نووسیار Nûsyar

نووسیار Nûsyar وەشانی نووسیار
Nusyar Books

نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا. هەروەها جەخت لەسەر کاری وەرگێڕانیش دەکات لە زمانەکانی تر بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە.

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی پاییز ٢٠٢٥بەم زووانە ڕۆمانی نووسەری سوری خالد خەلیفە بە ناونیشانی «مردن کارێکی سەختە» بڵاو ...
24/09/2025

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی پاییز ٢٠٢٥

بەم زووانە ڕۆمانی نووسەری سوری خالد خەلیفە بە ناونیشانی «مردن کارێکی سەختە» بڵاو دەکرێتەوە.

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: کارزان عەلی

⭐ پڕۆژەی وەرگێڕانی ئەدەبی جیهانی


لە خولی حەوتەمی پێشانگای کتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت

لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی تری ئەم کتێبە ڕادەگەێنین.

کاری بەرگ - ZARY - زارى


#نووسیار

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی پاییز ٢٠٢٥بەم زووانە نوێترین کتێبی هایکووی سەردار نۆڕێ  بە ناونیشانی «کرۆکی تیشک» بڵاودەکرێ...
23/09/2025

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی پاییز ٢٠٢٥

بەم زووانە نوێترین کتێبی هایکووی سەردار نۆڕێ بە ناونیشانی «کرۆکی تیشک» بڵاودەکرێتەوە.

لە خولی حەوتەمی پێشانگەی کتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت.

لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی تری ئەم کتێبە ڕادەگەێنین.

کاری بەرگ: ZARY - زارى


#نووسیار

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی پاییز  ٢٠٢٥ سبەینێ بەرگی سێ کتێبی وەرزی پاییز بڵاو دەکەینەوە و بەمەیش وەرزی پاییزی کتێبەکان...
22/09/2025

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی پاییز ٢٠٢٥

سبەینێ بەرگی سێ کتێبی وەرزی پاییز بڵاو دەکەینەوە و بەمەیش وەرزی پاییزی کتێبەکانی نووسیار دەست پێدەکات.

💥سەرجەم کتێبەکانی نووسیار لە خولی حەوتەمی پێشانگەی کتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت.

سێ کتێبەکە ئامادەکراوە بۆ چاپ و بڵاوکردنەو.
چاوەڕوان بن.

nusyar.com


وەشانی نووسیار بەشدارە لە حەوتەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب💥ناونیشانی نوێ 💥داشکاندنی بەرچاو💥 دیاریی تایب...
20/09/2025

وەشانی نووسیار بەشدارە لە حەوتەمین خولی
پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب

💥ناونیشانی نوێ
💥داشکاندنی بەرچاو
💥 دیاریی تایبەت

لە ڕێکەوتی 2025/10/03 تاوەکو 2025/10/13
ناونیشان: سلێمانی SULY EXPO


دار و دیوار دەمبەست ئەکرێن!؟ خوێندنەوەی: ڕاستی عەلی ڕەنگە کەڕ و کاسی ئەو پەیامە کۆنەبین کە "دار و دیوار گوێی هەیە"، بەڵا...
19/09/2025

