AindaPress

AindaPress Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from AindaPress, Media/News Company, .

قادر عزیز پێشوازى له‌ حاكم قادر ده‌كاتسه‌رله‌به‌یانى ئیمرۆ 2016/7/14 قادر عزیز سكرتێرى حزبى ئاینده‌ى كوردستان پێشوازى له...
14/07/2016

قادر عزیز پێشوازى له‌ حاكم قادر ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانى ئیمرۆ 2016/7/14 قادر عزیز سكرتێرى حزبى ئاینده‌ى كوردستان پێشوازى له‌ رێزدار حاكم قادر حمه‌ جان كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كیه‌تى نیشتیمانى كوردستان كرد.
له‌ دانیشتنێكى دۆستانه‌دا هه‌ردوولا بارودۆخى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و به‌رده‌وامبوونى كێشه‌ و قه‌یرانه‌ نێوخۆییه‌كانى كوردستان ، به‌ تایبه‌تیش خراپى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك و بێ مووچه‌یى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌رچى زووه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ و تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ كرده‌وه‌ ، له‌ ته‌وه‌رێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ و دێرینى نێوان حزبى ئاینده‌ى كوردستان و یه‌كیه‌تى نیشتیمانى كوردستان كرده‌وه‌.

قادر عزیز پێشوازى له‌ شاندێكى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كوردستان كردكاتژمێر (10)ى سه‌رله‌به‌یانى ئیمرۆ 4/6/2016 قادر عزیز سكرتێرى...
04/06/2016

قادر عزیز پێشوازى له‌ شاندێكى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كوردستان كرد

كاتژمێر (10)ى سه‌رله‌به‌یانى ئیمرۆ 4/6/2016 قادر عزیز سكرتێرى حزبى ئاینده‌ى كوردستان پێشوازیكرد له‌ شاندێكى باڵاى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كوردستان كه‌ پێكهاتبووله‌ به‌رێزان هاورێ محمد هاوسه‌رۆكى ته‌ڤگه‌ر و دكتۆر به‌كر و مامۆستا روناك ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى ته‌ڤگه‌ر.
له‌ دانیشتنێكى دۆستانه‌دا كه‌ هاورێ ده‌رسیم به‌رپرسى لقى سلێمانى حزب ئاماده‌یبوو به‌ په‌رۆشیه‌وه‌ باس له‌ خراپى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى كوردستان ، به‌ تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و خانه‌نشین و كه‌س و كارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان كرا كه‌ به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهاتى نه‌وت رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌روات.
هه‌ردولا داوایانكرد كه‌ هه‌رچى زووه‌ له‌ رێگه‌ى نه‌هێشتنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ك هه‌ردولا پشتیوانى خۆیان بۆ رێكه‌وتنى سیاسى یه‌كیه‌تى و گۆران و ئه‌و نه‌خشه‌ رێگه‌یه‌ دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردولا به‌ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان و تێپه‌راندنى دۆخى چه‌قبه‌ستووى كوردستان خستویانه‌ته‌ روو.
له‌ كۆتایى دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ سه‌ر پێویستى لێكنزیك بوونه‌وه‌ى هێزه‌ كوردستانیه‌كان و پێویستى كارى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌یى كرده‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ داسه‌پاوه‌ى كه‌ ئیمرۆ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌ و كۆسپه‌ له‌به‌رده‌م یه‌كیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌كخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كوردى.

قادر عزیز به‌شدارى له‌ یادى دامه‌زراندنى یه‌كیه‌تیدا ده‌كاتئێواره‌ى رۆژى 1/6/2016 قادر عزیز سكرتێرى حزبى ئاینده‌ى كوردست...
03/06/2016

قادر عزیز به‌شدارى له‌ یادى دامه‌زراندنى یه‌كیه‌تیدا ده‌كات

ئێواره‌ى رۆژى 1/6/2016 قادر عزیز سكرتێرى حزبى ئاینده‌ى كوردستان به‌ یاوه‌رى هاورێ ده‌رسیم به‌رپرسى لقى سلێمانى به‌شدارى له‌ یادى (41) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كیه‌تى نیشتیمانى كوردستان كرد كه‌ له‌ پاركى هه‌وارى شار به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز مام جه‌لال سكرتێرى گشتى یه‌كیه‌تى به‌رێوه‌چوو.
هه‌ر له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌رێزان نه‌وشیروان مسته‌فا و كۆسره‌ت ره‌سول على و هێرۆ خان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و كادیر و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رێكى زۆر له‌ لایه‌نگر و دۆست و هه‌وادارانى یه‌كیه‌تى ئاماده‌یبوون.
له‌ رێوره‌سمى یاده‌كه‌دا وتارى یه‌كیه‌تى نیشتیمانى كوردستان له‌لایه‌ن له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كیه‌تیه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ دواتر ئاهه‌نگى یاده‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ندین سرود و پێشكه‌شكردنى چه‌ندین چالاكى هونه‌رى كۆتایى هات.

