Vadang

Vadang دامزراوەیەکی ڕۆژنامەوانیە بۆ گواستنەوەی هەوڵەکانی ڕۆژانەی کوردستان هەمو جیهای بە دەنگێکی ئازاد

19/09/2021

بەپەلە..بەپەلە
وەلامێکی توند لە لاهور شێخ جەنگیەوە بۆ قوباد تاڵەبانی.

زانیاری زیاتر لە کۆمێنتە

یەکێتتیە راستەقینەکان شەخس پەرستی ناکەن، لەبەر کەسێکیش یەکێتیی نین، بەڵام غەدر و خۆفرۆشتن بە بێگانە و خۆسەپاندن و کودەتا...
19/09/2021

یەکێتتیە راستەقینەکان شەخس پەرستی ناکەن، لەبەر کەسێکیش یەکێتیی نین، بەڵام غەدر و خۆفرۆشتن بە بێگانە و خۆسەپاندن و کودەتا بەسەر هاوسەرۆک و بەکارهێنانی هێز بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات و هەرەشەکردن و موچە بڕین و ترس و تۆقاندن لە کادری حزبەکەی خۆیان لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکەن، یەکێتییە راستەقینەکان چەواشە ناکرێن بەناوی شەخس پەرستیەوە، ئەوان پارێزگاریی لە یەکێتیی ناو یەکێتیی دەکەن.

وێنەکان خۆیان دەدوێین
18/09/2021

وێنەکان خۆیان دەدوێین

والیدەخان خێزانی شەھید سیروان دێڕەشی کوڕەکانی ئەمشەو سەردانی لاھور شێخ جەنگیان کردو پشتیوانی خۆیان بۆ دوپاتکردووە
18/09/2021

والیدەخان خێزانی شەھید سیروان دێڕەشی کوڕەکانی ئەمشەو سەردانی لاھور شێخ جەنگیان کردو پشتیوانی خۆیان بۆ دوپاتکردووە

عومەر عینایەت:بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایهاتووە
18/09/2021

عومەر عینایەت:
بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایهاتووە

ڤەدەنگ زانیاری نوێ لەسەر بكوژەكەی شوكری سەرحەد بڵاودەكاتەوە ئەمڕۆ  ژووی ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی وێنەی كەسێكی بڵاوكردەوە گ...
18/09/2021

ڤەدەنگ زانیاری نوێ لەسەر بكوژەكەی شوكری سەرحەد بڵاودەكاتەوە

ئەمڕۆ ژووی ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی وێنەی كەسێكی بڵاوكردەوە گوایە بکوژی (شوکری سەرحەد) و تۆمەتبارە بە هەوڵی تیرۆرکردنی (فەرهاد بارش قۆندوو)، بەپێی زانیاریەكانی ڤەدەنگ "ئەو كەسە خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەیە ".

دوێنی 17ی ئەیلوولی 2021، بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە، لە گەڕەکی چوارچرا تیرۆکرا، هاوکات رۆژی 16ی ئەیلوول، پەنابەرێکی باکووری کوردستان لە شاری سلێمانی، کە کارمەند بووە لە کۆمپانیایەکی گواستنەوە و گەیاندن لە گەڕەکی شەکرەکە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە و فیشەکێک بەر ملی دەکەوێت و برینداردەبێت.

ئەمڕۆ 18ی ئەیلوولی 2021. ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبە‌شی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە و رایگەیاند، "توانراوە لەماوەی کەمتر له 24 كاتژمێردا تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیەی دوو رۆژی رابردووی سلێمانی دەستگیر بکرێت".

بەپێی زانیاریەكانی ڤەدەنگ "ئەو كەسەی وێنەكەی بڵاوكراوەتەوە و تۆمەتبارە بە کوشتنی بەرپرسەکەی پەکەکە و هەوڵی تیرۆرکردنی پەنابەرەکە، ناوی (ز،م،ح) و لە دایکبووی ساڵی 1972وە لە هەڵەبجە، هاوکات لە بنەماڵەیەکی دیاری ناوچەکانی هەڵەبجەیە ".

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركراوە ماوەیەک وەک پاسەوانی یانەی شەوانە لە شاری سلێمانی کاری کردووە"، پێشتریش لە هەڵەبجە ئەندامی تیمێکی مۆسیکی بووە و ژەنیاری کەمانچە بووە.

هاوکات دوای ڕاگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپە‌راسیۆنی ھاوبە‌شی پارێزگای سلێمانی، میدیاكانی سەربە پەکەکە ئەوەیان راگەیاند كە، "هەرچەند ئەو دەزگایانە وێنەی کەسیکیان بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە ئەو کەسە هەردوو هێرشەکەی ئەنجام داوە، بەڵام بەپێی هەندێک زانیاریی و سەرچاوە، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، هێرشکار تەنیا کەسێک نییە و ژمارەیەک کەسن و بە پیلان ئەو کارەیان کردووە".

