19/02/2020
45 ساڵه من و خێزانم کاردەکەیـن
بەڵام هیچ سامانێکمان کۆنەکردۆتەوە !!
دەزانن بـۆچی ؟
چونکە هەر پێنج منداڵەکەم خاوەنی بڕوانامەی بەرزن
دووانیان بەکالۆریۆسی هەیە
دووانیان دکتۆرایان هەیە
یەکیان ماستەری هەیە
٭ نەکەن خانویان بۆ بکەن و پارەیان لەبانکدا بۆ دابنێن !!
٭ پارە زیادەکانتی بۆ سەرف بکە لەباشترین خوێندگا و زانکۆکاندا و بەباشترین شێوە فێریـان بـکەن
٭ دوو زمان بۆ سێ زمانیان فێر کەن
٭ تێیان بـگەیەنن کە سەرکەوتوبـوون لەژیاندا پەیوەست نیه بەسەرکەوتن لەخوێندن یان زانکۆدا
خودا لەهەر یەکێك لەئێـمە بەهرەیەکی خوڵقاندووە
کەسی بەبەخت ئەو کەسەیە کە بەهرەکەی دەدۆزێتەوە
کەسی ژیر ئەوەیە کاری لەسەر دەکات
کەسی سەرکەوتو ئەوەیە کاری پێدەکات
٭ بۆ ئەوەی بەهرەی منداڵەکانت بدۆزێتەوە کاربکەن و پارەیان بۆ سەرف بـکەن لێیان بگەڕێن لەگەڵ بەهرەکەیاندا گەورەبـن و کاری لەسەربـکەن و گەشەی پێبدەن
٭ ئەو خانوەی کەپارەی درێژایی تەمەنتت تیا سەرف کردووە ئەوان بەکاتی کەمتر و جوانتریش لەوە بنیاد دەنێنن ئەگەر پارەکانتان لەبنیاد نانی ئەواندا سەرف بکردایە و وەبەرهێنانتان لەواندا بکردایە
٭ منداڵەکەت بنیاد بنێ
وەبەرهێنانی تێدا بکە نەک وەبەرهێنانی بـۆ بکەیت
٭ میرات و سامانی ڕاستەقینەی منداڵەکەت
پارە و زەوی و خـانوو نیـە
بەڵکو بونیادنانی خودی خۆیانە
فێربوون فێربوون فێربوون
" سەرۆکی زانـکۆی خورطوم "
tag