دار و دیوار دەمبەست ئەکرێن!؟

خوێندنەوەی: ڕاستی عەلی

ڕەنگە کەڕ و کاسی ئەو پەیامە کۆنەبین کە "دار و دیوار گوێی هەیە"، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە هەر ئەم دار و دیوارە ئەتوانن هەڵگری پەیامەکان بن و لێدوان بدەن و قسە بکەن یاخود ئەتوانن بنووسن "دار و دیوار گوێی هەیە"! بڵێی لە شوێنێ ڕۆژنامە و شاشە و کتێبەکان و ئەو دیوارانە سەرنجە سارد و سڕەکانمان ڕاکێشن و جارێکی تر گوڕێ بە چاومان ببەخشن و بخوێنینەوە! ئێستا شەپۆلی خەیاڵ بەجۆرێ ئاوارەی کەناراوەکانی گۆشەگیری کردووین کە نەستمان ناچارە بکەوێتە پلانگێڕی و ناردن و دۆزینەوەی پەیام لەسەر شاشە و ڕۆژنامە و تەنانەت لە ژێر گەچ و بۆرەکی دیوارەکانەوە تا هیوایەک بگەڕێنێتەوە و بار و دۆخ بگۆڕێ! ئەکرێ لەبری واژەی بار و دۆخ گۆڕین بنووسین کودەتا، بەڵام ڕەنگە کودەتا هاوئاواز و شایستەی هەل و مەرج نەبێت و سەرئەنجام ببێتە گاڵتەجاڕی. بێسۆ وەزیفەی چیرۆک بۆ ئەمڕۆ تازەگەری نییە، بەڵکوو جۆشدانی ئەو یادگاریەزەقانەیە کە ئێستا لەبیرمانا کاڵبوونەتەوە بەڵام چی ئەبێت گەر یادەوەرییەکان خۆیان هەر کرچ و کاڵ بن! ڕەنگە بتوانین لە ڕێی چیرۆکەوە چەند هەناسەیەک دوورکەوینەوە لە جیهان، بەڵام ئەو چەند هەناسەیە بەس نیە و ناچارین لەڕێی ئاڵۆسکانی تێکستەکان و تێکهەڵپرژاندنیان بەنێویەکترا گەردوونێکی سەربەخۆ دروست بکەین! بۆ چیرۆکەکانی نێو ئەم کتێبەش بەهەمان شقڵ ئەڕوانین، بەتایبەت چیرۆکی سێیەمی کە موجیزە ئاسا ئاوڕ لە سینەما ئەڕوانێ و چیرۆکخوان ناچار ئەکا شوێن پێی هەڵگرێ تا چیرۆک لە نێوچیرۆکا بخولقێنێ. ئەوەی لیرەیا بە گرنگی نازانم لە هەمان کاتیشدا تێی ناپەڕێنم ئەوەیە کە خەسڵەتی گێڕانەوەی چیرۆک لەنیو چیرۆکا یاخود نووسین لەبارەی نووسین بە ئاماژەی هەندێ چوارچێوەیەکی پۆستمۆدێرنەی هەیە و لێکدانەوە هەڵناگرێ چونکە هێندە بە ئاگایە چیرۆکەکە پێویستی بە خوێنەر نیە لێکی بداتەوە چونکە خودی چیرۆکەکە لێکدانەوەیە نەک بە پێچەوانەوە. بە پێچەوانەوە من بە خەسڵەتێکی تایبەت و تەکنیکی نازانم، بەڵکو بە دەروازەی ڕاسگۆیی نووسینی ئەزانم لە خولقاندنی گەردوونێکی ناڕاستدا تا سەرمان لێنەشێوێ کە ئایا نووسەر چیرۆکخوان دروست ئەکا یان چیرۆک خوان نووسەر دروست ئەکا! ئیدی لەم دەستپێکەوە کە چیرۆکخوانەکان نازانن چۆن لاپەڕەکان ڕەشکەنەوە، بەناچاری ئەگەڕێنەوە بۆ کتێبە کۆنەکان تا دەرسێک لەوێوە فێربن، وە هەندێ جار ئەگەڕێنەوە بۆ ئەو جیهانەی کە لەبیرکراوە و سەرنجی ئەو کەل و پەلە کۆنانە ئەیەن و لە پڕ قۆرییەکی قوپاو لە نێو لەنگەیەکا ئەدۆزنەوە و لەوێوە دەست لە قۆرییەکە ئەخشێنن و دێوێک دێتە سەر لاپەڕەکانیان و فەرمانی پێ ئەکەن چیرۆکەکانیان بۆ تەواوکەن، ڕەنگە ئەو دێوە نەگبەتەش هیچی وای بەخەیاڵا نەیەت تەنها سەرنجی بەلای دەرهێنەر و سیناریست و کامێرامانی ئەو ڕێکلامانە بێت کە نێوبڕی سۆشیال میدیاکانن و لە ماوەی دەقەیەکدا فیلمێك دروست ئەکەن بۆ قوتویەکی دۆشاو یان چای سەعدەدین و شیری کیکۆز و برنجی مەحموود زۆر شتی تریش، وە لەوێوە ئاشقی ئەم سینەماکارە مەزنە ئەبێ و دوای بەدواداچوون دەر ئەکەوێ کە ئێستا ئەو سینەماکارە مەزنە بۆیاخچییە و خوی بە دیواری ماڵانەوە گرتووە و لە بنمیچی هەر ماڵێکا ڕیکلامێ بۆ شەربەتی نادر یان یان بەرهەمە خۆماڵیەکانی تر ئەکا و سیمبولێکیان بۆ جێ ئەهێڵێ! ڕەنگە هەزاران چیرۆکی ئاوها دەوری دابین کە دیوارەکان بە لۆگۆی شەریکەی سەیارە و خوارەمەنی و بەهارات و فلێکسی ئەم و ئەوەوە، هەریەکەیان چیرۆکخوانێک یان سینەماکارێکی لەپشتەوە بێت...

