KG Jurnalism

KG Jurnalism Fotostudio in Hannover/ Musikvideo/ Werbevideo / Fotoshootings indoor & outdoor/ Hochzeiten

ئامارێکی نوێی کورد
27/01/2024

ئامارێکی نوێی کورد

ئەو مێژووەی  تائێستا کورد هەیەتی  مێژوویەکی  درووست کراوی دەستی داگیر کەرانە . ئایە ئەمە مێژووی راستەقینەی کوردە؟ئایە   ...
01/11/2023

ئەو مێژووەی تائێستا کورد هەیەتی مێژوویەکی درووست کراوی دەستی داگیر کەرانە .

ئایە ئەمە مێژووی راستەقینەی کوردە؟
ئایە ئێمەی کورد ئارین ؟
ئایە بەراست سەلاحەدین خیانەتکاربووە ؟
ئایە سۆمەرییەکان کێن ؟
۲۱ دەقە لە کاتت بگرە و سەیری ئەم ڤیدیۆیەکە
بۆ ئەوەی وەلامی هەموو پرسیارەکانت دەست کەوێت و ئاگاداری مێژووی خۆتبیت و بزانیت کێیت .
تکایە شەیری بکەن بۆئەوەی هەموو کوردێک بیبینێت.

https://youtu.be/T4QwlRdv8rI?
si=ESAxSJ3kh9OTK_KL

پەرتوکی مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد سۆران حەمە ڕەشسەرلەنوزێ دۆزینەوەی سەرەتای شارستانیەتی ڕۆژئاوا و بنەچەی زمانە هیندۆئەوروپیەکانلە ١٠٠٠٠ پ،ز وەببۆ ١٣٠٠ زT...

‎کچە کوردێک لە وڵاتی نیوزلەندا خەڵاتی جیهانی لە بواری مافی مرۆڤدا وەردەگرێتپیرۆز بێت و مایەی خۆشحاڵیی و شانازییە، کە لە ...
22/11/2020

‎کچە کوردێک لە وڵاتی نیوزلەندا خەڵاتی جیهانی لە بواری مافی مرۆڤدا وەردەگرێت

پیرۆز بێت و مایەی خۆشحاڵیی و شانازییە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا، چەند ژن و کچێکی کورد، خەڵاتی نێونەتەوەیی و ناوازە لە بواری جیاجیادا وەردەگرن و لە راگەیاندنە نێودەوڵەتیی و ناوخۆکاندا باسدەکرێن، یەکێک لەو بەڕێزانە خاتوو "ریز گەردی"یە کە لە وڵاتی نیوزلەندە بۆتە باس و خواسی راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە.

ئەم خانمە بەڕێزانە، مایەی شانازیی و خۆشحاڵین بۆ نەتەوەی کورد، ژنان و کیژانی کورد، ئەو راستییەیان پشتڕاستکردەوە کە تەنیا لە مەیدانی جەنگدا جەنگاوەر نین و بەڵکوو لە هەموو مەیدان و بوارەکانی ژیاندا تێکۆشەر و جەنگاوەر و پێشڕەون و سەری نەتەوەیەکی بەشخورا و مافخورا و خاک و وڵات داگیرکراو بەرز رادەگرن و رۆژێکیش دێت ئەوان دەبنە سەرۆک و سەرکردەی ئەم گەلە تێکۆشەرە.

نموونەیان زیاد بێت و شایانی هەموو رێز و شانازییەکن

بۆ پێشەوە
وەرگیراوە بەسوپاسەوە لەكاك عەتا موفتی ڕۆژنامە نوس

لە خەندانەوە پسپۆڕێكی ڤایرۆسناسی كە بەرەچەڵەك چینییە و هەڵهاتوە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بەڵگەی پێویس...
24/10/2020

لە خەندانەوە

پسپۆڕێكی ڤایرۆسناسی كە بەرەچەڵەك چینییە و هەڵهاتوە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بەڵگەی پێویستی لەبەردەستدایە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی مرۆڤە و لەتاقیگەیەكی چین دروستكراوە.

بەڵگەی پێویستم لەبەردەستدایە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی مرۆڤە و لەتاقیگەیەكی وهانی چین دروستكراوە، بەڵگەكانیش بڵاودەكەمەوە
د. لی مێنگ یان توێژەر لە سكوڵی تەندروستی گشتی هۆنكۆنگ و پسپۆڕ لەڤایرۆسناسی كە بەرەچەڵەك چینییە و هەڵهاتوە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بەڵگەی پێویستی لەبەردەستدایە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی مرۆڤە و لەتاقیگەیەكی وهانی چین دروستكراوە، بەڵگەكانیش بڵاودەكاتەوە.
ئەو پسپۆڕەی بواری ڤایرۆسناسی یەكێك بوە لەو تیمەی كە سەرەتا راسپێردراون بۆ لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو پسپۆڕەی بواری ڤایرۆسناسی یەكێك بوە لەئەندامانی ئەو تیمەی كە سەرەتا راسپێردراون بۆ لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە، كاتێكیش كەیسەكان گەیشتونەتە خاڵی گرنگی یەکلایکەرەوە و ئاشكراکردنی هۆكارەكەی پێیوتراوە "بێدەنگ بێت و وریا بێت".
لەوبارەیەوە، لێ مێنگ یان وتویەتی كە بەردەوام سەرپەرشتیارەكەی پێیوتوە كە بێدەنگ بێت ئەگەرنا كێشەی بۆ دروستدەبێت و بێسەروشوێن دەكرێت.