ئاژانسی رۆژ نیوز-ی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماژەشی بەوە كردوە" ئەو کەسەی کە دەوترێت دەستگیرکراوە، بکەری هێرشەکەی سەر "فەرهاد باریش"ـە، لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، بەڵام هێرشکارانی سەر شەهید شوکری سەرحەد هێشتا دەستگیرنەکراون".

ئاژانسەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، " ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر شەهید شوکری سەرحەد، چوار کەسن و یەکێکیان تەقەی لە شەهید شوکری کردووە، ئەوانی دیکەشە لەو دەوروبەرە بوون و دوای هێرشەکە، بە ئۆتۆمبێلیلکی جۆری پیکاپ- تۆیتا، هەڵهاتوون".

هاوسەرۆکەکەی ئێمە لە یانەیەکی شەوانی سلێمانی خەریکی چیە و جێگری سەرۆکی پارتیش لە بریتانیا خەریکی چیە، ئەمە جیاوازیەکەی پ...
18/09/2021

هاوسەرۆکەکەی ئێمە لە یانەیەکی شەوانی سلێمانی خەریکی چیە و جێگری سەرۆکی پارتیش لە بریتانیا خەریکی چیە، ئەمە جیاوازیەکەی پێش ٨ تەمووز و دوای ٨ تەمووزە. ئەمەیە ئێمەی گڕی لە دڵ و دەروونی ئێمەی یەکێتیە راستەقینەکان بەرداوە و نامانەوێت حزبەکەمان بکەوێتە دەست یانە چیەکان.

مام ڕۆستەم: ئەم وڵاتە میت و ئیڵاعات بەڕێوەی دەباتمام ڕۆستەم، لەكاتی دانانی تاجە گوڵینە لە شوێنی تیرۆرکردنی شوكری سەرحەد ...
18/09/2021

مام ڕۆستەم: ئەم وڵاتە میت و ئیڵاعات بەڕێوەی دەبات

مام ڕۆستەم، لەكاتی دانانی تاجە گوڵینە لە شوێنی تیرۆرکردنی شوكری سەرحەد وتی :

- ئەم وڵاتە میت و ئیتڵاعات بەڕێوەی دەبات و حكومەت بەڕێوەی نابات.
-دەبێت ئێمە خۆمان نێوماڵی خۆمان ڕێكبخەینەوە.
- با چیتر ڕێگەنەدەین دوژمنان خەڵكە تێكۆشەرەكانمان شەهید بكات.
-ئەم وڵاتە بووە بە پاشا گەردانیی و دەبێت هەموو حزبەكان ئاگایان لە خۆیان بێت.
- حاكم و دەوڵەت و حكومەتی تێدا نییە حكومەت خەرێكی نەوت فرۆشتن و كاسپییە.
-بە تەمامەبن حكومەت تاوانباران دەستگیربكات، دەبێت خۆمان خۆمان بپارێزین.

ئێستا : لاهور شێخ جەنگی سەردانی پرسەی شوکری سەرحەدی کرد
18/09/2021

ئێستا : لاهور شێخ جەنگی سەردانی پرسەی شوکری سەرحەدی کرد

18/09/2021

بە ڤیدۆ مام ڕۆستەم و شێخ لاهور

بەبێ تۆ نەشار ئارامە نە یەکێتی یەکێتیەکەی جارانەبەبێ تۆنیشتمان وەک بیابانی بێ بارانەئاگات لێیە سەرۆکئێستا نەکەس مەبدەئی ...
18/09/2021

بەبێ تۆ
نەشار ئارامە
نە یەکێتی یەکێتیەکەی جارانە
بەبێ تۆ
نیشتمان وەک بیابانی بێ بارانە
ئاگات لێیە سەرۆک
ئێستا نەکەس مەبدەئی چەپکە گوڵەکەیە
نەمەزاری مام هیچ کەسی لێیە
بەبێ تۆ
کەس لۆگۆی یەکێتی نادات لەیەخەی
دوای تۆ سلێمانی نەی گوتوە ئۆخەی
H_H
Vadang

18/09/2021

مەحمود سەنگاوى رەخنە لەماڵی مام جەلال و مەلا مەستەفا دەگرێت و دەڵێت:
کەسییان لەمەیدانەکەدا شەهید نەبوون بۆیە ئازاری کوڕکوشتنى خەڵکیان لەناخدا نیی
Vadang

Osoite

Espoo

Nettisivu

Hälytykset

Tiedä ensimmäisenä ja anna meille oikeus lähettää sinulle sähköpostitse uutisia ja promootioita Vadang :ltä. Sähköpostiosoitettasi ei käytetä muihin tarkoituksiin, ja voit perua milloin tahansa.

Jaa