17Shubat ١٧ی شوبات

17Shubat ١٧ی شوبات .

12/07/2024
23/06/2024

کورت و پوخت مێژووی ئەم دوو حیزبە بریتـیە
لە ٦٦ و ٧٨ و ٩٦ و ١٦ی ئۆکتۆبەر و ٣١ ئاب و ١٧ شووبات

مـرۆڤ ھیچ کاتێك نابێت بـێ ئـومێد ببێـت بـەڵکوو دەبێت ھـەمیشە ھەوڵبداد گرنگ نیە چەند جار شکت دەھێنیت پێشھاتی چاوەڕوان  نە...
19/05/2024

مـرۆڤ ھیچ کاتێك نابێت بـێ ئـومێد ببێـت بـەڵکوو دەبێت ھـەمیشە ھەوڵبداد گرنگ نیە چەند جار شکت دەھێنیت پێشھاتی چاوەڕوان نەکراوی ڕوو بەڕوت دەبێـتەوە بەڵام تۆ بێ ھیوا مـەبـە تا دەگـەیت بـەو ئامـانجەی خوازیارتـە نەوشیروان مستەفا ڕێبەری سەدەیەك لە خەبات و تێگۆشان فێریکردین کە مرۆڤ ناکرێت ھـەمیشە بێدەنگ بێت بەڵێ بـۆ ھـەموو شتێك بکات بەڵکوو لەبەرامبەر ناھەقی و ناعەدالەتی دەنگ ھەڵبڕین ئـەو ڕێبازێکی گۆڕانکاری درووست کـرد ئامانجی گۆڕانکاری بوو گشتی بوو نەك دەوڵامەند بونی خۆی ئەو بەرزترین دەسەلاتی ھەبوو لەپێشتردا بەڵام ھەمووی کردە قوربانـی بەڵام بە داخەوە لە دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا ئەوەی غیانەتی لە ڕێبازەکـەی کرد دۆستە نزیکەکانی بون ئەو کات ھاوڵاتی چونکە ئێمە ماوەی ٣٠ ساڵ ئەم دوو حیزبە تاقی دەکەینەوە خراپتر دەبن باشتر نابن بێ ئەوەی جار دوای جار سزایان بدەین ھەڵای میلەت ئەوە بوو کە تەنھا یەکجار گۆڕان ی تاقی کردوە دوای ئەو جارەش بە شێوەیەکـی زۆر خرپ سزای دا کە ئەمـە بووە ھۆی شکتی گەورەی گۆڕان کە بە ئەستەم توانەی خۆبەڕێوەبردن و بەرەو پێشچوونی ھـەیە
گۆران گەر گۆڕانکاری لە خودی خۆیدا نەکات و لەو دۆخە چەق بەستووەی تێ کەوتوە ئەوا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو نەمان و دارمانێکی گەورە دەچێت ئەمەش لە قانجازی دەسەلات و زەرەدی گەورەی میلەتە"

بۆیە ئومێدەوارم گۆڕان بە سەرکردایەتێکی پتەو پۆڵاین بگەڕێنەوە نێو سەحەی سیاسی لە ھەر حیزبێکدا بونی ڕێکخەر کۆڵەکە وایا بۆ سەقڤی خانوێک گەر بێت و کۆڵەکە کە ڕزیو بێت سەقڤەکە زوو دادەڕمێت بۆیە گرنکە بزانرێت کە کێ دەکرێت بە ڕێکخەر دەبێت کەسێک بێت کە پێگەی بە ھێزی ھەبێت و دڵخوازی شەقام بێت گۆڕان دەبێت بزانێت کە ھۆکاری شکستی ئەم چەند ساڵەی بۆچی دەگەڕێتەوە مرۆڤ عاقڵ ھەمان ھەڵای پێشوو دووبارە ناکاتەوە بەژداری کردن لە حوکمەت و وەرگرتنی ھەندێك پۆست کە بێجگە لە زیانی گۆڕان و لەبەر چاو خراپ کردنی شەقام ھیچ شتێکی تر نەبوو

#ڕزگارکریم

لە هەر شـوێنێکـدا بـزانـین دەنگـی ئێمـەی پـێویـستە پـڕ بـە گـەروومان هـاوار دەکـەین،لـەهەر چـرکەیـەکـدا هـەڵـبکەوێت ئـێم...
02/05/2024

