LahdenKurdit

LahdenKurdit Lahdessa toimiva uutismedia, joka julkaisee uutisia kurdiksi.
دەنگوباسی فینلاند بەکوردی

لاپەرەیەکی خۆبەخشانەی بێبەرانبەرە قازانج نەویستە، بەناوی شاری لاهتییەوەیە، بەڵام بۆ هەموو فینلاندە..
ئەم تریبیونە، دەروازەیەکی ترە بە ڕووی هەرچی زیاتری ناساندی فینلاند بە کوردزمانان. هەوڵ ئەدات بەشێک نەک هەموو هەواڵ و مەسەلە گرنگەکانی وڵاتەکە بخاتە ڕوو. بە زمانی فینلاندی، سوویدی ئنگلیزی، کوردی و... پەخش و بڵاوکردنەوە دەکات.
بەشە کوردییەکەی بە ٢ ڕێنووسی کوردی و ڕێنووسی لاتینی دەنووسرێت. ڕێنووسی یە

کەمیان بۆ بەشی زۆری کوردانی کوردستانی خواروو و خۆرهەڵاتە. ڕیێنووسە لاتینییەکەیش بە زۆری لە یەکەم کۆمێنت هەمان تێکستی هەواڵەکە دادەنرێت، مەبەست لێی بۆ نەوەی نوێی کوردی فینلاندە کە لایەنی کەم بتوانن هەواڵ و بابەتەکان بخوێننەوە و لێی تێبگەن، چوونکە نەوەی دووهەمی کۆچبەرە کوردەکان زووربەیان بەهۆی هەلومەرجی ژیانیان و پەروەردەیانەوە، باش شارەزای ڕێنووسە کوردی(ئارامی)یەکە نیین.
هاوکات ڕێنووسە لاتینییە بۆ کوردانی کوردستانی باکوور و خۆرئاوا و فینلاندی و سویدی و بێگانەکانی ترە کە مەبەستیانە ئاگایان لە زمان و کلتووری کوردی بێت، بیانەوەێت فێر بن. لەم ڕێگایەوە لایەنی کەم دەتوانن وشە کوردییەکان گۆ بکەن.
ئەم تریبیونە، خزمەت بەو مرۆڤە بەتەمەن و گەورەساڵانە دەکات کە بە هەر هۆیەکەوە بێت دەرەقەتی زمانی فینلاندی نایەن و نەهاتوون، کەوتوونەتە پەراوێزەوە و تەنها بە جەستە لێرەن، لەکاتێکدا هەموو دەیانەوێت بزانن چی لە نیشتمانی دووهەمیان فینلاند دەگوزەرێت و ڕوودەدات لە دەستی دووهەم و سێهەمەوە هەواڵیان بەسەقەتی پێنەگات. فەرمانگە بەرپرسەکانیش وەک پێویست لایان لەم مەسەلەیە نەکردۆتەوە.
ئەم تریبیونە، یارمەتیدەری هەموو ئەو کوردانەیە کە تازە هاتوون و دێنە وڵاتەکە و چەند ساڵیان دەوێت تا شارەزای کلتوور و زمانی فینلاندی دەبن.
ئەو هەواڵ و مەسەلانەی لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە زووربەیان سەرچاوەی فینلاندی و سوویدی و ئنگلیزی و هەرسەرچاوەیەکی تر گەر هەبێت لەگەڵدا دادەنرێت.
مەبەست لە دانانی سەرچاوەی هەواڵەکان بە زمانی فینلاندی، بۆ هاندانی خوێنەرانە تا گەر گومانێکیان لە هەواڵەکە هەبێت لەوێ خۆیان ڕاستی بکەنەوە یان زانیاری زیاتر وەربگرن و زمانی فینلاندییەکەیان بەهێز تر بێت.
هەروەها ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان و کوردستانی خۆرهەڵات و ڕاگەیاندنی کوردانی تاراوگە، کە هەر بابەتێک لەبارەی فینلاندەوە بڵاوبکەنەوە، دووبارە دەبێتەوە و دەکاتەوە.
ئەم تریبیونە، بەتەنها خۆی قەتیس ناکات بە خودی شاری لاهتییەوە، بەڵکوو گرنگی بەسەرجەم مەسەلە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەکە دەدات بە کورد و فینلاندی و بێگانەکانییەوە.
چوونکە هەرچی لە وڵاتەکە بە باش و خراپ ڕوو بدات، کاریگەری لەسەر تاکەکانی تریش دادەنێت و پێویستە هەموو بیزان و ئاگایان لێبێت.