ئەو پسپۆڕە دوێنێ لەبەرنامەی تەلەفزیۆنی ( ITV's Loose Women) دەركەوت و رایگەیاند، ریزبەندی جینۆمی ڤایرۆسەكە هاوشێوەی پەنجەمۆری مرۆڤە، بەڵگەی زیاتریشم لەبەردەستە كە ڤایرۆسەكە مرۆڤ دروستیكردوە و بڵاویدەكەمەوە.

وتیشی، هەمو كەس تەنانەت ئەوانەش كە هیچ لە ڤایرۆسزانی نازانن دەتوانن بەڵگەكان بخوێننەوە و دڵنیاببنەوە كە ڤایرۆسەكە دروستكراوە.

...چرکە ساتێکی سەخت و تاڵی ماڵئاوای ، هەڵەی کرد ئەوەی ووتی ئەوان هەست ناکەن لەڕاستیدا ئێمە هەست بەو هەستەی ئەوان ناکەین....
12/10/2020

...

چرکە ساتێکی سەخت و تاڵی ماڵئاوای ، هەڵەی کرد ئەوەی ووتی ئەوان هەست ناکەن لەڕاستیدا ئێمە هەست بەو هەستەی ئەوان ناکەین...

ھاوشێووەی دوورخستنەوەی باڵیۆزی تورکیا لەعێراق ماوەی مانگێک دەدەم بە کۆمپانیا نەوتیە تورکیەکان کە خاکی عێراقی فیدڕاڵ جێبھ...
22/09/2020

ھاوشێووەی دوورخستنەوەی باڵیۆزی تورکیا لەعێراق ماوەی مانگێک دەدەم بە کۆمپانیا نەوتیە تورکیەکان کە خاکی عێراقی فیدڕاڵ جێبھێڵن
چیتر نەوتیش لەکوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیھان ناکرێت !

لە هەولێر شەش کەس دەستدرێژیی سێکسی دەکەنە سەر کچێكی 10 ساڵان کە خزمی خۆیانەکچێکی تەمەن 10 ساڵانی دانیشتووی سنووری هەولێر...
22/09/2020

لە هەولێر شەش کەس دەستدرێژیی سێکسی دەکەنە سەر کچێكی 10 ساڵان کە خزمی خۆیانە

کچێکی تەمەن 10 ساڵانی دانیشتووی سنووری هەولێر،بەبێ ئەوەی جگە لە دونیای منداڵیی خۆی لە شتێکی دیکە تێبگات، لە تەمەنی 8 ساڵییەوە لەلایەن شەش خزمی خۆیەوە دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتەسەر. ئەو بەو تەمەنە بچووکەیەوە دەڵێت "ژیانم کراوەتە دۆزەخ". باوکیشی دەڵێت "تازە بەوە دەزانم و نازانم هانا بۆکێ ببەم و چ بکەم؟".

(ی. س) ناوی ئەو کچە منداڵەیە، کە دوو ساڵە دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتەسەر و ئێستا تەمەنی 10 ساڵە. بەگوتەی باوکی منداڵەکە لەمێژە هەڵسوکەوتی گۆڕاوەو "هەموو رۆژێک ئاهی سارد هەڵدەکێشێت و ناخی پڕە لە رق".

باوکی کچەکە: زاوا، ئامۆزا و پورزام بوون

باوکی کچەکە سەبارەت بە کەیسی منداڵەکەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رۆژی 15ی ئایاری ئەمساڵەوە زانیویەتی کچەکەی دەستدرێژی دەکرێتەسەر و دەڵێ "لەلایەن چەند خزمێکی نزیکی خۆشم کراوە".

بە گوتەی باوکی کچەکە، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە، یەکێکیان زاوایەتی و مێردی خوشکیەتی، دوو کوڕی پووری خۆی و کوڕە پوور و ئامۆزایەکی دایکی بوون، لەگەڵ کەسێکی دیکەی گوندەکە و تاوەکو ئێستاش لە گوندەکەدا ماون.

باوکی (ی) جگە لە بیرکردنەوە لەو تاوانەی بەرامبەر کچەکەی کراوە، بەردەوام ئەو پرسیارەش لەخۆی دەکات: بۆچی وایان لە کچەکەی کردووە؟ لەبەرامبەر چی؟.

باوکەکە، کچەکەی بە بێکەس وەسف دەکات، بەوهۆیەی چەند جارێک کەیسی کچەکەی بردووەتە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و دادگا و پۆلیس، "بەڵام هیچمان بۆ نەکراوە و هەر دەستی دەستیمان پێدەکرێت".