لە هەر شـوێنێکـدا بـزانـین دەنگـی ئێمـەی پـێویـستە پـڕ بـە گـەروومان هـاوار دەکـەین،
لـەهەر چـرکەیـەکـدا هـەڵـبکەوێت ئـێمە مـێژوویـان بـیردەخـەینـەوە تـا خـۆیان بـیرنەچـێتەوە..
تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ‌ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش كه ‌ته‌مه‌نمان كۆتاییهات ، با هاوڕێكانم خاڵێكم بۆ دابنێن بێنە سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكەنەوه‌.
ئەمەی سەرەوە كۆتا دێڕەكانی سەردەشت بوو لە دوا نوسینیدا. ئاراستەی ھەموو ئەوانەی كرد كە لە خەمی ئازادی و خاوەن ڕۆحێكی ئازاو ئازادن.
بكوژانی پێان وابوو بە كوشتنی سەردەشت ئیدی كۆتایی دێنن بە ڕەخنەو ناڕەزایەتیەكان.
بەڵام نەیانزانی ڕۆحیەتی سەردەشت بون ڕۆ دەچێتە نێو دڵ و دەرونی تەواوی ئازادی خوازان.
وەك چۆن ئێستا ھەموو ساڵێك لە نزیك بونەوەی ساڵیادی سەردەشت، وێنەو وتەكانی تەواوی لاپەڕەو گۆڤارو ڕۆژنامەو ماڵپەڕو سایتەكان ئەتەنن. ئەو ڕۆژەشی كە دەسەڵات و كۆشكی بكوژو ستەمكارەكانی مەرگی سەردەشت ئەڕوخێ، ساڵ ڕۆژی تیرۆری سەردەشت ئەكەینە ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەوانی لە كورستاندا.
درود وڕێز بـۆ گیانـی پاکـی شـەھیدـی ھـەمیـشـە زینـدو
ڕۆژنامـەنـووس سـەردەشت عوسمان کـە چواردە ساڵ لەمەو پـێـش بـە ناعەق بـەدەسـتـی جەلەدەکـانـی بـنـەماڵای بـەرزانـی بـەشـێـوەیـەکـی زۆر نامرۆڤانـە تـیرۆرکـرا پـاش سیانزە ساڵ بـەسـەر ئـەو کردوە تیرۆرستیـەدا ئـەوەی چـێگای داخـە بـکـەرانـی ئـەو کـارە بـەسزای یاساـی خۆیان نـەگشـتون و لە لایـەن پـەرپرسان و دەسەڵاتدارانـەوە داڵـدە دراون
گـیانـی پاکـی ئـاسودە بێـت بکـەرانـی ڕسواو شـەرمـەزار بــن"
چالاکوان : ڕزگارکریم محمود
٥ی٥ی٢٠٢٤

ئاگاداری بۆ کوردانی بەریتانیارێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ١٤ـیەمین سالیادی شەهیدی قەلەم "سەردەشت عوسمان" بەرز راد...
25/04/2024

ئاگاداری بۆ کوردانی بەریتانیا

رێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ١٤ـیەمین سالیادی شەهیدی قەلەم "سەردەشت عوسمان"
بەرز رادەگرێت .

رۆژی یەکشەمە
بەرواری: 5/5/2024 کاتژمێر 1:30ی دوانیوەرۆ
لەم شارانە:
1. لەندەن - بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم
2 Hobart Pl, London SW1W 0HU

2. بێرمینگهام - ناو سەنتەری شار بەردەم بانکی میترۆ
Metro Bank, 85-88 High St, Birmingham
B4 7TE

3. نیوکاسل - بەردەم مۆنۆمێنت
Grey's Monument, Newcastle ,NE1 5AF

4. گلاسگۆ
‏George Square, Glasgow ، G2 1DH

راگەیاندنی رێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ

22/04/2024

٢٢ی٤ی٢٠٢٤
ھاوشێوەی
٣١ی٨ی١٩٩٦
دوبارە کردنەوەی غیانەت و خۆڤرۆشی و بێ شەرەڤی بنەماڵای بەرزانـی و
ئەتک کردنی ھەولێری پایتەختی کوردستان"

ئەرێ بەڕاست ڕاپەڕین  بۆ چـی کرا..؟ڕاپەڕینێکی تر دژ بە زوڵم و زۆرى دەسەڵاتی چەتەیی و مافیـەگەری  ئێستاى هەرێم ئەو پەڕی پێ...
08/03/2024