تێبینی/ ناوەڕۆکی چیرۆکەکە نەنووسراوەتەوە، تەنها وێنای ژێرخانی چیرۆکەکەم کردووەتەوە...

لە کتێبەکەوە: لەم نووسینەدا مەبەستمان نەبووە ئەوە دەربخەین، ئاخۆ ئەو ڕەخنانەی (پۆپەر) ئاڕاستەی فیلۆسۆفانی دیکەی کردوون، ...
16/09/2025

لە کتێبەکەوە:

لەم نووسینەدا مەبەستمان نەبووە ئەوە دەربخەین، ئاخۆ ئەو ڕەخنانەی (پۆپەر) ئاڕاستەی فیلۆسۆفانی دیکەی کردوون، دروستن، یان نادروست، لە کاتێکدا کەم نین، ئەوانەی ڕەخنەی توندیان لە فەلسەفەکەی گرتووە، بەڵام ئێمە لێرەدا بە لای ئەو باسەدا نەچووین، بەڵکوو مەبەستی سەرەکیمان ناساندنی فکری ئەو بووە، تەنانەت نەمانویستووە وەک توێژینەوەیەکی فەلسەفەکەی بیخەینە ڕوو. هەوڵی ناساندیمان داوە، تا لەوێوە بڕوانینە ئەو پەرەگرافەی (ئارام کاکەی فەلاح) و بزانین، ئاخۆ کەموزۆر پێوەندیی بەو فەلسەفەیەوە هەیە. ئەگەر لە ئاییندەدا پێویستی کرد، بە خۆشحاڵییەوە بۆی دەگەڕێینەوە. خاڵێکی دیکە گرنگە، هەڵوێستەی لەسەر بکرێت، کە ئەویش، ئەوەیە، (پۆپەر) لە ڕووی پرینسیپی پووچەڵکردنەوە، یان بەدرۆخستنەوەوە لەو فیلۆسۆفانەی ڕوانیوە، دەنا سەرسامیی خۆی بە ئاشکرا، یان بە ئاماژە بۆ هەر یەکێکیان دەربڕیوە. سروشتی فەلسەفە وەهایە، کە ئاڕاستەی قووڵ و جیاواز لە فکری مرۆڤایەتیدا پێک دەهێنێت، بە ڕادەیەک ئاڕاستەکان چەند دژی یەک بن، هێشتا بەشداریی ئەو ئاڕاستە جیاوازانە دەمێنێن و لە کۆنتێکستی دیکەدا دەردەکەونەوە. بۆ نموونە فەلسەفەی فیلۆسۆفێکی وەک (مارکس) دوای ڕەخنەکانی (پۆپەر)یش هێشتا توانای خۆی لە دەست نەداوە. تا ئەمڕۆیش (هیگڵ) بە هێزێکی گەورەوە لەناو فکری فیلۆسۆفانی دیکەدا ئامادەیە. ئەوە بۆ (فرۆید)، (ئەدلەر)، (ئادۆرنۆ) و ئەوانەی دیکەیش هەر دروستە. ئەوە فکری میلـلی و زمانی میلـلین ناتوانن شتێکی جیاواز لەوەی هەیە، دەرببڕن. ئێمە ئەگەر جاروبار نموونەیان لێ دەهێنینەوە و لەسەریان هەڵوێستە دەکەین، لەبەر ئەوەیە بوونەتە بەشێک لە کەلتووری بیرکردنەوەی گشتی، دەنا لەبەر ئەوە نییە ئاڕاستەی جیاوازن و لە ڕێی هەوڵەوە پێ گەیشتوون. بەو مەبەستەیش ڕووبەڕوویان دەبینەوە، تا نەک خۆیان، بەڵکوو ئەو دۆخەیش تێبپەڕێنین، کە ڕایگرتوون. (ئارام کاکەی فەلاح) وێنەی زۆرینەی نووسەرە میلـلییەکانی دیکە ئەوانەی گوتوون، کە هەر کەسێکی تریش، بێ ئەوەی وەک ڕۆشنبیر خۆی ناساندبێت، دەتوانێت بیانڵێت، بەڵام بەوەدا دامودەستگەی کۆمەڵایەتیی لە شێوەی گۆڤار، ڕۆژنامە، تیڤی و هیی دیکە هەن و ئەو وشە ڕووکەشانە دادەڕێژنەوە، کە هەمان قسەی خەڵکی ئاسایین، بەو مەبەستەی وەک شتی جیاواز پێشانیان بدەن، ئەوە دەکرێت لە ڕێی مێتۆدی پرسیارەوە ڕووبەڕووی خۆیان و ئەو دامودەستگە کۆمەڵایەتییانەیش ببینەوە، کە بڕەویان پێ دەدەن. لەم نێوەدا هەندێک لەو نووسەرە سادەنووسانە