ئەم تریبیونە کۆمەک بە نیشتەجێبوون و ئاویزان و تێکەڵبوون و جێکەوتن بە کۆمەڵگای فینلاندی دەکات، لە هەوڵی دروست کردنی نەک پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوان کوردان بەڵکوو لەگەڵ فینلاندییەکان دروست بکات و گەشە پێ بدات، لەپێناو ژیانێکی باشتر و لێکتێگەیشتنی زیاتر و دروستکردنی دایلۆگ لەنێوان کوردەکان و ئەواندا.
ئەم تریبیونە، دەرخەری هەموو ئەو کێشە گەورە و بچووکانەیە کە کوردەکان پێوەیدەرگیرن، دەبێتە هۆی یارمەتیدەری کاربەدەستانی فەرمانگە جۆراوجۆرکانی تا باشتر لە بێگانەکان بگەن و ڕێگاچارەی دروستی بۆ بدۆزنەوە.
لاهدێنکوردیت، بۆ کۆمەک کردن بە دانەبڕانی تەواوەتی کۆچبەرە کوردەکان و نەوەکانیان کار دەکات، تا بیریان بێت کە زمان و کلتووری خۆیان بپارێزن و خۆش بووێت.
هەر مرۆڤێک دەتوانێت لە بەخشین و دروستکردنی هەواڵ و گفتوگۆکان چالاک بێت و ببێتە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی، بەمەرجێک لە پرینسیبەکانی تریبیۆنەکە دەرنەچێت. هەر بابەتێک ببێتە مایەی خولقاندنی کێشەی تایبەتی بۆ خەڵکانی تر قابیل بە سڕینەوەیە... هەر بابەتێک پشتیوانی لە تووندتیژی ئاینی و ڕەگەزی و .. بکات لێرە جێی نابێتەوە، پۆلەتیکای کارکردن بۆ پێکەوە ژیانی مرۆڤانەیە بەدوور لە هەر ناکۆکییەکی کۆن کە لە وڵاتی یەکەم مرۆڤەکان پێوەی دەرگیر بوون.
-----------
لەم لینکانەی تردا باشتر لە کار و هەڵسووڕانی لاپەڕەکە دەگەن:
- : ڕوونکردنەوەیەکی پێویست! سیاسەتی نوێی لاهدێنکوردیت چییە؟
https://www.facebook.com/lahdenkurdit/photos/a.122367037868383.18780.117279928377094/1061201897318221/?type=3&theater
- : چێککردن: فریای لاهدێنکوردیت بکەون
https://www.facebook.com/117279928377094/photos/a.122367037868383.18780.117279928377094/558515670920182/?type=1
- : فینلاندی نووسین بۆ؟
https://www.facebook.com/117279928377094/photos/a.122367037868383.18780.117279928377094/517611471677269/?type=1
- : لاهدێنکوردیت(فینلاند بەکوردی) ناچارە
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=516414105130339&id=117279928377094
- : لاهدێنکوردیت جەماوەری دەبێتەوە
https://www.facebook.com/117279928377094/photos/a.122367037868383.18780.117279928377094/516009158504167/?type=1&theater
- : لاهدێنکوردیت درۆنووس نییە!! https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=499915673446849&id=117279928377094
- : بۆ لاپەڕەی لاهدێنکوردیت فانی کەمە؟
https://www.facebook.com/permalink.php?id=117279928377094&story_fbid=430743517030732
- : لاهدێنکوردیت ساڵڕۆژت باش
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=418309338274150&id=117279928377094
- : لەیادی یەکەم ساڵی لاهدێنکوردیتدا
https://www.facebook.com/events/399787786741372

دووشەممە سەرەتای هەفتەی نوێ بەفێنکی باشئەمڕۆ لە چەندەها شوێنی فینلاند باران و هەوروهەڵا و بارانە واتە دنیا دوای یەکدوو ه...
28/07/2025

دووشەممە سەرەتای هەفتەی نوێ بەفێنکی باش

ئەمڕۆ لە چەندەها شوێنی فینلاند باران و هەوروهەڵا و بارانە واتە دنیا دوای یەکدوو هەفتە فێنک دەبێتەوە.
لە چەند شوین بروسکە وەک وێنەکە پیشانمانی داوە ڕوودەدات.