باوکی کچەکە چەند جارێک جەختیکردەوە، "تکا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بەدەم داواکارییەکەمەوە بچن و نەهێڵن کەیسی کچەکەم بە لاڕێدا ببرێت".

پارێزەری منداڵەکە: دادگا کەیسەکە دوادەخات

ئەلمێرا ئەحمەد، لە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پارێزەری دۆسیەی کچەکەیە (ی.س). بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان مافی منداڵەکەیان لا گرنگە و "دەشبێت مافی منداڵەکە بسەندرێتەوە". بەڵام پارێزەرەکەش هەمان قسەی باوکی منداڵەکە دەکات و دەڵێت "تاوەکو ئێستا دادگا هەر دۆسیەکە دوادەخات و ئێمەش نازانین هۆکارەکەی چییە".

پارێزەرەکەش ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە لەلایەن شەش کەسی خێزانەکەیەوە کە هەر لە گوندەکەی ئەودا دەژین دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر منداڵەکە. دەشڵێت "هەموو دەستدرێژییەکان لەڕێگەی کۆمەوە کراوە".

چیرۆکی دەستدرێژییەکان لە زاری کچە 10 ساڵانەکەوە

ئەو کچەی دەستدرێژییەکانی کراوەتەسەر قوتابییە و لەدایکبووی ساڵی 2010ـەیە، خۆی باسی رووداوەکان دەکات و دەڵێت "رێکەوتی رووداوەکانم لەبیر نییە، بەڵام یەکەمجار کە دەستدرێژیم کرایەسەر چووم بۆ دووکانی کاک (س) شت بکڕم، دواتر کەسێک بەناوی (ب) دەستدرێژی کردەسەرم، هەرچەندە هاوارمکرد، بەڵام دەستی لەسەر دەمم دانا و دواتر ئازادی کردم."

ئەو کچە بەردەوام بوو لە قسەکردن و سەبارەت بەوەی چەندجارێکی دیکە لە چەند شوێنێکی جیاواز دەستدرێژی کراوەتەسەر و دەڵێت "کەسێکی دیکە بەناوی (ب) منی بردە لای خانوویەکی تەواونەکراو و لەوێ هێرشی کردەسەرم و دەستدرێژی کردەسەرم."

لە رووداوەکانی دیکەشدا وەک خۆی باسی دەکات، کەسێکی دیکە بەناوی (ر) دەستدرێژیی سێکسی کردووەتەسەر و چەند جارێک بە هەڕەشە لە سەربانی ماڵەکەیان و لەنێو حەمام دەستدرێژیی سێکسی کردووەتەسەر.

باوکی ئەو کچە داوا دەکات تۆمەتبارانی رووداوەکە چ سزایەک دەیانگرێتەوە بەسەریاندا بسەپێندرێت و بەزووترین کات دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. هەرچەندە باوکی دەڵێت "دادگا زۆر بێدەنگە بەرامبەر کەیسەکە و داوادەکەین بەزووترین کات تۆمەتباران دەستگیربکرێن".

توانا بورهان جاف، پارێزەر لەبارەی ئەو دۆسیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "سەبارەت بەو کردەوەیەی روویداوە لەلایەن دەستدرێژی کارانەوە، لە پاش کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دۆسیەکە، لە دەسەڵاتی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەیە دیارکردنی ماددەی یاسایی، بەڵام ئەم کردەوەیە بەپێی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە 111ی ساڵی 1969 بە تاوانەکانی لادان لە رەوشت و ئاکارە گشتییەکان هەژمارکراوە لە رووی یاساییەوە".

ئەو پارێزەرە ئاماژە بەوەش دەدات "ئەم کردەوەیەی بەرامبەر کچەکەکراوە، دەکەوێتەوە ژێر رکێفی ماددەی 393 (تاوانی بەزۆرکاری جووتبوون)، هەردوو بڕگەکانی (1و2/ ا.ب.ز)ی لەسەر جێبەجێدەکرێت. تۆمەتبارانیش دوای یەکلایبوونەوەی تۆمەتەکەی بە زیندانی هەتا هەتایی یان کاتی سزادەدرێت کە سزاکەی دەگاتە 15 ساڵ. چونکە ئەم تاوانە بە بارودۆخی سزاتوندکار هەژماردەکرێت و تاوانلێکراو تەمەنی 18 ساڵ کەمترە و تۆمەتباران لە خزمی تاوانلێکراون."

هەروەها ئەو پارێزەرە راشیدەگەیێنێت، تۆمەتباران لە دوو کەس زیاترن و هاوبەش بوون لە ئەنجامدانی تاوانەکە. بەپێی ماددەکانی 47 و 48 و 49 لە هەمان یاسای ناوبراو وەکو هاوبەش لە تاوان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

Adresse

Hanover

Webseite

Benachrichtigungen

Lassen Sie sich von uns eine E-Mail senden und seien Sie der erste der Neuigkeiten und Aktionen von KG Jurnalism erfährt. Ihre E-Mail-Adresse wird nicht für andere Zwecke verwendet und Sie können sich jederzeit abmelden.

Teilen