هاوپەیمانێتییان پێک هێناوە، تا لە لایەک یەکتر لە ئاستی ڕەخنەدا بپارێزن و لە لایەکی دی بە یەکدا هەڵبڵێن. دیارە تۆ کاتێ دەتەوێت شتی ڕووکەش تێبپەڕێنیت، ئەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەو ڕووکەشییە لە زمان و مێتۆتدا ڕەنگ دەداتەوە، بەڵام مادام دەست لە ویستی تێپەڕاندن هەڵناگریت، ئەوە بوارێک دەڕەخسێنیت بۆ گوتنی شتی جیاواز، بە مەرجێ ئەو چەمکانە هەڵبگریتەوە، کە فڕێ دراون، بەو مەبەستەی لە ڕێی دایەڵۆگەوە ڕایەڵەکانیان بدۆزیتەوە و ڕەهەندەکانیان دەربخەیت، بە شێوەیەک نەهێڵیت ئەو نووسەرە فڕێدەرە (thrower) بۆ هەمان ئاستت بباتەوە، بەو مانایەی ئەو تەنیا کاتێ بتوانێت بۆ ئەو چەمکە بگەڕێتەوە، کە بیەوێت ئەوەی تۆ تێبپەڕێنێت، نەوەک ئەوەی خۆی پاتە بکاتەوە. لێرەدا من خۆمم لە ئاستی تێکستێکدا بینیوەتەوە، کە نووسەرەکەی بە هەمان زمانی خەڵک، بەڵام فریودەرانە دەیەوێت پێم بڵێت (پۆپەر)ی نەک ناسیوە، بەڵکوو فەلسەفەکەی ئەو لە پاڵ هیی فیلۆسۆفانی دیکەدا زۆر شتی فێر کردووە، لە کاتێکدا ئەوەی نایبینین، ئەو فیلۆسۆفە و کاریگەریی فەلسەفەکەیەتی. ئەگەر لە ماوەی ئەو سێ دەیەی ڕابوردوودا فەلسەفەی (پۆپەر) بووبووایەتە ئاڕاستەیەک لە ئاڕاستەکانی فکری ئێمە، ئایا ئەمڕۆ کاریگەرییەکەیمان نەک لەسەر ئاستی نووسین، بەڵکوو لەسەر ئاستی واقیعیشدا نەدەبینی؟ ئایا خوێندنەوەی فەلسەفەی (پۆپەر) وەهامان لێ ناکات دەست لە فڕێدانی چەمک هەڵبگرین؟ ئایا ڕێگر نییە لەوەی بە ئاسانی بۆچوونی نووسەرانمان بەسەردا تێبپەڕێت؟ ئایا دەهێڵێت دەست بە خورافەوە بگرین، لە کاتێکدا دنیای نووسینمانی داپۆشیوە؟ ئایا نووسینی ئەو نووسەرە بەناوبانگ و دیارانە کاتێ دەخرێنە بەردەمی تاقیکردنەوەوە، دەردەچن؟ ئایا بەشێکی زۆری نووسینی ئەوانە لە ماوەی سی ساڵدا کاریگەرییەکی ئەوتۆیان بەسەر عەقڵی ئێمەدا جێ هێشتووە؟ لە کاتێکدا (پۆپەر) لە ڕێی ڕەخنەی عەقڵانییەوە ڕووبەڕووی سەرجەم فکری فەلسەفی بە گشتی و ئاڕاستەی مێژووگەرایی بەتایبەتی دەبێتەوە، کە لە (پلاتۆ)، (هیگڵ)، (مارکس) و ئەوانەی دیکەدا بەرجەستەیە، ئایا لەو سێ دەیەیەدا فکری ڕەخنەیی لەناو نووسینماندا دەرکەوتووە؟ ئایا ئەو گومانە چڕەی (پۆپەر)، کە دەگاتە ئەوەی تیۆریی سایکۆلۆجیی (فرۆید)، (ئەدلەر) و ئەوانەی دیکە بە نازانستی بزانێت، وای لە ئێمە کردووە پرسیار لەو تێگەیشتنەی نووسەرانمان بکەین، ئاخۆ داهێنەرانەیە وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، یان هەمان فکری میلـلییە و بەو چەمکە فڕێدراوانە ڕازێنراوەتەوە؟ ئایا بە گشتی لای ڕۆشنبیری ئێمە هەوڵی دامەزراندنی کۆمەڵگەی کراوە هەیە؟ ئایا بەشێکی زۆریان دوای پڕۆژەی سیاسەتمەداران، یان فەرمانڕەوا دەستەپاچەکان (incompetent rulers) بە دەربڕینی (پۆپەر)،
نەکەوتوون؟

