق و ڕەوشتی ڕەسەنی کوردەواری و ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری خێزان و ژیان و ژیاری ئەم کوردستانەن ــ پێویستە هەمووان بەرامبەر ئەم دێوەزمەی بێ ڕەوشتی ــ جەندەرو فیمینیزمە ــ ڕاوەستین و بزانین کە پەتاو شێرپەنجەی کۆمەڵایەتی ئەم سەردەمەیەو توانەوەیە لە کلتووری بێگانەداو خۆبەکەم زانین و شوێنکەوتنی کوێرانەی ڕۆژئاوایە لە بوواری کۆمەڵایەتیدا ..




ئەکرەم ئەنوەر

08/10/2022

وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ

23/09/2022

ده‌زگای ماسۆنیه‌تی ئیسڕائیل له‌ڕێیی ژنه‌ جوله‌كه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی خه‌ریكی چیه‌

هەموارەکە ڕادەگیرێت؟
وردەکاری چۆنیەتی ئامادەکردنی هەمواری یاسای توندوتیژی خێزانی

شێری گرام تاڵەبانی، چۆن ئەو پڕۆژەیەی کردە هی حکومەت؟

بوار، تایبەت
لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز، تیمێکی هاوبەشی ڕێکخراوی سیید و ناوەندی دیموکراسی و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوی هاوکاری یاسایی ئافرەتان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و لێژنەی ئافرەتان و یاسایی پەرلەمان کۆدەبنەوە بۆ گفوگۆکردن لەسەر یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١١، یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی لە کوردستان.

ئەو تیمە هاوبەشەی ئەو سێ ڕێکخراوە پێشنیارەکانی خۆیان لەو کۆبونەوەیە دەخەڕوو کە داوای هەموواری ئەو یاسایە دەکەن.

پاشان دەزگای سیید، کە سەرۆکەکەی شێری گرام تاڵەبانی، هاوسەری قوباد تاڵەبانییە. لەڕێگەی قوباد تاڵەبانییەوە دەقی ڕەشنوسی هەموارەکە پێشکەش بە حکومەت دەکەن، پاشان جارێکی دیکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سیفەتی بەپەلەی پێدەدرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

دواتر لە پەرلەمانی کوردستان بەخێرایی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، پاشان گفتوگۆیەکی فراوان لەناو باڵەخانەی پەرلەمان بە ئامادە بوونی لێژنەی ناوخۆ و لێژنەی یاسایی و لێژنەی ئافرەتان و نوێنەری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری توندوتیژی خێزان لە وەزارەتی ناوخۆ و قوباد تاڵەبانی و نوێنەری ڕێکخراوی سیید، زیاتر لە حەت کاتژمێر گفتوگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایە بەڕێوە دەچێت.

دوای بەڕێوەچوونی گفتوگۆیەکی توند لەنێوان بەشێکی ئەندامانی پەرلەمان و قوباد تاڵەبانی، بەشێکی پێشنیارەکانی هەموارکردنەوەی یاساکە لادەبرێت و پەرلەمانتارەکان قبوڵی ئەوە ناکەن دەقی پڕۆژەکەی ئەو ڕێکخراوانە کە لەلایەن هاوسەرەکەی قوباد تاڵەبانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت وەک خۆی بچێتە پەرلەمان. بەڵکو زیاتر لە پێنج ماددە کە بۆ یاساکە زیادکرابوو لەو کۆبونەوەیە لادەبرێت و کورت دەکرێتەوە. پاشان دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لێژنەکان لە ڕۆژ ٢١ی ئەیلول گفتوگۆیەکی توند لەنێو هۆڵی پەرلەمان لەسەر ناوەڕۆکی پڕۆژەکە ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە ئێستادا بەشێکی پەرلەمانتاران دەستیان کردووە بە هەڵمەتێک بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە جارێکی دیکە گفتوگۆی لەبارەوە نەکرێت و دەقی یاساکە وەک خۆی بمێنێتەوەو پێویست بە هەمووار ناکات.

لەدەزگای میدیایی بوار وەرگیراوە

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاينده posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ئاينده:

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share