تێکست ✍🏻 : شوان
وێنە ‏📸 : Vesa Lampinen

بۆ ئارامی و زاخاوی چاو کاتێک خۆراوا دەبێت پەڵەهەورەکان ڕەنگین دەکات.تێکست ✍🏻 & وێنە ‏📸: شوان
27/07/2025

بۆ ئارامی و زاخاوی چاو

کاتێک خۆراوا دەبێت پەڵەهەورەکان ڕەنگین دەکات.

تێکست ✍🏻 & وێنە ‏📸: شوان

سەرۆکوەزیران هاتە دەنگبە غەمبارییەوە پێتێری ئۆرپۆ  Petteri Orpo هاتۆتە قسە کردن، لەبەر ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەناو ئا...
27/07/2025

سەرۆکوەزیران هاتە دەنگ

بە غەمبارییەوە پێتێری ئۆرپۆ Petteri Orpo هاتۆتە قسە کردن، لەبەر ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەناو ئاوی دەریا و دەریاچەکاندا ٧ کەس مردوون و غەرق بوون چواریان مناڵ بوون.
وتوویەتی؛ نابێت بهێڵین کەس بەتەنیا لە کەنار ئاو و ناو دەریاچەکاندا بەتەنیا بەجێبهێڵرێت.

تێکست ✍🏻 : شوان
وێنە ‏📸 : MTV Uutiset
سەرچاوە 🔗 بڕوانە‎ بەستەری ناو یەکەم 💬 کۆمێنتت⬇️

هەواڵی خۆش و شادئیتر وەک نەرویژ دەوڵەمەند دەینلەناو وڵاتانی سەرووی ئەورووپادا نەرویژ Norja دەوڵەمەند و پەنابەرەکانیشی خۆ...
27/07/2025

هەواڵی خۆش و شاد

ئیتر وەک نەرویژ دەوڵەمەند دەین

لەناو وڵاتانی سەرووی ئەورووپادا نەرویژ Norja دەوڵەمەند و پەنابەرەکانیشی خۆش دەژین و دەوڵەمەندن، بەهۆی ئەوەیە نەرویژ نەوتی هەیە.. چاومان نەفڕێت ئەوا لە دەریای بەڵتیق Itämeri نەوت دۆزراورتەوە.. بەڵام کاریکاتێری فینلاندی یورکی ڤاینیۆ Jyrki Vainio گاڵتەی پێدێت، دەڵێت: بێگومان... مەگەر لە کەشتییە نەوتگوێزەرەکانەوە دزە بکات؟
هەرچۆن بێت، ئەمە وا دەکات فینلاندیش لە سنوورە ئاوییەکانی خۆی بۆ نەوت بگەڕێت.

تێکست ✍🏻 : شوان
وێنە ‏📸 : Jyrki Vainio - pilapiirtäjä ئەم کاریکاتێرە لە ڕۆژنامەی Turun Sanomat ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٥ بڵاوبۆتەوە.
سەرچاوە 🔗 بڕوانە‎ بەستەری ناو یەکەم 💬 کۆمێنتت⬇️

کارەساتە.. فینلاندی قڕانە!!ئەو نەزۆکییە بەتەنیا فینلاندیانی نەگرتۆتەوە، دیاردەیەکی جیهانی موتەمەدینی ئەورووپا و ئەمەریکا...
27/07/2025

کارەساتە.. فینلاندی قڕانە!!