سكرتێری گشتی حزبی ئایندەی كوردستان دەستخۆشی لە پێشمەرگە دەكات...دەستخۆشى لە سەرکەوتنێکى گەورەى هێزى پێشمەرگەى کوردستانلە...
02/05/2016

سكرتێری گشتی حزبی ئایندەی كوردستان دەستخۆشی لە پێشمەرگە دەكات...
دەستخۆشى لە سەرکەوتنێکى گەورەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان

لە دوو رۆژى رابردودا و لە ماوەیەکى قیاسى زۆر کەمدا هێزى پێشمەرگەى کوردستان قارەمانانە توانیان گوندى بەشیر و گوندەکانى دەوروبەرى لە باشورى کەرکوک لە دەستى تیرۆرستانى داعش رزگار بکەن،
سەرکەوتنى قارەمانانەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە دوو ساڵى رابردوودا لە بەرەکانى شەرى داعش هەر هەمووى جێگاى دەستخۆشى و شانازى هەموو لایەکمانە ، بەڵام سەرکەوتنى دوو رۆژى رابردوویى هێزى پێشمەرگە لە رزگارکردنى گوندى بەشیر و دەوروبەرى گرنگى و تایبەتمەندى خۆى هەیە. ئەم سەرکەوتنە هەم مەترسى لەسەر شارى کەرکوک ناهێڵێت، هەمیش سەرکەوتنێکە نەک تەنها دژ بە تیرۆرستانى داعش بەڵکو سەرکەوتن و پەیامێکیشە بۆ چەکدارانى حەشدى شەعبى کە دوو ساڵە لەگەڵ هەموو ئەو هێزەى هێناویانە نەیانتوانى بەشیر رزگار بکەن ، بەڵکو لەجیاتى ئەوە هەر خەریکى شەرفرۆشتن بووینە بە هێزى پێشمەرگە لە ناوچەکە و شەرفرۆشتن بە خەڵکى خۆراگرى خورماتوو. هەروەک رزگارکردنى گوندى بەشیر پەیامێکى ترە بۆ برا تورکمانەکان کە ئەوەى هەمیشە دەیانپارێزێ لە دوژمنان، کورد و هێزى پێشمەرگەى کوردستانە ، نەک هێز و لایەنى تر.
- دەستان خۆش و هەر سەرکەوتووبن فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان.
- نەمرى بۆ شەهیدەکان و هیواى زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان.

قادر عزیز
2/5/2016

قادر عزیز لە دیدارى تایبەت - کەناڵى پەیامقادر عزیز دیدارى تایبەت سەبارەت بە رەوشى ئێستاى هەرێمى کوردشتانhttps://www.yout...
30/04/2016

قادر عزیز لە دیدارى تایبەت - کەناڵى پەیام

قادر عزیز دیدارى تایبەت سەبارەت بە رەوشى ئێستاى هەرێمى کوردشتان

https://www.youtube.com/watch?v=n-wsELKYmYc

قادر عزیز دیدارى تایبەت سەبارەت بە رەوشى ئێستاى هەرێمى کوردشتان

قادر عزیز سەردانى مام غەفور دەکاتکاتژمێر (10)ى سەرلەبەیانى ئیمرۆ 26/3/2016 قادر عزیز سکرتێرى حزبى ئایندەى کوردستان لە نە...
26/03/2016

قادر عزیز سەردانى مام غەفور دەکات

کاتژمێر (10)ى سەرلەبەیانى ئیمرۆ 26/3/2016 قادر عزیز سکرتێرى حزبى ئایندەى کوردستان لە نەخۆشخانەى (شار) لە سلێمانى سەردانى مام غفور فەرماندەى سەربازى دیار و ماندونەناسى گەلەکەمان و یەکیەتى نیشتیمانى کوردستانى کرد کە لە تێکشکاندى هێرشێکى ئەو دواییەى تیرۆرستانى (داعش) لە ناوچەى کەرکوک بە سەختى بریندار ببوو. قادر عزیز لەم سەردانەیدا لە نزیکەوە لە تەندروستى مام غەفورى پرسى و خۆشحاڵى خۆى بە باشبونى تەندروستى نیشاندا و خەبات و تێکۆشان و قوربانیەکانى مام غەفور و بنەماڵەکەى لە سەرەتاى شۆرشى (1976) و تا رۆژى ئیمرۆ لە خزمەتى گەلەکەمان بەرز نرخاند. هەر لەم سەردانەدا بەرێزیان وەک هەمیشە باسى لە رۆڵى قارەمانانەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان و گەریلا و شەرڤانانى گەلەکەمان لە تێکشکاندنى رێکخراوى (داعش) کرد و پشتیوانى خۆى و حزبى ئایندەى کوردستانى بۆ ئەو قارەمانانە دووپات کردەوە.