لێرەدا بۆ پرسیارەکانی تەوەرەی یەکەمم دەگەڕێمەوە و هەندێکی دیکەیشیان دەخەمە پاڵ. ئەگەر (ئارام کاکەی فەلاح) بە ڕاستی ئەو نووسەر و فیلۆسۆفانە دەناسێت و بەرهەمەکانی خوێندوونەتەوە، بۆچی هێشتا زمانی نووسینەکانی هێندە سادەن؟ لەبەرچی کاریگەریی بۆچوونی ئەو نووسەرانەی بەسەرەوە نابینین؟ ئایا تازەبەتازە دەڵێت فڵان ڕۆمانم خوێندووەتەوە و گریاندوومی؟ کوا ڕەخنەی عەقڵانیی (پۆپەر) و کوا شەپۆلی گومانی؟ وەک لە سەرەتادا گوترا ئایا ئەگەر بۆ بەرهەمەکانی بەر لەم گوتوبێژەی بگەڕێینەوە، هیچ ئاماژەیەک دەبینین، کە پێشانی بدات ئەو خوێنەری فەلسەفە بە گشتی و هیی (پۆپەر)ـە بە تایبەتی؟ ئایا خوێنەری سەرەتاییش لە خوێندنەوەی چیرۆکەکانی ئەودا تووشی بەربەست دەبێت، یان وەک هەر تێکستێکی دیکەی فۆلکلۆری لێیان تێدەگات؟ ئایا دەتوانم وەک خوێنەرێک داوای لێ بکەم بە ئارەزووی خۆی یەکێ لەو نووسەر و فیلۆسۆفانە هەڵببژێرێت و چەند دێڕێکیان لە بارەوە بنووسێت؟
لێیان پرسیوە: (تایبەتمەندییە باشەکانی پیاوان کامانەن؟) ئەمە وەڵامەکەیەتی: {پیاوان تایبەتمەندیی باشەیان زۆر کەمە و لای من پیاو بوونەوەرێکی زۆر مشەخۆر و خۆویست (ئەنانی) و نەگبەتە، هەرچی نەگبەتیی ئەم گۆی زەوییەیە هی پیاوانە و تەواو دونیای خۆرهەڵاتیان داگیر و ناخۆش کردووە، بەڵام بەختەوەرە ئەو کەسەی باوکێکی باش، یان بە ڕێکەوت مێردێکی باش، یان برایەکی باشی هەیە، ئەوەیان شتێکە ئینسان ناتوانێ لە کەسی بسەنێت. وەک یانسیب وایە}.