ئەو نەزۆکییە بەتەنیا فینلاندیانی نەگرتۆتەوە، دیاردەیەکی جیهانی موتەمەدینی ئەورووپا و ئەمەریکایە.
ساڵانە لە ٥ ملیۆن و نیو فینلاندی ١٠ هەزار مناڵ لەدایک دەبن!
هۆکەی خۆدزینەوەیە لەبەرپرسیارێتییەکی گەورە، نەک وەک زۆر دەڵێن با ببێت خوا بەخێوی دەکات.
زۆر لە فینلاندییان ئەوەندەی خوێندن و کارکردنیان بۆ گرنگە نیو هێندە پێکهێنانی خێزان و مناڵ خستنەوەیان لا مەبەست نییە.

تێکست ✍🏻 : شوان
وێنە ‏📸 : MTV Uutiset
سەرچاوە 🔗 بڕوانە‎ بەستەری ناو یەکەم 💬 کۆمێنتت⬇️

فینلاند 🇫🇮  بەژمارەئایا تۆ لەبەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی کارەباییت یان ...؟تێکست ✍🏻 : شوانوێنە ‏📸 : Tilastokeskus - Tilastot...
27/07/2025

فینلاند 🇫🇮 بەژمارە

ئایا تۆ لەبەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی کارەباییت یان ...؟

تێکست ✍🏻 : شوان
وێنە ‏📸 : Tilastokeskus - Tilastotohtori
سەرچاوە 🔗 بڕوانە‎ بەستەری ناو یەکەم 💬 کۆمێنتت⬇️

بەدەم ڕێگاوەجوانی خۆراوابوونی ئەم ئێوارەیە..
26/07/2025

بەدەم ڕێگاوە

جوانی خۆراوابوونی ئەم ئێوارەیە..

26/07/2025

ئیتالیای بچووک لە هێلسنکی بوو

ئیتالییەکان لە چوارشەممە ٢٣ی مانگەوە بەخواردن و خۆراکە جۆراوجۆرەکانیانە لە گۆڕەپانی بەردەم کتێبخانەی ئۆدی Keskustakirjasto Oodi هەڵیان داوە.
ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی بازاڕە گەرۆکەکە کە بەناوی Little Italy Festival بوو، بڕیارە ئەم ڤیستەڤاڵی خۆراکییە بۆ شاری تورکو و تامپێرێش بگویزنەوە.

تێکست ✍🏻 : شوان
سەرچاوە 🔗 بڕوانە‎ بەستەری ناو یەکەم 💬 کۆمێنتت⬇️

26/07/2025

ڕاوی کامێرا

هەمەرەنگی لە ناوەندێکی بازرگانی هێلسنکی..

26/07/2025

هەرئێستا

خۆپیشاندانی پاسکیلسواران بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری غەزەی ئیسرائیل.

فینلاند بەژمارەلەم هاوینەدا کە ئەوە یەکدوو هەفتەیە گەرم و خۆشە، خراپ نیی سەیرێکی وێنەکە بکەیت، لەوانەیە بۆت پرسیار بێت س...
26/07/2025

فینلاند بەژمارە

لەم هاوینەدا کە ئەوە یەکدوو هەفتەیە گەرم و خۆشە، خراپ نیی سەیرێکی وێنەکە بکەیت، لەوانەیە بۆت پرسیار بێت ساونا بۆ لەم گەرمای هاوینەدا؟
ساونا پێکردن و ساوناکردن دابێکی لەمێژینەیە، لەهیچ وەرزێکدا دەستبەرداری نابن، هەندێکیان وادەزانن هێشتا زستانە، بۆیە ساونا دەکەن.. دەشڵێن پزیشکی کەمدەرامەتانە...

تێکست ✍🏻 : شوان
وێنە ‏📸 : Tilastokeskus - Tilastotohtori
سەرچاوە 🔗 بڕوانە‎ بەستەری ناو یەکەم 💬 کۆمێنتت⬇️

Osoite

Lahti

Hälytykset

Tiedä ensimmäisenä ja anna meille oikeus lähettää sinulle sähköpostitse uutisia ja promootioita LahdenKurdit :ltä. Sähköpostiosoitettasi ei käytetä muihin tarkoituksiin, ja voit perua milloin tahansa.

Ota Yhteyttä Yritys

Lähetä viesti LahdenKurdit :lle:

Jaa