قادر عزیز پشتیوانى حزبى ئایندە بۆ فیدرالیزمى رۆژئاوا دەردەبرێتکاتژمێر (11)ى سەرلەبەیانى ئیمرۆ 26/3/2016 قادر عزیز سکرتێر...
26/03/2016

قادر عزیز پشتیوانى حزبى ئایندە بۆ فیدرالیزمى رۆژئاوا دەردەبرێت
کاتژمێر (11)ى سەرلەبەیانى ئیمرۆ 26/3/2016 قادر عزیز سکرتێرى حزبى ئایندەى کوردستان بە یاوەرى شاندێکى باڵاى حزب کە پێکهاتبوو لە هاورێیان مامۆستا نصرللە بەرپرسى مەکتەبى سیاسى و بڵند عومەر و هەڵۆ کەرکوکى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆسرەت صابر ئەندامى مەکتەبى پەیوەندیەکانى حزب سەردانى نوسینگەى نوێنەرایەتى کانتۆنەکانى رۆژئاواى کوردستانى لە شارى سلێمانیدا کرد کە بە گەرمیەوە لەلایەن رێزدار شێرزاد ئیزیدى بەرپرسى نوسینگەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانى نوسینگە پێشوازیان لێکرا. لە دیدارێکى دۆستانەدا قادر عزیز پشتیوانى خۆى و حزبى ئایندەى کوردستانى لە راگەیاندنى فیدرالیزمى رۆژئاوا دەربرى و ئەو هەنگاوەى بە دەسکەوتێکى نەتەوەیى و بە بەرهەمى خەبات و بەرخودان و قوربانیەکانى گەلەکەمان لە رۆژئاواى کوردستان بە سەرکردایەتى (پەیەدە)و هێزە سیاسیەکانى ترى رۆژئاوا و سەرجەم پێکهاتەکانى لە قەڵەمدا. هەر لەو دیدارەدا قادر عزیز دڵنیایى دا بە نوێنەرایەتى رۆژئاوا کە گەلەکەمان لە باشورى کوردستان و هێزە سیاسیەکان خەبات و تێکۆشان و دەسکەوت و سەرکەوتنەکانى باکور و رۆژئاواى کوردستان بە دەسکەوت و سەرکەوتنى خۆیان دەزانن و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانى لێدەکەن.

"پارتى رێگره‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆبانێ"بەرپرسانی خۆرئاوای كوردستان ئاشكرای دەكەن، ماوەی هەشت مانگە پارتی دیموكراتی ...
14/03/2016

"پارتى رێگره‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆبانێ"
بەرپرسانی خۆرئاوای كوردستان ئاشكرای دەكەن، ماوەی هەشت مانگە پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی گرتووە بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبیل ‌و ئالیاتی خۆرئاوای كوردستاندا كە بۆ بەشداری لەئاوەدانكردنەوەی كۆبانێدا كڕدراون.
لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ بۆ ژمارەیەك بەرپرسی خۆرئاوای كوردستان سازكرابوو له‌ ئیدارەی دەروازەی سیمالكای نێوان خۆرئاواو باشووری كوردستان، ئه‌و به‌رپرسانه‌ ئاشكرایان كرد كە دەسەڵاتدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ماوەی هەشت مانگە دەستی بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبیل ‌و ئالیاتدا گرتووە كە بۆ ئاوەدەنكردنەوەی كۆبانی لەلایەن كۆمەڵێك دەوڵەمەندو بازرگانی خۆرئاواوە كڕدراون‌و ناهێڵێن بێنە خۆرئاواو بۆ ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ بەكاربهێنرێن.
سلێمان خەلیل، ئەندامی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانی لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: دەمانەوێ به‌ رای گشتی كوردستانی و جیهانی رابگەیەنین، كە بەرپرسانی پارتی دژی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێن و ماوەی هەشت مانگە دەستیان بەسەر ژمارەیەك شۆفڵ‌و گرێدەرو گەڵابەو كەبسی خۆڵدا گرتووە كە بۆ بەكارهێنانی لە ئاوەدانكردنەوەی شاری كۆبانی لە خۆرئاوای كوردستاندا كڕدراون.
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ساڵى رابردوو به‌هۆى شه‌ڕى كۆڵان به‌ كۆڵانى شه‌ڕڤانان دژى چه‌كدارانى داعش له‌ كۆبانێ،ئه‌و شاره‌ به‌ ته‌واوى خاپور بوو به‌ڵام له‌ كۆتاییدا شه‌ڕڤان و گه‌ریلاكان به‌ هاوكارى پێشمه‌رگه‌ توانیان شاره‌كه‌یان له‌ داعش پاك بكه‌نه‌وه‌.