دوای ئەوە وەڵامی پرسیاری (تایبەتمەندییە باشەکانی ژنان کامانەن؟) دەداتەوە و دەڵێت: (ڕاستت بوێ ئەم دونیایە ژن ڕایگرتووە، بە جوانی و میهرەبانی و ناسکیی خۆیەوە هەموومانی بەم دونیایەوە بەستووەتەوە، گەر ژن نەبووایە دونیا دەبووە چایخانەیەکی گەورەی پڕ لە دووکەڵ و قیژەقیژ).


#نووسیار

(ڕیڵکە) لە ڕێی چەمکی منداڵییەوە دەیەوێت بڵێتئەوە ئەوانەن وەها دەزانن جەماوەر خەریکی کاری گرنگە،کە خۆیان بەشێکن لێی و لە ...
15/09/2025

(ڕیڵکە) لە ڕێی چەمکی منداڵییەوە دەیەوێت بڵێت
ئەوە ئەوانەن وەها دەزانن جەماوەر خەریکی کاری گرنگە،
کە خۆیان بەشێکن لێی و لە ناویدا ماونەتەوە،
دەنا ڕاستییەکەی ئەوەی بەرهەمی دەهێنن، پووچە.
ئەوە مرۆڤی تاکە، ئەو تاکەی لە ڕێی هێزی ناوەوەی خۆیەوە ئاستی جەماوەری تێپەڕاندووە، توانای هێنانی بەهای نوێی هەیە.


#نووسیار

کاروان کاکەسوور لە ساڵی (1964) لە هەولێر لە دایک بووە. سەرەتا شیعری هەڵبەستووە و دواتر لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا دەستی داو...
14/09/2025

کاروان کاکەسوور لە ساڵی (1964) لە هەولێر لە دایک بووە. سەرەتا شیعری هەڵبەستووە و دواتر لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا دەستی داوەتە نووسینی ئەدەبی گێڕانەوە. لە دوای ڕاپەڕینەوە بەرهەمەکانی بڵاو کردوونەتەوە، کە چیرۆک، ڕۆمان و ژیاننامەن. ناوەناوەیش لە ڕێی توێژینەوەی ئەدەبی و فکرییەوە دەرکەوتووە. ئەمانە ناوی هەندێک لە ڕۆمانەکانین: (کازینۆی منداڵان)، (کەناڵی مەیموونە چەکدارەکان)، (ڕیبەنێکی سوور و ملپێچێکی ڕەش)، (یادەوەریی بووکەڵەکان) و (تەرمەوان). لە ڕووی فکری ڕەخنەییشەوە کتێبی وەک (گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ دایەڵۆگێکی بەردەوام)، (کوشتنی فیل و پاراستنی دووکانی شووشەوات)ی هەن.


#نووسیار

ئەم کتێبە دوو تەوەرە دەگرێتە خۆی، کە یەکەمیان (هونەری نووسینی ڕۆمان و زمانی ڕۆژانەی جەماوەر) و دووەمیان (لە ناوی کارڵ پۆ...
12/09/2025

ئەم کتێبە دوو تەوەرە دەگرێتە خۆی، کە یەکەمیان (هونەری نووسینی ڕۆمان و زمانی ڕۆژانەی جەماوەر) و دووەمیان (لە ناوی کارڵ پۆپەرەوە بەرەو فەلسەفەکەی)ـەتی. هەردووکیان لەبارەی زمان و ڕوانینی یەک نووسەرەوەن، بەڵام پاشکۆیەکیشی هەیە و تێیدا دوو نموونە هەر لە هزر و زمانی میلـلی دەهێنرێنەوە، تا پێشان بدرێت ئەوانە دەکرێت تا چ ئەندازەیەک فریودەر بن. سادەنووسی بووەتە یەکێک لە خەسڵەتە زەقەکانی ئەم سێ دەیەی ڕابوردوومان. فڕێدانی چەمک و ناوهێنانی فیلۆسۆفان، خەسڵەتی نووسینی ئەو نووسەرە سادەنووسانەن، کە لەم ڕابوردووەدا دەرکەوتوون. بەگشتی ڕاگەیاندنەکان بایەخ بەو جۆرە نووسینە دەدەن، بەوەی لە هەمان ئاستی زمان و تێگەیشتنی جەماوەردان. دیارە من هیچ کاتێ دژی بڵاوکردنەوەیان نیم، بەڵکوو هەمیشە ڕامگەیاندووە ئەوانە بمانەوێت و نەمانەوێت هەن. بەوەدا بوونەتە بەشێک لە کولتووری نووسینمان و ئیپستیمەکە پێک دەهێنن، ئەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان، مێتۆدی پرسیار و ڕاڤەم گرتووەتە بەر. هەر بەو مێتۆدە ئەم کتێبەیش نووسراوە، کە وەک هەوڵێکی تر لە بواری تێپەڕاندنی زمان و هزری میلـلیدا دەیخەمە بەر دیدەی خوێنەر.