ئەرێ بەڕاست ڕاپەڕین بۆ چـی کرا..؟
ڕاپەڕینێکی تر دژ بە زوڵم و زۆرى دەسەڵاتی چەتەیی و
مافیـەگەری ئێستاى هەرێم ئەو پەڕی پێویستیە بۆ ڕزگـاربوون لەم دۆخـە"
لە٣٣هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گـەلی کورد دژ بەستەم و ستەمکاری و دیکتاتۆریەت جێ خـۆیەتی تــاک بەتاکــمان لە خۆمان بپرسین ڕاپەڕین بۆچی کرا لە هۆکاری چی و بۆ چ ئامــانجێک؟
ئایا بارو دۆخی ھاوڵاتی پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین ھەروەک ئێستا بوو چی گۆڕاو ئامان چی بوو لێی
بەداخـەوە گەلی کورد خەباتی کرد بۆ ڕزگاربوون لە ژێردەستی وسەربەستی وئازادی و پاراستنی مـافەکانیان،
ویستی ڕژێمی فاشیزمی بەعس لە ناو بەرێت و حوکمەتێکی کوردی ھەبێت دوای سی ساڵ جارێکی تر ئەم داویـە دەکرێتەوە؟ گـەر پێشووتر لەلایەن ڕژێمێکی فاشیزمی بێ گانـەوە ئەم زوڵمە لە کورد دەکرا ئێستـا لەلایەن بەناو دەسەڵاتێکی کوردی دەکرێت.
گەر ئەوسا بەعس خـاکمانی داگیردەکرد ئێستا دەسەڵاتی کوردی خۆی چاوساغی بۆسوپایی تورک و فارس دەکات بۆ داگیرکردنی خاکمان.
ئێستا و دوای سی ســاڵ قوت و ژیانی مامۆستایەک و ھاوڵاتیئك و فەرمانبەرێك لەژێر ئەوپەڕی هەڕەشەێ برسێتی و قورسترین بارودۆخی ژیاندایە تەواوی کۆمەڵگەی گرتۆتـەوە خـەڵکی هەراسان کردوە.
گەر ئەوسـا بەهۆی شۆڕش و خەباتی چەکداریەوە پێشمەرگە وهاوڵاتی دەبونە قوربانی، ئێستـا لەسەر کۆمێنت نووسین خەڵک دەگیرێت وزەلیل دەکرێت و دەکوژرێت.
ڕای من ئەوەیە گەر پێشتر ڕاپەڕین سونەت بووبێت دژی ڕژێمی فاشیزمی بەعس ئەوە ئێستا ڕاپەڕین فەرزە دژی دوو دەسەڵاتی خۆسەپێنی کوردی کە بونەتە قوڕبەسەری و مەینەت بۆ تاک بە تاکی ھاوڵاتی ئەم ھەرێمــە
ئەرێ بەڕاست ڕاپەڕین بۆچی کرا"
✏ڕزگار شێخ کریم

لەیادی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەعبدوڵلە بۆر فەرماندەی عسکەری یەکێتی قرتێلەی کردنەوەی بەشێکی زانکۆیی ڕاپەڕینی بەدەمانچەوە کردەو...
07/03/2024

لەیادی ڕاپەڕینی شاری ڕانیە
عبدوڵلە بۆر فەرماندەی عسکەری یەکێتی قرتێلەی کردنەوەی بەشێکی زانکۆیی ڕاپەڕینی بەدەمانچەوە کردەوە لەکاتێكدا عبدوڵلە بۆر پیاوێکی عەسکەریەو خوێنەواریشی نیە تاکوو دەمانچە هەبێ هەر باوڕیشی بە قەڵەم نیە
ئەوەشە بە یەکێک لە بەرهەمە سەیرو سەمەرەکانی ڕاپەڕین و حوکوڕانی خۆماڵی دادەنەرێت

نوسینی چالاكوان
محمد خدر حمد
بۆ یادی 5 / 3 / 2024

سڵاو هاوڕێیان ٠سبەی ٢٥ی شوبات ساڵیادی شەهید گەرمیانە کات ژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لەسەر گڵکۆکەی هاتنتان مایەیی وەفا دارییە بۆ ...
24/02/2024

سڵاو هاوڕێیان ٠سبەی ٢٥ی شوبات ساڵیادی شەهید گەرمیانە کات ژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لەسەر گڵکۆکەی هاتنتان مایەیی وەفا دارییە بۆ خوێنی شەهید گەرمیان ٠

17/02/2024

وتاری چالاکوان جەبار احمد ئەندامی ڕێخراوی ۱۷ی شوبات لە ساڵیادی شەهیدانی ۱۷ی شوبات لە شاری گڵاسگۆ
17/2/2024

Adres

Brussels

Website

Meldingen

Wees de eerste die het weet en laat ons u een e-mail sturen wanneer 17Shubat ١٧ی شوبات nieuws en promoties plaatst. Uw e-mailadres wordt niet voor andere doeleinden gebruikt en u kunt zich op elk gewenst moment afmelden.

Delen

Type