یوسف محمد هێڵى سووره‌ و له‌ حكومه‌تیشدا ده‌مێننه‌وه‌...بزووتنەوەی گۆڕان سوورە لەسەر مانەوەی یوسف محمد لەپۆستی سەرۆكی پەر...
13/03/2016

یوسف محمد هێڵى سووره‌ و له‌ حكومه‌تیشدا ده‌مێننه‌وه‌...
بزووتنەوەی گۆڕان سوورە لەسەر مانەوەی یوسف محمد لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان‌و ناشیەوێت ببێتەوە بەلایەنێكی ئۆپۆزسیۆن.
دواى ئه‌وه‌ى جڤاتى نیشامانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رۆژى 12ى ئازار كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى ئه‌نجامدا،بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاینده‌پرێس كەوتووە، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان سووره‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى یوسف محمد لەپۆستی سەرۆكی پەرلەماندا.
هەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریانداوه‌، بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پرسی گۆڕینی یوسف محەمەد نەچێتە هیچ دانیشتنێك‌و گفتوگۆش نەكەن لەو بارەوە وەك هێڵێكی سوور بیهێڵنەوە،هەروەها لەكۆبوونەوەكەی جڤات باس لەپرسی بوونەوە بەئۆپۆزسیۆن كراوە، بەڵام جەختكراوەتەوە له‌وه‌ى گۆڕان نابێتەوەو بەئۆپۆزسیۆن‌و بەم پێكهاتەوە لەحكومەت بەشداردەبێت.
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015 بەهۆی ناكۆكیەكانی لەگەڵ گۆڕان، پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێگەی هێزەوە له‌ بازگه‌ى پردێ رێگرى له‌ (یوسف محمد) سەرۆكی پەرلەمانى كوردستان گرت بچێته‌ هه‌ولێر و رۆژى پێشتریش له‌ رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ وه‌زیره‌كانى گۆڕانیان له‌ كاره‌كانیان دوور خستنه‌وه‌.

"به‌ناوى مه‌لا مسته‌فاو رێبازه‌كه‌یه‌وه‌ فەسادو رسوایی بەرپا دەبێ"پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت، حەیف و خەسار كە بەناوی مەل...
13/03/2016

"به‌ناوى مه‌لا مسته‌فاو رێبازه‌كه‌یه‌وه‌ فەسادو رسوایی بەرپا دەبێ"
پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت، حەیف و خەسار كە بەناوی مەلا مستەفا بارزانی و رێبازی ئەوەوە فەسادو رسوایی بەرپا دەبێت.
ئاری هەرسین پەرلەمانتاری فراكسیۆنى پارتی لەپەرلەمانی كوردستان،رۆژى 12ى ئازار وێنەیەكی (مەلا مستەفا بارزانی) لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داناوەو نوسیویەتی: "حەیف و خەسارێ، كە بە ناوی تۆ و بەڕێبازی تۆوە فەسادو رسوایی بەرپا دەبێت و بەناوی حیزبایەتیشەوە هیچ بۆ خەبات و قوربانیدانی بنەماڵەكەت ناهێڵنەوە".
ئەو پەلەمانتارە نوسیویشیەتی: ئەمانەش هەمووی لەژێر دروشمی "پێشڕەوی كورد پارتیەو سەرۆكمان بارزانییە"،یە بەڕاستی حەیف و خەسارێ.

"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ بڕیارێكی‌ چاره‌نووس ساز نه‌دات، ئه‌وا خۆی‌ ده‌كوژێت"ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ن...
13/03/2016

"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ بڕیارێكی‌ چاره‌نووس ساز نه‌دات، ئه‌وا خۆی‌ ده‌كوژێت"
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی‌ له‌باره‌ دۆخی‌ چه‌قبه‌ستوی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بڕیاری‌ چاره‌نوسساز نه‌دات خۆی‌ ده‌كوژێت.
بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش پاش كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌یه‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو ئه‌نجامدرا.
سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاندووه‌ "ئه‌جێندای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان پێنه‌وتووین ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌نجام ده‌درێت".
وتیشی‌: "به‌ بڕوای من له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ و دارایی هه‌رێمی‌ كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ قسه‌ده‌كرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ جه‌خیتكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ بڕیارێكی‌ چاره‌نووس ساز نه‌دات، ئه‌وا خۆی‌ ده‌كوژێت، چونكه‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ یه‌كێتییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ و ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ كه‌میكاته‌وه‌.

Address


00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when AindaPress posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share