
16/06/2025
بەشی دووهەم: ڕۆڵی ژاننە داڕک لە ڕزگارکردنی فەڕەنسا و پێش بینیەکانی ڕاست دەرچوون.
پەیامەکانی ژاننە داڕک نەک تەنها بۆ قەشە و پیاوە ئایینیەکانی کڵێسای کاثۆلیکی مەسیح بوو کە لە هەیبەت و تواناو کڵاوبازی ئەوانی کەم دەکردەوە،بەڵکو خەڵک زیاتر ڕوویان لە ژاننە داڕک کرد بۆ پاڕانەوە و حلقةی وەصڵی نێوان ئەوان و ڕەببی مەسیح. بۆ قەشەکانی کاثۆلیک زەنگێکی کووشندە بوو.قەشەکان دەیانزانی کە وەحی بۆ نەهاتووە و شتی وا لە واقیع نیە و کڵاوبازییە، حەتمەن ئەو کچە لە گێژاو دەژی و نەخۆشی دەروونی هەیە و شەیطان چووەتە ناو لەشیەوە .وەحی بۆ کچێکی ئاوا هەرزەکار نایە.ڕەببی مەسیح ئەگەر وەحی بنێرێ ئەوا بۆ پاپای ڕۆم دەنێرێ بۆ پسقۆفەکان دەنێڕێ بۆ کاردیناڵ و قەشە پلە بەرزەکان دەنێرێ نەک بۆ کچێکی گوندی نەخوێندەواری گەنج بنێرێ و ئەو ببێتە ڕابەری جەنگ.
سەرەتا بەهەموو شێوەیەک ڕەتیان کردەوە کە نێردراوی ڕەبب و فریشتەکان بێ و دەیانزانی شتی ئاوا نیەو هەروەک ئەوەی خۆیان دەیکەن(واتە پیاوە ئایینیەکان کە بریتیە لە کڵاوبازی و هەر خۆشیان خاوەنی ئەو پیشەیەن و لقمة العیشیان لەسەر ئایینەو حەزیان نەدەکرد لەگەڵ کەس بەشی بکەن و غەمیان بوو ئەگەر ئەو پیشەی ئایینەیان لێ زەوت بکرێ و خەڵک بەدوای ئەو کچە بکەون نەک بەدوای ئەوان،پاشەڕۆژیان بەرەو بێکاری دەچێ).
بەڵام مەلیکی لات و پووت و بێ دەسەڵات تشاڕڵسی حەوتەم گووتی بۆ تاقی نەکەینەوە؟ چی زیانێکی هەیە؟ بەدەردی مەسعید بارزانی دەڵێ و گووتەیەکی حەکیمی هەیە کە بۆ مێژوو تۆماری کرد :-
“ ئەگەر سەری گرت ئیدی بۆ خۆتان هەڵپەڕن و شایی بکەن وە ئەگەر سەری نەگرت ئیدی بڵێن ئەو کابرایە شێت بووە و من سەری خۆم هەڵدەگرم، سەری خۆم لەسەر دادەنێم”.مەلیکی فەڕەنساش هەروەک مەسعید بارزانی بیرە ستڕاتیژییەکەی کردەوە .یان دێ یان نایە وەک یاری قومار.
مەلیک ئەو سەرکێشیەی کرد و ژاننە داڕک ی بەکار هێنا بۆ کۆکردنەوەی خەڵک ببنە سەرباز و بێنە ڕیزی لەشکرەوە و شەڕی ڕەببی مەسیحە لەگەڵ داگیرکەر و هەر کەسێ شەهید بێ ئەوا دەگا بە مەسیح لە ئاسمان. مەلیک ژاننەی وەک نوێنەری خۆی و ڕەببی مەسیح دانا لە بەرەی جەنگ و مەیدانی شەڕی بۆکردەوە تەنانەت ئەو فەرمان بکا بە سووپاکەی چی بکەن لە کاتی جەنگ،لەگەڵ ئەوەی هاوسەرلەشکری سووپای پاشماوەی مەلیک بوو بەڵام تەنانەت ئەفسەرەکانیش باوەڕی تەواویان بە هێز و تواناو وەحی ژاننە هەبوو کە لەو جەنگە سەردەکەون.
لە جەنگێکی مێژوویی نێوان فەڕەنسییەکان و ئینگلیز کە لە ئۆڕلینس لەساڵی ١٤٢٩ کرا، سەرەتا باش شەڕەکە بەقازانجی فەڕەنسییەکان بوو وە هەندەی نەمابوو قەڵاتە تووند و تۆڵەکەی ئینگلیز بگرن،بەڵام تیرێک هات بە سینگی ژاننە کەوت و بە زەوی کەوت و ئیدی سووپاکە یەکسەر مۆڕاڵی تێکچوو و باوەڕیان نەما کە ڕەببی مەسیح لە پشتیانەوە بێ،ئەگەر اللە نەتوانێ ژاننە بپارێزێ کەواتە ئاگای لەو شەڕە نیە.لەشکری فەڕەنسا پاشەکشەی کرد بۆ دواوە بەرەو شکست دەچوون لە پڕێکا ژاننە بە هۆش خۆی هاتەوە و گووتی تیرەکە لە سینگم دەربهێنن و نەمردوم و فریشتەی میخائێل فەرمانم پێدەکا بگەڕێینەوە بۆ مەیدانی شەڕ و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە.سوپاکە گەڕاوە مەیدانی شەڕ و ئەمجارە سەرکەوتن.
ژاننە پێش بینی ئەوەی کردبوو کە بەم زوانە ڕۆژێک دێ فەڕەنسا یەکدەگرێ و ئازاد دەکرێ لەدەستی ئینگلیز.پێشبینیەکەی ڕاست دەرچوو.لەدوای حەوت ساڵ پاش مردنی ژاننە خەونەکەی هاتە دی.کەتا ئەو کات هیچ کەسێک ئەو هیوایەی نەبوو کە ڕۆژێک دابێ فەڕەنسا یەکبگرێتەوەو ئازاد بێ،بەڵام ئەو هیوای دا بە خەڵک.
مەلیک زۆر دڵخۆش بوو.ئینگلیز تەواو تۆقی لە قودرەتی ئەو کچە ١٩ ساڵیە.قەشەکان تەواو إعتباریان نەما لای خەڵک بەڵکو بۆ نزاو چاک بوونەوە ڕوویان لە ژاننە دەکرد نەک بۆ کڵێسا.ئیدی قەشەکان دەستیان کرد بە پیلان گێڕان لەدژی بۆئەوەی لەناوی ببەن.
بەردەوام دەبین. fans