#نووسیار

ئێستا بەردەستە سادەنووسی لە ئاست پرسیار و ڕاڤەدا ئێستا داوای ئەم کتێبە بکە...لە زۆربەی کتێبفرۆشەکان بەردەستە.   #نووسیار
11/09/2025

ئێستا بەردەستە
سادەنووسی لە ئاست پرسیار و ڕاڤەدا

ئێستا داوای ئەم کتێبە بکە...

لە زۆربەی کتێبفرۆشەکان بەردەستە.


#نووسیار

سادەنووسی لە ئاست پرسیار و ڕاڤەداکاروان عومەر کاکەسووربابەت: ڕەخنەژمارەی لاپەڕە : ١٨٦چاپ: یەکەم ٢٠٢٥ وەشانی نووسیار - دا...
09/09/2025

سادەنووسی لە ئاست پرسیار و ڕاڤەدا
کاروان عومەر کاکەسوور

بابەت: ڕەخنە
ژمارەی لاپەڕە : ١٨٦
چاپ: یەکەم ٢٠٢٥ وەشانی نووسیار - دانیمارک
زمان: کوردی
ژ.مارەی نێودەوڵەتی: ٠٨-٥٩-٩٣٨٥٤-٨٧-٩٧٨

پوختەیێک لە کتێب

ئەم کتێبە دوو تەوەرە دەگرێتە خۆی، کە یەکەمیان (هونەری نووسینی ڕۆمان و زمانی ڕۆژانەی جەماوەر) و دووەمیان (لە ناوی کارڵ پۆپەرەوە بەرەو فەلسەفەکەی)ـەتی. هەردووکیان لەبارەی زمان و ڕوانینی یەک نووسەرەوەن، بەڵام پاشکۆیەکیشی هەیە و تێیدا دوو نموونە هەر لە هزر و زمانی میلـلی دەهێنرێنەوە، تا پێشان بدرێت ئەوانە دەکرێت تا چ ئەندازەیەک فریودەر بن. سادەنووسی بووەتە یەکێک لە خەسڵەتە زەقەکانی ئەم سێ دەیەی ڕابوردوومان. فڕێدانی چەمک و ناوهێنانی فیلۆسۆفان، خەسڵەتی نووسینی ئەو نووسەرە سادەنووسانەن، کە لەم ڕابوردووەدا دەرکەوتوون.



#نووسیار

ناساندن و پەڕەی تایبەتی کتێب 👇
https://nusyar.com/archives/2694

Adresse

Copenhagen

Internet side

Underretninger

Vær den første til at vide, og lad os sende dig en email, når نووسیار Nûsyar sender nyheder og tilbud. Din e-mail-adresse vil ikke blive brugt til andre formål, og du kan til enhver tid afmelde dig.

Kontakt Virksomheden

Send en besked til نووسیار Nûsyar:

Del

Type

بڵاوکردنەوەی کتێب لە دڵەوە...

#بڵاوکراوەکانی_نووسیار Nûsyar Books

نووسیار کتێب لە دڵەوە بڵاو دەکاتەوە

لە هەوڵێکی نوێ و لەژێر ئەو کەلێنە زۆرەی دونیای چاپ و بڵاوکردنەوەدا، ”نووسیار” هەوڵ دەدات ببێتە دەروازەیەک بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بە چەندین زمانی جیهانی. ئەم خانەیە دەبێتە پردێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و چەندین کتێب بە زمانی کوردی و زمانەکانی تر بڵاودەکاتەوە، هەروەها جەخت لەسەر کاری وەرگێڕانیش دەکات لە زمانەکانی تر بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە.